١٣\٧\٢٠١٠
دکتۆر به‌رهه‌م
کوردستان ده‌کاته به‌هێزترین سه‌نته‌ری بازرگانی!

جه‌لال ده‌باغ
له کۆنفرانسی گه‌شه‌پێدانی ئابوری کوردستاندا له له‌نده‌ن به‌ڕێز
دکتۆر به‌رهه‌م 15/6/2010 رایگه‌یاندووه که "کوردستان ده‌که‌ینه به‌هێزترین
سه‌نته‌ری بازرگانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا". ئه‌وه‌ته (کوردستانی
نوێ)ی به‌ڕێز ده‌نووسێ:
"سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌ئکیدی کرده‌وه که هه‌رێمی
کوردستان ده‌که‌نه گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری بازرگانی له خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا و داوای‌کرد پیاوانی کار و کۆمپانیاکانی به‌ریتانیا بێنه
هه‌رێمی کوردستان سه‌رمایه‌گوزاریی بکه‌ن، چونکه هه‌رێمی کوردستان سه‌قامگیرترین
و گه‌شه‌سه‌ندووترین ناوچه‌یه له‌عیراق له‌رووی سیاسیه‌وه.
له ده‌ستپێکی کۆنفرانسی گه‌شه‌پێدانی ئابوری هه‌رێمی کوردستان که
15/6/2010 له شاری له‌نده‌ن ده‌ستی پێ‌کرد، د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند: "هه‌رێمی کوردستان به‌به‌راورد
به ناوچه‌کانی تری عیراق زیاترین و زۆرترین گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و
ئۆقره‌یی سیاسیی تێدا به‌رقه‌راره، بۆیه هه‌لێکی گونجاوه بۆ به‌ڵێنده‌ران
و کۆمپانیا بیانییه‌کان بێنه هه‌رێمی کوردستان و سه‌رمایه‌کانیانی
تێدا به‌گه‌ڕبخه‌ن، وه‌ک ئه‌و کۆمپانیا بیانییانه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌رقاڵی
کاری وه‌به‌رهێنانن له‌هه‌رێمی کوردستان...".
بێگومان ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه که د. به‌رهه‌م ئه‌م سیاسه‌ته‌ی
ئابوریی هه‌رێم و پێشتریش که جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیرانی عێڕاق بوو ئه‌م
سیاسه‌ته‌ی ئابوریی عێڕاق ده‌رده‌بڕێ.
له‌ڕاستیدا ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی وتاره‌که‌ی به‌ڕێزیان ناوه‌رۆکی سیاسه‌تی
ئابوریی کابینه‌که‌یان ده‌رده‌بڕێ که راسته هه‌ندێ لایه‌نی پۆزه‌تیڤه،
به‌ڵام گرنگترین لایه‌نی نێگاتیڤه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که وه‌ک پێویست
گوێ نادرێته سیاسه‌تی پیشه‌سازدارکردنی کوردستان و بوژاندنه‌وه‌ی
ژێرخانی ئابوری که به‌و روخاوی و لاوازییه‌ش تێکدراوه.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجار نییه که به‌ڕێز د.به‌رهه‌م ناوه‌رۆکی سیاسه‌تی
ئابورییان ده‌رده‌بڕێ، یان ئه‌و سیاسه‌ته ئابورییه‌ی ئاواته‌خوازه له
کوردستان و ته‌نانه‌ت له عێراقیشدا سه‌قامگیربێت. ئه‌وه‌ته چه‌ندانجار
رایگه‌یاندووه که به شێوه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێش پشتگیری که‌رتی تایبه‌تی
ده‌که‌ن و به بڕی پاره‌ی یه‌کجار زۆر کۆمه‌کی ده‌که‌ن. راسته ئێمه
لاریمان له‌وه نییه پشتگیریی که‌رتی تایبه‌تی بکرێت، به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر
حیسابی که‌رتی گشتی که تاڵانفرۆش کراوه‌و، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌بوونی
که‌رتی هاوبه‌شی نێوان تایبه‌تی و گشتی که پشتگوێ خراوه‌و، له‌بواری
پۆست و هاتوچۆو گه‌یاندنیشدا بارێکی خراپ له ئارادایه‌و، به‌داخه‌وه
رووش له‌وه‌یه که ته‌نانه‌ت له بواری ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌شدا
که‌رتی تایبه‌تی به‌مه‌به‌ستی قازانج و پاره‌ده‌ستکه‌وتن له‌سه‌ر
حیسابی خه‌ڵکی که‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار که‌رتی گشتی هه‌ڵلوشێت.
ئێستا هه‌موو به‌ڵگه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که "هه‌لێکی گونجاو بۆ
به‌ڵێنده‌ران و کۆمپانیا بیانییه‌کان" بڕه‌خسێنن که بێنه هه‌رێمی
کوردستان و "سه‌رمایه‌کانیانی تێدا به‌گه‌ڕبخه‌ن، وه‌ک ئه‌و کۆمپانیا
بیانییانه‌ی چه‌ندین ساڵه سه‌رقاڵی کاری وه‌به‌رهێنانن له‌هه‌رێمی
کوردستان" نه‌ک بۆ دامه‌زراندنی پیشه‌سازیی قورس و دامه‌زراندنی پیشه‌سازیی
په‌ترۆڵ و دامه‌زراندنی کانزاده‌کان بۆ ده‌رهێنان و پیشه‌سازیی ئاسن
تاواندنه‌وه‌و گۆگردو شتی‌وا. به‌ڵکو بۆ بازرگانی! تا وه‌ک ئێستا‌و
زیاتریش کوردستان بکرێته بازاڕێک بۆساغکردنه‌وه‌ی کاڵای هه‌مه‌جۆری
وڵاتانی سه‌رمایه‌داری، هه‌ر له ده‌رزی و شقارته‌وه تا ده‌گاته
پێشکه‌وتوترین و گه‌وره‌ترین کاڵا. کوردستانیش له بێ پیشه‌سازیداو له
دواکه‌وتنی ئابوری‌دا بمێنێته‌وه!.توانای دراویشی رێگای ده‌ره‌وه
بگرێته‌به‌ر.
سه‌رمایه‌دارانی لای ئێمه‌و ئه‌و چه‌ند ملیاردێره‌ی که به‌ڕێز سه‌رکۆمار
سه‌رژمێره‌که‌ی بڵاوکردنه‌وه‌و، سه‌رمایه‌دارانیتریش، سه‌رمایه‌کانیان
له بواره‌کانی خزمه‌تگوزاری وئه‌و بوارانه‌دابه‌گه‌ڕده‌خه‌ن که یه‌که‌م
سه‌رمایه‌یه‌کی زۆریان ناوێت و دووه‌م ده‌وره‌ی سه‌رمایه‌که زوو ته‌واوده‌بێت
و ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌و سێیه‌م قازانجێکی باش و خێرایان ده‌بێ بۆ که‌رتی
تایبه‌تی و ئه‌و هه‌مووکۆمپانیایانه‌ی به ئه‌زمونی لاوازه‌وه هه‌ر
روو له زیاتربوونن.
شتێکی باشه سه‌رمایه له‌بواری خزمه‌تگوزاریشدا بخرێته‌گه‌ڕ، به‌ڵام
نابێ له‌سه‌ر حیسابی بواره‌کانیتربێت.
”کۆنفرانسی گه‌شه‌پێدانی ئابوری هه‌رێمی کوردستان" له له‌نده‌ن سازده‌که‌ن!
به‌ڵام له‌ڕاستیدا ”گه‌شه‌پێدانی ئابوری" به‌مانا فراوانه‌که‌ی، به‌مانای
بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری، به‌مانای دامه‌زراندنی پیشه‌سازیی سوک و
قورس ناگه‌یه‌نێت. به‌ڵکو هه‌ر ئه‌وه‌یه که به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زیران
به ئاشکرا رایده‌گه‌یه‌نێت که" هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌نه گه‌وره‌ترین
سه‌نته‌ری بازرگانی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا"! هه‌ندێجاریش ده‌گوترێ
هه‌ولێر یان سلێمانی یاخود دهۆک ده‌که‌نه " دوبه‌ی"!
رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان جارێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌نین کوردستان بکه‌نه (دوبه‌ی)،
به‌ڵکو هه‌وڵبده‌ن ئه‌م به‌ناو بازاڕی ئازاده، که چه‌وسانه‌وه‌و
گرانفرۆشیی ئازاده چاربکه‌ن، هه‌وڵێک بده‌ن به‌رێگای دامه‌زراندنی
پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی گه‌وره‌و ناونجی و پچوک باری بێ‌کاری که‌مێک سووک بکه‌ن،
ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێشووی خۆتان بێننه دی که له زانکۆی سلێمانی
باستان کردن، به‌تایبه‌تی دامه‌زراندنی هێڵی شه‌مه‌ندوفه‌ر.
دامه‌زراندنی هێڵه‌کانی شه‌مه‌ندوفه‌ر بایه‌خێکی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی
زیاتری ناوچه‌کانی کوردستان به‌یه‌که‌وه‌و، گه‌یاندنی خێرای به‌رهه‌مه
کشتوکاڵی و ئاژه‌ڵییه‌کان به‌شاره‌کان و به‌رهه‌مه‌کانی شار به ناوچه‌کان.
راسته، وه‌ک به‌ڕێز د. به‌رهه‌م ده‌ڵێ: هه‌رێمی کوردستان سه‌قامگیرترین
و گه‌شه‌سه‌ندووترین ناوچه‌یه له‌عیراق له‌رووی سیاسیه‌وه" .به به‌راورد
کردن له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی عێراقدا، هه‌روا له‌رووی ئاسایشه‌وه. به‌ڵام
به‌ڕێزیان " داوای‌کرد پیاوانی کار و کۆمپانیاکانی به‌ریتانیا بێنه هه‌رێمی
کوردستان سه‌رمایه‌گوزاریی بکه‌ن"! بێ ئه‌وه‌ی بواره‌کانی ئه‌و سه‌رمایه‌گوزاریانه
دیاری بکات. پێموایه به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا تایبه‌تییه‌کانی وه‌زاره‌ته‌کان
و پلاندانان باشتروایه خۆیان ئه‌و بواره پێویستانه دیاری بکه‌ن و
داوای سه‌رمایه گوزاری له کۆمپانیاکان بکه‌ن، نه‌ک بواره‌کانی پێویست
و گرنگ بۆ ئابوری کوردستان ده‌ستنیشان نه‌که‌ن و، بۆ ئاره‌زوی کۆمپانیا
بییانییه‌کان به‌جێیان بهێڵن تا ته‌نیا به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ره‌کیی
خۆیان ته‌راتێن بکه‌ن.
راسته بازرگانی لایه‌نێکی گرنگی ئابورییه، به‌ڵام هه‌موو شتێک نییه.
نابێ ته‌نیا روو بکرێته کردنه‌وه‌ی ده‌یان پێشانگای پیشه‌سازیی ده‌وڵه‌تانی
دراوسێ و سه‌رمایه‌دارانی پێشکه‌وتوو، بێ ئه‌وه‌ی دوای ته‌واوبوونیان
تاقه کۆنتراکتێک مۆربکرێت بۆ کڕینی کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان. بۆکارگه‌ی پیشه‌سازیی نوێ له کوردستاندا. بۆ پیشه‌سازیی
کاره‌بایی، بۆ کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان که بۆ ئه‌مڕۆی
کوردستان یه‌کجار پێویسته.
به‌ڕێز دکتۆر به‌رهه‌م باش ده‌زانێت له دنیای ئه‌مڕۆدا به‌ستنه‌وه‌و
لکاندنی کشتوکاڵ به پیشه‌سازییه‌وه چه‌ند بایه‌خێکی گه‌وره‌ی هه‌یه،
هه‌م بۆ پێشکه‌وتنی دێهاته‌کان و هه‌م بۆ پێشکه‌وتن و به‌رژه‌وه‌ندیی
شاره‌کان. لێره‌دا بۆمان هه‌یه بپرسین: ئایا هیچ هانی سه‌رمایه
گوزاری له‌م بواره‌دا دراوه؟
سیاسه‌تێکی ئابوریی زانستانه په‌یڕه‌وبکرێت بۆ بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی
ئابوری و دامه‌زراندنی که‌رتێکی پیشه‌سازیی به‌هێزو، به‌ره‌وپێشبردنی
ئابوریی کوردستان به گشتی که کارده‌کاته سه‌ر ته‌واوی بواره‌کانیتریش
و مه‌رجێکی سه‌ره‌کییه بۆ سه‌رکه‌وتنی کابینه‌ی شه‌شه‌م.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال ده‌باغ
|