٢٦\٨\٢٠١١
دەولەتى کوردی لە دیدى رۆژاواییەکەوە.
-
بەدواداچوونێک لەسەر نووسینیکی د. عەبدولا ئاگرین
-

کامیل ژیر
برای خۆ شەویستم:
رێز و سلاو
دەست و بیرتان خۆش بۆ ستوونەکەى رۆژى 23/8/2011تان لە رۆژنامەى بە رێزى
میدیادا لەبارەى سەربەخۆییەوە کە وتوویژى میستەرێکى رۆژئاوایی وەبیر
هێنامەوە لەگەڵ کاکەیەکى بازرگانى کوردا ، کە بۆ هاوردەکردن( ئیستیراد
! )ى دەولەتیکى کوردی چووبوو بۆ هەندەران، بەمجۆرە:
کاکە: چیبکەین ، مامەکەى خۆمان ئەلێ (دەولەتی کوردى خەونى شاعیرانە)
ئێوەش بێقەزابن نەتانهێشتوەو نایەڵن دەولەتمان هەبێ !فەرموو ئەوە من بۆ
ئەو مەبەستە هاتووم ...
میستەر: ئێوە ژمارەتان چەندە ؟
کاکە: چل ملیۆن .
میستەر: چ.....ل !!!
کاکە: بەلى َ چل . بۆ سەرت سوڕما !؟
میستەر: ئەزانى بۆ ؟
کاکە : نەخێر .
میستەر: چونکە چل ملیۆن کەر بکەیتە دۆڵێکەوە ، دەولەتێک بۆ خۆیان
دروست ئەکەن . ئیتر ئەوەى پێچەوانەى ئەمە هەر قسەیەک یا رەفتاریک
بکات،یا بڕوبیانوو بهێنێتەوە ، یا پاشکۆیەتى بکات ،یا بە پیکەنین و
کاکەکاکەى دوژمنەکانى هەلبخەلەتێ و مالى لە یەکترازاویان بۆ
دروستبکاتەوەو .. هتد. ئەوە تۆ خۆت لەگەڵ کەردا بەراوردیبکە . چ
میللەتێک چاوەروانى هیشتن یا نەهیشتنى ئیمەى کردوە بۆسەربەخۆیی
خۆى!؟جابا خەونى شاعیرانیشبێ ، هەزاران خەون هاتوونەتەدى، ئەى ئێوە
ئیشتان چیە!؟
کاکە: ئێمە زۆرمانکردوە . دیارە ئیوە لە گوێی گادا نوستوون ! ئەى ئەو
182000 شەهیدە !؟
میستەر: ئەوە ئەگەر لە پێناوى دەولەتى کوردیدابوایە ، بەپێی نەخشەو
پلان ، نەک هەڕەمەکی ، دەیەکى ئەوە قوربانیی نەئەویست و بەئەنجامیش
ئەگەیشت . ببوورن ئیمە دەولەتى ئامادەکراوماننیە بۆ هەناردەکردن(تێدیر)
. ئەوە کاری خۆتانە . هەر نەبن نەبن بە سۆمال و باشووری سۆدانیش نەبن !
ماڵپهڕی کامیل ژیر
|