٣\٦\٢٠١٤
دژی تاوانی کوشتنی
''دنیا''
خۆپیشاندانێک
لەبەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە لەندەن بەڕێوەچوو!
ڕۆژی
ھەینی بەرواری ٣٠/٥/٢٠١٤ لەسەر بانگەوازی ڕیکخراوی ژنانی کور د
وخۆرھەڵاتی ناوەڕاست لە بەریتانیا، وە بە ئامادەبوون و بەشداری
نوێنەرانی چەند لایەن و ڕێکخراوێک و ژمارەیەک لە ئەندامانی رەوەندی
کوردی خۆپیشاندانێک لە بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە لەندەن
بەڕیوە چوو بە دژی تاوانی کوشتنی "دنیا " ی ١٥ ساڵان و ھەوڵی بەلاڕێدا
بردنی ئەم تاوانە و سازدانی سوڵحی عەشایەری، لە خۆپیشاندانەکەدا
ئامادەبووان بە دروشمەکانی "نا بۆ کوشتنی ناموسی ، نا بۆ فرە ژنی، نا
بۆ زەواجی مندالان "، ھەروەھا " بە دروشمی حکومەتی ھەریم بەرپرسیارە و
دەبێت کوشتنی ناموسی و فرەژنی و زەواجی منداڵان کۆتایی پی بینیت "
بەڕێوە چوو . چەند ووتەیەک لەم خۆپیشاندانەدا پێشکەش کرا و نامەیەک بە
ئیمزای ٢٤ ڕیکخراوی بەرگری لە مافەکانی ژنان و مرۆڤ لە لایەن وەفدیکی
خۆپیشاندانەکەوە گەیەندرایە دەست نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە
بەریتانیا.
ئەمەش دەقی نامەکەیە:
با ھەموو دەنگ ھەڵبرین لە بەرامبەر
تیرۆری چەند جارەی "دنیا"!
لە شەوی ھەینی ٢٣/٥/٢٠١٤ ، منداڵێکی بەشوودراوری ١٥ ساڵان بە شیوەیەکی
درندانە بە دەستی میردە نایاسایی و فرە ژنەکەی کە تەمەنی ٤٥ ساڵە
دەکوژرێت لە ھەرێمی کوردستان - ناحیەی کەڵەکچی . ھەواڵەکان لە ھەریمی
کوردستانەوە وا رادەگەیەنن کە ئەم تاوانبارە ٤٥ ساڵە لە دوای ئەوەی
چەند ئەندامێکی لەشی دنیا وەک جا و و مەمک و ئەندامی تری ھەستیاری لەشی
دەبڕیت و ئەتکی دەکات ، ھەروەھا بە دوای سەیارەدا رایدەکیشیت ، لە
دواییدا بە نۆ فیشەک دەیکوژێت . پۆلیسی ناوچەکە دەلێن کە ھێشتا
نەیانتوانیوە ئەم تاوانبارە دەسگیر بکەن و لە دوای ئەنجامدانی
تاوانەکەی خۆی شاردۆتەوە.
ھەڵبەت کوشتنی کچان و ژنان بە بەھانەی پاراستنی شەرەف تاوانیکی
رۆژانەیە کە لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت ، سەرباری سەدان مەرگی
ژنان ھەموو سالیک ، کەچی دەسەڵاتی ھەرێم ھێشتا بی دەربەستە لە بەرامبەر
بە پاراستنی گیانی ژنان ، بە پێی ئامارە فەرمیەکان تەنھا لە چوار مانگی
سەرەتای ئەمساڵدا ١٤ ژن بونەتە قوربانی ئەم تاوانە کە تازەترینیان
کوشتنی دڕندانەی دنیا ی ١٥ سالانە.
دنیا لە تەمەنی کورتیدا بەرەورووی جەند تاوانیک بوەتەوە:
سەرباری کوشتنی زۆر دڕندانەی دنیای ١٥ سالان ، بە پێی ھەواڵەکان و ئەو
لیکۆڵینەوانەی دوای کوشتنی کراون ، ئەم مندالە چەند تاوانیکی بەرامبەر
کراوە:
١- دوو جار بەشوودانی خوار تەمەنی یاسایی:
دنیا لە تەمەنی ١١ ساڵیدا بە ژن بە ژن بە شوو دەدریت ، بەلام ئەم
ھاوسەرگیریەی سەرناگریت و کیشەی تی دەکەوێت . چارێکی کە لە تەمەنی ١٤
ساڵیدا دەدرێت بەشوو بە بری ٣٥٠٠ دۆلار کە دراوە بە کەس و کاری .
تەمەنی یاسایی شووکردنی کچان لە ھەرێمی کوردستان ١٦ ساڵە و ھیچ کەسێکی
خوار ١٦ ساڵ ناتوانیت لە دادگا ھاوسەرگیری بکات . بەڵام ئەوە ئاشکرایە
کە ھاوسەرگیری خوار تەمەنی یاسایی بە ڕەسمی و ناڕەسمی لە ھەرێمی
کوردستان بە فراوانی روودەدات و دەسەلاتدارانیش جاویان لی خەواندوە .
کجانێکی زۆر لە خوار تەمەنی ھاوسەرگیریەوە یان وادار دەکرین یان
ھاندەدرین بۆ ھاوسەرگیری و ئەمەش لە ڕیگەی مەلای ئایینی دەرەوەی دادگا
مارە دەکرێن.
٢- دەستدرێژی بەردەوامی جنسی و توند و تیژی نیو خێزانی بەردەوام:
ھەر بە پێی ھەوالەکان کە لەدوای کوشتنی دڕندانەی دنیا دەرکەوتوون و بە
پێی ئەو زانیاریانەی دایکی دنیا داویەتی ئەو وەک مندالیکی بەشوودراو
بەردەوام دووجاری دەستدرێژی سێکسی بوەتەوە لە لایەن ھاوسەرەکەی ،
ھەروەھا جەند جارێک ئاسەواری دەست داخ کردن و لیدان بە جەستەیەوە دیار
بووە لە ماوەی ١٠ مانگی ھاوسەرگیریدا و دنیا ئەم توند و تیژیانەی لە
لای دایکی باس کردوە کە بە دەستی میرد و ھاوسەری یەکەم و مندالەکانی
میردەکەی دوجاری بوەتەوە.
٣- ئیھمالی لە کاری دام ودەزگای پۆلیسی فریاکەوتن:
لە کاتیکدا کە سەرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام شانازی بە کار
و ھەوڵەکانیان دەکەن بۆ فریا کەوتنی ژنان و کجان کاتیک دەکەونە بەر
مەترسی کوشتن ھەر لە بوونی ھێڵی گەرمی فریا کەوتن و
بەڕیوەبەرایەتیەکانی تایبەت بە توند وتیژی و مەشق پیکردنی پۆلیس ، کەچی
شەوێک پێش تاوانی کوشتنی دنیا و کاتێک کە دایکی دەزانیت کە ژیانی
کجەکەی لە مەتریسدایە پۆلیسی ئاگادار کردۆتەوە . چەند سەعاتیکی بردوە
ھەتا دەرکەوتتوە کە دنیا لەھەمان شارۆچکەی خۆی کە شارۆجکەیەکی بجوکە
بەم دڕندەییە کوژراوە . واتە پۆلیس لە ماوەی جەند سەعاتێکدا و لە
شارۆچکەیەکی بجوکدا نەچوون بەدەم ئەم مەترسیەوە و نەگەڕوان بە دوای
دنیا دا و ھیج ھەوڵیکی جدیان نەداوە بۆ رزگار کردن و دۆزینەوەی بەر لە
تاوانەکە.
٤- سوڵحی عەشایەری:
لە کاتێکدا کە ناڕەزایەتیەکی بەرفراوان لە کۆمەلگەدا بەڕی کەوتوە و
داوای دەستگیرکردن و سزادانی بکوژای دنیا دەکەن ، ھەواڵی ھەولدانی
ئاغای ناوچەکە بۆ ڕێکەوتنی خێلەکی لەگەڵ باوکی دنیا بلاو بۆتەوە ،
باوکی دنیاش رایگەیاندوە کە بە مەرجەوە ئامادەیە سوڵح بکات . ئەمە لە
کاتێکدا کە ئەم کەسە خۆی تاوانبارە لە بەشوودانی کچەکەی بە نایاسایی .
ئەمە پڕشەرم ھێنەرترین و ناداپەروەرترین ڕێگەیە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ
ئەم تاوانە گەورەیەدا ، ئەگەر سوڵحی عەشایەری رووبدات و سەربگرێت
بەشیوەیەکی بەرجەستە دەبێتە ھۆی کەم کردنەوەی سزا لەسەر ئەم تاوانبارە
دڕندەیە و لەوانەی باوکی دنیا بە بڕێک پارە رازی بیت ئەم رێککەوتنە
بکات و تاوانبار ئازاد بکرێت . ئەمە لە کاتێکدا کە یاسا ھەیە بۆ بەسزا
گەیاندنی بکوژانی ژنان لەژێر ھەر بیانویەکدا بیت .
ھەربۆیە ئێمە وەک رێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەڵاتی ناوەراست وھەموو ئەو
ڕێکخراوانەی لە خوارەوە ئیمزامان کردووە داوا لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم
نێچیرەڤان بارزانی و دەسەلاتەکانی تری ھەرێم دەکەین کە وەلام بەم
داواکاریانە بدەنەوە:
١. دەزگای پۆلیس و بەڕیوەبەرایەتی بەدواجوونی توند و تیژی خێزانی لە
ناوچەکەدا بەرپرسی سەرەکین لەم کارەساتە ، لەم بارەوە داوای
لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ دەکەین لەم نابەرپرسیارێتیە لە پاراستنی گیانی
دنیا و دەوری ئەوان لەم تاوانانەدا.
٢. ھەردوو باوک و دایکی دنیا وە ئەو مەلایەی کە مارەی کردوە بە
تاوانبار دەزانین لە تاوانی بەشوودانی خوار تەمەنی یاسایی دنیا و دەبێت
بە پێی یاسای ژمارە ٨ ی دژی توند تیژی خێزانی ئەم کەسانە ھەموویان
بدرێنە دادگا و سزای خۆیان وەرگرن.
٣. بە پێی ھەوالەکان ئێمە بروامان وایە کە تاوانبارکراو لە لایەن سەرۆک
خیڵ و ئاغایانی ناوچەکە پاریزراوە و داوا دەکەین کە بەزووترین کات
لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکریت کە بە تەلەفۆن داوای سوڵحیان کردوە لە
باوکی دنیا بۆ دۆزینەوەی جێگای تاوانبارکراو و تەسلیم کردنی بە دادگا.
٤. داوا دەکەین کە ھەر جۆرە سوڵحێکی عەشایەری ڕێگەی پی نەدریت و ھەموو
ھەوڵێک بدریت بۆ بە دادگا گەیاندنی تاوانبارکراو بە پێی یاسای سزای
عێراقی و یاسای دژی توند تیژی خێزانی.
٥. ئەگەر بە ھۆی بەستنی سوڵحی عەشایەری وڕێیکەوتنی خیزانی دنیا و
تاوانبارکراو سکالا لەسەر کوژرانی دنیا وەربگیرێتەوە ، ئەوا دادوەری
گشتی ئەرکیەتی کە بەردەوامی بدات بە گرتنە بەری ڕێگە و شوێنی یاسایی
پێویست و ئەو سکاڵا تۆمار بکات و بە پێی ئەو بەڵگانەی لەسەر
تاوانبارکراو ھەیە و بە پێی یاسا دوور لەھەر ڕێکەوتنێکی ژیرا وژیر
تاوانبارکراو بە سزا بگەیەنێت . لەم بارەوە باوک و دایکی دنیا خۆیان
تاوانبارن و نابیت بڕیاری سکاڵا لە دەستی ئەواندا بمێنێتەوە.
ھەر لێرەشەوە داوا لە ھەموو ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ ، رێکخرا و و
سەنتەرەکانی بەرگری لە ژنان و منداڵان لە کوردستان ولە دەرەوە دەکەین
کە پشتیوانمان بن بۆ بەجی گەیاندنی ئەم داواکاریانە تا ڕیگە نەدەین چی
تر رێککە وتنی خێڵەکی جێگەی دادگای تاوانەکانی کوشتنی ژنان بگرنەوە و
تاوانبارانی ئەم کارە بەسزای خۆیان بگەیەنین.
٢٧\٥\٢٠١٤
واژۆی ڕێکخراوهکان:
١. ڕێکخراوی ژنانی کورد و خۆرھەڵاتی ناوەراست لە بەریتانیا KMEWO
٢. دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژنان لە کوردستان WARVIN
٣. فدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی IFIR
٤. ڕێکخراوی ئاسودە لە کوردستان ASUDA
٥. ڕێکخراوی داکۆکی لە مافەکانی ژنان/ سەنتەری نینا NINA centre
٦. رێکخراوی کوردستان فۆروم - بەلجیکا
٧. ریکخراوی نیونەتەوەیی ژنانی ئازادی International Free Women's
Foundation
٨. سە نتە ری ژنانی کورد لە شاری کولن/ئالمانیا
٩. کۆمھڵھی کۆمھڵناسان و دھروونناسانی کوردستان
١٠. ریکخراوی(ھەڵەبجە،) بۆ پەرە پێدانی رۆشنگەری کلتوری و مرۆیی
١١. رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (RJAK)
١٢. ڕێکخراوی ھەرگیز پێلا و فادیمە لە بیر ناکەین لە سوید GAPF- Glöm
Aldrig Pela och Fadime.
١٣. سەنتەری ئاسودە بۆڕاپرسی و پەرەپیدانی گەنج لە کوردستان
١٤. سەنتەری ژنانی ئیمەچە IMECE Women Centre in London
١٥. Caxton House Community Centre
١٦. پرۆژەی ژنی کورد لە لەندەن Kurdish Women Project
١٧. ڕێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان - نینا
١٨. ڕێکخراوی پەنابەرانی کورد و عێراقی لە نەرویج IKAF
١٩. ڕێکخراوی مافەکانی ژنانی کورد و ئێرانی لە بەریتانیا IKWRO
٢٠. کۆمەڵەی گەرمیان لە یوتوبوری
٢١. ڕێکخراوی ژنان لە ڕۆژئاوای سوید kurdiska kvinnoförening i västra
Götaland
٢٢. کۆمەڵەی نێرگز لە یوتوبوری - سوید
٢٣. Alliance for Workers Liberty AWL
٢٤. No SWEAT
٢٥. ڕیکخراوی بەریتانیا حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
٢٦. بزوتنەوەی گۆڕان - لەندەن
_________________________________
هەموو بابەتەکان دەربارەی
''دنیا'' لێرە ببینە:
www.emrro.com/dosiyeydunya.htm
|