١٣\٣\٢٠١١
دیکتاتۆره‌کان..
سایکۆباتین؟

که‌ژاڵ ئیسماعیل
له‌سه‌رده‌می رژێمی ڕووخاوی ێدام حسێندا هه‌موو ئه‌مانزانی سه‌رۆکێکی
دیکتاتۆرمان هه‌یه ، گه‌رچی ئه‌و خۆی به خۆشه‌ویستی گه‌ل ئه‌زانی و هه‌میسه
خه‌نده له‌سه‌ر لێوه‌کانی بوو ، به‌ڵام خاوه‌نی که‌سایه‌تییه‌کی
ناهاوسه‌نگ و شێتانه بوو ، به‌ده‌لیلی ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ی
دژ به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی عێراق ئه‌نجامیدا ، هه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش
ئێمه‌ی میلله‌ت به مه‌زنی ئه‌وکابرایه خۆشباوه‌ڕی ئه‌وه بوین که ئه‌و
تواناکانی بێسنورن و هه‌موو عێراق موڵکی ئه‌وه و ته‌نانه‌ت ژێر زه‌ویش
کۆشک‌و ته‌لارن و کاتێکیش ئه‌و دیکتاتۆره سایکۆباتییه گڵۆڵه‌ی
که‌وته‌لێژی ، ته‌نها کۆشکێک نه‌بوو بێته لانه‌ی دوا ڕۆژه‌کانی و وه‌ک
قێزه‌ونترین بونه‌وه‌ر ژیا و ده‌ستگیرکرا .
له‌زانستی ده‌روونناسیدا که‌سانی سایکۆبات دروستکراوی کۆمه‌ڵێک هۆکاری
ناشیاون له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه جۆری په‌روه‌رده به‌تایبه‌ت له‌قۆناغی
مناڵیدا ، ئه‌و قۆناغه‌ی کاریگه‌ری بۆماوه‌ی له‌سه‌ر قۆناغه‌کانی ژیانی
مرۆڤه هه‌یه و کۆمه‌ڵێک ڕوداو کاره‌سات ، خۆشه‌ویستی زیاد و دابینکردنی
هه‌مو پێداویستییه‌ک ، یان فه‌رامۆشکردن ، و ده‌ستدرێژی ، توندوتیژی و
لێدان ، ئه‌مانه‌و گه‌لیک هۆکار که‌کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر
دروستکردنی که‌سایه‌تی مرۆڤ.
له سیفه‌ته‌کانی که‌سی سایکۆباتی (واته توشبوو به‌و نه‌خۆشییه ده‌رونییه
سه‌خته)، خۆویستی ، خۆپه‌رستی و خۆبه‌مه‌زن زانین (جنون
العظمة) ، ئه‌نجامدانی توندوتیژی تاڕاده‌ی
کوشتن ، کاولکاری و ئازاردانی به‌رابه‌ر ، سه‌رکردایه‌تی و ئه‌نجامدانی
هه‌رکارێک دژ به‌یاسا بێت...... .
ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ووڵاته عه‌ره‌بییه‌کانی وه‌ک ( میسر، تونس
وجه‌زائیر ، مه‌غربی عه‌ره‌بی ، به‌حره‌ین و
له هه‌موویان دیارتر ئه‌و قه‌تلوعامه‌ی که دژ به گه‌لی لیبیا ئه‌کرێت
، گه‌واهی ئه‌و ڕاستییه‌ن که سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رکردانه‌ی زاده‌ی په‌روه‌رده‌و
ڕابوردوییه‌کی ناهاوسه‌نگن و حه‌زیان به سه‌رکردایه‌تی و حوکمکردنی ده‌وڵه‌ت
و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌ته، ئاخر گه‌ر وانییه بۆ سه‌رۆکی هه‌لاتوی
ووڵاتی تونس دوای ده‌یان ساڵ له‌حوکمرانی و پاش جێهێشتنی کورسی ده‌سه‌ڵات
توشی نه‌خۆشییه‌کی کوشنده هاتووه ، جگه له سه‌رۆکی ده‌رکراوی ووڵاتی
میسر ، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێن ئێمه یان له‌سه‌ر کورسی حوکمرانی دائه‌نیسین
یان ئه‌مرین و ژیانیان به‌نده به‌و ئیمبراتۆرییه‌ته وه‌همییه‌ی که له‌سه‌ر
حیسابی ئازار‌و نه‌هامه‌تییه‌کانی خه‌ڵکانی گیرخواردووی ده‌ستی ئه‌و
دیکتاتۆرانه دروستی‌یان کردووه .
معمر القژافی که اموه‌ی ٤٢ ساڵه حوکمی ووڵاتێکی هه‌ژاری وه‌ک لیبیا ئه‌کات
و هه‌رچی داهاتی ئه‌و وولاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌یه بۆخۆی و حه‌وت کوڕه‌که‌ی
داگیر کردووه ، ئه‌و پیاوه زۆر ده‌مێکه وه‌ک سه‌رکرده‌کانی هاوسێی
توشبوی نه‌خۆشی کورسی وده‌سه‌ڵاته و پێی وایه ئه‌و باپیری ١٠٠ ساڵ پیس
ئێستا شه‌هید بووه ، ئه‌بێت ئه‌و وولاته موڵکی ئه‌و بێت و خه‌لکی سڤیل
و ڕق هه‌ڵچووی وولاته‌که‌ی به جرج و پشیله‌و حه‌بخۆر بانگ ئه‌کات ، ئه‌و
سه‌رکرده پیرو خه‌ڵه‌فاوه‌ی که ساڵانێکه توشبووی نه‌خۆسی
سایۆکۆباتییه، ((ئه‌ڵێت من سه‌رۆکی ووڵات نیم به‌ڵکو من سه‌رکرده‌ی
شۆڕشێکی مه‌زنم و به ئاگرو ئاسن ئه‌تانکوژم و ئه‌تانسوتێنم)).
ئه‌مه‌یه شێت بوون به خۆویستی و هه‌ستکردن به‌مه‌زنی ئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی
تاسه‌رئێسقان خه‌ڵک برسی و موندووئه‌که‌ن تاوه‌کو له‌ههرکوێوه سه‌رۆکه‌که‌یان
ده‌رکه‌وت به‌پێخاوسی و برسێتی بۆی هه‌ڵپه‌ڕن و هوتافی به‌مه‌زنکردنی
بۆ بکێشن ، ئه‌وان پییان وایه ژیان له‌و خاڵه‌دا وه‌ستاوه که‌ئه‌و
دیکتاتۆرانه جڵه‌وی حوکمیان گرتۆته‌ده‌ست ، خڕکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌تو
سامانی میلله‌ت و بیرکردنه‌وه له‌کورسی ده‌سه‌لات و مانه‌وه‌یان زیاتر
ئه‌و راستییه‌ی له‌یادکردون که ژیان به‌و جۆره نییه که ده‌یان ساڵ پێش
ئێستا مرۆڤه‌کان گوزه‌رندویانه ، ته‌کنه‌لۆژیا جیهانی کردۆته ماڵێکی
بچکۆله‌و ڕاستییه ساراوه‌کانی خستۆته به‌رچاوی دنیا.
چیتر ژێرده‌سته‌یی و ئازار‌و هه‌ژاری به خه‌ڵک قه‌بوڵ ناکرێت ، ژیان له‌وه
جوانتره له گۆشه‌نیگای دیکتاتۆرێکه‌وه نیشان بدرێت ، ئاخر پیاوی
دیکتاتۆر سه‌رۆک بێت یان سه‌ره‌رکرده ڕۆژێک دێت به سزای گه‌ل بگات.
ماڵپه‌ڕی که‌ژاڵ ئیسماعیل
|