١٥\٧\٢٠٢٠
چیڕۆك بۆ منداڵان:
ده‌زانم چۆن چاوه‌ڕوان
ده‌بی.*

كونستانتین
دمیترێیڤیچ ئوشینسكی* |

وەرگێڕانی لە
رووسییەوە:
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب |
رۆژگارێك برایه‌ك و خوشكێك و جوجه‌ڵه‌یه‌ك و
مریشكێك پێكه‌وه ده‌ژیان ، كه‌ڵه‌شێره چكۆله‌كه رای كرد بۆ ناوباخه‌كه
و به ده‌نووكی به‌ربووه به‌رسیله خواردن و مریشكه‌كه پێی وت: به‌رسیله
مه‌خۆ، چاوه‌روانبه تا ئه‌گات و، كه‌ڵه‌شێره‌كه گوێی پێنه‌دا و، ده‌نووكی
هه‌ر له له كاردا بوو هه‌ر ده‌یخواردو، پاشان ورگی ئاوسا و به
ئازاره‌وە گەڕایه‌وه بۆ ماڵ و ده‌ستی به هاوار كرد و ده‌یگوت ئای ،
ئۆخ ، خوشكه گیان تووشی سگ ئێشه بووم و ئازارم هه‌یه.
مریشكه‌كه ئاوی پونكه‌و گه‌نه‌رچه‌كی به كه‌ڵه شێره‌كه‌دا تا ته‌ندره‌ستی
هاته‌وه سه‌ر خۆی و، چاك بووه‌وه‌و سه‌ر له نوێ به بازدان و په‌له‌په‌ل
بۆ ناو كێڵگه‌كه رێگای گرته‌به‌ر و سوور هه‌ڵگرابووه و ئاره‌قی ده‌رده‌دا
و، خۆی گه‌یانده رووباره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئاوی ساردی بخواته‌وه‌و
مریشكه‌كه هاواری كرد و وتی:
ئاو مه‌خۆره‌وه و چاوه‌روانبه! ئاوه‌كه زۆر سارده و تووشی نه‌خۆشیت
ده‌كات! كه‌ڵه‌شێره‌كه گوێی له مریشكه‌كه نه‌گرت و، تا توانی ئاوی
ساردی خوارده‌وه و تووشی له‌رزوتا بوو كه‌وته په‌له‌قاژه و، به جه‌سته‌ی
داهێزرا و بۆ ماڵ گه‌ڕایه‌وه.
مریشكه‌كه به راكردن بۆ لای پزیشك چوو، باسی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی بۆ كرد
و، پزیشكه‌كه ده‌رمانی تاڵی بوو نووسی و، هه‌ر به‌و له‌ش ناساغییه‌وه
ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له سه‌ر جێگای نه‌خۆشی مایه‌وه، له زستاندا
كه‌ڵه‌شیره‌كه چاك بووه‌وه و، بینی به‌فر رووباره‌كه‌ی داپۆشیوه و،
ئاوه‌كه‌ش بووه به شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌ك، كه‌ڵه‌شێره‌كه یاری
گالیسكه‌ی له‌سه‌ر شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌كه‌كه ئه‌كردد و، مریشكه‌كه
بانگی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی كرد‌و وتی: بوه‌سته! ئۆی ئۆی بوه‌سته ئاوی
رووباره‌كه به ته‌واوه‌تی بووه‌ته شه‌خته و به‌سته‌ڵه‌ك و، زۆر
خلیسك و لووس و ناسكه.
كه‌ڵه‌شێره‌كه گوێی له خوشكه‌كه‌ی نه‌گرت و، له سه‌ر شه‌خته و به‌فره‌كه
یاری ده‌كرد و، له پر به‌سته‌ڵه‌كه شكاو كه‌ڵه‌شێره‌كه كه‌وته ناو
ئاوی رووباره‌كه، ته‌نها كه‌ڵه‌شێره‌كه بینرا.
______________________________________________
*
کونستانتین دمیترێێڤیچ ئوشینسکی:
مامۆستایەکی رووسییە بۆ گەورە و منداڵان
دەینووسی. لە ٣٠\٦\١٩٢٠
لەدایکبووەولە ١٧\٦\١٩٧٠
کۆچی دووایی کردوە.
Константин Константиновский 30/6/1920 – 17/6/1970 -- Русский педагог.
Умей обождать.
١٢\٧\٢٠٢٠
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|