٣٠\٩\٢٠١٠
دژ بە لێدان
و زیندان و سووکایەتیکردن
بە پەنابەران دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبرن!
بـا پیلانی سەراسەری حکومەتەکانی ئەوروپا
و حکومەتی عێراقی دژ بە پەنابەران بە
شکست بکێشین!
لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
بەردەم بالۆَیزخانەی عێراقی لە لەندەن بەشداری بکەن.
کات: ڕۆژی
چوار شەمە 6-10-2010 :
کاتژمێر:12:30
تا 1:30پاشنیوەرۆ.
شۆین: بەردەم
باڵویزخانەی عێراقی لە لەندەن،
3Elvaston Place، London SW7
5QH : نزیکترین ئیستگای قیتاری:Gloucester
Road
هەمان ڕۆژ
: لە بەردەم پەرلەمانی ئێرلهندا
لە شاری دبلن لە پێناو بەرگری لە مافەکانی پەنابەران خۆپیشاندان ساز
دەکرێت و نۆینەری فیدراسیۆن تیا بەشداری دەکات.
شۆین:
IN FRONT OFIRISH PARLEMANT IN DUBLIN،
لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 200 پەنابەری عێراقی کە
زۆربەیان هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بوون بە شێواز مامەڵەیەکی ئەوپەری
نا ئینسانیانە لەلایەن حکومەتە ڕاستەکانی بەریتانیاو نرویجو سویدو
هۆڵندا وە دیپۆرتی فرۆکەخانەی بەغدا کراونەتەوە لە چوار چێوەی
ریَِکەوتنامەی حکومەتی عێراقی لە گەڵ وولاتانی ئەوروپادا.
دوای ئەوەی بە هەوڵ کۆششی فیدراسیۆن و ڕێکخراو حزبو لایەنە سیاسی و
نوسەرانو رۆژنامەنووسانو خەڵکی ئازادی خوازو لە دەرەوەو ناوەوەی
کوردستان، حکومەتی هەرێم ناچار کرا پەنابەران لە فرۆکەخانەی سلێمانی و
هەولێر وەرنەگرێتەوە بەڵام جارێکی تر حکومەتی بەریتانیا وحکومەتەکانی
دیکەی ئەوروپا ڕەوشێکی تر و تاکتیکێکی تریان گرتووتەبەر تا بتوانن
سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران دریژە پێبدەن و زەختو فشارە
وناڕەزایەتیەکانی پەنابەران لەسەر شانی خۆیان کەم بکەنەوە ،ئەمجارەیان
سیاسەتێکی سەراسەریان گرتۆتە پێش لە ڕێگای کۆمپانیاوهێلی ئاسمانی و
دەزگا تایبەتیەکانە دریژە بە بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران ئەدەن، کە
ئەویش کۆمەڵ کۆمەڵ ئەو پەنابەرانەی داوای پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە
لەلایەن حکومەتەکانی ئەوروپاوە دەکرێنە یەک. دوای ئەوەی زیندانیان
دەکەن پۆل پۆل ئەم وولات ئەوولاتیان پێدەکەن و پاشان دیپۆرتی بەغدا
دەکرێنەوە.
لە فرۆکەخانەی بەغداش بە لیدانو سوکایەتی و تەشهیرکردن بە ئیرادەی
ئازادانەی ئەو پەنابەرانە دادەبەزرێن، پاشان هەر ئەوەی هاوڵاتیانی
کوردستانی بن سەرباری لێدان و سوکایەتیپێکردن وبەکارهێنانی زمانی
ناشارستانیانە، زیندانیان دەکەن و داوای کەفیلو ناسنامەی عێراقی دەکەنە
مەرجی ئازادکردنیان. تەنانەت لە وەجبەی 22-9 هاولاتیانی کوردستانی
ئێرانی تیا بوو گەر هەوڵی لایەنەکان نەبوایە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە
تەسلیم بە جمهوری ئیسلامی ئێران دەکرانەوە.
ئەم هەنگاوەی حکومەتە میلیشیایەکی مالیکی و حکومەتەکانی ئەوروپا لە
کاتێکدایە کە ناڕەزایەتی بەرین سەراسەری وولاتانی ئەوروپا داگرتووە
بەرامبەر بە هێرشی ئەم حکومەتە راِستانە بۆ سەر ژیانو داهاتوویان،
رێکخراوی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و
رێکخراوەی عفوی دووەلی و هیومەن رایت ووچ و رێکخراوە جیهانیەکان
نیگەرانیو ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران کوردو
عێراقی دەربریوە و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش هەواڵەکانی ئەم کردەوە نا
ئینسانیانە بە بەردەوامی بڵاو دەکەنەوە.
ئێمە سەرباری ئەوەی بەتوندی ئیدانەو سەکۆنەی ئەم سیاسەتە سەراسەریەی
حکومەتەکانی ئەوروپاو حکومەتی عێراقی دەکەین، ئەمنیت و سەلامەتی ئەو
پەنابەرانە دەخەینە ئەستۆییان وداوا ی دەستبەجێ ڕاگرتن و هەڵوشاندنەوەی
ئەو ڕێکەوتننامانە دەکەین کە لەماوەی رابردوودا لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا
بە ژیانو چارەنووسی پەنابەرانەوە ئیمزاکراوە.
هاوکات داوا لە پەنابەران و خەڵکی ئازادیخوازو ئینسان دۆست دەکەین
لەگەڵماندا بەشداری لەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیانە بکەن، تا دەرگای
فرۆکەخانەی بەغداش بەرووی ئەم سیاسەتە چەپەلە دابخەین، بەدڵنیایشەوە
تەنها نیین لە م خەباتەدا خەڵکی ئازادی خوازی ئەوروپا ورێکخراوە
پەنابەری ویەکیتی کریکاریی وچەپەکان هاوسنگەری بێ ووچانی چەسپاندنی
ئایندەیەکی ئینسانیین بۆ پەنابەران. سەرکەوێ خەباتی ناڕەزایەتی
پەنابەران. نا بۆ ڕاسیزم و نەژاد پەرستی بەڵێ بۆ مافی هاوڵاتی یەکسان.
بۆزانیاریی
زیاتر لەسەر ئەم خۆپیشاندانانە:
لە لەندەن پەیوەندی بکەن بە ئاسۆ گوران بە
ژمارەی (07895636633)و
لە شاری دبلن پەیوەندی بکەن بەسەعدی بە
ژمارەی
(075618253321)
فیدراسیۆنی سهراسهریی پهنابهرانی عێراقی
___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk
،00447856032991
www.federationifir.com
|