٩\٥\٢٠١٩
دەوڵەت.*

جۆزیف پرۆدۆن |

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر |
- بەشی
سێیەم -
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندە:
گەر تەماشای پێناسە دەستکردەکەی Louis Blanc سەبارەت بە دەوڵەت لە
وەرگێڕانەکەیدا، بکەین، ھەر بە تەنھا وشەی زۆردار و زۆردارانەی چوار
جار بەکارھێناوە: زۆرداریی تاکە کەسێک یا تاکێک ، زۆرداریی ھەندێک،
ھەروەھا زۆرینە ، ئا بەمجۆرە، تەنھا یەکجار نەبێت کە ناوی دەسەڵاتی
خەڵکی ھێناوە کە لە لایەن بەربژێرەکانیانەوە خزمەتیان دەکرێت، ئەویش
تاکو دەستخۆشی لێبکرێت و چەپڵەی بۆ لێبدرێت. بەگوێرەی قسەکانی Louis
Blanc ھەموو دەوڵەتەکان زۆردارن تەنھا دەوڵەتی دیمۆکراتیی نەبێت.
ئەنارکییەکان لێرەدا مامەڵەیەکی جیای تایبەت و غەریب دەکرێن، ئەوەش
دەسەڵاتی ئەو کەسەیە کە یەکەمجار ھاتووە. لای ئەو: زۆر یان کەم ئاوا
ڕویدا کە ئەو یەکەمین کەسە ڕۆشنبیرترین و بەھێزترین زۆردار بێت لە
حوکمڕانیی بێ سەروبەردا. دەی چی دێوەزمەیەکە [مۆنستەر] ئەوەی یەکەم جار
کە ھاتووە؟ ئەمە کێیە ، ئەم کەسی یەکەمجارە کێیە؟ کە زۆر یا کەم ڕوویدا
کە ڕۆشنبیرترین و بەھێزترین کەس بێت کە مومارەسەی زۆردارییەکەی لە
فەوزادا دەکات؟! . پاش ھەموو ئەمانەش کێیە کە ڕەوایی حوکمی ئەنارکیی
بدا بەسەر ئەم حکومەتە کاریزمای ھەموو خەڵکدا، کە وەکو دەزانین
خزمەتێکی زۆر باش لە ڕێگای بەربژێرەکانیانەوە دەکات؟ چەندێک جێی شادییە
کە دڵنیابیت لەوەی لە یەکەم زەربەدا خۆمان بەتەختکراوی لەسەر زەوییەکە
دەبینینەوە. ئای چەند قسەزانە، بەزمانە پاراو و ڕەوانەکەی قسە دەکات،
سوپاس بۆ خودا کە لە چەرخی نۆزدەھەمدا ئافریندەی کردیت [ پرۆدۆن
مەبەستی لویس بلانکە - وەرگێڕ] بۆ بەیانکردنی ئەو یارمەتییە بەسوودانە،
بۆ ئەو چەشنە لە گەمژەیی کە ناوی مەندوبی چینی کرێکارانت لە خۆت ناوە ،
دەنا ھەر لە یەکەم جاردا کە ھەر پەنجەت قەڵەمی گرت لەژێر باوبۆرانی ،
زریانی ھسسدا، hisses ، بە ھیلاکەت دەچویت.
کەواتە دەوڵەت چییە؟ وەڵامی ئەم پرسیارە دەبێت بدرێتەوە. لیستی فۆرمە
جیاوازەکانی دەوڵەت کە Louis Blanc پاش ئەرستۆ، Aristotle ،ئامادەی
کردوون ، ھیچی فێر نەکردوین. ھەرچیش سەبارەت بە Pierre Leroux –ە، ئەوە
ناھێنێت کە سەرنجی لێبدەین، گەر پرسیاری لێبکەین، ئەو پێمان دەڵێت
پرسیارەکە ناھینێت بەرجاو بگیرێت، دەوڵەت ھەمیشە ھەبووە و ھەمیشەش
دەبێت- ئەمەش دوا ھۆکار و بیانوە لەلایەن کۆنەپارێزان و پیرەژنەکانەوە.
[ پرۆدۆن وشەی پیرەژنەکانی بەو مەبەستە بەکارھێناوە کە چۆن کاتی خۆی
لای خۆمان وشەی سەر ئاسنینەکان بۆ پیرێژنە خراپەکان بەکاردەھێنرا –
وەرگێڕ].
دەوڵەت دەستوور و دامەزراوەیەکی دەرەکییە لە ھێزە کۆمەڵایەتییەکە.
بە گوێرەی ئەم دامەزراوە و دەستوورەکەی کە ھێزی دەرەکیی و باڵادەستییە،
خودی خەڵکی خۆیان بەڕێوەنابەن. ھەر بە گوێرەی ئەم دەستورەش لە
ھەنووکەدا تاکە کەسێک، چەند کەسێک، یاخود بە ھەڵبژاردنی بڕێک لە خەڵک
یاخود لە ڕێگا و بوونی نەریتی مانەوە بەمیراتیی، میراتگریی، ئەمان
فرمانداریی لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانا دەکەن، ھەروەھا لەتەک ئەمەشدا
سازش و دانوستاندیش، دەکەن. ھەر ھەموو ئەمانە لە ڕێگای خۆیەوە و بە
ناوی خۆیەوە واتە بە ناوی دەوڵەتەوە دەکات. بە وشەیەک، دەوڵەت وەکو
باوکێک لە بەجێھێنانی ھەموو کاروبارەکانی نێو خێزانێک، یاخود میراتگرێک
[واریس] ، بەڕێوەبەرێک، یا وەکیلێک وایە. ئەو، ھەموو ئەم دەسەڵاتانەی
وەکو دەسەڵاتێکی گشتی و ڕەھا کە شیاوی گۆڕان و وەرگرتنەوە نییە لێی، لە
خۆیدا گردکردۆتەوە.
ئەم دەستوور و دامەزراوە دەرەکییە لە دەسەڵاتی جەماعی، کە یۆنانییەکان
ناویarchê,، - باڵادەستیی، سەروەریی، دەسەڵات، حکومەت-یان لێ ناوە کە
لە سەر ئەم گریمانە[ فەرەزییە] خۆی ڕاگرتووە : خەڵکێک ، کە بە جەماعیین،
کە ئێمە ناوی کۆمەڵی لێدەنێین، ناتوانن حوکمی خۆیان بکەن و بەخۆیان بیر
لە ئەنجامدانی کاریان بکەنەوە، دەربڕین لەخۆیان بکەن یا خۆیان
بەیانبکەن بە بێ یارمەتیی، وەکو بونەوەرێک لە ھەبوونی کاراکتەری
کەسایەتیی خۆیان، دەکرێت ئەم یارمەتییەیان پێببەخشرێت. ھەر لەبەر ئەمەش
گەر کارەکانی ئەم خەڵکە، کۆمەڵە، مەیسەر ببێت دەبێت نوێنەرایەتیی لە
لایەن یەکێک یاخود زیاتر لە تاکە کەسێکەوە، لەژێر ھەر تایتڵێکدا بێت،
بکرێن، لەو بارەشدا ئەمانە وەکو واریس، سەرپەرشتیکەرێک [وەلی ئەمر]
حسابیان بۆ دەکرێت کە نوێنەرایەتبوونی خەڵکەکە و خواستیان بەجێدەھێنن.
بە گوێرەی ئەم گریمانە دەسەڵاتی جەماعیی مەحاڵە، یاخود دەسەڵات بە
جەماعیی، کە لە جەوھەردا دەگەڕێتەوە بۆ جەماوەر بۆ بەیانکردنی حاڵی خۆی
و ئەدادانی چالاکییەکانیی بە ڕاستەوخۆ، بێ نێوەندگیریی ئۆرگانێک، ئەم
دەسەڵاتەی خەڵک کە بە سەراحەت و بە ئاشکرا دروستبووە، ناتوانێت بێتەدی
و بێتە قسە. ئەمە ڕاڤەکردنی دەستورەکەی دەوڵەتە کە لە ھەموو فۆرمە
جیاوازەکانا، ئاوا دێتەوە کە ئەو بە جەماعییبوونە، یاخود ئەو
بەکۆمەڵییە بە تەنھا لە مێشکدا، یا ھەر بە قسە لای ئەوان بوونی ھەیە،
کە ناتوانێت خۆی بەرجەستە بکات، ھەست بە پاراستن و مانەوەی خۆی بکات،
خۆی لە حوکمی پادشایەتی بپارێزێت، یاخود لە غەزەبی تەختی ئەرستۆکراتی
یا لە نوێنەری دیمۆکراتیان، خۆی قورتار بکات، سەرەنجامیش ھەموو ئەو
مانیفێستە تایبەتمەندانە، شەخسییانە، خواستەکانی جەماوەر یاساخ دەکەن .
- بەشی چوارەم -
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:
ئێستاش ھەر ئەو چەمکی بەجەماعییبوونەیە، کە لە ژیانیانا،لە چالاکییانا،
لە یەکێتییانا، لە خودی تاکایەتییانا، کەسایەتییانا - لەناو کۆمەڵیشا
وەکو کەسێک سەراپای مرۆڤایەتی دەبینرێت، وەکو ئەوەی کە ھەموو مرۆڤایەتی
تاکێک بێت-. ئەمە ئەو چەمکەیە، ئەو تێگەیشتنە کۆمەڵایەتی و بوونی
مرۆڤایەتییە کە ئەوان باسی لێوە دەکەن و ئێمە ئەمڕۆ نکوڵی لێدەکەین و
ڕەتیدەکەینەوە ، ھەر بەو ھۆکارەشە کە نکوڵی لە دەوڵەتیش دەکەین، نکوڵی
لە حکومەت دەکەین و لە کۆمەڵ وەدەری دەنێین، کاتێک کە شۆڕشی ئابووریانە
ڕوودەدات ھەموو دەستورەکانی دەسەڵاتە پۆپیلەرەکە، ئیتر ئەو دەسەڵاتە
لەناو خودی جەماوەرەوە یاخود دەرەوەی جەماوەرەوە بێت ، لە ڕێگای
میراتگەریی پادشاییەوە، بێت، یا دەزگەی فیوداڵییەوە، یاخود نوێنەری
دیمۆکراتیانەوە، بێت، ڕادەماڵی و ڕەتی دەکاتەوە. بە پێچەوانەی ئەوانەوە[
پرۆدۆن مەبەستی نەیارەکانێتی- وەرگێڕ] ، ئیمە پێداگریی لەسەر ئەوە
دەکەین کە خەڵک ، کۆمەڵ، جەماوەر، دەتوانێت و دەیەوێت کە حوکمڕانی خودی
خۆی بکات ، کاری خۆی بکات، ئەدای خۆی ھەبێت، گەشە بکات و بە پێوە
ڕاوەستێ وەکو مرۆڤ، بۆ دەربڕین و ئاشکراکردنی خۆی بەباشی، لە پەروەردە
و ڕۆشنبیرییدا ھەروەھا لە مۆراڵی تاکێتیدا، بە بێ یارمەتی و ھاریکاری
ئەم ھەموو قسەکەرانەی کە پێشتر زۆردار بوون و ئێسستا ئەرستۆکراتن، کە
ناو بەناو خۆیان بە نوێنەریان نیشاندەدەن. ئەم نوێنەرانە خۆیان گەندەڵن
یاخود لە حوکمکردنی خەلکیدا، گەندەڵ بوون، ئەوانەی کە بە ئاسانی و بە
سادەیی پێیان دەڵێین ختوکەدەرانی جەماوەر، دیماگۆگییەکان .
.
لە دوو وشەدا:
ئێمە ھەردک دەوڵەتیش و حکومەتیش ڕەتدەکەینەوە چونکە دڵنیایی ئەوە
دەکەینەوە (کە ھەرگیز پیاوی دەوڵەت باوەڕی پێنەکراوە، یاخود بڕیاری
لەسەر نەدراوە) کە خۆڕسکیانە لەناو جەرگەی جەماوەرەوە و چالاکی و کردەی
خودی جەماوەر بێت.
لەبەر ئەمەش ئێمە ئەنارشییەت پەسەند دەکەین کە ھەر وەکو بەڵگەکان
نیشانی داوە لە نێو ئەوانەی کە وتراوە ئەنارشی باڵاترین سنوری ئازادیی
و ڕژێمێکە کە مرۆڤایەتیی دەتوانێت بەدەستی بھێنێت. ئەنارشی حکومەتی
خودی خەڵکییە و لە خۆیانەوە و بۆ خۆیان بێ دەستوەردانی پاشاکان ،
ئەرستۆکراتەکان یاخود دیماگۆگییەکان، خۆبەڕیوەبەریی فۆرمیلەیەکی
ڕاستینەی کۆمارییە. Voix du Peuple, Dec. ٣ ١٨٤٩
بە کورتی:
ئێمە نکوڵی حکومەت و دەوڵەت دەکەین، پەیگیریی و دڵنیایی ئەوە
دەکەینەوەکە خوازیاران و دروستکەرانی دەوڵەت ھەرگیز باوەڕیان بە
شوناسنامەی کەسایەتی و سەربەخۆیی[ئۆتۆنۆمی] خەڵک، جەماوەر، نەبووە.
ئێمە پێداگریی لەوە زیاتریش دەکەین کە ھەموو دەستورێکی دەوڵەت ھیچ
ئامانجێکی نییە جگە لە بەکێشکردنی کۆمەڵ بەرەو بارودۆخی ئۆتۆنۆمی کە
فۆرمێکی جیاوازە لە ھەموو شێوەکانی دەوڵەت ھەر لە حوکمی پادشایەتی
ڕەھاوە تا دەگاتە نوێنەرایەتی دیمۆکراسیی،کە ھەموویان ھەلومەرجێکی
کاتییان ھەیە، نالۆژکانە و ھەروەھا پێگەیەکی ناجێگیریشیان ھەیە.
ھەموویان یەک بەدوای یەکدیدا دێن قۆناخێک یاخود ھەنگاوێک بەرەو
ئازادیین، ئەوان جەولەکانی پەیژەی سیاسین بەسەر کۆمەڵانەوە کە بەرەو
خودھۆشمەندی و خۆدروستکردن دەڕۆن و کۆمەڵ بەرەو ئەو ئاراستەیە دەبەن.
.
لە کۆتاییدا دڵنیاییی لەوە دەکەینەوە ئەم ئەنارشییەی کە ئێمە باسی
دەکەین و کە ئێستا دەیبینین بەرزترین پلەی ڕێکخستن و ئازادییە کە
لەوێدا مرۆڤایەتی دەیگاتێ، فۆرمیلەیەکی ڕاستینەیە لە کۆماریی، کە
ئامانجی بەرەو شۆڕشە یاخود بەرەو ئەوەی شوبات داوامان لێدەکات، کەواتە
لە نێوانی کۆماریی و حکومەتا و لە نێوانی دەنگدانی گشتی و دەوڵەتا،
ناکۆکی ھەیە .
___________________________________________
*
لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە
دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux
دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەھمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە
سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی
- خزمەتکار کە لە
خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەھمە بە فراونی و بە زۆری
بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو ھەموو وەھمەکانی دیکە ھەر لەگەڵمانایە ،
ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم
وەھمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی ١٨٤٨ دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin
R.Tucker لە ساڵی ١٩٦٠ دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە
ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگەداری ئەوە بێت کە ھەندێک بڕگەو
ڕستە و وشە کە ھاتون، ھی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە
تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری
ھێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر
لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا ھەمان تێگەیشتن و چەمک لە لایەن خودی
پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارھێنراون. لە وەھا حاڵەتێکدا خوێنەر
وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەک لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی
ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای
ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، ھاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە
ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی
بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری
ھەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاک، تۆسقاڵێک لە بایاخی نوسینەکانی
پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. - وەرگێڕ -.
___________________________________________
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/dewlet2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/dewlet1.htm
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|