٨\٧\٢٠١٩
دەوڵەت.*

جۆزیف پرۆدۆن |

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر |
- بەشی یازدەم (کۆتایی) -
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:
بەرەنجام:
دەوڵەت دەستورێک، دامەزراوەیەکی دەرەکییە لە دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی.
دەستورەکە لە پرنسپڵدا وای فەرزدەکات کە کۆمەڵ ئافریندەی مێشک و ئاوەزە،
بێبەشە لە خۆڕسکێتی، لە بە تەنگەوەھاتن، لە یەکێتی، بەم ھۆکارەش خەڵکی
بۆ کاروبارەکانیانپێویستیان بە ھەڵبژاردنی دانەیەک یا زیاتر لە
بەربژێرەکان ھەیە، یاخود نوێنەرایەتیکردنیان لە ڕێگای میراتیی و
جێگرتنەوەوە، ئەمەگریمانێکی ناڕاستەکە بناخەی
گەشەسەندنیئابوورییکۆمەڵھەروەھاڕێکخستنیمافیگشتیدەنگدانھاودەنگن لە
نیشاندانیی ئەم ناڕاستیەدا.
دەستورەکەی دەوڵەت لەوە زیاتریش دەسەپێنێت لە ئامانجیا کە دووژمنایەتی
یاخود حاڵەتی جەنگ جەوھەرییە و بارودۆخێکە مرۆڤایەتی ناتوانێت خۆی لێ
لادات، ئەو ھەلومەرجەیە کە جیاوازی نێوانی بەھێز و لاوازی زەروور
کردووە، دەستوەردانی زۆرەملەی دەسەڵاتە بۆ کۆتاییھێنان بە خەبات و
تێکوشانیان بە بەکارھێنانی کۆی ھەموو جۆرە داپڵۆسین و سەرکوتکردنێک.
ئێمە لەم بارەدا پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەین کە پەیامەکەی دەوڵەت
کۆتایی ھات لە ڕێگای دابەشکردنی کار و ھاریکاریی ئەوانەی لە
پیشەسازییدا کار دەکەن. ئارەزوومەندی و داخوازی خۆشگوزەرانیی و ھەروەھا
یەکسانی دابەشکردن لە سەرمایە و لە سیستەمی باج، ئازادیی و دادوەریی
کۆمەڵایەتیی، ئەمانە دڵنیاییەک مسۆگەردەکەنەوە کە زیاترە لە ھەر شتێک
لەوانەی کە دەتوانن لە لایەن دین و دەوڵەتەوە دەستبکەوێت. ھەرچیش
سەبارەت بە گواستنەوەی ئەرێینانەی دەوڵەتە، ئێمە وای دەبینین کە وەکو
خەیاڵێکی ناکۆکە لە لایەن ترادیسۆنی حکومدارێتی بە مەیلی شۆڕشگێڕانە و
توانای زیاتر پەسەندکردنی چاکسازییە ئابوورییەکان. لە ھەموو حاڵەتێکدا
دەڵێین ئەوە ئازادییە بە تەنھا کە دەسەڵات ڕێکدەخاتەوە کە لە ھەنووکەدا
ھاوتایە یا یەکسانە بە دەرکردنی تەواوی دەسەڵات.
وەک سەرەنجام، یان شۆڕشی کۆمەڵایەتیی بوونی نییە، یان ھیچی دیکە نابێت
حکومەت ھەبێت، ئەوەش چارەسەری ئێمەیە بۆگرفتی سیاسی.
___________________________________________
*
لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە
دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux
دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەھمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە
سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی
- خزمەتکار کە لە
خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەھمە بە فراونی و بە زۆری
بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو ھەموو وەھمەکانی دیکە ھەر لەگەڵمانایە ،
ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم
وەھمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی ١٨٤٨ دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin
R.Tucker لە ساڵی ١٩٦٠ دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە
ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگەداری ئەوە بێت کە ھەندێک بڕگەو
ڕستە و وشە کە ھاتون، ھی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە
تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری
ھێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر
لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا ھەمان تێگەیشتن و چەمک لە لایەن خودی
پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارھێنراون. لە وەھا حاڵەتێکدا خوێنەر
وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەک لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی
ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای
ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، ھاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە
ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی
بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری
ھەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاک، تۆسقاڵێک لە بایاخی نوسینەکانی
پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. - وەرگێڕ -.
___________________________________________
بەشی
دەیەم:
www.emrro.com/dewlet10.htm
بەشی
هەشەم و نۆیەم:
www.emrro.com/dewlet8u9.htm
بەشی
هەفتەم:
www.emrro.com/dewlet7.htm
بەشی
هەفتەم:
www.emrro.com/dewlet7.htm
بەشی
پێنجەم و شەشەم:
www.emrro.com/dewlet5u6.htm
بەشی
سێیەم و چوارەم:
www.emrro.com/dewlet3u4.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/dewlet2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/dewlet1.htm
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|