٢١\٦\٢٠١٢
ده‌وڵه‌تی کوردی
یان گه‌مژاندنی کۆمه‌ڵ.
ئەنوەر
فەتاح محەمەدئەمین
که باس له ده‌وڵه‌ت
ده‌که‌ین ئه‌بێت بزانین ده‌وڵه‌ت مانای چی؟ کاری ده‌وڵه‌ت چییه؟ کۆمه‌ڵگا
له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تدا چی لێدێت؟
ده‌وڵه‌ت، سسته‌مێکی حوکمڕانه، واته ده‌زگایه‌کی سیاسی بیرۆکراته،واته،
نوخبه‌یه‌کی بچوکی ده‌سه‌ڵات ده‌بنه شوانی زۆرینه‌ی خه‌ڵک و به‌ڕیوه‌یان
ئه‌به‌ن و ده‌بنه سه‌نته‌ری بڕیار بۆ زۆرینه.
ده‌وڵه‌ت له‌ناوچه‌یه‌کی به‌شکراوی ئه‌م جیهانه‌دا کاری خۆی ده‌کات، که
ده‌وڵه‌ت ده‌زگایه‌کی حوکم بێت هه‌ڵبه‌ته کۆمه‌ڵه دامه‌زراوه‌یه‌کی
بیرۆکراتی تر خه‌لق ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنو ڕاپه‌ڕاندنی سسته‌مه‌که(سسته‌می
به‌رهه‌مهێنان)وه به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا به‌پێی ئه‌و سیاسه‌ت وپلانه‌ی
ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ.، هه‌ربۆیه‌ش ده‌وڵه‌ت پێوستی به ئه‌نجومه‌نی ڕاپه‌ڕاندن
وجێبه‌جێ کردن ویاسادانان ، میدیا،هیزی داپڵۆسین(عه‌سکه‌ر، پۆلیس، هێزی
چه‌کداری میلیشیای) ی مه‌شقپێکراوی پۆشته‌وپه‌رداخ، که به‌هیزی
نشتمانی ناوزه‌ند ده‌کرێن ،به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ردا بۆ ده‌مکوتکردن
وتۆقاندنی میلله‌ته وپاراستنی نوخبه‌ی حوکمداران وجه‌ڵادانی میلله‌ته.
ده‌وڵه‌ت که‌ره‌سه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵآتدارانه، که به‌هۆیه‌وه
ده‌توانن گه‌وره‌ترین سامانی وڵآت بخه‌نه بانقه‌کانی دنیاوه‌و که‌سیش
نه‌توانێ بڵێ له‌ل و به‌ره‌نگاریان ببێته‌وه، هه‌رچی ده‌سه‌ڵاته
مۆنۆپۆڵکراوه بۆ پاراستنی چینی پاره‌دارو موڵکداره‌کان، ده‌وڵه‌ت خودی
خۆی به‌ده‌ست ئه‌و چێنه‌شه‌وه ده‌برێ به‌ڕێوه. ئیتر له‌ژێر هه‌ر
ناوێک ودروشمێکی فوتێکراوو ڕازاوه‌دا بێت.
ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ کاری گشتیش ده‌کات له‌وانه قوتانخانه‌وخه‌سته‌خانه‌و
باخچه‌ی گشتی ، هتد.که‌ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌سودوقانزاجی ده‌وڵه‌ته‌که‌یه،
چونکه ده‌وڵه‌ت له‌و خزمه‌ت گوزارییه‌وه که‌سانی چالاک و ته‌ندروست
خه‌لق ده‌کات بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان وبه‌رده‌وامی به‌رهه‌مهێنان.ئه‌و
دامه‌زراوانه‌ش راسه‌وخۆ هه‌ر له‌سه‌ر شانی چینی هه‌ژارانو کارگه‌رانن،
له‌ڕێی داسه‌پاندنی باج ورسومات وگومرگه‌وه.
هه‌رچی حوکمه‌ت هه‌یه واته نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار که به سه‌ده‌ها
ملیۆن دۆلاری دزراوی وڵاتیان دزیوه ده‌بێ بپرسین بۆچی قوتانخانه‌ی سه‌رده‌می
مۆدرن وجوان بۆ مناڵانی گه‌ڕه‌که هه‌ژارنشینه‌کان ناکه‌نه‌وه، که‌سوته‌مه‌نی
شه‌رێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بون؟به‌ڵام ئه‌وان نه‌ک مناڵی خۆیان ناخه‌نه
ئه‌و قوتابخانانه به‌ڵکو بێ‌زیان نایه‌ت سه‌ردانێکی چه‌ند ده‌قیقه‌یشیشی
بکه‌ن؟ ئه‌وه‌تا خه‌سته‌خانه‌کانی نشتمانی ئه‌وان ته‌نها به‌ناو خه‌سته‌خانه‌یه
ئه‌وه‌تا چینی ده‌سه‌ڵاتداران ته‌نانه‌ت سه‌ردانیشی ناکه‌ن نه‌با نه‌خۆش
بکه‌ون ،خۆیان خه‌سته‌خانه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه له ئوردن وئیتالیا
ووڵاتانی تری دنیا، ئه‌مه نمونه‌یسه‌رانی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌و
حوکمه‌ت وده‌وڵه‌ته‌یه که له‌که‌له‌ی هه‌ندێ که‌سدا پیشی خواردۆته‌وه‌و
ده‌یه‌وێ بێته دی..
ده‌وڵه‌ت وئه‌نجومه‌نه‌کانی کاریان گه‌مژاندنی خه‌ڵکی و نامۆکردنیانه
به‌کاره‌دزێوه‌کانی ده‌سه‌ڵآت، وئه‌وانه‌ش که‌ده‌یانه‌وێت جێگه‌ی ده‌سه‌ڵآت
بگرنه، پڕوپاگه‌نده بۆ گرنگی حوکمه‌ت ده‌که‌ن ئه‌و جهازه گه‌نده‌ڵه
لای خه‌ڵکی پیرۆز ده‌که‌ن.
ده‌وڵه‌ت لای که‌سانێک بۆته خه‌یاڵێکی گه‌وره به‌جۆرێک ئاماده‌ن بۆ
ئه‌وخه‌یاڵه‌قوربانی گه‌وره‌ش بده‌ن، جگه له‌وه‌یش که‌ده‌سه‌ڵات ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی
ده‌یان جار کردونییه‌ته قوربانی شه‌ڕه‌کانی په‌یداکردنی ده‌سه‌ڵات
وقانزاج ومانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نوخبه له پێناو کۆنترۆڵی بازاڕدا، هه‌رچه‌نده
ئه‌و حه‌قیقه‌تانه له‌ژێر دروشمی فوتێکراوی بێ بنه‌مای برێقه‌داردا
شاراوه‌ته‌وه.
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، مانای نییه، ئه‌وه‌تا هه‌رچی ده‌وڵه‌ت هه‌یه
نوێنه‌ری شه‌رێکاتی نه‌وت وبانقه‌کان و کارتێلاته‌کانن و ده‌برین به‌ڕێوه‌وله
پێناوزیندوێتی بانقه‌کاندا کار ده‌که‌ن، ئه‌وه‌یش له‌م سسته‌مه‌دا
دژیان بووه‌ستێته‌وه خوێنی ده‌رژێنه سه‌ر جاده‌کان، سوکایه‌تیان پێده‌کرێت
و سجنه‌کانی ده‌سه‌ڵآتیان پێ سیخناخ ده‌که‌ن.
من پێم وایه حیزبه قه‌ومیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی عێراق له مێژه‌وه
ده‌وڵه‌تی هه‌یه، به ده‌لیلی ئه‌وه‌ی له‌مێژه‌وه جهازی تۆقاندن
ومیزانییه‌کی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌ستا هه‌بووه، وه هه‌موو کات شه‌رعیه‌تی
کوشتن وداپڵۆسینیشیان له‌به‌رده‌ستا بووه وله‌خزمه‌ت سسته‌مه‌که‌دا
بوون.
کریکار نشتمانی نییه، له‌کوێ هێزی کاری پاره بکات له‌وێ ده‌یگۆڕێته‌و
بۆ به‌رده‌وامی ژیان، ده‌وڵه‌مه‌ندیش له‌کوێ پاره‌که‌ی قانزاجی بۆ په‌یدا
بکات له‌وێ ده‌یخاته ئیشه‌وه،، وه‌ده‌وڵه‌ت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م چینه‌ی
دووه‌میانه، رۆشنبیره‌کانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاتیش ده‌یانه‌وێت به‌سیاسه‌تی
فڕوفێڵاوی ده‌وڵه‌ت سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵکی زه‌وت بکه‌ن.ئه‌ندام په‌رله‌مانی
دنیا به‌هی کوردستانیشه‌وه ده‌ڵاڵ وچه‌رچی حوکمه‌تن، له‌و په‌رله‌مانه‌دا
ڕۆژ نیه ڕوحی شوڤینی وعه‌شایه‌ری ودینی تیایدا پیرۆز نه‌کرێ، ئه‌و
یاسایانه‌ش که‌ده‌رده‌کرێ ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایرتی هه‌رێم ڕازی
بکات ئه‌گینا به‌تاڵه‌و کاری پێناکرێ.
ده‌وڵه‌تی کوردی عه‌قڵییه‌تی خزمایه‌تی، ملکه‌چی بچوک بۆ گه‌وره، ده‌برێ
به‌ڕێوه، هه‌ر وه‌ک چۆن حیزبی به‌عسی دکتاتۆر هێزه‌که‌ی له‌عه‌شایه‌رو
ئایدۆلۆجییه‌تی نه‌ته‌وه‌خوازییه‌وه خواست،واته شه‌رعیه‌تی
شۆڕشگێڕیتیان کرد به‌شه‌رعیه‌تی گرتنی به‌رزترین لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات،
پاشان ئه‌و دیکتاتۆره بێوێنه‌یه‌ی لێده‌رچوو، حیزبه ده‌سه‌ڵآتخوازه‌کا
نی عیراق وکوردستانیش هه‌مان پلان وسیاسه‌ت ونه‌خشه‌یان هه‌یه، چونکه
تا سامان که‌ڵه‌که‌بێت زیاتر حه‌ز به‌ده‌سه‌ڵآتی زیاتر ده‌که‌ن وزیاتر
هیزی داپڵۆسین وخۆسه‌پاندن گه‌وره‌تر ده‌که‌ن.
ماڵپه‌ڕی ئه‌نوه‌ر فه‌تاح محمه‌دئه‌مین
|