په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\٦\٢٠١٩

دەوڵەت.*

 

   جۆزیف پرۆدۆن

وەرگێڕانی: زاھیر باھیر

- بەشی هەفتەم -

بابەتی دەوڵەت، سروشت و ئایندەی:


ئەوە ئاشکرایە . دەوڵەت نوێنەری کۆمەڵە و لە دەرەوەی کۆمەڵ ڕێکخراوە بۆ پاراستنی لاواز لە بەرانبەر بەھێزا، بە واتایەکی دیکە، بۆ پارێزگاری ئاشتی نێوانی ناڕازییەکان و ئەوانەی پاریزگاری لە نیزام دەکەن . وەکو بینیمان زۆری نەویست کە Louis Blancمەبەست و ھۆکاری بوونی دەوڵەت و ئامانجی ئاشکرا بکات، کە دەتوانرێت شوێنەوار یاخود سەرچاوەکەی لایGrotius, Justinian, Cicero لای ھەموو ئەو نوسەرانەشی ھەر کات لەسەر مافی گشتی نوسیبێتیان، بدۆزێتەوە. ئەوە ترادیسۆنی Orphic-ە [ ئەو ناوەیە کە دراوە بە کۆمەڵێک خەڵکی ئیماندار کە پراکتیکیان کردوە، ئەسڵی ئەمانە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵی یۆنانی کۆن و کۆمەڵی ھێلینستییەکان-وەرگێڕ] کە پەیوەستە بە Horace وە [ پێشەنگی شاعیران لە سەردەمی Augustus.- وەرگێڕ] .

[ ئەمەی خوارەوە کۆپلەیەکە لە ھەڵبەستەکانی بە زمانی لاتینی، منیش وەرمگێڕا بۆ ئینگلیزی و لە ئینبگلیزییەوە کردومە بە کوردی . ڕەنگە ھیچ مانایەکی ئاوا نەدات بۆ خوێنەر، بەڵام من نەمویست فەرامۆشی بکەم- وەرگێڕ] :-

ئاژەلی جەنگەڵەکان پیرۆزن بۆ خوداکان .
کوشتن و پەیڕەوی سیستەم و جۆری خواردن Orpheus ڕادەوەستێنێت
دەڵێن ئەو، شێر و پڵنگی ماڵیی کردووە و کۆنترۆڵی ھێڕش و دڕندەییانی کردووە
دەستنیشانکردنی Amphion و Thebes citadel
دەنگی وەکو تاری ئامرازەکانی مۆسییقا و جوڵاندنی بەردەکان،بووە بەمە دەیویست نوێژکەران بەرەو سەرسامبوون بەرێت

Orpheus” وەکو کەسێکی ئاسمانی، وەکو ئیلاھییەک، یاخود وەرگێڕێکی ]موتەرجیمێکی[ خوداکان، بانگەشەی پیاوانی لە ناوجەرگەی دارستان و جەنگەڵەکانەوە کردوە و مێشکی پڕ کردون لە ترسی وێنەی کوژراوان و گۆشتی مرۆڤی مردووان. ئەم کارەشی سەرەنجام ئەو شۆرەتەی داوەتێ، کە ئەو شێر و پڵنگەکانی ماڵیی و دەستەمۆکردووە ھەر وەکو دواتر بە Amphion, دۆزەرەوەی Thebes وتراوە [Thebes : ناوی یۆنانییە بۆ شارێکی کۆنی میسر، شوێنەوارەکەی کەوتۆتە سەر ڕوباری نیل ، ٤٢٠ میل لە خواروی قاھیرەوە - وەرگێڕ] وتراوە، بەھۆی دەنگە کاریگەرییە بە سۆزە شیعراوییەکەیەوە بەردەکانی جوڵاندووە و بەھۆی سیحری نوێژەکەیەوە پێشڕەویی کردوون بۆ ئەو شوێنەی کە خۆی ویستویەتی"

ئەو سۆشیالیزمەی کە ئێمە دەیزانین و دەیناسین داخوازی و ھەوڵی ئەندێشەی زۆریی خەڵکانێکی دیاریکراوی ناوێت. بەڵام ئەوان بەتەواوی لاسایی ئەفسانە کۆنەکان دەکەنەوە، کۆپی مەزھەبی کاسۆلۆکیی دەکەن ، ھاوکاتیش خوتبەی دژایەتکردنیشی دەدەن، ئەوان ھەڵدەزنێن بە دەسەڵاتا و لاسایی دەسەڵاتداران دەکەنەوە و دواتر لەتەکیانا دەکەونە غەرامیات، دوای ئەوەش بە ھەموو ھێزی خۆیان دەقیڕێنن: ئازادیی، یەکسانیی، برایەتیی، بەم شێوەیە سوڕەکە کۆتایی دێت. ئیدی یەکێک بە وەحیدار دەردەچێت، یەکێک بوەتە ڕیفۆرمکەر، یەکێ دی دیمۆکراسیی و موسڵیحی نوێکەرەوەی کۆمەڵایەتیی، یەکێ تر ناونراوە کاندیدی وەزارەت لە گەشە و پێشەوەچوونا- نا نا، تەنانەت یەکێکیش ھەیە بۆ سەرۆکی دیکتاتۆرییەتی کۆمارییش.


کەواتە بە دانپیانانی Louis Blanc ، دەسەلات زادە و لە دایکبوی بەربەریەتە، ڕێکخراوی دەوڵەت شاھیدی دڕندەیی و توندوتیژی حاڵەتێکن لە نێوان پیاوانی سەرەتای سروشتییەکانا- بە نەبوونی تەواوی بازرگانی و پیشەسازیی[ پرۆدۆن بە تەوسەوە ئەمە بە لویس بلانک دەڵێت - وەرگێڕ]. بۆ ئەم وەحشگەرییەش دەوڵەت دەبوایە ھەڵوێستی ھەبوایە و ڕاوەستایە دژ بە ھێزی ھەر یەک لە تاکەکان و کاردانەوەی ھەبوایە، ئەمەش بە باڵادەستبوونی ھێزێکی توانادار لە غیابی ئارگویمێنتێکی دیکەدا ھەر دەکرا، تاکو ئارەزووەکانی مەیسەر بکات. کەواتە دەستوری دەوڵەت، وەکو ئێستا وتمان دوژمنێکی سەرسەختی کۆمەڵایەتییە، پیاوێکە و لە بەرگی گورگدایە. خودی BlancLouis خۆی ئەمە دەڵیت بە دابەشکردنی مرۆڤەکان بەسەر بەرەی بەھێز و لاوازدا، ئەو کاتە وەکو وەحشییە کێوییەکان لەناوخۆیانا لەسەر خواردنەکانیان، ناکۆکدەبن، ئەویش[ لویس بلانک] ئەو کاتە نێوندگیرییان بە دەوڵەت، دەکات.

کاتێک کە دەوڵەت بێ سوود و بێ کەڵک دەبێت، کە خودی دەوڵەت بەتاڵە لە بابەت، لەئامانجی بوونیی و ھەروەھا مۆتیڤەکەشی، ڕۆژێک دێت لە بەرانبەر ھەر عیلەتێک کە دەوڵەت ھۆکارێتی، ئیدی ھەرچییەک بێت، دەبێت خۆی لەو سەرە ڕێگایەدا لابەرێت. نابێت کۆمەڵ نە لاواز و نە بەھێز لەخۆی بگرێت، بۆ ئەوەی نایەکسانیی و نەتوانایی جەسەدی و ڕۆشنبیریی نەتوانێت ببێتە ھۆکاری جەردەیی و سەرکوتکردن، تاکو تاک سەربەخۆیی مسۆگەربکات و پێویستی بە پاراستن نەبێت. کەواتە دەوڵەت زیاتر خەیاڵییە تاکو ڕاستیی.

ئێستاش ئەمە دەقیئەو ئوتروحەیە کە ئەمڕۆ دەوامی پێدەدەین.

ھێز کە نەرمیی و ڕەقی مۆراڵەکان دیاریدەکات ، وردە وردە جێگای یاسای ماف بە ڕۆڵی یاخود بە یاسای ھێز، دەگرێتەوە، کاریش کە سەرنجام دەستەبەری ئاسایش دەکات، ھەنگاو بە ھەنگاو ئازادیی و یەکسانیی لە پلەیەکی بەرزتر زیاتر لە دین و دەوڵەت و کار، ئافریندە دەکات. لێرەدا یەکەم کاری بازرگانیی و پیشەسازیی، دوای ئەو زانست کە ڕۆحی پێدەدا، لە دوا قۆناغ و شیکردنەوەدا ھونەرە، کە دەیکاتە گوڵی نەمر. دین بە بەڵێن و ھەڕەشەکانییەوە، دەوڵەتیش بە لەشکر و دادگایەوە سۆزی دادگەریی دەدەن ، کە ئەوە زۆر لاواز بووە لای پیاوانی سەرەتایی، کە تەنھا ھەڕەشەیەکی سزادەرانەی ڕوونە بۆ وێرانکردنی مێشکەکان. لای ئێمە پیشەسازیی، زانست ، وێژە ، ھۆنەر، ھەموو گەندەڵبوون، ھەر وەکو Jean Jacques وتویەتی ئەم سزادانە لە شوێنی دیکەدا دەیانبینینەوە ، ئێمە لە دابەشبوونی موڵکییەتا، لە ئامراز و ماشێنەکانی پیشەسازیی، لە گەشەکردنی ئیسراف و کەمالیاتا[ زیادەپێویست] ، دەیانبینین، لە ئاوەژوکردنەوەی ئارەزووەکانا یاخود لە دەستبەسەراگرتنی ئارەزوویەکی سەپێنراو بەسەر ھەموو پێداویستییەکانی کاردا. پاش بەربەریەتی سەردەمە دێرینەکان، دوای ھاتن و سزای توێژاڵ و دەستوری فیوداڵی لە کۆمەڵی سەرەتاییدا، دوا توخمی کۆیلایەتی، ھێشتا وەکو سەرمایەیەک مابوو. دواتر ئەم سەرمایەیە ڕێگای خۆی ونکرد، کرێکاران، بازرگان، میکانیک، کێڵگەوان، پیاوانی زانست، ھونەرمەند، چی تر پێویستیان بەوە نەما لە لایەن ئەو سەرمایەوە بپارێزرێن. ئەوەی کە ھەر یەک لەمانەی پاراستوە بەھرە و سەلیقەی [مەوھوبەکەی] بووە، زانیارییەکەی بووە، بارودۆخە پیشەسازییەکەی بوووە. پاش دەستبەرداربوون لەو سەرمایەیە، بەردەوامبوونی دەوڵەت زۆر دوورە لە پارێزگاری و پاراستنی ئازادیی-یەوە، ئەو تەنھا دەتوانێت سازش بە ئازادیی-یەوە بکات.

___________________________________________
* لەم نامیلکەیەدا پرۆدۆن ڕەخنەگرنگەکەی دژ بە پێگەی سۆشیالیستە دەوڵەتیەکانی / دەوڵەتخوازەکانی وەکو Louis Blanc و Pierre Leroux دەخاتە ڕوو کە لە ژێر وەھمی گواستنەوەی دەوڵەتی- سەروەردا بوون کە سیحراویانە لەلایەن ئەوانەوە دەکرێت بۆ دەوڵەتی - خزمەتکار کە لە خزمەتی خەڵکدایە، بگۆڕێت. بۆ بەدبەختی، ئەم وەھمە بە فراونی و بە زۆری بڵاوبووەوە و تا ئێستاش وەکو ھەموو وەھمەکانی دیکە ھەر لەگەڵمانایە ، ئەگەر بمانەوێت مرۆڤگەلێکی ئازاد و پێگەیشتوو و بەرپرسیار بین، ئەم وەھمە پێویستە ڕەتبکرێتەوە.
پرۆدۆن ئەم تێکستەی لە ساڵی ١٨٤٨ دا بە فەرەنسی نوسیوە و Benjamin R.Tucker لە ساڵی ١٩٦٠ دا وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی. منیش لە دەقە ئینگلیزیەکەیەوە گۆڕیومە بۆ زمانی کوردی.
خوێنەر لە خوێندنەوەیدا پێویستە ئاگەداری ئەوە بێت کە ھەندێک بڕگەو ڕستە و وشە کە ھاتون، ھی خودی دوو نەیارەکەی پرۆدۆنە و پرۆدۆنیش بە تەوسەوە بەرانبەریان، like Louis Blanc و Pierre Leroux ، بەکاری ھێناونەتەوە. گەر خوێنەر تێبنی ئەوە نەکات ئەوە ڕەنگە تووشی سەر لێبشێوانبێت کە لە کاتێکدا ھەمان تێگەیشتن و چەمک لە لایەن خودی پرۆدۆنەوە و نەیارەکانیشییەوە بەکارھێنراون. لە وەھا حاڵەتێکدا خوێنەر وا حاڵی دەبێت ، کە جیاوازییەک لە نێوانی ئەم دوو لایەنەدا نییە .
لە کۆتاییدا دەبێت ئەوەش بلێم ئەم تێکستەی پرۆدۆن بە دیدی ئەنارکیستەکانی ئێستا خاڵی نییە لە سەرنج و ڕەخنە کە ئەمەش لای ئەنارکیستەکان شتێکی ئاساییە، ھاوکاتیش بوونی ئەو ڕەخنە و سەرنجانە لە ئەنارکیستیبوونی پرۆدۆن کەم ناکەتەوە. بناخەی بیری ئەو و دژایەتیکردنی بۆ دەوڵەت و دەسەڵات و داکۆکیکردن لە خودی خۆبەڕێوەبەریی و کاری ھەرەوەزیانە و گەلکاریی و مافی تاک، تۆسقاڵێک لە بایاخی نوسینەکانی پرۆدۆن سەبارەت بەو پرسانە، کەمناکەنەوە. - وەرگێڕ -.

___________________________________________

بەشی پێنجەم و شەشەم: www.emrro.com/dewlet5u6.htm

بەشی سێیەم و چوارەم: www.emrro.com/dewlet3u4.htm  

بەشی دووەم: www.emrro.com/dewlet2.htm 

بەشی یەکەم: www.emrro.com/dewlet1.htm

 

ماڵپەڕی زاهیر باهیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک