١٢\٤\٢٠١٢
ده‌وڵه‌تی کوردی و
قه‌یرانی سیاسی نێوان
بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی، بزووتنه‌وه‌ی ناسیونال
-
ئیسلامی!

سامان
که‌ریم
کێشه‌ن نێوان بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به ڕابه‌رایه‌تی حزبی د‌یموکراتی
کوردستان و بارزانی، وه بزووتنه‌وه‌ی ناسیونال-ئیسلامی به ڕابه‌ری
حزبی ده‌عوه‌و کوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا وه شه‌خسی مالکی، پێیناوه‌ته
قۆناغێکی تازه‌وه، له هه‌لومه‌رجی سیاسی نوێی عێراقدا. ئه‌م هه‌لومه‌رجه
نوێیه له بنا‌غه‌ترین ئاستیدا په‌یوه‌نده به ساغکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی
سیاسی له عێراقداو له دوا لێکدانه‌وه‌دا یه‌کلایکردنه‌وه‌ی شوناسی ده‌وڵه‌ت.
به‌لام هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی وه‌ک وه‌رچه‌رخانیک یان وه‌ک
ئه‌زمه‌یه‌کی قوڵ هێناوه‌ته پێشه‌وه، هۆکارێکی ده‌ره‌کییه-ناوجۆییه(کاریگه‌ری
ڕاسته‌وخۆو فراوانی هیزه ناوچه‌ییه‌کان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه بورژواییه
ناسیونالیست و ئیسلامییه‌کانی نێو عێراق و هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابوری
عیراق). به‌مانایه‌کی تر ململانێی هێزه ناسیونالیست و ئیسلامییه‌کان
له سه‌ر ساغکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له عێراقدا، له چوارجێوه‌یه‌کی
سیاسی فراوانتردا ده‌ڕواته پێشه‌وه، چوارچیوه‌ی ململانێی جیهانی
نێوان ووڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داری، له‌سه‌ر ناوچه‌کانی نفوز‌و ده‌سه‌ڵات،
به‌دوای هاتنه خواره‌وه‌ی کێرڤی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک تاکه زلهێزی دونیا.
قه‌یرانی سیاسی له عێراقدا دوانه‌یه له‌گه‌ل پڕۆسه سیاسییه‌که‌یدا،
به‌لام هه‌لومه‌رجی سیاسی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که له ساڵ پاره‌وه‌و دوای
شۆرشه‌کانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی و هاتنه خواره‌وه‌ی کێرڤی ناسیونالیزمی
عه‌ره‌ب له لایه‌ک و قوڵبونه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ی سیاسی له ئاستی جیهانی و
ناوچه‌ییدا له په‌یوه‌ند به سوریاوه، ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕیزبه‌ستنی
سیاسی ووڵاته زلهێزه‌کانی جیهان و به دوایدا ڕیزبه‌ستنێکی ئاشکراو بێ
په‌رده‌ی له نێو ووڵاتانی ناوچه‌که‌دا پێکهێناوه، که به‌ده‌وری خۆی
ڕیز به‌ستنێکی تازه‌ی له نیو هێزه بورژواییه قه‌ومی و ئیسلامییه‌کاندا
هێناوه‌ته ده‌ره‌وه. ئه‌مڕۆ به ئاشکرا هاتنه‌وه پێشه‌وه‌ی روسیا
وه‌ک زلهێزیک و له گه‌ڵیدا چین وه‌ک ووڵاتیکی زه‌به‌لاحی ئابوری سه‌رده‌می
ئێمه و له گه‌ڵیاندا ووڵاتانی کۆمه‌له‌ی برێکس" جگه له‌و دوو
ووڵاته هه‌ریه‌ک له هندو به‌رازیل و باشوری ئه‌فه‌ریقا ئه‌ندامی ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌ن" ڕاسته‌وخۆ به دژی بڕیاره‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا کارتی
ڤیتۆ به‌رزده‌که‌نه‌وه که له‌ماوه‌ی
٢٢ سالی ڕابوردوودا بێ وێنه بوه. ئه‌م
ڕیز به‌ستنه جیهانییه له په‌یوه‌ند به سوریاوه، راسته‌و‌خۆ ریزبه‌ستنی
ووڵاتانی ناوچه‌که‌ی به شێوه‌یه‌کی ئاشکراو بێ په‌رده هێناوه‌ته ده‌ره‌وه،
که تا چه‌ند مانگی ڕابوردوو له ئاستی لیکدانه‌وه‌ی سیاسی دا قسه‌ی له‌سه‌ر
ده‌کرا. له ئاستی ناوچه‌که‌دا ئێستا ئێمه شاهیدی دوو میحوه‌ری ته‌واو
جیاوازین، که هه‌ر یه‌که‌یان به شیوه‌یه‌کی گشتی نوینه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی
لایه‌نێک له لایه‌نه زڵهێزه‌کانی دونیا ده‌که‌ن، که له سه‌ر هه‌لومه‌رجی
ئێستای سوریا چه‌قی به‌ستوه، له هه‌له‌مه‌رجی ئه‌مڕۆدا. ئه‌و دوو
میحوه‌ره، پیکهاتوه له میحوه‌ری تورکیا سعودی و قه‌ته‌ر و له‌گه‌لیاندا
زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی، وه میحوه‌ری ئێران سوریا و له گه‌لیاندا
حزب الله و ئێستا وه له په‌یوند به ئالوگۆره سیاسییه‌کانی ناوچه‌که‌وه
حکومه‌تی ئیستای به‌غدایان له گه‌ڵه که له لایه‌ن حزبی ده‌عوه‌و
کوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاساوه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه نۆییه جیهانی و ناوچه‌ییه ڕاسته‌وخۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌و
کاریگه‌ری هه‌بوه‌وه وه هه‌یه له سه‌ر هێزه سیاسییه‌کانی عیراق.
قوڵبونه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ی سیاسی ئێستای عێراق و ده‌رکه‌وتنی وه‌ک وه‌رچه‌رخانێک
له پرۆسه‌ی سیاسی ئێستای عێراقدا، ئه‌نجامێکی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هه‌لومه‌رجه
جیهانی و ناوچه‌ییه‌یه. هه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ململانێی سیاسی
ئێستای نێوان هیزه‌سیاسییه ده‌سه‌ڵاتدارو ئۆپۆزیسیۆنه بورژواییه‌کانی
ئیستای عیراق‌و کوردستان به‌ده‌ر له‌مه هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسییه.
لیره‌وه پێویسته سه‌رنج بده‌ینه کێشه‌ی نێوان هاوپه‌یمانانی دوینێی
نێوان بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به سه‌رکردایه‌تی پارتی د‌یموکراتی
کوردستان و بارزانی له‌گه‌ل حزبی ده‌عوه‌و کوتله‌ی ده‌وله‌تی یاسا‌و
مالکی‌دا، به‌هه‌مان شیوه لیستی ئه‌لعراقییه.
به‌لام پێش ئه‌وه‌ی بچینه نێو باسی کێشه‌و ململانێی نێوان بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی وبزووتنه‌وه‌ی ناسیونال عه‌ره‌بی-ئیسلامی به‌رابه‌ری مالکی
پێویسته ئاماژه‌یه‌ک بکه‌ین به‌وه‌ی که تا ئیستا کۆی گشت هێزه
سیاسییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، وه‌ک یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تا ئێستا هه‌لویستی ئاشکراو رۆشنیان نییه له‌سه‌ر
ئاراسته‌یه‌ک که بارزانی ده‌ستپێکردوه‌و ڕایگه‌یاندوه. ئه‌م باسه‌یان
ته‌وه‌ره‌یه‌کی تره‌و په‌یوه‌ندی به زۆر فاکته‌ری تره‌وه هه‌یه که
گرینگ‌ترینیان مه‌سه‌له‌ی " ده‌وڵه‌تی کوردی" یه، پاشان لابردنی مالکی
یه. ئایا ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی بارزانی یان ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌بیته
ئیستراتیژی تازه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی، له
کاتێکدا تا ئێستا ئه‌مه‌ریکا ئۆکه‌ی خۆی له سیاسه‌تێکی وه‌ها نه‌داوه؟!
ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه لیکترازانی ڕیزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی یه‌کێک
له پێشبینییه‌کانه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتی کۆک نه‌بن له‌سه‌ر
وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیران له مالیکی( به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی
لابردنی مالکی و ئه‌گه‌ری ڕیککه‌وتنی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ری، مه‌سه‌له‌یه‌کی
ناوخۆیی عیراق نییه به ته‌نها، به‌ڵکو پێویستی به ئۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکاو
ئیران هه‌یه، که له هه‌لومه‌رجی ئیستادا کارێکی وا دوره له جێبه‌جیکردنه‌وه)
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بارزانی دوا وه‌ره‌قه‌ی خۆی راکێشاوه له به‌رانبه‌ر
مالیکی دا" جیبه‌جێکردنی ریکه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر" که ئێستا له ڕوانگه‌ی
هێز هاوسه‌نگی نێوان بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به ڕابه‌ری
لیستی ئه‌ڵعێراقییه‌و بزووتنه‌وه‌ی ناسیونال- ئیسلامی که حزبی ده‌عواو
کوتله‌که‌ی ڕابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن، جۆته نێو مۆزه‌خانه‌وه، هیج بوارێک
نییه بۆ مالکی که ئه‌م رێکه‌وتنه قبوڵ بکات و ته‌واوی ده‌ستکه‌وته‌کانی
خۆی بزووتنه‌وه‌که‌ی له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابوردودا بدا به بادا. به
جیا له‌وه‌ش نزیک بونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له بزووتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌کیتی
نیشتمانی پێویسته له‌م چوارچیوه‌یه‌دا سه‌رنج بدرێت.
مالکی و بارزانی هاوپه‌یمانانی دوینێ و دژه‌کانی
ئه‌مڕۆ.
کیشه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌مجاره په‌یوه‌ندی نه بارزانییه‌وه هه‌بوو نه به
بزووتنه‌وه‌که‌یه‌وه. کێشه‌کانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و
مالکی کۆنترن و ده‌گه‌ڕینه‌وه بو سه‌ره‌تایی ده‌ستبه‌کاربوونی مالکی
له کابینه‌ی یه‌که‌میدا، به‌لام یه‌کیتی و پارتی هاوپه‌یمان بووک له‌گه‌لیدا،
ئه‌وه‌ی که ئه‌مجاره کیشه‌که‌ی گه‌یانده ئاستی ته‌قاندنه‌وه، شه‌خسی
بارزانی بوو، وه‌ک نوێنه‌ری ناسیونالیزمی کورد به هۆی پۆسته‌که‌یه‌وه،
به‌لام زوو ده‌رکه‌وت که ئه‌و پۆسته تا که‌سنه‌زان بڕ ده‌کات. که‌واته
بارزانی وه‌کو سه‌رۆکی پارتی د‌یموکراتی کوردستان و به‌شیک له بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی جێگای باسه، لیره‌دا.
وه‌ک وتمان کێشه‌کانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و ئیسلامی سیاسی
به‌گشتی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی سیاسی عێراقه‌وه ده‌ست پیده‌کات،
مه‌سه‌له‌کانی بودجه، پیشمه‌رگه، مادده‌ی
١٤٠، یاسای نه‌وت وغاز، هه‌ندێ بڕگه‌ی ده‌ستوری،
...ئه‌مجاره‌یان بارزانی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک کێشه‌کان ده‌ته‌قێنێته‌وه
که نه په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه‌وه هه‌یه وه‌کو
بزووتنه‌وه‌و خواست و ئامانجیک وه نه پێشتر له به‌رنامه‌ی هێزه‌کانی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا بوه، مه‌سه‌له‌و" کیشه‌ی هاشمی". له‌م نیوه‌دا
بارزانی تا دوا خاڵی خۆی ده‌ڕوات و ته‌نانه‌ت باسی "داب ونه‌ریتی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ده‌کات" که له‌مه‌یاندا زه‌ره‌رێکی زۆری کرد
وده‌یان وتار به زمانی عه‌ره‌بی له ماڵپه‌ڕه‌که‌ی نزیک به مالکی"
عراق القانون" دابه‌زی له‌سه‌ر ٣١ی
ئاب و داب ونه‌ریتی بارزانی و بزووتنه‌وه‌که‌ی و پاشان داخستنی بۆرییه
نه‌وته‌کان، که بوه به‌هانه‌یه‌کی به‌هێز بۆ هه‌موو قه‌وم په‌رسته‌کان
و کوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ک هێزیکی ناسیونال- ئیسلامی تا بتوانن ڕه‌ئی
گشتی له دژی نه‌ک ته‌نها بارزانی و پارته‌که‌ی به‌ڵکوو خه‌لکی کورد
زمانی کوردستان جۆش بده‌ن، تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ک عه‌شیره‌تێکی کۆنه‌په‌ستی
وه‌ک عه‌باس ئه‌لمحه‌مه‌داوی ڕابگه‌یه‌نێت که " بۆ عه‌شائیره‌کانی
عیراق کارێکی سه‌خت نییه که کورده‌کان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ شاخ" هه‌روه‌ها
ده‌رکه‌وتنی له پڕی فه‌وجێکی ئیرهابی و شۆڤێنی وه‌ک "فه‌وجی
٩ به‌در" که یه‌ک هه‌فته
مۆڵه‌تی دیاریکرد بو کورد زمانه‌کانی شاری به‌غدا شاره‌کانی تر که
شوێنه‌کانیان به جێبهێڵن و به‌م هۆیه‌وه باره‌گای یه‌کیتی له
دیوانیه هێرشی کرایه سه‌ر. ئه‌مه به‌جیا له‌وه‌ی که بۆ مالکی و
حزبه‌که‌ی ده‌رفه‌تێکی باش بوو بۆ هه‌رچی زیاتر موتوربه‌کردنی بزووتنه‌وه
ئیسلامییه‌که‌ی و حزبه‌که‌ی به داب‌و نه‌ریتو بیر‌و راو چه‌مکه سیاسی
ومه‌عریفییه‌کانی ناسیونالیزمی عه‌ره‌به‌وه، وه به‌م پییه ڕاکێشانی
هه‌رچی زیاتر، له به‌ڕه شڕه‌که‌ی ژێر ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب به
قازانجی خۆی. مالکی له کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتانی عه‌ره‌بی
له به‌غدا له ڕۆژی ٢٨ی
مارسدا له وته‌که‌ی دا زیاتر وه‌ک ڕابه‌ڕێکی قه‌ومی عه‌ره‌بی ده‌رده‌که‌وێت.
به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی بارزانی له‌به‌رانبه‌ر هاشمی دا چییه؟ ئایا داب ونه‌ریتی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تییه؟ ئایا پاراستنی هه‌ڵاتویه‌کی سیاسییه؟
ڕۆشنه که هیچ یه‌ک له‌مانه نییه. داب‌و نه‌ریتی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی، هێنانی سوپای عێراقه
٣١ی ئاب، کوشتنی خۆپیشانده‌رانی
١٧ی شوباته، ڕه‌شه‌کوژی سه‌رده‌شت
عوسمان و سۆرانی مامه حه‌مه‌و ده‌یانی دیکه‌یه، کوشتنی هه‌زاره‌ها ژنه
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیاندا... سه‌رکوتی ئازادی سیاسی و ڕێگه نه‌دانه
به مافی خۆپیشاندان‌و مانگرتن، ڕه‌شه‌کوژی موخالفینی سیاسییه. که‌واته
مه‌سه‌له‌که چییه؟ لێره‌وه مه‌سه‌له‌ی "ده‌وڵه‌تی کوردی" دێته پێش
و ته‌نانه‌ت مژده ده‌درێت به خه‌ڵکی کوردستان!! هاشمی له کوێ و ده‌وڵه‌تی
کوردی له‌کوێ!! هاشمی بۆ ده‌بیته ناونیشانی کیشه‌یه‌ک و له‌و کێشه‌یه‌وه
بارزانی ده‌گه‌یه‌نێته "ده‌وڵه‌ت".
ده‌وله‌تی کوردی ئه‌مجاره‌ی بارزانی په‌یوه‌ندییه‌کی قوڵی هه‌یه به
ناونیشانی "کێشه‌ی هاشمی یه‌وه". به‌ڵام هاشمی کرا، وه بۆته
ناونیشانی کێشه‌یه‌کی هێجگار گه‌وره‌تر له‌وه‌ی هه‌یه( باسی من لێره‌دا
هیچ په‌یوه‌ندی نییه به ڕاست بون یان نه‌بونی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که
خراوه‌ته سه‌ر هاشمی). هاشمی نه‌ک لای بارزانی به‌ڵکو لای وولاتانی
ناوچه‌که میحوه‌ری تورکی سعودی قه‌ته‌ری کراوه‌ته سه‌ر نێزه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی
گشت خیلاف و جیاوازییه‌کانی نیوان میحوه‌ری به‌رانبه‌ر ئێران سوریا وه
حکومه‌تی ئیستای عێراق واته ده‌وڵه‌تی یاسا‌و مالکی. ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ر
کیشه‌یه‌ک یان جه‌نگێک پێویستی به ناونیشانێک هه‌یه، لێره‌دا کێشه‌ی
هاشمی کراوه‌ته ئه‌م ناونیشانه، به‌لام ده‌بێت ڕۆشن بێت هاشمی لێره‌دا
ته‌نها ناونیشانێکه و ناوه‌ڕۆکی کێشه‌که، هه‌وڵدانی هه‌ر یه‌ک له‌و
دوو میحوه‌ره‌یه بۆ ناوچه‌کانی نفوز‌و ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌که‌و لێره‌دا
باسه‌که عێراقه. به‌م پێیه گشت هیزه ناسیونالیست و ئیسلامییه‌کانی
عێراقی له ڕیز به‌ستنێکی نوێ‌دا داناوه. کێسه‌ی سوریا و مان و نه‌مانی
به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د بۆته کۆبه‌ندی کێشه وململانێکانی ناوچه‌که و
ووڵاتانی زلهێزی دونیا.
لیکۆلینه‌ره‌وه سیاسییه‌کانی ئه‌مڕۆی ناوچه‌که ده‌ڵین "ڕوخانی سوریا
له به‌غداوه ده‌ست پێده‌کات" له‌سه‌ر وه‌زنی " گرتنی قودس له که‌ربه‌لاوه
ده‌چێته پێشه‌وه". ته‌نانه‌ت له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م ڕسته‌یه‌شدا
ئاماژه‌ی سیاسی هه‌یه. بارزانی به بێ ره‌ئی گشتی سه‌رانی تری بزووتنه‌وه‌که‌ی
تا دوا نه‌فه‌سی خۆی پێی لێ توند ده‌کات وله هاشمیه‌وه یان به هۆی
هاشمییه‌وه ته‌واوی کێشه کۆنه‌کانی نێوان بزووتنه‌وه‌که‌ی ومالکی هه‌ڵده‌داته‌وه‌و
ده‌گاته "ده‌وله‌تی کوردی". بارزانی له ڕاگه‌یاندنه‌کانیدا هیچ
بوارێکی بو مانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مالکیی دا نه هێشتۆته‌وه، لیره‌وه مه‌ترسی
لێکتزازانی ڕیزه‌کانی بزووتنه‌وه‌که‌ی له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت که له‌سه‌فه‌ره‌که‌یدا
بۆ ئه‌مه‌ریکا "ئۆکه‌ئ" ده‌وڵه‌ته کوردییه‌که‌ی وه‌رنه‌گرت لایه‌نی که‌م
له ئێستادا. به‌لام بارزانی بۆ خۆی و پارته‌که‌ی یه‌ک مه‌سه‌له‌ی
بڕانده‌وه ئه‌ویش بونییه‌تی له پاڵ میحوه‌ری تورکی عه‌ره‌بی و له به‌رانبه‌ر
میحوه‌ری ئێران سوریا مالیکی دا. لێره‌وه " مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌تی
کوردی" مانایه‌ک په‌یدا ده‌کات بۆ بارزانی.
باسی ده‌وله‌تی کوردی ئه‌مجاره‌ی بارزانی ته‌نها باسیک نییه، وه
باسی هه‌ڵخستنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی نییه( ئه‌وه ئه‌نجامیکه هه‌میشه‌و
هیچ له هه‌لومه‌رجی ئێستا ڕۆشن ناکاته‌وه) به‌ڵکوو په‌یدابوونی
ئاراسته‌یه‌کی سیاسی دیاریکراوه له نێو به‌شیک له بزوتنه‌ی کوردایه‌تی
له کوردستانی عێراق ویه‌کێک له پارته گه‌وره‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی
دا، له په‌یوه‌ند به ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌و جیهانی ئه‌مرۆوه، له‌به‌ر
رۆشنایی ململانێی نیوان زلهیزه‌کانی دونیا و ناوچه‌که‌دا که له
روانگه‌ی به‌شێک له بورژوایی کورده‌وه بوارێکی پێکهێناوه بۆ
پێکهێنانی "ده‌وڵه‌تی کوردی".
هه‌لومه‌رجی سیاسی جیهان و ململانێی قوڵی زلهێزه‌کانی دونیا‌و ناوچه‌که،
قڵشتی گه‌وره له‌سه‌ر دوباره پێکهێنانه‌وه‌ی نیزامێکی تازه‌ی جیهانی
به ئاستێک گه‌یشتوه که له روانگه‌ی به‌شێک له بورژوایی جیهانییه‌وه
ئالوگۆڕی نه‌خشه‌ی ناوچه‌که ده‌خوازێت و لیره‌وه بارزانی پێکهێنانی "ده‌وڵه‌تکه‌ی"
ده‌کاته یه‌کیک له ئیحتماله‌کان، ئه‌گه‌رچی وه‌ک ئیحتمالێک له
ئێستادا. له ریگای لێکترازانی به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزانی دونیا‌و زلهیزانی
ناوچه‌که‌وه، ئێران و تورکیا وه‌کوو دوو زلهێزی ناوچه‌که له پشتیانه‌وه،
هه‌ر یه‌ک له روسیا‌و چین له لایه‌ک و ئه‌مه‌ریکاو غه‌رب له لایه‌کی
دیکه‌وه، هه‌ره‌ها هیز هاوسه‌نگی ئه‌مڕۆی نێوان بزووتنه‌وه سیاسییه
بورژواییه‌کانی عێراق و یه‌کانگیر نه‌بوونی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کان
له چوارچیوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ئێستاداو ڕیز به‌ستنی سیاسی جیاوازیان له
به‌رانبه‌ر دوو میحوه‌ری ووڵاتانی ناوجه‌که‌دا، له لایه‌کی دیکه‌وه...
له‌و روانگه‌یه‌وه مه‌سه‌له‌ی پیکهێنانی ده‌وله‌تی کوردی وه‌ک
ئیحتمالێک له پاڵ ئیحتماله‌کانی تردا داده‌نێت. به‌ڵام ده‌وله‌تی
کوردی بارزانی لایه‌نێکی دیکه‌ی سیاسی هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که له
ئیستادا ڕۆشنه که کاتی به‌دیهێنانی ئیحتمالی ده‌وله‌ته‌که‌ی نییه به
قه‌ولی بارزانی " ئینشاءالله ئه‌م مژده‌یه هه‌ر ده‌ده‌ین" بۆیه له
پێشدا، مانه‌وه‌ی خۆی مه‌رجدار ده‌کات به جێبه‌جیکردنی " رێکه‌وتننامه‌ی
هه‌ولیره‌وه" له لایه‌ن مالکی یه‌وه، که سور ده‌زانیت مالکی جیبه‌جێی
ناکات، بۆیه هه‌وڵی لابردنی ده‌دات له پۆسته‌که‌ی، که ئه‌مه‌شیان
کاریکی سه‌خته‌و ڕیککه‌وتنی ئه‌مه‌ریکاو ئیرانی ده‌ویت لایه‌نی که‌م.
به‌لام بۆ ئه‌م کاره‌ی هه‌روه‌ک مالکی بارزانیش به ته‌نها نییه و
میحوه‌ره‌که‌ی له تورکیا‌و سعودیه‌و قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵه، به جیا له
لیستی ئه‌لعراقییه له عێراقدا. ناوه‌ڕۆکی کێشه‌که ده‌رکێشانی
عێراقه له چوارچیوه‌ی نفوزی ئێران وهێنانه‌وه‌یه‌تی بۆ نیو چوارچیوه‌ی
سیاسه‌تو ئیستراتیژی ئه‌مه‌ریکاو میحوه‌ری تورکی سعودی، ئه‌مه هه‌نگاویکی
سیاسی گرینگ و ئیستراتیژه بو لاوازکردنی ئێران و ڕوخانی سوریا( عێراق
تاکه ووڵاتێکه که ئێران کاروباری ئابوری و ئه‌منی و سه‌ربازی خۆی
تیدا ده‌کات به ئاسانی و له هه‌مانکاتدا کۆمه‌که‌کانی ده‌گه‌یه‌نێته
سوریا له ریگای زه‌وییه‌وه، به‌شیکی گه‌وره‌ی مامه‌له‌ی بازرگانی و
نه‌وتی خۆی و دراوی خۆی له عێراق به‌ڕاسته‌وخۆ یان به هۆی هێزه
عێراقییه‌کانه‌وه ده‌کات، له کاتێکدا که ئابلوقه‌ی ئابوری له‌سه‌ره).
ئه‌م ئیستراتیژییه له به‌رانبه‌ر عێراقدا کاتێک ده‌گیرێته به‌ر که
له به‌رانبه‌ر سوریادا شکستی خوارد‌و چه‌ند ساڵه ئه‌مه‌ریکاو فه‌ره‌نساو
تورکیا‌و سعودیه ئه‌م سیاسه‌ته‌یان ده‌برده پێشه‌وه دواتریش به
ئومێدی ئه‌وه بوون که بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له
سوریا" به‌شار " بڕوخێنێت، ئه‌وه‌ش تا ئێستا سه‌ری نه‌گرتوه به هۆی
پشتیوانه‌ی ڕوسیا‌و چینه‌وه، ئێستا ده‌یانه‌وێت قۆلیکی تری ئێران ببڕن
له نێو عێراقدا.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسییه جیهانی و ناوچه‌ییه ، کاریگه‌ری گه‌وره‌ی
ده‌بێت له‌سه‌ر ڕیزبه‌ستنی تازه‌ی هیزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و
هێزه ئیسلامیه‌کانیش. باسه‌که بۆ هێزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
ئه‌وه‌یه ئایا، له‌سه‌ر ئیستراتیژییه‌کی تری بزووتنه‌وه‌که‌یان ڕیک ده‌که‌ون
یان نا؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره، پۆزه‌تیڤ بێت، ئه‌و
ئیستراتیژییه چییه؟ لای تاڵه‌بانی تا ئێستا "ده‌وله‌تی کوردی" خه‌ونی
شاعیرانه"، یان لابردنی مالکی وه ئایا له‌سه‌ر ئه‌مه ڕیک ده‌که‌ون
به جیا له‌وه‌ی مالکی لا ده‌چیت یان نا؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره لای
بارزانییه‌وه دراوه‌ته‌وه، به‌لام لای یه‌کێتی یه‌وه هیشتا ماوه‌و
رۆشن نییه، به‌لام ئه‌وه ڕۆشنه که یه‌کێتی به‌بی ره‌زامه‌ندی ئێران
ئه‌م کاره ناکات. به‌لام ئێران ئه‌گه‌ر یه‌کێکی تری لایه‌نگری خۆی نه‌بێت
ڕیگا نادات. بۆیه کێشه‌کان له گشت روه‌کانه‌وه ئاڵۆزن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
که ڕۆشنه له عێراقدا، ڕیزبه‌ستنێکی نوێی هێزه سیاسییه‌کانه له به‌رانبه‌ر
یه‌کتردا.
له نێوان ده‌وله‌تی کوردی و ده‌وله‌ت له
کوردستاندا.
ده‌وڵه‌تی کوردی بارزانی هه‌ر ئه‌وه‌یه که ئیستا هه‌یه. روبه‌ری زه‌وییه‌که‌ی
که‌متر یان زیاتر، له‌گه‌ڵ بوونی "ئاڵای کوردایه‌تی " له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان.
به‌ڵام سیسته‌مێکی سیاسی که بارزانی له نیو ده‌وله‌ته‌که‌یدا دایده‌مه‌زرێنێت
له حاله‌تی به‌دیهاتنی ئیحتماله‌که‌یدا، هه‌مان سیسته‌می سیاسییه که
ئێستا هه‌یه له کوردستان، سیسته‌مێک که بۆ هه‌موو خه‌لکی کوردستان
ڕۆشنه تاسه‌ر کۆنه‌په‌رستو دواکه‌وتوه. ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی سیاسی له‌به‌رانبه‌ر
هه‌لومه‌رجی سیاسی ئیستای کوردستاندا ڕێکخستن و رابه‌ریکردنی بزووتنه‌وه‌ی
چینایه‌تی کڕیکاره له کوردستان، وه‌ک بزووتنه‌وه‌و هێزیکی سیاسی موته‌حزب
له به‌رانبه‌ر چینی سه‌رمایه‌داری له کوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی. وه
ڕیکخستن و ئاسۆدارکردنی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری لاوان،
ژنان، ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک به‌ده‌وری ئاسۆی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری
و سوننه‌ته‌کانی خه‌بات و ڕیکخراوه‌ییدا. ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی
هه‌ر کارێکی کۆمۆنیستییه، به بێ ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه هه‌ر کارێکی تر په‌یوه‌ندی
به کۆمۆنیزمه‌وه نییه.
ڕیفراندۆمی گشتی و ئازاد میکانیزمێکه به‌لام له ناوه‌رۆکدا هه‌ڵگری
هیچ رادیکالیه‌ت و شۆرشگێڕییه‌ک نییه، نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵکو هه‌ندی
جار بڕیاری هێجگار دژ به ویست و خواستی واقعی خه‌ڵک له ڕێگای
ڕیفراندۆمه‌وه پیاده ده‌کرێت. باسه‌که ئه‌وه‌یه له کاتی
ڕیفراندۆمدا کۆمۆنیزم هێزه له کوردستان یا نا؟!. خالیکی دیکه ئه‌وه‌یه
ریفراندۆم بۆ ناوه‌ڕۆکی ده‌وله‌ت و سیسته‌می سیاسی ووڵات نییه به‌لکو
بۆ جیابونه‌وه یان مانه‌وه‌یه له نیو چوارچیوه‌ی عیراقدا، که ئه‌م
خاله‌یان سه‌ر لیتێکده‌ره‌و ده‌بێت به وریاییه‌وه سه‌رنج بدرێت. باسی
ریفراندۆم گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕه‌ئی خه‌ڵک به‌ڵام ڕه‌ئی خه‌ڵک پێشتر له‌لایه‌ن
هێزو بزووتنه‌وه‌ی زاڵه‌وه له قاڵب دراوه، بۆیه بۆ بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستی باسه‌که ئه‌وه‌یه که ئایا کۆمۆنیزم له کوردستان له کاتی
ریفراندۆمدا، بۆته هێزیکی سیاسی به توانا یان نا؟!. ئه‌گه‌ر وه‌لامی
ئه‌و پرسیاره پۆزه‌تیڤ بیت ئه‌وکات میکانیزمی ریفراندۆم ده‌کریت حه‌لقه‌یه‌ک
بێت له حه‌لقه‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمۆنیزم و حزبه‌که‌ی. که‌واته
ڕیفراندۆم ته‌نها میکانیزمێکه‌و هیچی تر، له هه‌مانکاتدا کۆمۆنیسته‌کان
به ئه‌نجامه‌که‌ی ڕازین، ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ خواستی ئه‌وانیشدا نه‌یه‌ته‌وه.
ده‌وڵه‌ت له کوردستان ده‌و‌له‌تێکی تره هیچی له ده‌وله‌تی کوردی
ناچێت، ده‌وڵه‌تی هه‌موانه هه‌موو دانیشتووی کوردستان به کورد‌و عه‌ره‌ب
و تورکمان و کلدو ئاشورییه‌وه، به مه‌سیحی و موسلمان و یه‌هودی و یه‌زیدی
بێ دینه‌کانه‌وه، ده‌وله‌تیکه بێ شوناسی قه‌ومی، بێ دینی ڕه‌سمی، هه‌موو
زمانه‌کان تیایدا زمانی ره‌سمین. له باری بناغه‌ی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌واییه‌وه
ڕاسته‌وخۆ پشت به‌ستوه به ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک له گه‌ره‌ک و
کارگه‌کان له ڕیگای شوراکانه‌وه، مافه سیاسی و فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌کانی
خه‌لک به ته‌واوی ده‌سته‌به‌ر ده‌کریت و پایه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ده‌بن له
ده‌ستوری ووڵات.
له‌م نیوه‌دا خالی سه‌ره‌کی بۆ خه‌ڵکی کوردستان وه به‌تایبه‌ت بو
کریکاران له کوردستان که زیاتر له
٢٢ ساڵه له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بوژوایی
کورد دا ده‌ژین، ئه‌وه‌یه که له‌بناغه‌وه ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی و سیاسه‌ته‌کانی دژ به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه، شیعاری "
ده‌وڵه‌تی کوردی" بون بو واقعیه‌تی ئه‌م شیعاره‌ش ئالوگۆریک له ژیان‌و
گوزه‌رانیاندا پیکناهێنیت. ئه‌وان هه‌ر ئه‌سیری ده‌ستورێکی کۆنه‌په‌رست
ده‌بن، هه‌ر ئه‌سیری یاسای وه‌به‌رهێنان ده‌بن، .... جیاکردنه‌وی ریزی
خه‌باتکارانه له‌م بزووتنه‌وه‌یه، نزیکترین ڕیگایه بۆ گه‌یشتن به
ژیانێکی خۆشگوزه‌ران و ئازاد‌و یه‌کسان، وه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تیک که
تیادا نه‌ک فه‌سادو سه‌رکوت و فه‌رهودی کۆمه‌ڵگا نامێنیت به‌لکو هه‌موو
دانیشتوانی ووڵات له کوردستان به‌شیوه‌یه‌کی ئازاد‌و یه‌کسان ده‌ژین.
وه‌به‌تایبه‌ت به‌هه‌موو شیوه‌یه‌ک پێویسته خۆیان دور ڕابگرن له شه‌ری
قه‌ومی له ژێر ناوی " کورد" و " عه‌ره‌ب" دا... ئه‌وانه‌ی که چه‌ند
ساڵه سه‌روه‌ت وسامانی کوردستان و عیراق ده‌خۆن با خۆیان شه‌ڕی خۆیان
بکه‌ن، کرێکاران له کوردستان پێویسته ئالای یه‌کگرتویی و هاوچاره‌نوسی
کڕێکارانی عێراق به‌رزبکاته‌وه بداته ڕووی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی دا.
saman.karim5@gmail.com
|