په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٧\٢٠٢٠

دکتۆر پەیمان سەرحەدی

دەزگای "ئەی.تی.ئێم" بە تایبەتمەندی کوشتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای داھێنا.

 

مەنسوور جیھانی


دکتۆر "پەیمان سەرحەدی" داھێنەریی کورد لە شاری زوریخی سویسڕا بە سەرکەوتووییە توانی دەزگای "ئەی.تی.ئێم" و پوڵ ژمێری بە تایبەتمەندی خاوێنکردنەوە و کوشتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارە و پووڵەکاندا بە کەڵک وەرگرتن لە تیکشی (یو ڤی) ساز بکات.

سێ نموونە لەم دەزگایە لە لایەن دکتۆر "پەیمان سەرحەدی" داھێنەریی کورد لە شاری زوریخی وڵاتی سویسڕا دیزاین و سازکراوە و دیزاینی پیشەسازی ئەم دەزگایە بەو تایبەتمەندییەی کە کەسانێک بتوانن پارەکانی خۆیان بخەنە ناو دەزگاکەوە و ڤایرۆسەکانی بکوژێت، لە لایەن ئەم داھێنەرەوە ئەنجامدراوە. ھەندێک لە کۆمپانیاکانی ئەورووپی لە ئێستادا سەرقاڵی دانووستان لەگەڵ سەرحەدین بۆ ئەوەی کە بە کۆمەڵ بیانەوێت ئەم دەزایە لە وڵاتانی سویسڕا و ئەڵمانیا بەرھەمبھێنن.

ئەم دەزگایانە بە کەڵک وەرگرتن لە تیشکی ئەوپەڕیی بنەوشی کەم، ساز کراوە کە تیشکەکانی غەیری یونسازن و بە ھۆی تایبەتمەندیی ڕێگەگرتن لە گواستنەوەی پیسایی ھەوا، لە کۆنتڕۆڵ کردنی فیزیکی میکروئۆرگانیسمەکان کەڵکیان لێوەردەگیرێت. کاریگەریی میکروب کوشتنی تیشکی ئەوپەڕیی بنەوش، بە ماوەی کاتی لە ئارادابوون، دۆزی تیشکە و ھەروەھا مەوداکە پەیوەندیی ھەیە، ھەندێک لە ئاندوسپۆڕەکانی باکتریایی لە بەرانبەر تیشکی ئەوپەڕیی بنەوش خۆڕاگرن و ھۆیەکەشی بۆ ئەو کەرەستەیە دەگەڕێتەوە کە لە توێی ئسپۆڕەکانیدا بوونی ھەیە و دەبێتە ھۆی ڕاکێشانی تیشک بۆلای خۆی. بەڵام لەم داھێنانەدا، بە پێکھێنانی شێوازیی نوێی لە پڕشنگ، مەودا و ڕێژە، دکتۆر "پەیمان سەرحەدی" داھێنەریی کورد سەرکەوتوانە بە بێ کەمکردنەوەی خێرایی دەزگاکانی پوڵ ژمێر و "ئەی.تی.ئێم" ھاوکات لەگەڵ ھەژماردنی پارەکان، ئەوان بە تەواویی خاوێن بکاتەوە و زیانێک بە ڕیشاڵی پارەکان نەگەیەنێت.

لە چەندین ساڵی ڕابردوودا توێژەران زۆر جار ڕایانگەیاندووە کە یەکێکە لە شێوازەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکان و میکڕۆبەکان دەستلێدان لە پارە و پووڵەکان و تەنانەت کارتە بانکییە پێسەکانە، کە ئەم بابەتە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕواڵەتێکی جیدیتری بە خۆیەوە بینیوە و تەنانەت ڕێکخراوەی تەندروستی جیھانیش زۆر جار ڕایگەیاندووە یەکێک لە ڕێگا خێراکانی گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کەڵک وەرگرتن لە پارە و پووڵە، زیاتر لە ٣٤٠ میلیۆن کەس، تەنیا لە سەرتاسەری کیشوەری ئەورووپا بۆ ئاڵووگۆڕیی ئابووریی لە یۆرۆ کەڵک وەردەگرن.

بانکی ناوەندی ئەورووپا دەڵێت کە کەڵک وەرگرتن لە پارەی نەغد، شێوازیی زۆرینەیە لە پارەداندا لە ناوچەی پووڵی یۆرۆ بە شێوەیەک کە سێ چوارەمی ھەڵسووکەوتەکان لەم ڕێگایەوە ئەنجام دەدەرێت.

کەڵک وەرگرتن لە پارەی نەغد، ھەروەھا لە وڵاتانی گەورەی وەکوو ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا زۆر دڵخوازیی خەڵکییە. ئەم ئامارە لە زۆربەی ناوچەکانی جیھاندا تەنانەت زیاتریشە و ھێشتا شتکڕین بە پارەی نەغد، شێوازێکی خۆشەویستە لە لایەن زۆربەی کڕیارانەوە.

یەکێک لەو ناوچانەی لە سەردانە مەیدانییەکاندا دەبێتە ھۆی پێکھێنانی شەپۆلێک لە دڵەڕاوکێی لەلای کارناسانی تەندروستی و دەرمان، ئامادەبوونی ئاپۆڕە و قەڕەباڵغییەکی زۆری شارۆمەندانە لە ناوەندە بانکییەکاندا. بەلەبەرچاوگرتنی ئەوە کە ئیمکانی خاوێنکردنەوە پارە نەغد بوونی نییە، ئەم پووڵانە دەبێتە ھۆیەکی گرنگ بۆ گواستنەوەی پیسایی و ئەوەی کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر پارەکان بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.

بە پێچەوانەی زۆربەی خاوێنکەرەوەکان، تیشکەکانی ئەوپەڕیی بنەوش، میکروئۆرگانیسمەکان لە ڕێگای کاریگەریی بەرانبەری کیمیایی لە چالاکی ناخات، تەنانەت ئەوان بەرەولای ڕاکێشانی ڕووناکی لە لای خۆیەوە لە چالاکی دەخات کە دەبێتە ھۆی کاردانەوەی فۆتۆکیمیایی. ئەم تیشکە، کەرەستەی مولوکولی پێویست بۆ ھۆی سیلوولی دەگۆڕێت. چونکە تیشکی (یو ڤی) خۆی دەخزێنێتە ناو دیوارەی سیلوولی میکروئۆرگانیسمەکانەوە، ئەسیدەکانی نۆکلئێد و کەرەستە سیلوولی پێویستەوە دەخرێتە ژێر کاریگەرییەوە. لە دەرئەنجامدا ئەو سیلوولانەی کە لەبەر ئەم تیشکەدان زیان دەبینن و یا ئەوەی کە لەناو دەچن. بۆ لەناوبردنی میکروئۆرگانیسمەکانی بچووک وەکوو باکتریاکان و ڤایرۆسەکان ھەندێک لە تیشکی (یو ڤی) پێویستە، بەڵام بۆ لەناوبردنی و لە چالاکی خستنی پڕۆتۆزۆئا وەکوو ژیاردیا و کریپتۆاسپوریدیۆم وزرەی (یو ڤی) پێویستە، چەندین بەرانبەر بۆ لە چالاکی خستنی باکتریاکان و ڤایرۆسەکان دەبێت.

لەم سیستەمە نوێیەدا کە لە لایەن دکتۆر "پەیمان سەرحەدی" دیزاینی بۆ کراوە؛ لە مۆدێلێکی بەرگریی زۆر پێشکەوتوو کەڵک وەرگیراوە تاکوو مەترسییەکانی تیشک بۆ مرۆڤ بگەیەنێتە سفڕ.

"پەیمان سەرحەدی" دەرچوونی مەستری کارگێڕیی تەکنۆلەجیا لە زانکۆی عەلامە تەباتەبایی و ھەروەھا دەرچوونی دکتۆڕای ئابوورییە لە زانکۆی تاران. حەوت مەداڵیای جیھانی داھێنانی ھەیە و لە ساڵی ٢٠١١ وەکوو ١٠ داھێنەری بەرچاوی جیھان لە لایەن گۆڤاری "تایمز"ی ئەمەریکا ناسێندراوە. پلەی یەکەمی کارداھێنەری ئێرانە لە بەشی پیشەسازیدا، دامەزرێنەری چەندین کۆمپانیای زانستی بنەماییە، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەریی گشتیی خەڵاتی گەورەی داھێنەرانی ئێرانە و ھەروەھا داھێنەری زیاتر لە ٥٠ داھێنان لە ماوەی ئەم ساڵانەدایە کە لەم بوارەدا چالاکی دەکات.

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک