٢٤\٨\٢٠١٣
دەوڵەتی
عێراق و شامی ئیسلامی
گەنجانی
گردەسپی ناچار دەکەن
بۆ جیهاد دژ بە گەلی کورد.
م.ج - قاهیرە
دوای
ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لەیەکینەکانی سوپای سوریای ئازاد لە دەولەتی عیڕاق
و شام دوورکەوتنەوە، ئێستا دەولەتی عیڕاق و شام لەشارۆچکەی گردە سپی -
تەل ئەبیەزی سەر بە پارێزگای ئەلڕەقە خێزانەکانی ناچارکردووە بۆ ئەوەی
هەر خێزانێک کوڕێکی پێشکەش بکا بۆ جیهاد لەدژی گەلی کورد و شەڕکردن
لەدژی یەکینەکانی پاراستنی گەل ، ئەگەر هەر خێزانێک ئەو داوایە
جێبەجێنەکات ئەوا دەبێ نیو ملیۆن لیرەی سوری بدا. دەولەتی عیڕاق و شام
لەڕێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە داوای جیهاد دەکەن دژ بەگەلی کورد و
ڕایدەگەیەنن کە گەلی کورد کافرە.
شایانی ئاماژەپێکردنە بەرەی نوسرە و دەولەتی عیڕاق و شام کە گرێدراوی
قاعیدەن ، بەردەوام فەتوای ناشەرعی دژ بەگەلی کورد ڕادەگەیەنن ، کوردان
بەکافر ناو دەبەن و کوشتنی کوردان و حەڵاڵکردنی ژنانی کورد و
تاڵانکردنی سامان و ماڵی کوردانیان حەڵاڵکردووە.
ئەو هێزە مرۆڤکوژانە ڕۆژانە فەتوای سەیروسەمەرە دەردەکەن بەناوی ئایینی
ئیسلام ، لەتازەترین فەتوایاندا کوشتنی ئەسپێ حەرامدەکا لەبەرئەوەی
گوایە ئەسپێ ئیماندارن!
پێشتریش ژمارەیەک فەتوای جۆراوجۆریاندابوو ساڵی
٢٠١٣یان کردووە بەساڵی فەتوا ناشەرعیەکان لەوانەش:
فەتوای لەواتە کە ڕێگا دەدات موجاهیدەکانی نێرینەی هاوڕەگەزی یەکتری
سێکس لەگەڵ یەکتردا بکەن لەپێناو خودا ، بۆ فراوانبوونی کۆمیان بۆ
ئەوەی ماتریاڵی تەقەمەنی لەناوبشارنەوە.
فەتوای قەدەغەکردنی کڕینی خەیار وگێزەر لەبەرئەوەی هەستی جنسی ژن
دەبزوێنێ.
فەتوای قەدەغەکردنی ژنان لە مەلەکردن هەتا ئەگەر بەجلی ئیسلامیش بن
لەبەرئەوەی دەریا نێرە ، بەلەشی ئافرەت بکەێ زینایە.
فەتوای قەدەغەکردنی ژنان لەسێکس کردن بەڕووتی لەگەڵ هاوسەرەکانیان.
فەتوای قەدەغەکردنی خواردنی تەماتە لەبەرئەوەی تەماتە شەریک بۆ خوا
دەدۆزێتەوە.
فەتوای رێگادان بۆ سێکس کردن لەگەڵ هاوسەرەکەت دوای مردنی واتە لەگەڵ
لاشەکەی.
فەتوای ڕێگەدان بە خۆ ڕەحەتکردن بە بووکەڵە کە لەشێوە و قەبارەی مرۆڤ
دروستکراوە.
فەتوای قەدەغەکردنی دانیشتنی ژنان لەسەر کوردسی و نووستنیان لەنزیک
دیوار.
فەتوای قەدەغەکردنی ژنان لە لێخوڕینی ئۆتۆمۆبێل لەبەرئەوەی لەکاتی قایش
بەستان سنگیان دەردەکەوێ.
فەتوای قەدەغکردنی ئینتەرنێت بۆ ژنان تەنیا ئەگەر لەگەڵ هاوسەرەکانیان
بن.
فەتوای قەدەغەکردنی کچان نابێ بەتەنیا لەگەڵ باوکیان بن نەوەک
دەستدرێژیان بکرێتەسەر.
فەتوای زەواجی نیکاح ( هاوسەریکردنی نیکاح) بۆ چەند کاتژمێرێک.
FPPK
٢٣\٨\٢٠١٣
fuadzindani@yahoo.de
|