٢١\١٢\٢٠٠٩ ده‌وڵه‌تی خوێناویی مه‌هدی مونته‌زر داوای گرتن و دادگایی کۆمۆنیسته‌کان له ئینته‌رپۆڵ ده‌کا!
ئازاد به‌کر
به‌ڵام له‌لایه‌کی دییه‌وه به‌ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ که‌ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی به‌سه‌ر ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ندا بسه‌پێنێت. له‌میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ڕۆژی 12 ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا، ئه‌م دیکتاتۆریه‌ته به‌ره‌وڕووی ڕق و بێزاری و نه‌فره‌تی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی بووه‌وه. نیشاندانی پێکدادانی خوێناوی وێنه‌ی ترسناک و دڕنده‌یی لێدان و کوشتنی گه‌نجانی کوڕ‌و کچی ئێرانی سه‌رشه‌قامه‌کان له میدیاکانه‌وه هه‌ست و ویژدانی ملیۆنه‌ها ئینسانی سه‌رگۆی زه‌وی هه‌ژاند، ئیتر هیچ گومان و لێڵییه‌ک له‌لای توێژه‌وره‌وه و چاودێرانی سیاسی و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی جیهاندا له فاشیزمی ڕژێمی ئیسلامی ئێران نه‌ماوه و جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی ئێران جارێکی تر په‌یمانی ڕوخاندنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یان نوێکرده‌وه.
له هه‌مووی گرنگتر باڵایی ئایدیایی کۆمۆنیزم، جیهانی سه‌رمایه‌داری و ئاخونده‌کانی له‌رزاندووه. پیلانی ئیتلاعاتی کۆنه‌په‌رستانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران و هاوکاریکردنی پۆلیسی ئنترۆپۆل، به‌بیانووی تیرۆر و کوشتن و تاوانکردن، بۆ ده‌ستگیرکردنی کۆمه‌ڵێک له شه‌ریفترین و دڵسۆترین شۆڕشگێڕانی کۆمۆنیست، مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و ڕسوایی ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوایی ئێران و نێوده‌وڵه‌تییه. کۆماری تیرۆریستی و دڕنده‌یی و دژی مرۆیی ئاخونده‌کانی ئیران به درێژایی 30 ساڵه‌ی ته‌مه‌نیان بێجگه له‌گیرۆده‌یی خه‌ڵکی ئێران به شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ عێراقدا و سه‌پاندنی بیروباوه‌ڕی کۆنه‌په‌رستی و هه‌ژاری و بێمافی مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه و ڕێگرتن له ئازادی و پێشکه‌وتنخوازی و گرتن و سوکایه‌تی و ئه‌شکه‌نجه و له سێداره‌دانی هه‌زاران که‌سانی تێکۆشه‌ر و ئازادیخواز، ئێستاش ڕۆژانه جانه‌وه‌ره‌کانی پاسداران و ئیتلاعات سه‌رکوتی خۆپیشاندان و مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی ئێران ده‌که‌ن.
سه‌یره‌که له‌وه‌دایه هه‌ر هێزه بورژوازیه‌کانی جیهان خۆیان له میدیاکانیانه‌وه باس له تیرۆر و ده‌ست خستنه کاروباری ووڵاتان و ناوچه‌که‌وه ده‌که‌ن له‌لایه‌ن ڕژێمی ئیسلامی کۆنه‌په‌رستی ئێرانه‌وه وه‌کو له عێراق و لوبنان و فه‌له‌ستین و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان و سودان و زۆر ووڵاتی تر. ئه‌وه حکومه‌تی نه‌ژاد و ئاغای خامنه‌یی و ئاخونده‌کانه تیرۆریست و مرۆڤ کوژ و تاوانبارن نه‌ک کۆمۆنیسته‌کان.
ئه‌م هه‌وڵه کۆنه‌په‌رستی و دژی مرۆییه نیشانه‌ی شکستی کۆماری ئاخوندیی ئێرانه له ئاکامی ئه‌و فشاره‌ی له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی به‌تایبه‌تی کۆمه‌نیسته‌کانه‌وه‌یه، ئێستا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی ئێران خه‌ریکه به‌ئاقاری شۆڕشگێڕانه و بڵاوی و فراوانبونه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌که و دانی په‌رچه‌می کرێکاری و ئاڵایی سووری کۆمۆنیستی و هاتنه ڕیزی ژنانی شۆڕشگڕ بۆ ناو بزووتنه‌وه‌که مه‌لا کۆنه‌په‌رسته‌کانی ترساندووه و هانی ئیتلاعاتی داوه تا به هاوکاری بۆرژوازی جیهانی و له‌ڕێی پۆلیسی ئنترۆپۆڵه‌وه مه‌رامی چه‌په‌ڵی بۆرژوای جیهانی بهێننه‌دی. چونکه ئه‌م ڕژێمه له بنچینه‌دا له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داری جیهانه‌وه دامه‌زراوه و بۆ له‌باربردنی شۆڕشی ساڵی 1979 ی خه‌ڵکی ئێران پێکهێنراوه. ئێستاش هه‌رچه‌نده هێندێک لاساری و نا په‌یوه‌ست بوونی خۆی به ئه‌مه‌ریکاوه به‌ڕوکه‌ش نیشانده‌دات، به‌ڵام له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ په‌لامار و هێرشکردنه سه‌ر کۆمۆنیسته‌کان، هه‌موو سه‌رانی بۆرژوازی جیهانی ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌کتر ده‌نێن. ئه‌مه هێرشه بۆسه‌ر چالاکوان و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی و بێڕێزیکردنه به ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕێگرتنه له سه‌رجه‌م کۆمۆنیست و ئۆپۆزسیۆنه‌کانی په‌ناهه‌نده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌کانی خۆیان، ئه‌مه ڕێگه خۆشکردنه بۆ بێده‌نگکردن و سه‌رکوتکردنی نه‌یارانی ووڵاتان تا ڕاده‌ستی حکومه‌ته‌کانیان بده‌نه‌وه و به پاساو و بیانووی هه‌ڵبه‌ستراو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌و حکومه‌تانه و ده‌زگا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و له‌پێشیانه‌وه ئنترۆپۆڵ بۆ ئه‌م کاره به‌کار ده‌هێنن.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ئه‌حمه‌دی وه‌حیدی وه‌زیری به‌رگری خۆیان فایله‌کانیان له‌سه‌رتیرۆرکردن و کوشتنی نه‌یاره‌کانیان و وه‌زیری به‌رگری خۆی تائێستاش وێنه‌که‌ی له سایتی ئینته‌رپۆڵ هه‌یه که تاوانباره به ته‌قاندنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری یه‌هودی له ساڵی 1994 دا له ووڵاتی ئه‌رژه‌نتین که 85 که‌سی تیا بووه قوربانی. کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی ساڵی 1988 که دوای وه‌ستانی جه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێران و عێراق زیندانیه‌کانی ئیڤین و شوێنه‌کانی تریان کۆکرده‌وه و کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ له قه‌فه‌زدا کۆیان ده‌کردنه‌وه و 30 هه‌زار زیندانی سیاسیان به‌وجۆره تێدا گوله‌بارانکرد. سیخوڕه‌کانی ئێران ڕۆژانه له ووڵاتی عێراقدا ته‌راتێنیانه، نزیکه‌ی 32 هه‌زار سیخوڕیان له عێراقدا هه‌یه و نزیکه‌ی 9 که‌سیان ئه‌ندامی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقه و ئێستا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک پارێزه‌ره‌وه به‌تاوانی سیخوڕی بۆ ئێران سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکراوه و که‌یسه‌کانیان له دادگای ووڵاتی فه‌ره‌نسه‌دایه. به‌پێی ئاژانسی ڕۆزیوسف 40 هه‌زار جاسوسی ئێرانی له ووڵاتانی که‌نداودا کارده‌که‌ن 3 هه‌زاریان له‌ووڵاتی کوه‌یتدایه. تاوان و کوشتوبڕیه‌کانی ڕژێمی ئێران هێنده زۆرن به‌هه‌زاران نووسه‌ر و مێژوو نووس و چیرۆک نووس له‌باره‌یانه‌وه بنووسێ هێشتێ هه‌رتواونابێت، تاوانه‌کانیان به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی ئازادیخواز و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له کوردستان و بلوژستان و ئازه‌ر و زۆر له میله‌تانی تری ئێران له ژماردن نایه‌ن.
تاوانی ئه‌م خوێنڕێژانه به رانبه‌ر په‌نابه‌رانی ئه‌فغانی له که‌مپی زۆره‌ملێی نزیک شاری مه‌شهه‌د له هه‌رێمی خۆراسان له‌کاتی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی په‌نابه‌ره‌کاندا له‌بارودۆخی ژیانیان بۆ دامرکانه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه 2000 ئه‌فغانی که‌زۆربه‌یان ژن و مناڵ بوون کوژران و به‌کۆمه‌ڵ نێژران. ئێران پاش ووڵاتی چین دووه‌م ووڵاتی جیهانه له سێداره‌ندا و له‌ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا 1800 که‌سی له‌سێداره‌داوه. حکومه‌تی ئێران خۆی به‌ده‌سه‌ڵاتی تیرۆر و کوشتن ناسراوه و ته‌قینه‌وه‌کانی لۆکه‌ربی و خه‌به‌ر دوای دانپیانانی یه‌کێک له‌گه‌وره هه‌واڵگریه‌کانی له که‌ناڵێکی ئه‌مه‌ریکیدا شاهێدی ئه‌و ڕاستیانه‌ن.
ووڵاتی ئێران له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئاخونده‌کاندا له 52 خوله‌که‌دا که‌سێک ده‌سگیر ده‌کرێت، ڕۆژی 5 ته‌ن له‌ئه‌فیون سه‌رف ده‌کرێت و 2.5 ملیۆن که‌س ئالوده‌ی بێهۆشین و مادده بیهۆشه‌ره‌کان که له ووڵاتانی ئه‌فغان و پاکستان و ناوخۆیه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت مافیه‌کانی ئیتلاعات و به‌سیج ده‌یفرۆشن و هه‌نارده‌ی ده‌ه‌وه‌ی ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی دواکه‌وتوویی عه‌مامه به‌سه‌ره‌کاندا له ساڵی 1979 وه ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئارامی و ئاسایشی تێدا هه‌ڵگیراوه و مافیاکانی ئیتلاعات و پاسداران و هه‌واڵگریه‌کانی هه‌میشه خه‌ریکی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشیوی و تیرۆر بوون له ووڵاتانی دراوسێیاندا و له ناوخۆشدا سه‌رکوت وده‌مکوت و هوڵواسینی خه‌ڵکی ئازادیخواز و ناڕازی پیشه‌یان بووه. ئێستاش له ئاکامی ڕه‌فتار و کاره‌کانیاندا پشێوی که‌وتۆته ناو باڵه‌کان و دامه‌زراوه‌ی ئاخونده‌کانه‌وه و هه‌رده‌م له‌سه‌ر تیرۆری یه‌کتر و نه‌یاره‌کانیان کاریان کردووه.
ڕژێمی ئاخوندی ئێران خۆی تۆڕی ڕێکخراوی تیرۆری دامه‌زراندووه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنیه‌وه له‌کاتی خومه‌ینیدا خامنه‌یی یه‌کێک بووه له ڕاوێژکاره‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه تیرۆریستییه و له‌ڕیی تیرۆرکردن و سیاسه‌تی ترساندن و تۆقاندنه‌وه درێژه‌یان به‌ژیانی خۆیانداوه تاوانی زۆر گه‌وره‌یان به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی ئێران له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌نجامداوه و سه‌ری ئه‌م ڕێکخراوه‌ش ئاخونده‌کانی وه‌ک خامنه‌یی و ڕه‌فسنجانی بووه و له ساڵانی 1988 بۆ 1997 و محسن ڕه‌زایی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران و چه‌ند ژه‌نه‌ڕاڵێکی تری سه‌ربازی له‌ژێر ناوی سوپای قودسدا به‌ناوی باڵی تیرۆر و ته‌قاندنه‌وه به‌ڕێوه‌یان بردووه. ڕژێمێک سه‌رتاپای نوقمی تاوان و خوێنڕشتن بێت ئیتر چۆن و به‌چ به‌ڵگه‌یه‌ک تاوانی تیرۆر ده‌خاته پاڵ که‌سانێک که‌دڵیان بۆ ئازادی و یه‌کسانی لێده‌دا و هه‌مووته‌مه‌نیان له‌پێناوی پاراستنی مافی یه‌کسانی و ڕزگارکردنی چه‌وساوه‌کانی ئه‌م ڕووی زه‌ویه‌دا سه‌رف کردبێت.
بۆرژوازی جیهانی له‌پێشی هه‌موویانه‌وه ئه‌مریکا ده‌ستیان به‌خوێنی هه‌زاران مرۆڤی ئه‌م جیهانه سووره، ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆر و خوێن‌ڕێژ و سه‌رکوتگه‌ر که زۆربه‌ی سه‌رۆک و حکومه‌ته‌کانی ئه‌م جیهانه به‌شدارن له تاوانه‌کانیاندا، ده‌بێ ئه‌وان دادگایی بکرێن نه‌ک ئه‌و ئه‌و تێکۆشه‌ر و خه‌باتگێڕه کۆمۆنیستانه‌ی هه‌موو ژیانیان کرده ژیله‌مۆی ئازادی و دادپه‌روه‌ری. له‌وه‌ش سه‌یرتر پۆلیسی ئنته‌رپۆله و له‌جیاتی ده‌سگیرکردنی ئه‌و ئاخونده تیرۆریست و ئینسان کوژانه‌دا ده‌چێته ژێربار و کاریگه‌ری ڕژێمی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامیه‌وه. ده‌بێ گشت ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان و مرۆڤ دۆستان و ڕێکخراو و پارته پێشکه‌وتنخوازه‌کانی ئه‌م جیهانه له‌دژی ئه‌م پیلان و تاوان و بڕیاره نامرۆڤایه‌نه بێنه قسه و ده‌نگی ناڕه‌زاێتی خۆیان ده‌ربڕن و گوێچکه‌ی تاوانباران و هاوکارانیان که‌ڕ بکه‌ن.
|