ده‌وڵه‌تی سوید به‌رپرسه له گیانی هاوڵاتیه‌کانی!!!!
ساڵی پار له‌مانگی 8 شێرکۆ عه‌بدولحمید له سه‌فه‌رکردنیدا بۆ کوردستان له‌هه‌ولێر تیرۆر کرا!
به‌ڵام ده‌وڵه‌تی سویدی ووتی ئێمه به هاوڵاتیانی خۆمان ووتووه سه‌فه‌ری عێراق نه‌که‌نه‌وه به‌رپرسیاری که‌س هه‌ڵناگرین چونکه عێراق وڵاتێکی سه‌لامه‌ت نییه! باشه‌با ئه‌مه وابێت و بڵێن ڕاستده‌که‌ن سه‌لامه‌ت و ئارام نییه.
ئه‌ی باشه بۆ به‌ناوی سه‌لامه‌تیه‌وه به شه‌پۆل په‌نابه‌رانی بۆ ده‌نێرنه‌وه؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئه‌مانه‌ش له جێگای خۆی، ئه‌ی (سامان چاوشین) ناسراو به سۆران له‌شاری ئیسکلستونه له‌ڕۆژی شه‌مه‌ی ڕابردوو 10/10/2009 له دارستانه‌کانی ئه‌و شاره مرد له‌سه‌رمادا کێ لێی به‌رپرسه خۆ نه له عێراق مردووه نه‌په‌نابه‌ری بێ وه‌ڵام بووه سۆران هاونیشتیمانیه‌کی سویدی بوو!
سوید به‌رپرسه له‌ژیانی هه‌ر هاوڵاتیه‌کی به‌تایبه‌تی له‌ناو خۆی وڵاته‌که‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه!
ئاڵوگۆڕه‌کانی دنیا چۆته ئاستێکه‌وه که له مه‌دنی ترین وڵاتی دنیادا له‌به‌ر بێ خزمه‌تی و بێ جێگایی ئینسان ده‌مرێت له‌مۆدێرنترین وڵاتی دنیادا له ئینسانی ترین وڵاتی به‌ناو دنیادا.
به‌ڕاستی ڕۆژگارێکی سه‌یره!
سۆران ماوه‌یه‌ک بوو توشی تێکچونی باری ده‌روونی هاتبوو نه‌خانوو نه‌هیچ په‌ناگه‌یه‌کی نه‌بوو له‌هه‌موو سویدا تا تێیدا ئارامبێته‌وه، ده‌و‌ڵه‌تیش نه‌چووه ژێر باری هیچ یه‌کێک له‌کێشه‌و نه‌خۆشیه‌کانیه‌وه.
سه‌رئه‌نجام له‌ڕۆژی 10 ئۆکتۆبه‌ردا له‌دارستانه‌که‌ی ڤیلسته‌له‌شاری ئیسکلیستونه گیانی سپارد.
ئێمه وه‌ک فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌رخۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی که‌س و کاری سۆران ده‌که‌ین و به‌هیواین دوا خه‌م و دوا ناخۆشیان بێت له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌وڵه‌ستی سوید به به‌رپرس ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی سۆراندا.
فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
16/10/2009
|