٢٨\٤\٢٠١٧
دهوڵەتەكە وا
دهبێ!

شوان سدیق
ئەم بەيانيە، لە
قاوەخانەيەك بووم ژن و پياويك، باسى ياريى رياڵ مەدريد و
بەرشلۆنەيان دەكرد ئەمان وەكو خۆمان زۆر گرنگى بەيارى دەرەوە
نادەن، چونكه خۆيان وەرزش و يانەيان هەيە، تەنانەت كەسانيكيان هەن،
پيانوايە يارى يانەكانى ناوخۆييش بابەتيكى بازرگانى و بۆرژوازييەتە لەم
گفتوگۆييان رووداوەكانى شەوى رابردووى كوردستانم بيركەوتەوە، خەريك بوو
بڵيم لاى ئيمەش تەقەى زۆركراوە!
ئيوارهى ٢٣\٤\٢٠١٧ لە
چوارچێوەى يارى كلاسيكۆى ئيسپانيا يارى نيوان. رياڵ مەدريد و بەرشلۆنە
بهريوهچوو لە هەريمى كوردستان، لەنيوان لايةنگرانى ئەم يانانه كيشە
دروستبوو.
رووداوى تەقەكردنى شەوى ياريكردنەكه لە هەريمى كوردستان، دياره بەبۆنەى
ياريكردنەوەبووە. بيگومان بۆ هەر جەژن و بۆنەيەكيش تەقەكردن دواكەوتووى
مرۆڤ و نيشانەى شەڕەنگيزى دەردەخات!
جا ئەگەر تەقەكردنەكە زۆربوو و لەچەند شاريكيش ئەوە رووبدات. نيشانەى
سەرگەردانى كۆمەڵگا و نەزانينى ميلەتيك لەماناى تۆپى پێ دەردەخات.
ديارە. ئيمە گەليكين هيشتا خۆمان نەدۆزيوەتەوە. لەناوماندا گيرۆدەى
دونيايه كيشەى جۆراوجۆرين ساڵ دواى ساڵ رەوتى سياسى و فيكرى خورافى و
دينى خراپ زياتر بەسەر كۆمەڵگاماندا زاڵ دەبێ!
بۆچى وا دەڵێم؟ ئەگەر ئيمە تۆزيك بير بۆ شتى باش بكەينەوە، تەقەى خۆشى
چى مانايەكى هەيە؟ يان تەقەكردن بۆ ياريەك كە وەرزشى بازرگانى و
بۆرژوازييەتە حيكمەت چييە لەسنورى پاريزگايەكى وەكو هەولير كەشاريكە
نوينەرايەتى تەواوى كوردستان دەكات، لەرووى سياسى و ئابوورييەوە ٩ كەس
برينداربيت؟
هەميشە مەتح و باسى شتى چاكەى كۆمەڵگاى خۆمان بكەين. بەڵام نايشتوانى
خراپيەكاتى پەردەپۆش بكەين. ئەگەر قەراربيت من يان كەسانى تريش
راستگۆبين ئەوا دەبێت بەراستگۆى خراپى و باشى كۆمەڵگا باس بكەين.
بيگومان دەبێت واش بكەين، چونكە ئەوانەى نوينەرايەتى خراپەى كۆمەڵگا
دەكەن ئەمرۆ لە باشەكان زياتر خۆيان بەباشتر و راستگۆ و نيشتمان پەروەر
دەزانن.
ساڵانيكە ئيمه لەهەريميك ژيان دەكەين. لەرووى دارايى و سياسى و
كاروبارى ئيدارەى و زۆرشتى تريش سەربەخۆين. بەڵام چونكە شتيكمان نەبووە
بەناوى پەروەردەى سياسى و ژيانى مەدەنى مرۆڤەكانى بەناوى ئازادى و
حزبايەتى و ديندارى لەخشتە براون.
مايەى شەرمەزارييە بەهايەكيان بەناوى ژيانەوە لەلاى مرۆڤى كورد
دروستكردوه، پرە لەجەهل و دواكەوتووى تەقەتكردنيان لا شيرنكردوە.
تەزويريان بۆ كردوەتەوە دەستكەوت. ژن كوشتنيان بۆ كردوەتە شەهامەت.
ژيانى جاسوسى و بنديوارى بەشتيكى باش بۆ لەقەڵەم دەدەن. بيگومان ئەو
تەقەكەرانه مرۆڤى ئاساى نين زۆريان پياوى خراپی ناو حزب و له پيشمەرگەو
دەزگائەمنييەكانن، ئەگينا كهسانى تر ناتوانن ئاسايشى شار و ژیان لە
خەڵكی بشيوينن!
هيوادارم ئەم دەوڵەتەى دەيانەويت رايبگەيەنن، ئەم رەوتە خراپە
نوينەرايەتى نەكات. مرۆڤى ناشرين لە باش جيابكريتةوه. من ئەوەش دەزانم
گيا لەسەر بنجى خۆى دەروێت، هەريمى كوردستان ببيتە دەوڵەتيش هەمان تاس
و حەمامە!
ماڵپهڕی شوان سدیق
|