په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٨\٢٠١٨

دیداری بەرپرسی فێستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان لەگەڵ ناوبژیوانان و پەیامنێرانی منداڵ.

 

مەنسوور جیهانی


دەبیر و بەرپرسی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە ئامادەبوون لە یەکەمین کۆبوونەوە لە خولی فێرکاریی ناوبژیوانی و پەیامنێریی ئەم رووداوە، لەگەڵ ناوبژیوانان و پەیامنێرانی منداڵ و مێرمنداڵی فێستیڤاڵەکە گفتوگۆی کرد.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، خولی فێرکاریی ناوبژیوانی و وانەکانی پەیامنێریی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە ئامادەبوونی ٥٦ ناوبژیوانی منداڵ و مێرمنداڵ و ھەروەھا ٣٣ پەیامنێری مێرمنداڵ دەستی پێکرد.

"عەلیڕەزا رەزاداد" دەبیر و بەرپرسی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە ئامادەبوون لە رێکخراوەی فێرکاریی کۆمپیۆتەری شارەوانیی ئیسفەھان و فەرھەنگسەرای مێرمنداڵانی ئەم شارە، لەگەڵ ناوبژیوانان و پەیامنێرانی منداڵ و مێرمنداڵی فێستیڤاڵەکە دیداری کرد.

لە نێوان ئەم ناوبژیوان و پەیامنێرە ھەڵبژاردانەدا کە لە قۆناغی دووھەم وەرگیراون، بە رێژەی ٣١ تا ٤٠ منداڵ و مێرمنداڵ بەرھەمەکانی بەشی کێبڕکێی سینەمای ئێران و ھەروەھا ٤ تا ٦ منداڵ و مێرمنداڵ بەرھەمەکانی بەشی نێونەتەوەیی سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ناوبژیوانی دەکەن.

ھەروەھا بە رێژەی ١٥ تا ١٧ پەیامنێر و ٤ وێنەگری فۆتۆگرافەریش رووداوەکانی ئەم فێستیڤاڵە لە چوارچێوەی ھەواڵ و وێنە و فۆتۆدا تۆمار دەکەن. بە رێژەی ٣ تا ٥ پەیامنێری مێرمنداڵیش کە دەتوانن بە زمانی ئینگلیزی قسە بکەن لە بەشی نێونەتەوەییدا ئەم فێستیڤاڵە ھاوڕێیەتی دەکەن.

سی و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "عەلیڕەزا رەزاداد" لە رۆژانی ٨ تا ١٤ی مانگی خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاوی رێکەوتی ٣٠ی ئاب تا ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی لە دوو بەشی نەتەوەیی و نێونەتەوەییدا لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێ..
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک