ده‌وڵه‌ت.
خوێنه‌ری به‌ڕێز: پێشتر باسێکم نووسیبوو به‌ناوی(مه‌ڕوماڵات)، به‌ڵام به‌داخه‌وه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌کم تێیداکردبوو و، وه زۆر ڕوونکردنه‌وه‌ی تریشم په‌ڕاندبوو، له‌به‌رئه‌وه وه‌کوپێویست مانای نه‌دابوو. جا له‌به‌رگرنگیی، لێره‌دا هه‌ندێکی لێ دووباره ده‌که‌مه‌وه، له‌گه‌ڵ ژوورنانی هه‌ندێ ڕوونکردنه‌وه‌ی دی. ئه‌م باسه به‌گرنگ ده‌زانم، چونکه: تا ئێستاش که‌سانی سڕ‌و خه‌واڵو هه‌ن، که ستایشی زمانی عه‌ره‌بی ده‌که‌ن و، به به‌هێزو ده‌وڵه‌مه‌ند مه‌زن ده‌یسه‌نگن و، زمانه ڕه‌ند و پیرۆزه‌که‌ی خۆیشمان، به‌لاواز و ژارو بچوک داده‌نێن. ڕاسته؛ زمانی عه‌ره‌بی به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌نده ،به‌ڵام هه‌رگیز مه‌زن نییه‌و، زمانی کوردیش هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌هێزییه‌که‌یه‌تی ، چونکه زێترله‌نیوه‌ی زمانی عه‌ره‌بی، له ووشه‌و زاراوه‌ی کوردی پێکهاتووه‌و به‌شێکی که‌می ڕێزمانه‌که‌شیان، له کوردییه‌وه وه‌رگیراوه‌و ، که په‌نابه‌خوا له‌داهاتوودا ڕوونی ده‌که‌مه‌وه. وه‌لاوازی زمانی کوردیش له‌وه‌دایه که ڕێزمانێکی ته‌واو و یه‌کگرتوومان نییه، که ئه‌ویش به‌گێڕاندنه‌وه‌ی ووشه‌و زاراوه‌کانمان و، ئه‌و به‌شه دابڕاوه‌ی ڕێزمانه‌که‌مان، که‌چووه‌ته نێو زمانی عه‌ره‌بیه‌وه‌و، ئه‌و به‌شه زۆره‌ی که خزیوه‌ته زمانی فارسییه‌وه،زۆربه‌ی گرێکان ده‌کرێنه‌وه.
ده‌بێت باش ئه‌وه بزانین که، عه‌ره‌ب نه‌ک هه‌ر به داگیرکردنی وڵات و زمانه‌که‌مانه‌وه نه‌وه‌ستاوون و، نه‌ک دینه‌که‌مان به‌ڵکو ناوی (خوا)که‌مانیشیان دزیوه، فه‌رموون بابزانین چۆن؟
ناوی(خودای) مه‌زن، به‌چه‌ند جۆرێک لێوز(لفظ)ده‌کرێت، وه‌ک: خودا،خودێ،خوا،خوڵا. له بنه‌ڕه‌تدا ناوی (خودا) به (خوذا)هاتووه‌و، هه‌رچه‌نده ئێستا پیتی(ذ)له زمانی کوردی‌دا ده‌رکراوه(که هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنه)،به‌ڵام ده‌نگه‌که‌ی تا ئه‌مڕۆیش له تیکه‌مان(منطقه)ی سلێمانی و هه‌ورامان و چارمه‌هاڵی به‌ختیاری و موکریان هه‌رماوه‌و، ئه‌م ده‌نگه له موکریان بووه به(ڵ) .هه‌ر بۆیه‌ش ووشه‌ی(خوذا) بووه به(خوڵا). به لێوز کردنی ده‌نگی(خ) به(ه)، ئه‌وناوانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بن به(هودا، هودێ، هوا، هوڵا=وه‌ڵا)، ده‌بینین که عه‌ره‌ب ووشه‌ی (وه‌ڵا)یان بردووه‌و، به‌شێوه‌ی(والله)به‌کا‌ریان هێناوه؛ له‌بری سوێند. ئه‌گه‌ر بڕوانین ده‌بینین که، بڕگه‌ی (وه) پێشگر نییه، به‌ڵکو سه‌ربه‌ووشه‌که‌یه.. له‌به‌رئه‌وه به‌مانای سوێند نایه‌ت و، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بیکه‌ین به سوێند، ده‌بێ بڵێین(به‌وه‌ڵا)واته(به‌خوڵا). لێره‌دا عه‌ره‌ب هاتوون(و)ی پێش (والله)یان لابردووه‌و، کردوویانه به(الله). ئێمه ده‌بێت باش بزانیین که، به هیچشێوه‌یه‌ک ووشه‌ی (الله) له زمانی عه‌ره‌بیدا نییه‌و، ئه‌وان به(خودا) ده‌ڵێن (رب) یان (اله)، وه‌له‌زمانی عه‌ره‌بیدا(الله)هیچ مانایه‌ک ناگه‌یه‌نێت، خۆ ئه‌گه‌ر (ال) ی تعریف وه‌ژوور (اله) بنرێت؛ ئه‌وا ووشه‌که ده‌بێت به(الاله)و، خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانیان، ده بێت به(بسم الاله الرحمن الرحیم)ده‌ست پێ‌بکات. عه‌ره‌ب و ئیسلام به دزینی (الله)ه‌وه نه‌وه‌ستاون ، به‌ڵکو زاراوه‌ی (هدی)شیان هه‌ر له‌ناوی (خودا)ی کوردییه‌وه دزیوه، وه‌ک له(هودا،هودێ)دا ده‌رده‌که‌وێت.
ئێستا با بگه‌رێمه‌وه بۆلای باسه‌که.
(مه‌ڕ) له بنه‌ڕه‌تدا ناوی(مه) یان (مێ) بووه، بڕوانه ووشه‌ی(مێگه‌ل).. وه هه‌روه‌ها زاراوه‌ی(مێوان) یان(میهڤان)یش له‌مه‌وه، هاتووه که پێکهاتووه له(مێ+وان)و به مانای(شوان)دێت و،ئێستا مانایه‌کی تری گرتۆته‌خۆ، که ئه‌ویش به مانای (مهمان)ی فارسی و(ضیف)ی عه‌ره‌بی دێت، له‌دێره‌کدا (شوان) له‌گه‌ڵ ماڵی(مه‌ڕدار)دا ژیاوه‌و به نانه‌زگی کاری بۆ کردوون، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامی خێزانه‌که نه‌بووه، زاراوه‌ی (مێوان - ضیف)ی لێ که‌وتۆته‌وه، بۆنموونه: ووتراوه (مێوان)ه‌که‌ی ماڵی فڵانه که‌س، واته (شوان)ه‌که‌ی ماڵی فڵانه که‌س، وه هه‌روه‌هازاراوه‌ی(خطار)ی عه‌ره‌بیش له(خۆ+تار)ه‌وه هاتووه، واتا (سه‌رهه‌ڵگرتوو)،که له دێره‌کدا که‌سێک که مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌بووبێت، سه‌ری خۆی هه‌ڵگرتووه‌و، له خێڵه‌که‌ی خۆی تار بووه‌و چۆته نێو خێڵیکی دیکه‌وه، هه‌روه‌ها زاراوه‌ی(قوتار – قورتار)یش لێره‌وه هاتووه که به‌مانای (خۆده‌ربازکردن).ئێمه لێره‌دا ده‌توانین زاراوه‌ی(خۆتار) له بری(لاجیء) و(په‌ناهه‌نده)به‌کاربهێنین.
به بۆچوونی {دکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز} زاراوه‌ی (میوان) له مێزه‌وه هاتووه، به‌واته‌ی ئه‌و؛ (مێز) ووشه‌یه‌کی هیندۆ ئه‌وروپی کۆنه‌و، له‌ئاوێستادا(میه‌زه)ی پێگووتراوه. به‌ڕای من وانییه، چونکه: یه‌که‌م؛ له‌زه‌مانی ئاوێستادا (مێز)نه‌بووه‌و، مه‌ردوم له‌سه‌ر(سوفره‌ی سه‌ر زه‌وی) زادیان خواردووه، دووه‌م؛ که‌پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته که، زاراوه‌ی (مێز) له(میه‌زه)ه‌وه هاتووه، که‌ئه‌ویش له بنه‌ڕه‌تدا(مایه‌زاده)بووه‌و، که بریتییه له هه‌ردوو ووشه‌ی (ماده)و (خذاد)، لێره‌دا ماده به‌مانای (ڕاخه‌ر- سوفره)دێت و، (خذاد) به مانای (خواردن) دێت . پاشان بووه به(مایه) و (زاد) =(مایه‌زاد)و (مێزاد) و(مێزا)و (مێز)،وه تاکو ئه‌مڕۆیش به‌لاتینی پێیده‌ڵێن(مێزا). ووشه‌ی (ماده) له‌عه‌ره‌بیدا بووه به (مائدة) وه (خذاد)یش بووه‌به(غذاء)، ده‌سته‌واژه‌ی(ماده‌خذاد)بووه به(مائدة الغذاء)،جگه له‌وه‌ی که، زاراوه‌ی (منضدة)یش له‌وه‌وه وه‌رگیراوه ؛ به چه‌نده‌ها شێوه سوودیان له ووشه‌ی(ماده) وه‌رگرتووه، وه‌ك: مأدبة، مددة (ڕاخه‌ر)...هتد .
وه‌ک
ووتمان(مه) به‌مانای (مه‌ڕ)دێت، وه(ڕان)
(
به‌مانای (هاژۆتن) یان(ئاخوڕین) دێت
،که‌واته (مه)+(ڕان)=(مه‌ڕان)
به‌مانای
شوان دێت،
هه‌روه‌ک (گاڕان)که به‌مانای شوانی (گا)دێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی
به‌زۆری ناوی(مه) له‌گه‌ڵ(ڕان) هاتووه ، ووشه‌ی(مه) پیتی(ڕ)ی
گرتۆته‌خۆو، بووه به(مه‌ڕ) ، زۆر که‌س واده‌زانن که (مه‌ڕان)
پێکهاتووه له دووبڕگه‌ی(مه‌ڕ+ان)و
لێره‌دا(ان) هێمای (کۆ)یه ، به‌ڵام وانییه. له زمانی فارسی‌دا به‌هیچشێوه‌یه‌ک زاراوه‌ی(مه‌ڕ) نیه‌و، به‌مه‌ڕ ده‌ڵێن(گوسفند)، وه هه‌روه‌ها(مه)یشی پێده‌ڵین، وه هه‌ردوو زاراوه‌ی(مه‌ڕ)و(گه‌ل)په‌ڕیوه‌ته‌وه ناو زمانه‌که‌یان و به هه‌ڵه لێوزی ده‌که‌ن و، پێیان ده‌ڵێن(ڕمه) و (گله)، و هه‌ردووکیانیش یه‌ک مانا ده‌گه‌یه‌نن، واته (ڕانه مه‌ڕ). ئه‌گه‌ر بڕاونینه ووشه‌ی(گله)، پاش ئه‌وه‌ی که ده‌نگی(گ) گۆڕاوه بۆ(و)، وه‌ک له(گوتن=ووتن)دا ده‌یبینین، ده‌نگی(و)یش بۆ(م) وه‌ک له(ناو=نام) ده‌یبینین، بووه به(مله)وزاراوه‌ی(میلله‌ت)که هه‌مان مانای(گه‌ل)ه لێره‌وه هاتووه.
ووشه‌ی(خان) به مانای (ماڵ) دێت،(گان)یشی پێووتراوه .ئه‌گه‌ر بڕوانینه زاراوه‌ی (ڕایگان)ی فارسی که‌به مانای(خۆڕایی) دێت و به‌عه‌ره‌بی(مجانی)ی پێده‌ووترێت، له بنه‌ڕه‌تدا له(ڕاهی+گان)ه‌وه هاتووه، واتا (خانووی ڕێی). له‌ڕاستیدا زاراوه‌ی ( فندق بلاش )یش لێره‌وه هاتووه، به‌ڵام ئه‌م ووشه‌یه‌له کوردی‌دا له( خوا+ڕایی )ه‌وه هاتووه، واته له (ڕێی خودا).
ووشه‌ی(مه) له‌گه‌ڵ (خان – گان) یه‌کیان گرتووه و، زاراوه‌ی(مه‌خان) یان (مه‌گان) دروستبووه،به‌واتای(ماڵی مه‌ڕ) که عه‌ره‌ب به دووشێوه سوودیان له زاراوه‌ی(مه‌گان) وه‌رگرتووه، یه‌که‌میان به شێوه‌ی(مکان)واتا جێگه‌وڕێگه؛ دووه‌میان (مجان) وه‌ک له‌سه‌ره‌وه بینیمان، واتا(خۆڕایی). به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مڕ له کوردی‌دا هیچیان به‌کارنایه‌ن و، له‌بری (مه‌گان) و(مه‌خان) خودی ووشه‌ی(خان) به مانای ماڵی مه‌ڕ دێت. زاراوه‌ی(مه‌گان)پاش ئه‌وه‌ی که پیتی(گ)ی له‌ده‌ست داوه، بووه به(مه‌یان)و له فارسی و عه‌ره‌بیدا بووه به(مه‌یدان)و له فارسی‌دا زاراوه‌ی(میان) و (میانه) لێکه‌وتووته‌وه. پاشان (میان)یش بووه به(مان) که هه‌مان مانای (مکان) ده‌دات،بڕوانه:( نیشتمان)،(دوده‌مان)، لێره‌دا دوده‌مان به‌مانای(بنه‌ماڵه)دێت که پێکهاتووه له(دو+ده+مان) که (دو)به مانای (کلک-پاش- بن)دێت،(ده) به‌مانای(گوند)دێت، (مان) به‌مانای شوێن دێت، وه‌ئه‌گه‌ر بڕوانینه زاراوه‌ی(منطقة)ی عه‌ره‌بی ده‌بینین که پێکهاتووه له(من+طقة)=(مان+تیکه)که (مان)به‌مانای (شوێن) دێت و(تیکه)به مانای(پارچه)دێت، به کوردی(منطقة) ده‌بێته‌وه به(تیکه‌مان). له کوردی‌دا که‌سانی کۆلکه زمانه‌وان له بری ئه‌وه‌ی بگه‌رێن به دوای سه‌رچاوه‌ی زاراوه‌ی(منطقة)دا، هاتوون وه‌ک کوێر و، به‌بێ هیچ خۆماندوو کردنێک، زاراوه‌ی(ناوچه) یان له جێی داناوه، که له ڕووی زانستییه‌وه هیچ مانایه‌کی نییه‌و، هاتوون له گه‌ڵ ووشه‌ی(ناو)دا پاشگری(چه)یان داناوه، که لێره‌دا (چه) بۆ بچووککردنه‌وه دێت و، ووشه‌ی ناو که به‌مانای(داخل) دێت، چۆن بچووک ده‌کریته‌وه؟ ئه‌گه‌ر بڕوانینه زاراوه‌ی(ده‌رچه)لێره‌دا (ده‌ر) به‌مانای (خارج)نایه‌ت، به‌ڵکو به مانای(ده‌رگا)دێت، بۆیه بچووککراوه‌ته‌وه.
ڕه‌نگه یه‌کێک بپرسێت و بڵێت؛ چۆن (مه‌گان)بووه به(مه‌یدان)؟ وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ووتمان که پیتی(گ) که‌وتووه، له‌ڕاستیدا پیتی (گ)ناکه‌وێت، به‌ڵام ده‌بێت به ده‌نگێک که وێنه‌که‌یمان نییه تاوه‌کو بینووسین، ئه‌م ده‌نگه نزیکه له ده‌نگی پیتی(د) که ته‌نها له تیکه‌مانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، لێوز ده‌کرێت، که له‌م ووشانه‌دا ده‌رده‌که‌ون:( چه‌ند– چه‌نگ)،(په‌ند – په‌نگ)، (زه‌ند – زه‌نگ)... هتد، هه‌ر بۆیه‌ش(مه‌گان) بووه به(مه‌یدان). ووشه‌ی(گه‌ل)، که به مانای (کۆ) و(کۆم) دێت و هه‌ندێ جار هه‌ردووکیان پێکه‌وه دێن ، وه‌ک له( کۆمه‌ڵ و کۆمگه‌ل) دا ده‌یبینین.(گه‌ل) چه‌نده‌ها گۆڕانکاریی به‌خۆوه بینیوه، وه‌ک: ( غڵ – غله - هاله- ێڵه - خه‌له - خه‌ل- خه‌ر ) . وه‌ک له سه‌ره‌وه دیتمان که مه‌ڕداران سوودیان له زاراوه‌ی (گه‌ل)وه‌رگرتووه، له‌خواره‌وه ده‌بینین که، کشتیاران سوودی لێ وه‌رده‌گرن.ئه‌گه‌ر بڕوانینه ووشه‌ی (دانه‌وێڵه) ده‌بینین پێکهاتووه له (دانه و ێڵه) واته(دانه‌گه‌ل).
ووشه‌ی (خه‌ر) له‌گه‌ڵ( مان) یه‌کیانگرتووه‌و، بووه به(خه‌رمان)، واته(شوینی کۆمه دانه‌وێڵه). له به‌ر ئه‌وه‌ی که ( خه‌رمان) بازنه‌ییه‌و، جه‌نجه‌ڕه‌که‌یش به‌شی ده‌ره‌وه‌ی لێواره‌که‌یی پان کردۆته‌وه، بازنه‌یه‌کی بچکۆله له به‌شی ناوه‌وه، قوت بۆته‌وه، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌وه به شیوه‌یه‌کی ستوونی سه‌یری که‌ین، ده‌بینین له‌مانگ وئه‌و ڕووناکییه‌ی که ده‌وریداوه ده‌چێت،هه‌ر بۆیه به کوردی پێی ده‌ڵێێن( خه‌رمانه‌ی مانگ)، وه به عه‌ره‌بی پێی ده‌ووترێت(هاله)،که ئه‌میش کوردییه. ووشه‌ی (گه‌ل) که له فارسی‌دا بۆ مه‌ڕ؛ بووه به (گله)و، بۆ دانه‌وێڵه؛ بووه به(غله)، که به کوردی بۆته‌وه به( خه‌له) به مانای دانه‌وێڵه دێت. دیسان (خه‌له ) له‌گه‌ڵ (خه‌رمان) یه‌کیان گرتۆته‌وه‌و بووه به(خه‌له‌وخه‌رمان) به فارسی ده‌بێت به (غله‌وخرمن)، له‌فارسیدا (خرمن ) مانایه‌کی سه‌ربه‌خۆی بۆخۆی دروست کردووه، که بریتییه له(توده)که له کوردی‌دا ده‌بێت به کۆمه‌ڵه. خه‌له له‌باری(کۆ)دا ده‌بێت به(خه‌لات) وه‌زاراوه‌ی( خه‌ڵات)یش له‌مه‌وه هاتووه ، که بریتییه له‌و به‌شه گه‌نمه‌ی که ده‌درێت به هه‌ژاران. زاراوه‌ی(حه‌سودی)یش لێره‌وه هاتووه، که که‌سێک چاوی ببڕێته(خه‌ل)ی ئه‌وی دی، که بریتییه له(باغ+خل) که (باغ) تورکییه‌و به‌مانای(سه‌یرکردن)دێت، وه زاراوه‌که به هه‌ردوو شێوه‌ی(به‌خیل)و(به‌غیل) لێوز ده‌کرێت.
زاراوه‌ی(داخه‌ل) و( ده‌غڵ) به مانای ده‌ستکه‌وتی به‌روبوم دێت، که له‌عه‌ره‌بیدا بووه به (دخل) و زاراوه‌گه‌لی وه‌ک( داخل،دخیلة، مدخرات، ذخیرة... هتد)له‌مه‌وه هاتوون، هه‌ر وه‌ها له کاتێکدا که (خه‌له) له بێژنگ ده‌درێت،ئه‌وه‌ی ناو بێژنگه‌که، ده‌بێت به (سه‌ر خه‌ل) و، ئه‌وه‌ی ژێره‌وه ده‌بێت به (بنخه‌ل) لێره‌وه عه‌ره‌ب ناوی بێژنگیان ناوه(منخل). له فارسی‌دا که به‌بێژینه‌وه ده‌ڵێن (بیختن) که ڕه‌گی چاوگه‌که‌ی بۆ کرداری هێنه(مضارع) ده‌بێت به(بیز)، ناوی بێژنگیان کردووه به(غله‌بیز) پاشان بووه به(غلبیر) و (غربیل).
با دیسان بێینه‌وه سه‌ر باسی مه‌ڕ.
(مه) یان(مه) له‌گه‌ڵ پاشگری(ڵات) یه‌کیان گرتووه‌و، زاراوه‌ی(مه‌ڵات)یان(مێڵات)یان پێکهێناوه‌و، پاشان بووه به(ماڵات)و (مه‌هلات)یشی پێده‌ووترێت،من وای بۆده‌چم که ناوی(وه‌لات)یان(وڵات)یش له‌مه‌وه هاتبێت، ئه‌ویش به گۆڕانی ده‌نگی (م) بۆ ده‌نگی (و).
دیسان (مه‌ڕ) له‌گه‌ڵ (ماڵات) یه‌ک ده‌گرن و ، زاراوه‌ی(مه‌ڕوماڵات) پێکدێنن ،لێره‌شدا (مه) وه‌ک له سه‌ره‌وه بینیمان پیتی(ڵ)ی (ڵات) ده‌گرێته خۆ،ده‌بێت به(مه‌ڵ) یان(ماڵ). پاشگری(ڵات) له‌ناو زۆر ووشه‌ی دیکه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، وه‌ك (ئێڵات)یان(خێڵات)که‌له فارسی‌دا بووه به(ایالات)و له عه‌ره‌بیدا بووه به(ولایات)که ناوی(ولی)و(والی)یش له‌مه‌وه‌هاتووه‌و، زاراوه‌ی (آل)و(عائله)و(عائلات) له (ئێڵ)و(ئێلات)ه‌وه هاتوون. هه‌روه‌ها ووشه‌ی (دا‌و) له‌گه‌ڵ(ڵات)یه‌کده‌گرن و زاراوه‌ی (داوڵات) یان( ده‌وڵه‌ت) پێکدێنن، که له‌فارسیدا ده‌بێت به(دولت) و له عه‌ره‌بیدا ده‌بێت به (دولة) . (دا‌و) به‌مانای ئاژه‌ڵی ماڵی وه‌ك(مه‌ڕو بزن) دێت، که به‌فارسی(دام)ی پێ ده‌ووترێت بڕوانه(داویاری )و(دامیاری) . هه‌روه‌ها (ڕام)یان (ڕاو)یش به مانای ماڵی دێت، (ڕام کردن) واته ماڵی کردن، که زاراوه‌ی (ڕامیاری) له‌مه‌وه هاتووه، لێره‌دا ده‌بینین جیاوازی نێوان نێچیرو ڕاو ئه‌وه‌یه که، نێچیر بۆ مه‌به‌ستی کوشتنه، به‌ڵام ڕاو بۆ مه‌به‌ستی ماڵی کردنه.
لێره‌دا ده‌بینین، ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسمان کردن،هه‌مووی به‌مانای مه‌ڕ دێن ، وه‌ک ده‌ووترێت:(گورگ له مێگه‌له‌که‌ی داوه)، (گورگ له ڕانه‌که‌ی داوه)،( گورگ له‌ده‌وڵه‌ته‌که‌ی داوه)،(گورگ له ماڵاته‌که‌ی داوه)،زاراوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند که پێکهاتووه له (ده‌وڵه‌ت+مه‌ند)له‌مه‌وه هاتووه ،واتا(مه‌ڕدار)، یان(مه‌ڕانه) ئه‌وباجه‌ی که مه‌ڕدار ده‌یدات پێیده‌ووترێت (ماڵانه)وبه‌عه‌ره‌بی پێیده‌ڵێن(مالیات).وه‌ك ده‌بینین له بواری بازرگانیدا (مه‌ڕ)بایه‌خێکی زۆری هه‌بووه،که به (ده‌وڵه‌ت) و(ماڵ) ناوبراوه، بێگوومان ماڵیش له عه‌ره‌بیدا بووه به(مال) واته(پاره)، هه‌روه‌ها زاراوه‌ی (مولك)و(مالك)و(ملك)و (مملکة)یش له‌مه‌وه هاتوون.
زاراوه‌ی (ماڵ) به‌مانای(خانوو) زاراوه‌یه‌کی زۆر کۆن نییه،هه‌میشه (ماڵ) به مانای( مه‌ڕ) هاتووه‌و،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌زاراوه‌ی ( بنه‌وماڵه)یش هه‌مان شت ده‌بینین. دیسان عه‌ره‌ب سوودیان له ووشه‌ی(بنه) وه‌رگرتووه‌و کردوویانه به (بني) بۆ نموونه: بني هریرة، بني سعد...هتد.
_____________________________________ سه‌رچاوه: وشه‌نامه‌کی ئێتیمۆلۆجیای کوردی/ جه‌مال نه‌به‌ز / ماڵپه‌ڕی کوردبوون.
نیوجه‌رسی 31/01/2009
naziar@verizon.net
|