١٣\١٠\٢٠١٧
دژ بە هەڕەشەکانی
شەڕی حکومەتی عەبادی
بۆ
سەر خەڵکی کوردستان رادەوەستین.
ئاشکرایە کە هەوڵەکانی ئێستای حکومەتی عەبادی بۆ هێرشکردنە سەر کەرکوک
لە درێژەی بڕیاری پێشوەختی حکومەت و پەرلەمانی عێراقە کە دژ گشتپرسیی و
شکست پێهێنانی بڕیاری سەربەخۆیی خەڵکی کوردستان داویانە و هەر لە
سەرەتاوە خۆیان بۆ شەڕ دژی خەڵکی کوردستان ئامادەکردوە. ئەمە بەشێک لە
ستراتیژی ئەم حکومەتی عەبادی بوە کە دوای شەڕی دژی داعش دەستبکات بە
سەپاندنەوەی دەسەڵات بەسەر کوردستاندا و گێڕانەوەی کەرکوک و ناوچە کێشە
لەسەرەکان لە ڕیگەی لەشکرکێشیەوە.
ئێمە وەک خەڵکی کوردستان هیچ ڕێگایەکی ترمان لەبەردەمدا نییە جگە لە
بەرگری لە مافی سەربەخۆیی و بڕیاری گشتپرسیی ٢٥ی ئەیلوول و ڕاکیشانی
پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆبەرگرتن بەم شەڕەی حکومەتی عەبادی بڕیاری داوە و
خۆی بۆ ئامادە کردوە.
ئەمڕۆ پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بزانێ کە ئێمە بەرگری لە بڕیاری
سەربەخۆیی خۆمان دەکەین بەرامبەر بە حکومەتێکی دینیی و شۆڤێنستە کە بە
ناوی یاسا و دەستورەوە شەڕ دژی ئەم مافی سەربەخۆییەی خەڵکی کوردستان
بەرپادەکا. ئەم حکومەتە دینییە ١٤ ساڵە بە درێژەدانی شەڕی مەزهەبی
عێراقی وێرانکردوە و ئێستاش دەیەوێ شەڕی قەومیش دژ بە خەڵکی کوردستان
هەڵگیرسێنێ. دەبێ ئەم هەڕەشەی شەڕەی ڕوو بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بکەینە
بەڵگەیەک کە بزانن خەڵکی عێراق و کوردستان لەسایەی ئەم حکومەتەدا
ئاسایش و پێکەوەژیان و ئازادی نابینن و بڕیاری خەڵکی کوردستان بۆ
جیابونەوە لەم حکومەتە ڕەوا و ناچاریە.
کۆماری ئیسلامی ئێران وەک سیاسەت داڕێژ و بەڕێوەبەری مەیدانی ئەم
حکومەتە شیعە مەزهەبیەی عێراقی دەوری گێڕاوە لە گەرمترکردنی شەڕی
مەزهەبی و دروستکردنی میلیشیایی ئیرهابی، و ئێستاش فشارەکانی بە
یارمەتیدانی حکومەتی عێراق بۆ بەستنی سنورەکانی کوردستان و سەرپەرشتی
هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکوک لەلایەن قاسم سلێمانی دەوری هێزێکی
داگیرکەر بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان دەگێڕێ.
هەر پاشگەزبوونەوەیەکی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان لە ئەنجامی
گشتپرسیی و بڕیاری سەربەخۆیی نەک بەرامبەر بە حکومەتی عێراق و ئێران
خەڵکی کوردستان لەو سیاسەتە داگیرکاریانەی ئەم دوو حکومەتە ناپارێزێ
بەڵکو هێرشی زیاتر و هەمەلایەنتر بۆ سەر خەڵکی کوردستان درێژەپێدەدەن
تاکو ژێردەستە و ملکەچی دەسەڵاتی مەزهەبی و کۆنەپەرستانە و
داگیرکەرانەیانی دەکەن. هەربۆیە نابێ ڕێگە بەو دەنگانە بدرێ کە بەناوی
بەرگرتن بە بەرپابوونی شەڕەوە دەیانەوێ خەڵکی کوردستان رادەست بەم
حکومەتە دڕندە و مەزهەبیە بکەنەوە و ملکەچی کۆماری ئیسلامی بێ، بەڵکو
دەبێ خەڵکی کوردستان بۆ بەرگری دژ بەم حکومەتە شۆڤینیستیە دینییەکان
ئامادەبکرێ.
پێویستە خهڵکی کوردستان بههیزی ڕێکخراو و چهکداری خۆیهوه خۆی بۆ
بهرپهرچدانهوهی ههر هێرشێکی دۆژمنکارانه بۆسهر خهڵکی کوردستان
ئاماده بکات و پێویسته خهلکی ئازادیخوازی بهغداو شارهکانی تری
عێراق بۆ پشتیوانی له مافه رهواکانی خهلکی کوردستان دهنگی ناڕهزایهتی
دژ به شهر بهرامبهر به حکومهتهکهی عهبادی بهرزبکهنهوه و
هاوکات لهدهرهوهی ولاتیش وەک ڕەوەندی کوردستانی بەهاتنە سەر
شەقامەکان و مانگرتن و خۆپیشاندان لە دەرەوەی وڵات لە بەردەم
سەفارەتەکانی عێراقدا فشاربخەینە سەر ئەم حکومەتە کە دەست لەم شەڕ
فرۆشتنەی هەڵگرێ. هاوکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتوەکان
ناچار بکەین کە دژ بەم هێرشانەی حکومەتی عێراقی ڕاوەستن و هێزی
پاراستنی ئاشتی بنێرن و دان بەماف و بڕیاری سەربەخۆیی خەلکی کوردستاندا
بنێن.
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان بەردەوامە لە ڕاکێشانی پشتیوانی
نێونەتەوەیی بۆ بڕیاری سەربەخۆیی و ڕاوەستانەوە دژی ئەم هەڕەشانەی
حکومەتی عێراق و داوای بەستنی کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی
نەتەوەیەکگرتوەکان دەکا بۆ چارەسەری کێشەی نێوان حکومەتی عێراق و
کوردستان و جێبەجێکردنی بڕیاری سەربەخۆیی کوردستان و گشتپرسیی لە
جێگاناکۆکەکاندا.
ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان
١٣\١٠\٢٠١٧
|