دیداری نێوان پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکوور و پارتی ئازادیی کوردستان.
به مه‌به‌ستی وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا له‌سه‌ر رووداوه‌کانی ئه‌م دوواییانه‌ی کوردستان و ناوچه‌که، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19 سه‌رماوه‌زه‌ی 2707، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکووری کرد.
شاندی PAK پێکهاتبوو له به‌ڕێزان کاک عه‌لی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆکی PAK و حسین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆک، هه‌ڤاڵان هه‌ڵۆ ڕه‌مشتی و خه‌لیل نادری ئه‌ندامانی مه‌جلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان.
شاندی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکوور بریتی بوو له به‌ڕێزان ڕۆژهات ئامێدی سکرتێری پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکوور و میرۆ کێکۆ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکوور.
له دیدارێکی دۆستانه‌دا، باس له بارودۆخی هه‌نووکه‌یی کوردستان و هه‌ڕشه‌کانی ترکیا به‌مه‌به‌ستی له‌شکرکێشی کردن بۆسه‌ر باشووری کوردستان و به‌ئه‌ندامبوونی ترکیا له یه‌کێتی ئوروپا، کرا. له کۆتایی دیداره‌که‌دا هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و هاوکاریی نێوانیان کرده‌وه.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 19 سه‌رماوه‌زی 2707 10 دیسامبری2007
|