١٢\٩\٢٠١٦
(دەزگای چاودێری
هەرەوەزیی) لە بەریتانیا
داوایەک ئاراستەی
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکا.
لە
نامەیەکی ناڕەزایەتییدا کە (دەزگای چاودێری هەرەوەزیی) ئاراستەی
حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردوە داوا دەکا " لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بێ
لایەنانە لە کەیسی تیرۆری رۆژنامەنووس ویدات حوسین بکا کە رۆژی
١٣\٨
تیرۆرکرا لە شاری دهۆک".
دوێنێ چوارشەمە ٧ی ئەیلوول (دەزگای چاودێری
هەرەوەزیی) کە دەزگایەکە لە بەریتانیا کار دەکات دژ بە گەندەڵی سەبارەت
بە تیرۆری رۆژنامەنووس ویدات حوسین نیگەرانیی خۆیان دەربڕی:
"لێکولینەوەکە بەبێ دەستوەردانی سیاسی و هاندان لە لایەن هیچ حیزب و
لایەنێکەوە و بۆ گەرەنتی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان بە شێوەیەکی
دادپەروەرانە و دۆزینەوەی تاوانباران".
دەقی نامەکە:
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
بۆ لایەنی پەیوەندیدار.
ئێمە لە (دەزگای چاودێری هەرەوەزیی)ەوە داوا دەکەین حکومەتی هەرێمی
کوردستان لێکۆڵینەوەیەکی وردو بێ لایەنانە لە کەیسی تیرۆری ڕۆژنامەنووس
ویدات حوسین بکات کە ڕۆژی ١٣\٨
تیرۆرکرا لە شاری دهۆک.
ئێمە زانیاریمان خوێندەوە لەسەر ئەوەی کە لاشەی ئەو ڕۆژنامەنووسە
ئاسەواری ئەشکەنجە و ئازاری پێوەبووە هەروەها ئەوەش کە بە ڕۆژی ڕوناک
بە بەرچاوی چەند شایەتحاڵیکەوە ڕفێنراوە.
بەو بۆنەیەوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین لیژنەیەکی
لێکۆڵینەوەی بێ لایەن پێکبێنێت بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەو بابەتە بە
بێ دەستوەردانی سیاسی و هاندان لەلایەن هیچ حیزب و لایەنێکەوەو بۆ
گەرەنتی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و
دۆزینەوەی تاوانباران.
چاوەڕوانی بیستنی هەواڵین لە ئێوەوە لەسەر ئەو بابەتە.
لەگەڵ رێزمان
دەزگای چاودێری هەرەوەزیی
٧\٩\٢٠١٦
The Corporate Watch Co-operative
www.corporatewatch.org
-------------------------------------------------------------------------------------------------------
فیدراسیونی سەراسەری
پەنابەرانی عیراقی
٨\٩\٢٠١٦
- بهریتانیا - لهندهن
________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk,
00447856032991, 07895976547
Fax: 08715288651,
www.federationifir.com
|