١٠\٢\٢٠١٨
دژایەتییکردنی
حیزبەکانی رۆژھەڵات لە قازانجی کێ دایە؟!!

عەبدولڕەحمان رەسول
ھێرش بۆسەرحیزبەکانی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی بەھەربیانوێکەوەبێ
ناڕەوایە,بەڵام ڕەخنەگرتن لەھەرحیزبێکیان کەبەمەبەستی
ڕوونکردنەوەویاخودبەرچاوڕوونی زیاترپێ یان یاخود پێشنیارکردن
وڕەخنەگرتن لەسەربنەمایەکی زانستی وبەمەستی کۆمەک کردن بەھەڵسوڕان
وتێکۆشانیان کارێکی زۆرلەجێگەی خۆیدایە وھەنگاوێکی زۆرباشە بۆگەشەی
پرۆسەی ئازادی وقبوڵکردنی جیاوازی یە فکری
وبیروباوەڕوبۆچوونەجیاوازەکانی بەشێوازێکی شارەستانی ومەدەنی.مەبەست
لەھێرش کردن چ جۆرە ھێرش کردنێک؟ بەدرێژایی ٣٩ساڵەی سیستەمی ئیسلامیی
ئێران بەھەمووجۆرێک ھێرشی کردۆتە سەرسەرجەم حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی
ئێرانی,تەنانەت بەچەندەھاکەس لەڕابەران وسەرکردەوکادیرانی
تێکۆشەروئازایان لەژێرناوی سازکردنی گفتوگۆیی ئاشتیانە لەوڵاتانی
ئەوروپادا تیرۆرکراون لەلایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی
ئێرانەوە,لەوانەش (دکتۆر عبدالرحمن قاسملو ھاورێ کانی ئەم سەرکردە
تێکۆشەرە بۆ مەبەستی کفتوگۆی ئاشتیانە لەگەڵ شاندی ڕژێمی ئیسلامی ئیران
چووبوو بۆ شاری ڤەیننا، لە ٢٢پۆشەپەری ١٣٩٢ بەرامبەر ١٣ /٧/١٩٨٩ دکتۆر
عبدالرحمن قاسملو، عبداللە قادری ئازەر، دکتۆر فازل رسول بەیەکەوە
تیرۆر کران.ھەروەھا تیرۆرکردنی (دکتۆرێادق شەرەفکەندی وھاورێ کانی لە
ڕۆژی ١٧ ی سێپتەمـبەری ١٩٩٢ ڕیستۆرانتی میکۆنۆس لە بەرلینی پایتەختی
ئەڵمانیا ) وھەروەھا تیرۆرکردنی بەچەندەھاکەس لەھەڵسوڕاوان وکادیرانی
سەرجەم حیزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان وحیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی
ھەریەکەیان بەجۆرێکی دڕندانەووەحشیانە تیرۆرکراوە ھەر گیز بەرخودان و
تێکۆشانی ئەم ڕابەرانە لە یاد ناچێت وەکو سمبوڵێکی ئازادیخوازی و
ئاشتیخوازی ناوییان دەچێتە مێژووی تێکۆشانی مرۆڤایەتی یەوە.
ھێرشی سەربازی وچەکداری بۆسەربارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ساڵانە یاخودچەندساڵ جارێک ھەرھەبووە کەلایەن سوپایی تیرۆریستی
پاسدارانی ئیسلامیی ئێرانەوە کراوەتەسەریان تەنانەت چەندین جار
بەچەندین کلۆمەترسنوورەکانی باشووری کوردستانیشیان بەزاندووە بەھێزی
سەربازی چەکی قورسەوە چوونەتەسەریان وتۆبباران وبۆمبارانی کەمپەکانی
شوێنی نیشتەجێ بوونی ھاوڵاتیانی کوردی ڕۆژھەڵاتە
وکەسوکاروخانەوادەوبنەماڵەی پێشمەرگەوکادیرانی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی
کوردستانە لە کۆیە وزرگوێزکراوەتە ئامانج و بەچەندین کەسیش
بوونەقوربانی وبرینداریش بوون.
پیلانەکانی کۆماری ئیسلامیی جۆراوجۆربووە بەشێک لەھێرشەکانی
بەناڕاستەوخۆبووە بەئامانجی جیاوازترئەویش دروستکردنی پەرتەوازەیی
ودووبەرەکی بووە لەنێوان حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان وحیزبەکانی
باشووری کوردستان یان لەنێوان خەڵکی باشووری کوردستان وحیزبەکانی
ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەمەش بەجێبەجێکردنێکی ووردوناراستەخۆ بۆئەوەی
کاریگەرێ شەڕەکەی بەجۆری دەروونی دەربکەوێت.
ھێرش بۆسەربارەگای حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەناوچەی باڵەکایەتی
بەبیانوی داربڕینەوە لەچەندمانگی ڕابردوودا تەنانەت چەندین پێشمەرگە
تائێستاش لەزیندانەکانی باشووری کوردستاندان.
ئەوەی جێگای دڵخۆشی یە پاش ئەوھەمووشەڕوھێرش وقوربانیانی دەستی تیرۆری
کۆماری فاشیزمی ئیسڵامیی ئێران حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی بەگشتی
وحیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەتی لەجیاتی
پوکانەوەوپەرتەوازەولەتبوون ھەنگاوی دروست دەنێن ئەویش بەنزیک
بوونەوەویەکگرتووبوونی خۆیان لەگەڵ یەکتری تێکۆشان وخەباتیان بۆڕوخانی
کۆماری فاشیزمیی ئێسلامیی ئێران بەھێزتردەکەن.ھەرئەمەشە وای
لەکاربەدەستانی باڵای کۆماری سێدارەی ئیسلامیی کردووە ھارودڕندەئاسا
پەنابۆجێبەجێ کردنی نەخشەوپیلانی تربەرن,لەوانەش کارلەسەرپەرتەوازەبوون
ودووبەرەکی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان وخەڵکی باشووری کوردستان بکات
ماوەی چەندین ڕۆژە لەچەندپەیج وڕاگەیاندنێکدا خەڵکانێک لەژێرناوی
جۆراوجۆرەوە وبەشێوازی جۆراوجۆر ھێرش دەکاتەسەرحیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی
کوردستان,تەنانەت بەشێکیان لایف دەکەنەوە قسەی نابەجێ وھێرشی شەخسیش
دەکەنە سەرسەرکردەی حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.یاخود درۆوبوختانیان
بۆسازدەکەن کە گوایە حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھیچ ھەڵوێستیان
نەبووە لەسەرھێرش وپەلاماردانی شاری عەفرین یاخود پشتگیری دەوڵەتی
تورکیادەکەن ئەمەقسەی یەکێک لەوانەیە کە بەردەوام لەفەیسبوک وپەیجەکەی
لایف دەکاتەوە بەناوی ئارام احمد ئەوەندەی لە چالاکی یەکانی لەدژی ھێرش
وداگیرکاری وکۆمەڵکوژی کە لەلایەن سوپایی فاشیزمیی تورکیاوە
ئەنجامدراوە لەدژی خەڵکی شاری عەفرین ھەڵسوڕاوان وکادیرانی حیزبەکانی
ڕۆژھەڵاتی کوردستان وئێران بەشدارە ئەوەندەخەڵکی حیزبەکانی بەشەکانی
تری کوردستان بەشدارنی یە,ژمارەی ئەوئەندام پەرلەمانە کوردانەی کە
لەپەرلەمانی عێراق و باشووری کوردستانە چەندە وچەندیان بەنووسراوی
ڕەسمی وکەئیمزای خۆیان لەسەربێت نامەیان بۆنەتەوەیەکگرتوەکان و
دەوڵەتان ناردووە بۆوەستانی شەڕ ؟؟بۆچی لەلایفەکەی بەڕێزتەوە ھیچ
ھەواڵێکت بڵاونەکردەوە وشەرمەزرت نەکردن ئەو مەلایانەی
کەراستەوخۆلەڕاگەیاندنەکاندا پشتیوانیان لەسوپایی تورکیاکردودوعایی
پاراستنیان بۆئەوسوپافاشی یەدەکرد نمونەش وەک مەلاسەید احمد ومەلاعلی
قەرەداغی چەندین کەسایەتی سیاسی وحیزبەئیسلامیی یەکان کە بەئاشکرا
بەرگریان لەسوپایی تورکیا دەکرد. ئەی کوا ھەڵوێست لەسەرئەوان ,یان
ئەوان ناکرێت بەرڕەخنەی کەسانی وەک ئێوەبکەون لەبەرئەوەی دۆستی نیزیکی
بەرپرسانی ئیسلامیی ئێران وبەرپرسانی دەوڵەتی تورکیایی ئیسلامیین.
لەناوکۆمەڵگەی کوردی دا بەشێک لە ووتەی بەنرخ وپەندی پێشینانی زۆر جوان
ونایاب ھەیە لەمێژوویی ڕابردوویی باب وباپیرانەوە بۆمان ماتەوە زۆر
بەبیرکردنەوەیەکی باش ودروستەوە گووتراوە کە نەلەسەردەمی
ئێستاونەبۆڕۆژانی داھاتووشمان ناتوانین فەرامۆشیان بکەین, یەکێک
لەوپەندو ووتەکان دەڵێت بەری خۆر بەبێ ژینگ ناگیرێت.لەدوایی سەرھەڵدان
وناڕەزایەتی یەکانی خەڵکی شارەکانی ئێران وڕۆژھەڵاتی کوردستان کۆماریی
فاشیزمیی ئیسلامیی ئێران بەھەموو جۆرێک نەخشەوپیلانی داڕشت بۆشکست
وکۆتایی ھێنانی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکانی ناوخۆیی ئێران.یەکێک
لەونەخشەوپیلانانە بەرپاکردنی شەڕی دەروونی بوو لەدژی خەڵکی ناڕازی
وخۆپیشاندەرولەدژی تێکۆشانی یەکگرتوانەی حیزبەکانی ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی
بەگشتی وحیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەتی.ئامانجی لەوە
خاوکردنەوەی ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانەکانی ناوخۆیی ئێرانە دەیەوێت
بەخەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بڵێت ناکرێت پشت ببستن بەوحیزبانە کەئێستا
لەشەڕوکێشەودووبەرەکی دان لەگەڵ یەکتری ولەگەڵ خەڵک بەڵام
لەجێبەجێکردنی ئەونەخشەیەش سەرکەوتوونابێت.
چەند رۆژ لەوە پێش لە بازگەی دێگەڵە، لە سەر جاددەی نێوان کۆیە ـ
ھەولێر لە نێوان ژمارەیەک خەڵکی ئاسایی و ئاسایشی ئەو بازگەیە گرژییەک
روویدا کەڕێگە بەخەڵک نەدراوە بەشێوەی خۆپیشاندان وبەپێڕۆ لەوبازگەیە
رەدببن,بەبێ ئەوەی لەوشارولەوشوێنەدا حیزبی دیموکرات بەرپرس
ودەسەڵاتداربێت ھەندێ کەس لەراگەیاندنەکان ھەوڵ دەدەن بە مەبەستی سیاسی
دیاریکراو، حیزبی دێموکرات تاوانباربکەن بەوەی کە ئەوان تەقەیان کردووە
یان ڕێگریان لەوخەڵکە کردووە .بەبێ ئەوەی ئەوحیزبە بەشداری لەدەسەڵاتی
سیاسی ئەوناوچەیەدا ھەبێت,ئەیانەوێت بەجۆرێک حیزبی دیموکرات پەلکێشی
کێشە و دژایەتی بکەن کە ئەوحیزبە بکەنە تاوانبار لەبەرامبەرخەڵکی
کوردستاندا,ھەرچەندە وەک شەخسی خۆم ڕەخنەوتێبینیم ھەیە لەسەرجۆری
بەرنامەوبیروباوەڕی ئەوحیزبە بەڵام لەھەمان کاتدا ناتوانم ئەوڕاستیانەش
فرامۆش بکەم وبێ دەنگبم لەئاستی دا کە بەپێی پیلانی کۆماری فاشیزمیی
ئیسلامیی ئێران دژایەتی ئەوحیزبەتێکۆشەرەدەکرێت بە شێوەیەکی ئاگایانە
یان لە رووی نائاگاییەوەنەخشەوپیلانی کۆماری سێدارەی ئیسلامیی، جێبەجێ
بکەن.
پێویستەخەڵکی کوردستان ئەوەبزانێت ھیچ کاتێک لەھیچ سەردەم وقۆناغێدا
دەوڵەتانی فاشیزمی ئیسلامیی ئێران وتورکیا وسووریا لەگەڵ بەدیھێنانی
ئازادی ومافەکانی خەڵکی کوردستاندا نەبوون وناشبن لەھیچ بەشێک
لەبەشەکانی کوردستان بۆیەناکرێت شان بەشانی ژەنینی ئاوازی ھەریەکەیان
دڵخۆشبین وبکەوینەژێرکاریگەری سیاسەت ونەخشەوپیلانەدژەمرۆڤایەتی
یەکانیان بەئاراستەیەک وەرچەرخێین زیان بەتێکۆشانی ئازادیخوازانەی
خەڵکی کوردستان بگەیەنێت بۆ ھێنانەدی ئازادی وسەربەخۆیی.
Abdulrehman.rasul@gmail.com
|