١٣\٤\٢٠١٨
دژایەتییکردنى
لەسێدارەدان ئەرکێکى پیرۆزە.

عەبدولڕەحمان رەسول
هاتنە مەیدان بۆ تێکۆشان لەدژى بەردەوام بوونى جێبەجێ کردنى یاسایی
لەسێدارەدان ئەرکێکى پیرۆز وگرینگى مرۆڤایەتى ,لەقۆناغى ئێستاى گەشەى
زانست و زانیارى و گەشەى شارەستانیەت ومەدەنیەت وئازادى دا شەرمەزارى
ولەنگى یە بۆ مرۆڤایەتى کە چیتر بێ دەنگ بن لەبەرامبەر جێ بەجێکردنى
یاساى لەسێدارەدان,بە بەردەوامى و بە ئاشکرا ڕۆژانە گەنجان ولاوان
لەئێران لەسێدارە دەدرێن ناکرێت ئەم بێ دەنگى یە درێژەى
هەبێت,لەبەرئەوەى مرۆڤایەتى پێویستى بە پاراستنى شکۆ و بەهاکانى
یەتى,ئازادیخوازان ویەکسانیخوازان و مرۆڤ دۆستان و ڕێکخراوەکانى
تایبەتمەند بە پاراستن وبەرگرى لەمافەکانى مرۆڤ ئەرکی هەنوکەیی
وئێستایانە دەنگى نا بۆ لە سێدارەدان لە ئێران بەرز بکەنەوە ,فشارە
جۆراوجۆرەکانیان بۆ ڕیسواکردن وشەرمەزارکردنى کۆمارى ئیسلامیی ئێران لە
نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانى ئەوروپا بەهێزبکەن ,پێویستە شەقامەکانى
جیهان بەلەرزێنن بە دژایەتى کردنى لەسێدارەدان لە وڵاتى ئێراندا.
ئەبینین ساڵانە کە ئامارەکانى لەسێدارەدراوان لەلایەن خودى
ڕێکخراوەکانى تایبەتمەند بە بەرگرى کار لەپاراستنى مافەکانى مرۆڤ هەموو
ساڵێک ئامارى لەسێدارە دراوان لە وڵاتى ئێران لەپیشەوەى دەوڵەتانى تردا
یە و ساڵانەش ئەو ڕێژەیەش بەرەو بەرز بوونەوە دەچێت, ئەگەرچى خستنە
ڕووى ئەو ئامارانە بەشێکى کەمە لە ڕێژەى ئامارى ڕاستى یەکە لە وڵاتى
ئێران بەڵکو ڕێژەکەى زۆر لەوە زیاترە کە خراوەتە ڕوو بەهۆیی ئەوەى زۆر
ترین کەس لە زیندانى کراوان لەژێر ئازارو ئەشکەنجە ڕۆژانە لە
زیندانەکانى ئێران گیان لەدەست دەدەن دواتر بەرپرسانى زیندانەکانى ڕژێم
بڵاوى دەکەنەوە دەڵێن بە هۆی نەخۆشێ یەوە مردووە یاخود بەشێکى زۆر
لەزیندانەکان لە پاش لەسێدارەدانیان بەنادیارى بەبێ بڵاوکردنەوە
وپێڕاگەیاندن بەبنەماڵە وخانەوەدەکە بە نادیارى دەهێڵدرێتەوە,لە زۆر
بەى شارەکانى ئێراندا زیندانى نهێنى هەیە و گۆڕەستانى نهێنى دروستکراوە
بۆ پاش لە سێدارەدان بە نادیارى بمێنێتەوە.
هەربۆیە پێویستە هەموولایەک بە دەنگى بەرز بڵێن ئیتر بەسە ,نا بۆ
لەسێدارەدان لەئێران,لەئێستادا بە چەندەها کەس لە ناو زیندانەکانى
ئێران لەژێر چاوەڕوانى جێ بەجێ کردنى یاساى دژە ئینسانى لە سێدارەداندا
دەگوزەرێن,ئەرکێکى پیرۆزە هەنگاوى کردارى وجدى بندرێت بە بەهێز کردنى
تێکۆشانى هاوبەشى یەکگرتوانە وخەباتى هاوبەش لە هەرشوێنێک کە دەکرێت و
بەهەر جۆرێک دەتواندرێت فشارێک دروست بکرێت بۆ دژایەتى کردنى جێ بەجێ
کردنى یاساى لەسێدارەدان لەئێران بۆئەوەى گیانى گەنجان و لاوانى ناو
زیندانەکانى ئێران بپارێزرێت پێویست دەکات شەقام وبەردەم سەفارەت
ونووسینگەکانى بەلەرزێن بە دەنگى زوڵاڵى تێکۆشەران وئازادیخوزان بۆ
دژایەتى کردنى لەسێدارەدان لەئێران.
بەرزبوونەوەى ڕێژەى لەسێدارەدراوان نیشانەى وەحشیگەرى ودژەى ئینسانى و
کردەوە دڕندانەکانى سیستەمیی ئێران بەڕووى جیهانى مرۆڤایەتى ڕوونتر
دەردەخات,بەپێى ئامارە فەرمی یەکانى ڕێکخراوى لێبووردنى نێودەوڵەتى ,کە
لە ڕاپۆرتێکی دا بڵاوى کردۆتەوە کە تەنها لە ساڵى ٢٠١٧ لە وڵاتى ئێران
(٥٠٧) کەس لە سێدارە دراون لە کۆیی (٩٩٣) کەس لەسەر ئاستى (٢٣) دەوڵەتى
واتە بەسەرجەم ئەو (٢٣) لەو دەوڵەتانە بەئێرانیشەوە لەسێدارەدراوە
بەڵام (٥٠٧) کەس کە لەنیوە زیاترە تەنها لەئێران لەژێر سایەى سیستەمى
ئیسلامیی دا لە ئێران لەسێدارەدراون.
بەپێى ڕاپۆرتى ڕێکخراوەکانى داکۆکى کار لەمافەکانى مرۆڤ و ڕێکخراوى
لێبووردنى نێودەوڵەتى دەوڵەتانى ئێران و چین ئامارى ڕێژەى لە
سێدارەدانەکانیان نادریارە لەبەرئەوەى زۆر بەى لەسێدارەکان بەنهێنى
ئەنجام دەدرێت بە نادیارى دەمێنێتەوە بۆ یە ڕێژە وڕادەى دروست نادیارە
لە ئێران وچین. ئەو ئامارەى کە بڵاوکراوەتەوە ڕێژەى لەسێدارەدان
لەئێرانى تێدایە بەڵام خودى سەرجەم ڕێکخراوەکانى تایبەتمەند بە داکۆکى
کار بەمافەکانى مرۆڤ و ڕێکخراوى لێبووردنى نێودەوڵەتى لەوە دڵنیان کە
ئامارەى لەسێدارەدان لە وڵاتى ئێران زۆر لەوە زیاترە کە
بڵاویانکردۆتەوە, لە سەدا ٨٤ تەنها چەند وڵاتێک خراوەتە ڕوو بەم جۆرەیە,
ئێران (٥٠٧), سعودیە (١٤٦), عێراق (بەلایەنى کەم ١٢٥) و پاکستان (
بەلایەنى کەم ٦٠) .
بەپێى ئامارەکان کە خراوەتە ڕوو بڵاوکراوەتەوە زۆر بەى ئەوانەى کە
لەسێدارە دراون لەئێران کوردن و هەروەها زۆر بەشیان مێرد منداڵن.
شێوازى لەسێدارەدان و کۆتایی هێنان بەژیانى مرۆڤەکان بەم جۆرەیە لە
ئێران ( کوشتن بە لێدان لە سەریان ,سەربڕین,هەڵواسین هەتا گیانیان
تەواودەبێت ,تەقە کردن و کوشتن ,لە ئێران (٣١) جێگا و شوێن تایبەت
کراوە بە لەسێدارەدان.
__________________________________________
www.tagesspiegel.de/politik/jahresbericht-von-amnesty-international-mindestens-993-hinrichtungen-in-23-laendern-registriert/21162844.html
ماڵپهڕی عهبدوڕهحمان
رەسول
|
       |