دیداری
جەژن .

بورهان هەژار
هەموو شیعرێکی نوێم هەناسەی تۆیە ئەزیزمًْ، خەونی جوانی ئەرخەوانی..
پێشکەشە بە{تۆ بۆ یەکەم دیداری ژوانمان ْ}
ئەو ساتانە گەلێ مەستم
هەناسەی تۆ بملاوێنێ ..
ئەو دیدارەم جەژنی ئیشقە
بە رووخسارتا خۆی بنوێنێ..
سنگی نەرمت ئامێزبێ
بۆ خەونەکانم
جەژنەو هەرگیز نابڕێتەوە..
بگەم بەدیداری پاکت،
دڵنیابە چرۆکانی سبەێنێمان بپشکوێ
تریفەی مانگی ئەڤینم،
لە ویژدانما
بەهیچ شتێ ناسڕێتەوە..
تاسەو حەسرەت بمخەوێنێ
نیگای جوانیی و سۆزی گەرمت
مەحاڵە لای من بتۆرێ..
بەنازەوە دەستلەملان و
رامووسانی قوڵی یەکتر
هەتادەژیین..
هەموو دەمێ زەماوەندی
،جەژنێ سازکەین
شیلەی جەژنانەی یەک بمژیین..
بەیەکدەگەیین شەوان تەژییبێ
لەماچ و
بۆنی مێخەک
زۆر لەمێژە ئەز چاوەڕێم:
هەناسە و دەنگی سۆزی تۆش ..
لەم غوربەتەبملاوێنێ
هێدی هێدی
بەبێبادە بمکا سەرخۆش...
*
*
بەرلین
19/09/2007
|