په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٦\٢٠١٠

دژ بە پیلانی تازە بۆ ناردنەوەی پەنابەران خۆپیشاندان سازکرا.


ڕێکەوتننامە بەژیان و چارەنووسی پەنابەران مه‌حکومە!


ڕۆژی 7-6-2010 لەبەردەم باڵۆیزخانەی عێراقی لە لەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی بە بەشداری نۆینەرانی ژمارەیەک لەرێکخراوی پەنابەری وکرێکاریی و ئینسانی کان دژ بە ناردنەوەی پەنابەران بەرپا کرا.


ئەم خۆپیشاندانە لە درێژەی هەوڵەکانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دژ بە پیلانی نۆی حکومەتی عێراقی و حکومەتەکانی ئەوروپا کە ماوەی هەفتەیەکە وەفدێکی حکومەتی عێراقی لەژێر چاودیری حکومەتی بەریتانیا سەردانی گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیایان کردوە ، چاویان بە ژمارەیەک لە پەنابەرانیان کەوتوە بۆ تەئکیدکردن لە ناسنامەی عێراقی بونیان . هەر دوای چاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ پەنابەراندا تیکتی دیپۆرتیان بە پەنابەرەکان داوە و پێیان ڕاگەیاندون کە 9-6-2010 کاتژمێر 5 بەیانی دیپۆرتی بەغدا دەکرێنەوە .بە پێ ئەو زانیارایانەی لەبەردەست فیدراسیۆندایە هەمان ئەو فرۆکەیەی کە لە لەندەوە بەرێدەکەوێت دەچێتە ستۆکهوڵم لەسوید لەوێشەوە ژمارەیەکی دیکە لە پەنابەرانیان پێ زیاد دەکەن وپاشان دیپۆرتی بەغدایان دەکەنەوە.


خۆپیشاندەران بە ووتنەوەی دروشمی (ڕێکەوتننامە بەژیانو چارەنووسی پەنابەران محکومە ، نا بۆ گەڕانەوە نا بۆ گەڕانەوە ..مافی پەنابەری مافی ئینسانە ،ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتەکانی ئەوروپا هەڵبوەشینەوە، ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا هەڵبوەشینەوە...ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی سوید هەڵبوەشینەوە... بەیەک دەنگ بەزمانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی دەووتەوە.


هاوکات چەندین پلاکارتی نوسراوە بە (فرۆکەخانەکانتان مەخەنە ئیختیاری دەوڵەتەکانی ئەوروپا بۆ ناردنەوەی پەنابەران،داواکارین ڕێکەوتننامەی نهینی و بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە هەڵبوەشێنەوە، نا بۆ گەڕانەوەی بەزۆر،بەلێ بۆ مافی پەنابەری ...پەنابەرانی عێراقی قوربانی جەنگو نائارامیین،مافی پەنابەری مافی ئینسانە..)بەدریژی شەقامی بەردەم باڵۆیزخانەی عێراقی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەرز کرابووە .


ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتاریتی فیدراسیۆن بەدوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان ، دروشمی ناڕەزایەتیەکانی خۆپیشاندەرانی دەوتەوە ..پاشان دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن سەرباری ئەوەی بەتوندی ئیدانەو سەکۆنەی ئەم پیلانە نامەسولانەی حکومەتی عێراقی و حکومەتەکانی ئەوروپای.. کرد ئەمنیتو سەلامەتی ئەو پەنابەرانە خستە ئەستۆی حکومەتی عێراقیو هەرێم دەقی ئەو یاداشتی ناڕەزایەتییەی کە ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کردبوو خۆیندەوە کە ئەم داواکاریانەی لەخۆ گرتبوو:


1. دەستبەجێ ڕاگرتن و هەڵوشاندنەوەی ئەو ڕێکەوتننامانەی کە لەماوەی رابردوودا لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا بە ژیانو چارەنووسی پەنابەرانەوە ئیمزاکراوە.
2. هیچ پەنابەرێکی بەزۆر نێراوە وەرنەگرنەوە دەرگای فرۆکەخانەکان بەڕووی پەنابەرانی بەزۆر نێراوە دابخەن.
3. داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو پەنابەرانەی کە لەگرتووخانە دەستبەسەرەکانی ووڵاتانی ئەوروپادا ڕاگیراون.
4. داوا بکرێت لە حکومەتەکانی ئەوروپا بە پێدانی مافی پەنابەری و مانەوە بە پەنابەرانی عێراقی .
5. هیچ هاوکاریەک بەمەبەستی ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران نەخرێتە خزمەتی ووڵاتە ئەورویەکان .بەفەوری وەفدی حکومەتی عێراقی کە بەمەبەستی هاوکاری بە پرۆسەی ناردنەوەی پەنابەران هاتۆتە بەریتانیا بگەڕێتەوە.


پاشان سەمیرە ئەحمەد ئەندامی ڕاوێژکاری سکرتارێتی فیدراسیۆن یاداشتنامەکەی فیدراسیۆنی گەیاندە باڵویزخانەی عێراقی .


هەمان ڕۆژ سکرتێری فیدراسیۆن بە ڕۆژنامەی (Independent) ی بەریتانی و ڕادیوی نەواو لەکوردستان و لەسەری تۆری ئەنتەرنیتی پاڵتەک ئامانجی ئەو خۆپیشاندانەوە ، پیلانی نۆی ورێکەوتننامەکانی نێوان حکومەتی عێراقی و هەرێم وە وولاتانی ئەوروپا لەسەر ژیانو ئایندەی پەنابەران ڕوونکردەوە.


 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

8\6\2010

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
 
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

 www.federationifir.com