په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

دژیەکى ڕیشەیى دەربارەى جەنگى عێراق

لاى  کۆششکارانى سەرۆکایەتى  ئەمریکا.


نوسینى : کایت بیدال


وەرگێڕانى : نیا کامیل  


پاڵێوراوانى دیموکراتى داواکارى خێراى کشانەوەن لە عێراقدا ، وە کۆماریەکان وایدادەنێن کە جەنگێکى سەرکەوتوە .پاڵێوراوانى دیموکراتى و کۆمارى بۆ هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتى ئەمریکا هەڵوێستى دژیەکى ڕیشەیى لەخۆدەگرن دەربارەى ئەوەى پێویستە بۆ جەنگى عێراق . ئەگەر کۆماریەکان وایدادەنێن ئەم جەنگە سەرکەوتوە لە هەمانکاتدا دژەکانیان داواى کشانەوەى خێرادەکەن ، سیناتۆرى ویلایەتى ئەریزۆنا جۆن ماکین پێنج شەمە لە میانەى ڕوبەڕوبونەوەیەکیدا لە فلۆریدا لە نێوان پاڵێوراوانى کۆماریدا ووتى " ڕاستیەکەى ئەوەیە کە ئێمە سەرکەوتوین لە عێراقدا " وە پاڵێوراوانى کۆمارى هاودەنگ بوون لەم ڕوبەڕوبونەوەیەدا لەسەر پشتگیرى ئەم جەنگە وە ئیدانەى هەڵوێستى دیموکراتەکانیان کرد .

حاکمى ماساچوستسى پێشوو میت رومنى بە هێرش بۆسەر پاڵێوراوى دیموکراتەکان هیلارى کلینتۆن ووتى کە " نزیکایەتى بۆ جەنگ لە عێراق ئەوەیە بڕۆن چەند خێرا دەتوانن " وە دوپاتى کردەوە کە " ناتوانین عێراق لە نێوان دەستى قاعیدەدا وازلێبێنین " ، وە بیانوی پاڵێوراوانى کۆمارى هەموویان بۆ جەنگى عێراق ، ئەیە بۆیە نەتوانرا چەکى کۆکوژ بدۆزرێتەوە لەو وڵاتەدا هۆکارى ڕاگەیاندنى هەڵگیرسانى جەنگ بوو لەسەر ئەو بنەمایە . ئەوان وایان دانا بۆ نمونە وەک جۆن مەکین کە جەنگ بەڕێگەیەکى سەیر بەڕێوەبراوە لەسەردەمى وەزیرى پێشوو دۆناڵد ڕامسفێڵد دا بەڵام خرایە سەر ڕەوتى ڕاستەقینەى کاتێک سیاسەتى زیادکردنى هێز کە سەرەک جۆرج بۆش دەستى پێکرد بەر لە ساڵێک ، بەڵام لایەنى دیموکراتەکان وە سیناتۆرى ئیلینۆى باراک ئۆباما دیارترین ڕکابەرى کلینتۆن کە بەوە لە ڕکابەرایەتیەکەیدا جیا دەکرێتەوە کە هەوڵیدا خۆى پێشکەش بکات کە تاکە پاڵێوراوە ڕۆژێک لەبەرژەوەندى جەنگ دەنگى نەداوە ، بەڵام هەریەک لە کلینتۆن و جۆن ئیدواردز ، پاڵێوراوانى بەهێزى پێشبڕکێى دیموکراتەکان ، بەڵێنیاندا بەکشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق لە ماوەى یەک ساڵدا پاش سەرکەوتن بۆ سەرۆکایەتى . ئۆباما لە ناوەڕاستى کانونى دووەمدا ووتى " بەردەوام دژى ئەو جەنگەیە وە نەخشەیەکى داناوە بۆ کشانەوەى سەربازەکانى بە هاتنى کۆتایى ساڵى 2009 ، لاى خۆیەوە کلینتۆن ووتى " هەرکاتێک بووبە سەرۆک دەست دەکات بە کشانەوەى هێزەکانى لەماوەى شەست ڕۆژدا ، وە بەگەورەترین تواناوە هەڵسوکەوت دەکەین بە ئاگایى و بەرپرسیارێتیەوە . وە زۆرینەى زۆرى هێزەکانمان لەدەرەوەى عێراقدا دەبێت بە هاتنى کۆتایى ساڵى 2009 . بەڵام جەنگى عێراق تاکە هەڵسوڕێنەرى دەنگدەرى ئەمریکى نیە ، ترسى پەیوەند بە ئابورى و بابەتى ناوخۆى هەڵمەتەکانى سەرۆکایەتى دادەپۆشن ، هەروەک نیشانەکانى پێشکەوتنە سەربازیەکان کە هێزە ئەمریکیەکان لە عێراق بەخۆیانەوە بینیویانە هەندێک شتى لە ژێرپێى پاڵێوراوە دیموکراتەکان دەرهێناوە کە پێداگرى دەکەن لەسەر جیاکردنەوەى نێوان ڕەخنەگرتن لەم جەنگە و نێوان دەربڕینى پشتیوانى تەواو بۆ سەربازەکان ، وە لە بەرامبەردا وروژاندنى ئەم پێشکەوتنە کۆماریەکانى ئاسودە کرد کە توشى ڕەخنەیەکى توند ببونەوە لە ڕابردودا بە پشتیوانیان لە جەنگ . کۆماریەکان وایاندانا کە سیاسەتى زیادکردنى هێز لە عێراقدا بەناردنى 30 هەزار سەربازى زیادە لە ماوەى ساڵى ڕابردودا سەرکەوتوبوون لە بەدەستهێنانى ئامانجەکانیدا ، بەڵام دیموکراتەکان سورن لەسەر لە خۆکرتنى هەڵوێستێکى ئاشکرا کە سەرۆکى زۆرینە لە ئەنجومەنى پیران هارى رید ڕایگەیاند ووتى " سەرجەم ئەمریکیەکان خۆشحاڵن بە کەمبونەوەى توندوتیژى بەڵام حکومەتى عێراق کەم کەمى کردوە لەچاو ئەوەى پێشکەشمان کردوە . لەلاى خۆیەوە سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران نانسى پیلۆسى بەم دواییانە وەبیر هێنایەوە کە 2007 ساڵێکى زیاتر خوێناوى بووە سەبارەت بە سەربازە ئەمریکیەکان ، هەروەک سەرۆکى ئەمریکى پێداگرى کرد لەسەرەتاى کانونى دووەمدا لەسەر ئەو پێشکەوتنەى بەدەستهاتوە لەسەر ئاستى سیاسى لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانى عێراقیدا وە لەسەر نزمبونەوەى بەردەوامى توندو تیژى وە هەوڵە ئامانجدارەکانى ئەمریکا بۆ باشکردنى ژیانى ڕۆژانەى عێراقیەکان وە دووپاتى کردەوە لە هەمانکاتدا کە ئێستا زۆرکار ماوە بیکات . وە کۆماریەکان شوێن ئەو ڕێڕەوە دەکەون کە بۆش کێشاویەتى وە دانانى خشتەیەکى زەمەنى بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە عێراق ڕەتدەکەنەوە ، وە جۆن مەکین پێنج شەمە ووتى من زۆر شانازى دەکەم بەوەى کە پیاوان و ژنە چەکدارەکانمان بەدەستیان هێناوە لەوآ ، وە نایانەوێت لێمان کە ئاڵاى سپى هەڵکەین یان خۆبەدەستەوە بدەین وەک خانم کلینتۆن دەیەوێت .
سەرچاوە : میدلڕ ئێس ئۆنلاین
 

 

nyakamil@hotmail.com