٢٩\٦\٢٠١٩
دەوڵەت.*

جۆزیف پرۆدۆن |

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر |
- بەشی
دەیەم -
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:
با لەمە گەڕێین، میتافیزیقیا وازلێبێنین و بگەڕێینەوە بۆ مەیدانەکانی
ئەزموون ، تاکو ئەوەی کە پێویستمانە بە Louis Blanc و Pierre Leroux
بڵێین.
تۆ وا نیشانیدەدەیت و دڵنیایی ئەوە دەکەیتەوە کە دەوڵەت، حکومەت،
دەتوانێت و دەشبێت سەراپای خۆی لە پرنسپەکانیا، لە جەوهەریا، لە کردار
و ئەدایا، لە پەیوەندیا لە تەك هاووڵاتیانا، بگۆڕێت. ئاشکراشە بە کردنی
ئەم کارەش ئیدی دەوڵەت وەکو دەوڵەت نابووت [موفلیس] دەبێت و دەوڵەتێکی
ساختە دەبێت. بە قسەی ئێوە دەکرێت دەوڵەت سەرچاوەی سەرەکی متمانە بێت،
کە لە کاتێکدا دەوڵەت بۆ چەند چەرخێك دوژمنی مەعریفە بووە و هەتا لە
ئێستاشدا هەر دوژمنی مەعریفەی سەرەتایی و ئازادیی چاپەمەنی و
ڕۆژنامەوانییە. وەزیفەیەتی کە گوایە بە فەرمی مەعریفە بۆ هاووڵاتیان
دابینبکات، ئەمەش دوای ئەوەی کە دەستبەرداری بازرگانی، پیشەسازیی،
کشتیاریی هەرەها هەموو ماشێنەکانی بەدەستهێنانی سامان، دەبێت، تاکو بە
خۆیان گەشەبکەن بە بێ یارمەتی دەوڵەت، هەتا زۆر جار وێڕای بەرگرییکردن
و بەرهەڵستیی دەوڵەت، ئەمە ڕوودەدات. ئەو، هەموو ئەمانە ئیدارەدەدات
تاکو دەستپێشخەری لە هەر هەموو بوارەکانی کاردا بکات وەك چۆن لە دونیای
فکرەکانا دەیکات، ئەمەش واتای دووژمنایەتیکردنی ئەبەدی ئازادیییە،
دەخوازرێت ئازادیی هەر بۆ خودی خۆی[خودی دەوڵەت] نەبێت، بەڵکو ئازادیی
ڕاستەوخۆ ئافریندە بکات. ئەمە گۆڕانێکی زۆر جوانی دەوڵەتە کە بەڕای
ئێوە شۆڕشی هەنوکەییە .
ئەمە زانیاری ناردروستی ئەم دوو پیاوەیە دواتریش دوو ئیلتزام بەدووی
یەکدیدا دەسەپێنن: لە پێگەی یەکەمدا، بۆ بنیاتنانی ڕاستیی
گریمانەکانتان بە نیشاندانی شەرعییەتە تەقلیدیەکەی و دەرخستنی تایتڵە
مێژویەکانی هەروەها گەشەسەندنە فەلسەفییەکەی، لە جێگای دووهەمدا خستنە
پراکتیکییەوە.
ئێستا ئەوە دەردەکەوێت کە هەردووکیان: تیئورییەکەش و عەمەلییەکەش لای
ئێوە گریمانن، کە بە فەرمی بە خۆی ئایدیایەکی ناکۆکە و ناکۆکیشە لەتەك
ڕاستییەکانی ڕابوردوو و هەرئاواش زۆر ناکۆکە لەتەك مەیل و نەزعەکانی
بەشەریییەت، کە ئەسڵبوون و ناکۆکیان لەسەر نەبووە.
ئێمە دەڵێین تیئورەکەت لە خودی خۆیدا پڕن لە ناکۆکی، هەر لەو کاتەوەی
کە خۆی ئاوا دەردەخات کە ڕای ئازادیی دروستکردنی دەوڵەت، دەدات، ئەمە
لە کاتێکدا کە پێچەوانەی ئەوەیە کە خودی دەوڵەت ڕیگای ئازادیی بدات. لە
ڕاستیدا ئەگەر دەوڵەت خۆی بەسەر ویست و ئارەزووما بسەپێنێ، ئەو کاتە
دەوڵەت سەروەرە و منیش ئازاد نیم ، تیئورەکەت ناتەواوە و کورتی هێناوە.
تیئورەکەت ناکۆکە لەتەك ڕاستییەکانی ڕابووردوودا ، ئەمە ئاشکرایە هەر
وەکو خۆتانیش دانی پیادادەنێن کە هەموو شتێك لە مەیدانی چالاکییەکانی
مرۆڤەوە بەرهەمدەهێنرێت بە لایەنە پۆزێتیڤەکەیەوە، لە باشەوە تا دەگاتە
کاراکتەرێکی جوان، ئەوە بەرەنجامی ئەو ئازادییە تەواوەیە کە سەربەخۆ لە
دەوڵەت پیادەدەکرێت، هەروەها تا ڕادەیەکی زۆر هەمیشەش لە دژایەتی
دەوڵەتایە کە ئەمەش بە ڕاستەوخۆ بەرەو پێشنیاری ڕوخاندنی سیستەمەکەتان
دەڕوات. ئازادیی لە خودی خۆیدا کافییە و پێویستی بە دەوڵەت نییە.
لە کۆتاییدا دەڵێین تیئورەکەت بە مانیفێستی مەیل و ڕێڕەوەکانی
سیڤەڵایزەیشن [ مەدەنییەت ] ناکۆکە، لەبری بەردەوامی ئیزافەکردنی
زیاتری ئازادیی تاك و ڕێز و حورمەتیان و بەکردنی ڕۆحی هەموو مرۆڤێك بە
گوێرەی ڕوانگەی کانت، لە وێنەیەك لە کڵێشەیەك لە سەراپای مرۆڤایەتی، کە
لەو بارەدا هەر یەکەش ڕۆحی جەماعیانەی لەخۆگرتووە. تۆ کەسێك کە
تایبەتمەندی خۆی هەیە ژێردەستەی کەسێکیدیاری مەشووریدەکەیت، تۆ 'تاك'
ڕادەستی گروپەکە دەکەیت، تۆ هاووڵاتیی لە دەوڵەتا نوقم دەکەیت.
ئەمە مافی تۆیە و تۆیت کە هەموو ئەو ناکۆکییانە بسڕیتەوە بە گوێرەی ئەو
بنەمانەی کە هەتە بۆ باڵادەستی ئازادیی و هەروەها بۆ دەوڵەتیش. ئێمە
ئەوانەین کە هەر بە سادەیی نکوڵی لە دەوڵەت دەکەین، ئەوانەیین کە بە
جددی بەدووی هێڵەکانی ئازادییەوەین و بە دڵسۆزیمانەوە بۆ پراکتیکی
شۆڕشگێڕانە دەمێنینەوە- بۆ ئێمە نییە کە ناڕاستێتی گریمانەکانت
نیشانبدەین، ئێمە چاوەڕوانی بەڵگەکانتین. دەوڵەتی سەروەر وجودی خۆی لە
دەستداوە تۆ هاوڕای ئێمەیت و دانت بەوەدا ناوە. سەبارەت بە دەوڵەتی
خزمەتکاریش نازانین ئەوە ڕەنگە چۆن ببێت، ئێمە باوەڕی پێناکەین چونکە
وەکو دووڕویی باڵادەستیی و سەروەرییە. دەوڵەتی خزمەتکار لای ئێمە لەوە
دەکات کە هەر هەمان شتبێت وەکو خزمەتکارێتی دۆستێك [عەشیقەیەك] ، کە
ئێمە خوازیاری نین. لەبەر ڕۆشنایی فکری ئێستامانا لامان باشترە کە
ئازادیی لە هاوسەرگیرییەکی شەرعیدا دروستببێت. ئەگەر دەتوانیت شرۆڤەی
ئەوە بکە کە دوای هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەت لە ڕێڕەوی ئەم خۆشەویستییەوە
بۆ ئازادیی، ئێمە لە کۆتاییدا بۆچی بۆ هەمان خۆشەویستی بگەڕێینەوە بۆ
دەوڵەت؟ هەتا ئەو کاتەی تۆ ئەم گرفتە لابەلا دەکەیتەوە، ئێمە بەردەوام
دەبین لە دەربڕینی ناڕەزاییی دژی هەموو حکومەتێك، هەموو دەسەڵاتێك ،
هەموو پاوەرێك، ئێمە هەڵوێستمان بەردەوام دەبێت بەرانبەر هەموویان و دژ
بە هەموویان دەبین، لە پێناوی ڕێز و حورمەتی ئازادییدا. ئێمە پێتان
دەڵێین کە ئازادیی لای ئێمە ئێستا بە دەستهێنراوە، ئەوە تۆی کە ڕۆڵی
یاساکانی Meliorestconditiopossidentis دەزانیت. ئێستا کاتێتی کە
پێناسە و سەردێرەکانی خۆت بۆ ڕێکخستنەوەی حکومەت دیاری بکەیت، دەنا
حکومەت نییە.
___________________________________________
*
لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە
دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux
دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەھمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە
سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی
- خزمەتکار کە لە
خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەھمە بە فراونی و بە زۆری
بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو ھەموو وەھمەکانی دیکە ھەر لەگەڵمانایە ،
ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم
وەھمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی ١٨٤٨ دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin
R.Tucker لە ساڵی ١٩٦٠ دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە
ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگەداری ئەوە بێت کە ھەندێک بڕگەو
ڕستە و وشە کە ھاتون، ھی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە
تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری
ھێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر
لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا ھەمان تێگەیشتن و چەمک لە لایەن خودی
پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارھێنراون. لە وەھا حاڵەتێکدا خوێنەر
وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەک لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی
ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای
ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، ھاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە
ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی
بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری
ھەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاک، تۆسقاڵێک لە بایاخی نوسینەکانی
پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. - وەرگێڕ -.
___________________________________________
بەشی
هەشەم و نۆیەم:
www.emrro.com/dewlet8u9.htm
بەشی
هەفتەم:
www.emrro.com/dewlet7.htm
بەشی
هەفتەم:
www.emrro.com/dewlet7.htm
بەشی
پێنجەم و شەشەم:
www.emrro.com/dewlet5u6.htm
بەشی
سێیەم و چوارەم:
www.emrro.com/dewlet3u4.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/dewlet2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/dewlet1.htm
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|