١٨\٥\٢٠١٩
دەوڵەت.*

جۆزیف پرۆدۆن |

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر |
- بەشی
پێنجەم -
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:
ئێمە بنیاتی ئەم مەنھەجی دڵنیایکردنەوەیەمان لە دوو ڕێگاوە، ناوە:
یەکەم ، لە ڕێگای مێژویی و مێتودی نێگەتیڤانەوە، ڕونیدەکەینەوە کە ھیچ
دامەزراوەیەک لە دەسەڵات، ھیچ ڕێکخستنێک لە ھێزێکی جەماعی لەو
دامەزراوەوە و لە دەرەوەی، لە ئیستا و دواتریش، گریمانێکی لای ئێمە،
نییە. ئەم ڕونکردنەوەیەمان لە " دانپیانانی شۆڕشگێڕێکەوە" ھەڵێنجاوە،
لە تیلاوەی کەوتن و تێشکانی ھەموو حکومەتەکانا کە لە ماوەی شەست ساڵدا
لە فەرەنسا، بە دوای یەکدیدا ھاتوون، کە ھۆکاری ھەڵوەشاندنەوەی
خۆیانیان، خستەڕوو. لە کۆتایشدا ئیشارەتی بە فەلاکەتچوون و مردنی
دەسەڵات لە سەردەمی گەندەڵیی Louis Philippe لە حکومەتە وەختییە
دیکتاتۆرە تەمەڵ و خامۆشەکەی، خستەڕوو، ھەروەھا لە سەردەمی سەرۆکایەتی
حوکمی بێ بایەخی جێنرال Cavignac و Louis Bonaparte دیسانەوە دەرکەوت.
لە پلەی دووھەمدا ئێمە ئوتروحەکەی خۆمان دەسەلمێنین ئەویش بە ڕاڤەکردنی
کە چۆن لە ڕێگای ڕیفۆرمی ئابوریانەوە، لە ڕێگای ھاریکاریی شوێنە
پیشەسازییەکان و ڕێکخستنی دەنگدانی گشتییەوە ، ئیدی خەڵکی لە
خۆڕسکییەوە دەگاتە کاردانەوە و ھۆشمەندیی و چالاکیکردن. چی تر لە
ختوکەدان و حەماسەوە نا، بەڵکو بە پلان لە پارێزگاریی لە خۆی
بەردەوامدەبێت بە بێ سەروەرەکان [ ماستەرەکان] و خزمەتکارەکان، بە بێ
نوێنەر و مەندوبەکان ھەروەکو چۆن بە بێ ئەرستۆکراتەکان، بە سەربەخۆیی
تەواو بۆ تاک تاکو بەخۆی کار و چالاکی بکات. بەم شێوەیە بیرۆکەی کەسیی،
بیرۆکەی من، درێژ و گشتی دەکرێتەوە، ھەر وەک چۆن تاکە کەسی من ھەیە،
ھەر بەو جۆرەش بونێکیکۆمەڵیی و کۆمەکیی من ھەیە.چ لەم یاخود لەوی تردا،
کردار و ھۆشیاری و رۆح و سروش و دەرون و ژیان کە نە ناوەرۆک نە
پرنسپیان دیار و زانراونین، بنەڕەتییەکانیان نازانرێت و لە جەوھەریشیا
پێشبینی ناکرێت، ئەمانە بەرەنجامی ڕاستی ژیانە و لە جمووجوڵ و بزێوی
بونەوەرێکی ڕێکخراودا، سەرھەڵدەدەن.سایکۆلۆجییەتی نەتەوەکان و
مرۆڤایەتی وەکو سایکۆلۆجێتی مرۆڤە و ئەگەری ئەوەی ھەیە کە ببێتە زانست.
ئەمە ئەو ڕونکردنەوەیە کە لە بڵاوکردنەوەکەمانا سەبارەت بە سووڕەکان [دەوران]
و کرێدت، ھەروەھا لە چاپتەری چواردە لە مانیفێستەکەی La Voix du Peuple”
کە پەیوەستە و گرێدراوە بە دەستورەوە، پەنای بۆدەبەین.
کاتێک کە Louis Blanc و Pierre Leroux دەبنە داکۆکیکەری دەوڵەت - کە
دەستورو و دامەزراوەی دەرەکییە بەدەر لە دەسەڵاتی گشتی / خەڵک - ئەمان
بەمە تەنھا دووبارەبوونەوەی چەند فۆرمێکی جیاوازی ناوازە و سەرسوڕھێنەر
بەرھەمدەھێننەوە کە تا ئێستاش بۆ خۆیان ئاشکرانەبووە کە ئەوە چیرۆکێکی
خەیاڵییە لە نوێنەرایەتی حکومەت کە تەواوی فۆرمیلەکەی و دەربڕینەکەی
ھێشتا پادشایەتی دەستورییە. ئایا ئێمە شۆڕشی شوبات-مان بۆ بەدەستھێنانی
ئەم وەرچەرخان و ناکۆکییە کۆنەپەرستانەیە کرد؟
بۆ ئێمە ئاشکرا و ڕوونە، خوێنەران ئێوە چی دەلێن؟ ئەوە پرسیارێکە و تا
ڕادەیەک دەست بە ڕۆشنکردنەوەی خۆی دەکات. ھەر وەکو وتمان ئەو مێشک
لاوازانە ھیشتا بەتوانان لە فۆرمیلەکردنی ئایدیایەک، بیرۆکەیەک لە
دەوڵەت، ئەوان باش دەزانن و تێدەگەن ئەگەر زەروور بێت کۆمارییەکان
دەتوانن داخوازی بکەن. پاش شۆڕشی ئابووریی کە سەراپای پەیوەندیە
کۆمەڵایەتییەکان دەگۆڕێت ئەوان بۆ پارێزگارییکردن لە دەزگەیەک، بۆ
ڕازیکردنی غروری خۆ بە مرۆڤیزانیی دەوڵەت لەسەر حسابی دوو ھەزار ملیۆن
ساڵانە ، ئەمان پێداگریی لەم ئۆرگانە، دەزگە مشەخۆرە دەکەن کە ناوی
حکومەتە. مەندوبە شەریفەکانی لۆکسەمبەرگ، ئەوانەی کە دیاریکران بۆ
دانیشتن لەسەر کورسی نازداری نووبەلاکان، خۆیان لێگۆراوە و خۆیان بە
سیاسیی دەزانن و ناوی خۆیان بە ئازا و بوێر دەبەن، وادەزانن تەواوی
تێگەیشتنیان لە شۆڕش ھەیە. گومان لەوەدا نییە کە ئێمە چی دی ناترسین
ئەو توانایەی کە ھەمانە لە ڕۆشنبیرترین و بەھێزترن، پاش ھەڵوەشاندنەوەی
حکومەت کە بێ سوود و بێ کەڵکە و زۆریش تەکلیفدارە، ڕەنگە زۆرداری لە
فەوزادا دروستبکەین [ پرۆدۆن بە تەوسەوە ئەوەی لویس بلانک و ھاوەڵەی
دەڵێتەوە- وەرگێڕ] . ئێمە نکوڵی لە دەوڵەت و حکومەت دەکەین، ئێمە
بەھەمان ھەناسە و تینەوە پێداگریی لە ئۆتۆنۆمی خەڵکی و زۆرینەکەی
دەکەین. چۆن دەکرێت ئێمە ھەڵگری حوکمی زۆرداران بین، تموحی وەزیریمان
ھەبێت ، کێبڕکێی Louis Blanc و Pierre Leroux بکەین؟
- بەشی شەشەم -
بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:
لە ڕاستیدا لۆژکی نەیارەکانمان تێناگەین، قەبوڵی پرنسپێک دەکەن بێ
ئەوەی گرفتی سەرەنجامەکەیان ھەبێت، بۆ نموونە یەکسانی لە سیستەمی باج
دانا، پەسەنددەکەن کە دەزانن باج لەسەر سەرمایە، لە بەرانبەریا
جەماوەرییەتیەکی دژ بە خۆیان دروستددەکات، بێ ئەوەی پاساو و متمانەیان
بە خۆیان ھەبێت. بۆ ھەموو ئەمانەی کە دەیکەن ھاوشێوەیەک، قسەیەک،
بیانویەکیان ھەیە. ھانی دەست ھەڵگرتن لە کاپیتاڵ و ئازادکردنی کار
دەدەن، ئەوەی کە دەمێنێتەوە لێرەدا کاتێک کە دژایەتی دەرەنجامی
ڕەسمکردنی سیاسەتەکانی حکومەتە کە سەبارەت بە بیناکان ڕودەدات، ئەوان
پرۆتێست دژیان دەکەن. ئەوان بەردەوامن لە قسەکردن لەسەر سیاسەت و
حکومەت، بەبێ ئەوەی بپرسن ئایا حکومەت لەگەڵ ئازادیی پیشەسازیی و
یەکسانییدا، دێتەوە، ئایا گریمانی زانسستی سیاسەت ھەیە، کاتێک کە
پێویستی بوونی سیاسەتێکی ئابووریی ھەیە؟ لە کاتێکدا ئەو خانووبەرانەی
کە ئەوان بە بێ دوودڵی ھێڕشی دەکەنەسەر بێ گوێدانە بەھای کۆنییان [
ئەنتیک] ، کەچی ھاوکات لەبەردەم دەسەڵاتا وەکو پاسەوانەکانی کڵێسە
لەبەردەم نھێنی موقەدەس-دا دەنوشتێنەوە. حکومەت بۆ ئەوان زەروورییە و
شیاوی گۆڕین نییە، مەبدەئی مەبدەئەکانە، ھەمەیشەییە، ئەبەدییە.
بە مسۆگەری ئێمە دڵنیایی خۆمان بۆ پەسەندکردنی پێشنیارەکە نادەین و
بەڵگەمان ھەیە، چونکە وەکو ھەر کەسێکی دیکە دەزانین کە بە چ مەرجێک
پێشنیارێک دەخرێتە بەردەست. تەنھا ئەوە دەڵێین پێش ئەوەی بگەینە
بڕیارێک سەبارەت بە دەستورێکی نوێی دەوڵەت، ئێمە دەبێت پرسیاری ئەوە
بکەین کە لە سۆنگەی ڕیفۆرمە ئابوورییەکانەوە کە شۆڕش بەسەرمانا
دەیسەپێنێ ئایا خودی دەوڵەت نابێت ھەڵوەشێتەوە؟ ئایا ئەم کۆتاییەی
دەزگە سیاسییەکان سەرەنجامی بەجێھێنان و مانای ڕیفۆرمی ئابووریی نییە؟
ھەروەھا ئێمە پرسیار دەکەین ئایا لە ڕاستیدا لە دوای تەقینەوەی شوبات،
پاش یاسای مافی دەنگدانی گشتی، پاش بانگەشەی ھێزی بێ ھاوتای جەماوەر،
ھەروەھا ڕادەستکردنی حەتمی دەسەڵات بۆ خواست و خودی جەماوەر، ھێشتا
ئەگەریی حکومەتێک، ھەر جۆرێک بێت، ھەیە؟ ئایا حکومەتێکی دائیم وەکو
جێگرێک [ئاڵتەرنەتیڤێک] ناخرێتە شوێنی؟ ئیتر ئەو حکومەتە کوێرانە
جێگیربێت بە ھەڵخەڵەتاندن و پێچەوانکردنەوەی فرمانی جەماوەر، یاخود بە
ئەنقەست ھەڵخەڵەتێەرانە بێت ھەر وەک چۆن حکومەتە کاتییەکە [موەقەت]
کردی، کە دیماگۆگییەکان لە ھەموو سەردەمێکدا کردویانە . لانی کەم
پرسیاری ئەوە دەکەین کام لە بڕگە [ێیغە ] و خەسڵەتە جیاوازەکانی دەوڵەت
دەبێت بمێنێتەوە و جەختیان لەسەر بکرێتەوە؟ ئەی ئەوانەی کە لە دەوڵەت
لادەبرێن و ھەڵدەوەشێنرێتەوە کامانەن؟ دەبێت ئەوە بزانین ھەر وەکو
ڕەنگە پێشبینی دەکرێت، لەو بڕگە و خەسڵەتانەی ئێستای، تاکە یەک دانەیان
نییە کە بتوانێت ڕیفۆرمی ئابووریی بپارێزێت. ئەمە زۆر زەروورییە کە
دانی پیادا بنرێت، بە ئاماژەدان بە بەھێزیی ئەم ڕوونکردنەوە نەرێینەدا
[نێگەتیڤەدا] کەلە ھەلومەرجێکی نوێی کۆمەڵدا بوونی ھەیە، دەوڵەت ھیچ
نییە و ناشتوانێت ھیچیش بێت. بە کورتییەکەی تەنھا ڕێگایەک بۆ ڕیکخستنی
حکومەتێکی دیمۆکراتی، ھەڵوەشاندنەوەی خودی حکومەت خۆیەتی.
لەبری ئەم شیکردنەوە ئەرێینە [پۆزەتیڤ] و کردەیی [پراکتیکەڵ] و
کەتوارییە سەبارەت بە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕیی، ئایا خۆ بە پەیامبەرە
زانەکانمان دەزانن چ ڕێڕەوێک، ئاراستەیەک دەگرنە بەر؟ ئەوان دەڕۆن
ڕاوێژ بە Lycurgus, Plato, Orpheus, دەکەن لەتەک ھەموو قسە و وتە
خورافییەکانان، ئەوان پرسیار لە کەسە ناسراو و مەشورە قەدیمییەکان
دەکەن، بانگ و داوا لە کەسە دوورەدەستەکانی چەرخە کۆنەکان دەکەن بۆ
چارەسەکردنی کێشەکان کە ھەر زۆر مۆدێرنن، دواتریش وەڵامێکی غەریبمان
لەدەماخی بریسکاوییانەیانەوە پێدەدەن.
زیاتریش لەوە: ئایا لێرەدا نابێت ئەم زانستەی کۆمەڵ و شۆڕش لە ھەنگاوی
یەکەمدا ھەموو کێشەکان لابەلابکاتەوە لەبەرئەوەی کە زانست لە جەوھەردا
عەمەلییە و یەکسەریش دەستبەکارە؟ گومانیش لە زانستی دەرکەوتوی کۆنا
نییە، بەڵام لەسەروی ھەموو پێشکەوتنێکی بینراوەوە کە لە وێدا گەشەکردن،
جێگای خۆی دەگرێت لە شێوەیەک لە شێوەکانی نەفیکردنەوەی خودی مەنھەجە
تەقلیدییەکە.
اا. سەبارەت بە کۆتایی، یاخود بابەتیی دەوڵەت.
ئێستا ئێمە ئایدیای دەوڵەت و بەرچاوبوونە سروشتییەکەی کە بە تەواوی
لەسەر بناخەی فەرەزییەت دادەنرێت بینیمان، کە لانی کەم پڕ لەگومانە کە
لە ڕوی جەسەدەییەوە، نەبوونی کاراکەتەرییەوە، ڕۆشنبیرییەوە،
ئەخلاقییەوە بۆ جەماوەر بێکەڵکە. ئێستاش دەکرێت ھەمان ئایدیا سەبارەت
بە جەوھەریی دەوڵەت و ئامانجی بسەلمێنین کە بابەتێکە بەبەرچاوەوەیە و
لەسەر فەرەزییەکی دیکە قەرار دەگرێت، بەڵام ھێشتا قسەکردن لەسەری،
مەحاڵ ترە تاکو ئەوەی یەکەم بەھۆی ھەبوونی دژمنایەتی ھەمیشەیی ئەو [دەوڵەت]
لە تەک مرۆڤایەتیی-دا، فەرەزییەک کە خودی دەوڵەت خۆی سەرەنجامی
عەقیدەیەکی [ دۆگما] سەرەتایی شکستخواردوەوە یاخود لە خەتا و تاوانێکی
ئەسڵەوە، سەرچاوەی گرتووە.
بەردەوام دەبین لە ئاماژەکردن بە “Le Nouveau Monde:”
"Louis Blanc پرسیار دەکات چی ڕوودەدات " ئەگەر ئێمە فەرامۆشی ھەرە
ڕۆشنبیترین یاخود ھەرە بەھێزترین کەسانێک کە بەست و گرفت دەخەنە بەردەم
گەشەکردنی ھێزی یەکێک کە کەم ھێزە یاخود کەم ڕۆشنبیرە؟ ئازادیی خاپوور
دەبێت.
"چۆن ئەم تاوانە دەوەستێنرێت؟ بە ناوبژیکردن، نێوەندگیریی یا
خۆھەڵقورتاندن [تەدەخول] لە نێوانی داپڵۆسەر و داپڵۆسراوا، چەوسێنەر و
چەوساوە؟ ھەموو دەسەڵات بۆ خەڵک.
"ئەگەر جەیمس، پیتەر-ی چەوسانەوە ، زوڵمی لێکرد ئایا سی و چوار
ملیۆنەکەی پیاوانی کۆمەڵی فەرەنسی دەبێت ھەموو ڕاکەن و بەھانای پیتەر-
ەوە بچن بۆ پاراستنی ئازادیی؟ نیشاندانی یا کردنی شتێکی ئاوا
گاڵتەجاڕیی و جێگای پێکەنینە.
" ئەی کەواتە چۆن کۆمەڵ تەدەخول بکات؟
" لە ڕێگای ئەوانەی کە ھەڵبژێرراون تاکو ببنە نوێنەر بۆ ئەم مەبەستە.
" بەڵام ئەم نوێنەرانەی کۆمەڵ، ئەم خزمەتکارانەی خەڵک، ئەمانە کێن؟
دەوڵەتە.
" ئەگەر بەم شیوەیە بێت کەواتە دەوڵەت بۆخۆی کۆمەڵە، وەکو کۆمەڵ ئەدا
دەکات، بۆ وەستاندنی - چی ؟ سەرکوتکرن، بۆ پاراستنی - چی ؟ - ئازادیی".
___________________________________________
*
لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە
دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux
دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەھمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە
سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی
- خزمەتکار کە لە
خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەھمە بە فراونی و بە زۆری
بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو ھەموو وەھمەکانی دیکە ھەر لەگەڵمانایە ،
ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم
وەھمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی ١٨٤٨ دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin
R.Tucker لە ساڵی ١٩٦٠ دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە
ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگەداری ئەوە بێت کە ھەندێک بڕگەو
ڕستە و وشە کە ھاتون، ھی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە
تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری
ھێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر
لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا ھەمان تێگەیشتن و چەمک لە لایەن خودی
پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارھێنراون. لە وەھا حاڵەتێکدا خوێنەر
وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەک لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی
ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای
ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، ھاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە
ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی
بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری
ھەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاک، تۆسقاڵێک لە بایاخی نوسینەکانی
پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. - وەرگێڕ -.
___________________________________________
بەشی
سێیەم و چوارەم:
www.emrro.com/dewlet3u4.htm
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/dewlet2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/dewlet1.htm
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|