١\٥\٢٠١٩
دەوڵەت.*

جۆزیف پرۆدۆن |

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر |
- بەشی
دووەم -
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:
LouisBlanc و Pierre Leroux دڵنیایی لەسەر پێچەوانەکەی دەکەنەوە،
سەرەڕای ئەوەی توانای ئەم دووانە لەناو سۆشیالیستەکانا دیارە، ئەمەیان
لە سیاسییەکانەوە بۆ ماوەتەوە، ئەمانە پیاوانی حکومەت و دەسەڵاتن،
پیاوانی دەوڵەتن.
بۆ ئەوەی جیاوازییەکان لابەلابکەینەوە دەبێت ئێمە دەوڵەت وەکو پرسێک
بەرچاو بگرین، نەک لە ڕوانگەی کۆمەڵە کۆنەکەوە کە ئاساییانە و بە
زەروورە بەرھەمیھێناوە، بەڵام ڕووبەڕووی نەمانی دەبێتەوە، بەڵکو لە
دیدی کۆمەڵە نوێیەکەوە کە ئاوایە و دەشبێت ئەنجامی کردنی ئەو دوو
چاکسازییە بنەڕەتییە و بەیەکەوەگرێدراوی وەکو سیستەمی متمانە و ڕەسید [
کرێدت] و باجگەریییە، ئەو کێشانە لابەلابکرێنەوە.
سەبارەت بەمەی دووھەم کە دەوڵەتە، گەر ئێمە ئێستا ئەوە بسەلمێنین کە
خودی دەوڵەت بە سروشتی بە تەواوی لەسەر گریمانێکی بێ بنەما ڕاوەستاوە،
لە پێگەی یا ھەنگاوی دووەمدا لە خودی پلان و وجودیی دەوڵەتا ھیچ
پاساوێک بۆ ھەبوونی و پاراستنی نادۆزرێتەوە کە زیانبەخش نەبێت. لە
گریمانی دووھەمیشدا دەوڵەت لە ھەردو بارەکەدا یەکسانە بە درۆ و دواتریش
ھۆکارەکانی بۆ بەردەوامبوونی، تەنھا دەتوانێت پەنا بۆ گریمانێک وەکو
دوانەکەی دیکە بەرێت کە ئەمەش ھەر بێ بنەمایە، بەم جۆرە کە ئەم سێ
خاڵە، سێ لایەنە،[ پرۆدۆن مەبەستی ئەو ٣ لایەنەی دەوڵەتە کە لێرەدا ھەر
یەکەیان بە نۆرەی خۆی قسەی لەسەر دەکرێت - وەرگێڕ] ڕوونکرانەوە پرسەکە/
کێشەکە لابەلا دەکرێتەوە و دەوڵەتیش ناپێویست و لە زیادە حسابی
بۆدەکرێت، سەرەنجامیش ئامرازێکی زەرەرمەند و شتێکی مەحاڵ دەبێت، بوونیی
حکومەت لەخۆیدا ناکۆکە.
لێگەڕین با بە تەواوی شیبکەینەوە:
١- سەبارەت بە سروشتی دەوڵەت:
Louis Blanc پرسیار دەکات ''دەوڵەت چییە؟''.
وەڵام دەداتەو و دەڵێت:
" دەوڵەت لەسای تەختی پادشایەتیی - دا دەسەڵاتی تەنھا پیاوێکە ، حوکمی
زۆردارانەیە و جەوری تاکە کەسێکە.
"دەوڵەت لەژێر فرمانداریی ئۆلیگارکیدا، دەسەڵاتی ژمارەیەکی کەمی
پیاوانە، حوکمی زۆردارانەیە و جەوری چەند کەسێکە.
"دەوڵەت لەسای فرمانداریی ئەرستۆکراتەکانا، دەسەڵاتی چینێکە، حوکمی
زۆردارانەی زۆرینەیەکە.
"دەوڵەت لەسای فرمانداریی ئەنارکییەتا، دەسەڵاتی ئەوەی یەکەم جار
ھاتووە کە وا ڕێکەوت ھەرە ڕۆشنبیر و بەھێزەکەیە، حوکمی زۆردارانەی بێ
سەروبەرەیە[ فەوزایە].
"دەوڵەت لەسای دیمۆکراتەکانا دەسەڵاتی ھەموو خەڵکە کە لە لایەن
بەربژێرەکانیانەوە خزمەتیان دەکرێت، حوکمی سەردەمی ئازادییە".
لەم پێناسەیەی Louis Blanc بۆ دەوڵەت لە بیست وپێنج ھەزار یاخود سی
ھەزار خۆێنەریخۆی، ڕەنگە دە کەسیان ئەم پێناسەیەیLouis Blanc یان، بۆ
دەوڵەت، لەلا تەواو و لابەلاکەرەوە نەبێت و لە دوای مامۆستاکەیانەوە
نایڵێنەوە: کە دەوڵەت دەسەڵاتی کەسێکە، ھەندێکە، یاخود زۆربە ،
ھەمووان، یاخود ئەوەی یەکەمجار ھاتووە. بەگوێرەی وشەکان دەوڵەت بە
یەکێک لەم ئامرازانە وەسفکراوە : پاشایەتیی، ئۆلیگارکیی، ئەرستۆکراتیی،
دیمۆکراتیی یاخود ئەنارکیی.نێردراوەکانی [مەندوب] لۆکسەمبەرگ کە خۆیان
باوەڕیان وایە کە فێڵ و دزییان لێکراوە - بەوەی کە ئاوای دەبینن گەر
کەسێک بیەوێت ڕایەکی جیاواز لەوان دەربڕێت سەبارەت بە مانا و
ئاڕاستەکانی شۆڕشەکەی شوبات.- لە نامەیەکدا کە بڵاوکرایەوە
شەرەفمەندیان کرودم کە ئاگەداریان کردمەوە کە وەڵامەکانی Louis Blanc
زۆر سەرکەوتوانە بوو کە من ناتوانم شتێکم لە وەڵامیا ھەبێت. لەوە دەکات
ھیچ کام لە ھاووڵاتییە نێردراوەکان ھەرگیز دیراسەی یۆنانییان نەکردبێت.
گەر بیانکردایە ئەوەیان دەبینی کە مامۆستاکەیان، برادەرەکەیان، Louis
Blanc ، لەبری پێناسەکردنی دەوڵەت تەنھا ھاتووە وشەکانی یۆنانیی، وەکو:
monos ، یەک دانە، aligoļ ،ھەندێک یا چەند دانەیەک، aristoļ, ، گەورە
یاخود مەزن، demos ، خەڵک، ھەروەھا privative a ، یانی نا، نەخێر-ی بۆ
فەرەنسی وەرگێڕاوە. ئەرستۆ بە بەکارھێنانی ئەم چەمکە [کۆنسێپت] شیاوانە
فۆرمەکانی دەوڵەتی جیاکردۆتەوە، کە پێناسەی بە بەکارھێنانی وشەی archź،
[وشەیەکی کۆنی یۆنانییە کە بۆ دەسەڵات یا یەکەم شوێنی دەسەڵات
بەکارھێنراوە-وەرگێر] بە واتای دەسەڵات، حکومەت، دەوڵەت، کردووە و
چواندووە. داوای لێبوردن لە خوێنەرمان دەکەین، ئەوە ھەڵەی ئێمە نییە
ئەگەر زانستی سیاسەت لە لۆکسەمبەرگ نەیتوانیبێت توێژینەوەی سەرچاوەی
وشە بکات، کە لەو ڕێگایەوە دەزانرێت مانای ئەم وشانە لە ڕێڕەوی
مێژوودا، گۆراون.
___________________________________________
*
لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە
دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux
دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەھمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە
سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی
- خزمەتکار کە لە
خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەھمە بە فراونی و بە زۆری
بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو ھەموو وەھمەکانی دیکە ھەر لەگەڵمانایە ،
ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم
وەھمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی ١٨٤٨ دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin
R.Tucker لە ساڵی ١٩٦٠ دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە
ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگەداری ئەوە بێت کە ھەندێک بڕگەو
ڕستە و وشە کە ھاتون، ھی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە
تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری
ھێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر
لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا ھەمان تێگەیشتن و چەمک لە لایەن خودی
پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارھێنراون. لە وەھا حاڵەتێکدا خوێنەر
وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەک لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی
ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای
ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، ھاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە
ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی
بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری
ھەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاک، تۆسقاڵێک لە بایاخی نوسینەکانی
پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. - وەرگێڕ -.
___________________________________________
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/dewlet1.htm
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|