ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان بکوژانی سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێکانی ئازاد ده‌کات!
له تازه‌ترین هه‌واڵدا زانیاری ئه‌وه بڵاوبووه‌وه و به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیاش پشتڕاستیان کرده‌وه ، کازمی دارابی و عه‌باس ڕه‌حیلی، که دوو تیرۆریست و بکوژی سادقی شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێکانین، به‌گوێره‌ی ڕێککه‌وتنێکی نهێنی له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌ڵمانیاوه ئازادکراون! شایانی باسه به‌ر له 15 ساڵ پێش ئێستا شه‌ره‌فکه‌ندی هه‌ڤاڵه‌کانی بۆ کۆنگره‌ی ئه‌نته‌رناسیونالیستی سۆسیالیست بۆ ئه‌ڵمانیا بانگهێشت کرابوون و له چێشتخانه‌یه‌کی شاری میکۆنوس دانیشتبوون ، له‌ناکاو هێرشێکی تیرۆریستی ده‌کرێته سه‌ریان و تێکڕا شه‌هیدده‌کرێن. پاش که‌مێک له‌و ڕووداوه خوێناویه ڕوونبووه‌وه ئه‌م کا‌ره تیرۆریستیه ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌پشته‌وه‌یه و له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی گه‌وره‌ی ئه‌و ووڵاته‌وه نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه و به هاوکاری حیزبوللای لوبنانی جێبه‌جێکراوه. ئه‌و دوو که‌سه تیرۆریسته له‌ناو ئه‌و تاقمه تیرۆریسته بوون و کازمی دارابی سه‌رده‌سته‌یان بووه و له ماڵی ناوبراوه‌وه جێبه‌جێکردنی کا‌ره تیرۆریستیه‌که به‌رنامه‌ڕێژی بۆکراوه، عه‌باسی ڕه‌حیلیش هاووڵاتیه‌کی لوبنانیه. ئه‌م دوو تاوانباره ساڵی 1992 له‌لایه‌ن دادگای میکۆنوسه‌وه دادگایی کران و تاوانه‌که‌یان ساغبووه‌وه و هه‌ریه‌که‌یان به سزای به‌ندکردنی هه‌تاهه‌تایی حوکم دران. له‌هه‌مان کاتدا له پرۆسه‌ی دادگادا ئاشکرابوو که‌چه‌ندین به‌رپرسی گه‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی ئێڕان له‌م تاوانه‌دا ده‌ستیان هه‌یه و وه‌ک داڕێژه‌رانی ئه‌م پیلانه تیرۆریستیه تاوانبار کران و حوکمی ده‌ستگیرکردنی نێونه‌ته‌وه‌ییان بۆ ده‌رکرا، یه‌کێک له‌وانه علی فه‌لاحیان ، وه‌زیری ئه‌و کاتی ئیتیلاعات بوو. جێگه‌ی ووتنه به‌پیی یاسای سزاکانی ئه‌ڵمانیا پاش 15 ساڵ به‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی سزای هه‌تاهه‌تایی به پێی چه‌ند مه‌رجێک که‌سی سزادراو ئازاد ده‌کرێت، به‌ڵام له‌مه‌ڕ دۆزه‌که‌ی کازمی دارابی وه‌ک سه‌رده‌سته‌ی تیمه تیرۆریسته‌که که تاوانبارکراوه به کوشتنی چوارکه‌س ئه‌م مه‌رجه یاساییه نا‌یگرێته‌وه و ده‌بێت ئازاد نه‌کرێت. ماوه‌یه‌کی به‌رچاوه ده‌نگۆی ئازادکردنی کازم له‌ناو ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌ڵمانیادا بڵاو بووه‌ته‌وه و ئه‌م هه‌ڵوێسته نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌ش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌و گازه‌نده‌ی ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌کانی ئه‌ڵمان وکورد بووه‌ته‌وه‌و شه‌رمه‌زارکراوه و له پێشیانه‌وه حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران به‌هه‌ردوو باڵه‌که‌یه‌وه، به تایبه‌تی له‌و ڕووه‌ووه کورد چاوه‌ڕوانی ده‌کرد له‌م دۆسیه‌دا تاوانبارانی پله یه‌کی کۆماری ئیسلامی راپێچی دادگا بکرێن. ئه‌م ڕیککه‌وتن و سازشه‌ی ده‌وڵه‌تان و سیاسیه‌کان له‌سه‌ر چاوپۆشیکردن له تاوانباران و ژێرپێخستنی یاسا لۆکا‌ڵی و نیوده‌وڵه‌تیه‌کان و ده‌ستخستنه نێو ده‌سه‌ڵات و سه‌ر‌به‌خۆیی دادگا له‌میژه بووه‌ته ئاکار و نه‌ریتێکی ناشرین و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌کرێت، به تایبه‌تی له‌و شوینه‌دا که قوربانیه‌کانی ئه‌و تاوانانه په‌یوه‌ندی به نه‌ته‌وه‌ی کورد و مرۆڤی کورده‌وه هه‌بێت. وه‌ک ئه‌وه‌ی له دۆسیه‌ی کوشتنی قاسملۆ و د. فازیل ڕه‌سوڵ و عه‌بدوڵای قادریدا ڕوویدا یان تازه‌ترینیان ڕاگرتنی جێبه‌جیکردنی سزای سه‌ر تاوانبارانی تاوانی ئه‌نفال له عێڕاق. بێگومان بۆ هه‌موو کوردێک و ئینسانیکی مرۆڤدۆست ئاشکرایه که دادوه‌ری له دنیادا له‌چ ڕه‌وشێکدایه و به چ پێوه‌ر و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی ناڕه‌وا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه له‌م کاته‌دا که کێشه‌ی ئه‌تۆمی ئێڕان که‌وتۆته ڕۆژه‌ڤه‌ری جیهانه‌وه و دنیا له‌بیری سزادان و په‌کخستنی پرۆژه‌و به‌رنامه‌که‌یدان و بێ له‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کاندا ڕژێمی ئیران له‌لیستی پێشه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته تیرۆریست و ئاژاوه‌گیڕه‌کاندا ناوی هاتووه‌و تاوانبارده‌کرێت، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا وه‌ک ئه‌ندامێکی سه‌ره‌کی یه‌کیتی ئه‌وروپا تازه به‌تازه ده‌که‌وێته دانوساندن و سات و سه‌ودا له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و بێ له‌م سازشه‌ی که کرۆکی مافی مرۆڤ ده‌کاته ئامانج و پێشێلی ده‌کات له‌هه‌مان کاتدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه حکومه‌تی ئێستای ئه‌ڵمانیا به‌نهێنی چه‌ک و چۆڵ بۆ ئیران ڕه‌وانه بکات که بێ‌شک به‌شێکی به‌رچاویی ئه‌و چه‌کانه بۆ لێدانی گه‌لی کورد به‌کارده‌هێنێت. شایانی باسه ڕۆڵ و نه‌خشی ئه‌ڵمانیه له مێژوی سه‌رکوتکردنی خوێناوی گه‌لی کورد له ڕؤژهه‌لاتی ناوه‌راستدا، له‌رێگه‌ی هاوکاریکردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سیاسی و سه‌ربازی و هه‌واڵگری و دیبلۆماسیه‌وه بۆ داگیرکه‌رانی کوردستان زه‌قه و کارنامه‌یه‌کی ڕه‌ش و تاریکی له‌م ڕووه‌وه هه‌یه. جێگه‌ی خۆیه‌تی گه‌لی کورد به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته نوێیه نه‌رێنیه‌ی ئه‌ڵمانیاوه جارێکی تر به چڕ‌و پڕی دۆسیه‌ی تاوانه‌کانی ئه‌ڵمانیا دژ به گه‌له‌که‌مان هه‌ڵبداته‌وه و شه‌رمه‌زاری بکات. جێگه‌ی خۆیه‌تی ڕاگه‌یاندنی کوردی غافڵ نه‌بیت له ورووژاندنی ئه‌م پێشێلکاریه تازه‌یه‌ی مافی مرۆڤی کورد له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌ڵمانیه‌وه. ناوه‌ندی چاک له‌هه‌موو شوێنیک بانگه‌وازی کوردستانیان و هه‌موو مرۆڤدۆستێکی جیهان ده‌کات چیتر بێده‌نگ نه‌بن له‌ئاست ئه‌م جۆره پێشێلکاریه‌ی زلهێزه‌کانی دنیا و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆتان ده‌کرێت هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌کانی حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا پرۆتێستۆ بکه‌ن.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک . 11.12.2007 www.chak.info chak.org@gmail.com
|