٢٨\١١\٢٠١٩
دیدی فێری راھێنان
دەبێ.
ئەنوەر ئەللامی |

وەرگێرانی لە
عەرەبییەوە: فەرھاد
ئەحمەد |
دایکە
چۆلەکە بە (دیدی) گوت: باڵەکانت لاوازن پێویستیان بە راھێنانە، وەرە
باپێکەوە کەمێک بفڕین. (دیدی) بە بێزارییەوە گوتی: دیسانەوە راھێنان؟
من ئارەزووم لە فڕین نییە، خۆت بە تەنیا بفڕە. دایکی گوتی: گیانەکەم
نابێ کەمتەرخەم بی.
دیدی لەسەر چڵی دارێکی نزیک ھێلانەکەیان وەک ئەوەی خەوتبێ چاوەکانی
داخست و لەناکاو گوێی لە دەنگێک بوو دەیگوت: {زۆر باشە خەوتووە.}، دیدی
چاوەکانی کردەوە بینی کوندەپەپویەک بە خێرایی بەرەو رووی دەھات و
دەیویست بیگرێ.
چۆلەکەکەی ھاوڕێی چاوی لێبوو خێرا ھەڵفڕی و خۆی گەیاندە دیدی، پێیگوت:
دیدی خێرا بفڕە و لێم دوور مەکەوە. دیدی خێرا ھەڵفڕی و خۆی ڕزگارکرد.
ھاوڕێکەی بە ئاسمانەوە رێنمایی دەدا بە دیدی تا دڵنیا بوون لەوەی کە
مەترسییان لەسەر نەماوە. دواتر دیدی زۆر سوپاسی ھاوڕێکەی کرد و
گەڕایەوە ھێلانەکەی. (دیدی) بەسەرھاتەکەی بۆ دایکی گێڕایەوە و گوتی:
[دایکە لەم بەسەرھاتەوە وانەیەکی گرنگ فێربووم]، دایکی بە پێکەنینەوە
گوتی: ((کەواتە ئێستا لە گرنگیی راھێنان گەیشتووی؟)).
farhad.ahmadbarznji@yahoo.com
|