په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٢\٢٠١١

دکتۆر و مەلاكان گرەو لەسەر سەگی تۆپیو دەكەن!

سه‌لام عه‌بدوڵا    


لەبری گوتاری پێكەوە ژیان، دادوەری كۆمەڵایەتی و ئازادی و نەهێشتنی چەوساندنەوە، شوان قەڵادزێیی (وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی) گورگ ئاسا دەڵێ: پشتگیری لە تێكدانی ئەم شوێنانە ئەكینەوە. لەولاوە د. بورهان یاسین لێكۆڵەر و مامۆستای زانكۆی لوند لە سوید، لە سایتی سبەی (٧\١٢\٢٠١١)، دەڵێ (بارەگا سوتاندن لوتكەی فاشیزمە). ئەم بۆچوونە بۆ كەسێك خۆی بە رۆشنبیر بزانێ نەنگییەكی گەورەیە و جۆری رۆشنبیرییە نامرۆییه‌كەی دەردەخات، چونكە بە روونی بازێكی وەرزشكاری بێوێنە دەدا بەسەردڕنده‌یی ترساندن و تۆقاندن و سوتاندن و تێكدانی ژیانی خەڵك كە لە دواییدا (بمانەوێت یان نەمانەوێت)، رووی لە كەمایەتییەكی دیاریكراو كردووە كە بریتین لە كەسوكارە مەسیحی و یەزیدییەكانمان. رەفتاری فاشییەت بە روونی لە دڕنده‌یی ئەو حەشاماتە بەدی دەكرێ كە ژیانی هەزاران خێزان خستۆتە مەترسی.

رێبین هەردی لە كەناڵی سپیدەوە بە هیچ شێوەیەك بەلای دڕنده‌ییه‌ته‌که‌دا ناڕوات و ئەو كێشە قورس و گرانە دەهێنێتە ئاستی تاوانی سووتاندنی بارەگای یەكگرتوو كە دەبێ بەربرسەكانی دەستگیر و دادگایی بكرێن. ئایا بۆچوونەكەی رێبین پەیامی رۆشنبیرە؟ خزمەت بە خەڵكی كوردستان و مرۆڤایەتی دەكات؟

لەولاوە (مەلا كامەران)یش پاش هەزاران ساڵ لە بەكارهێنانی مەی یان شێلان دەڵێ...(دەزانین لە ئێستادا شوێنه‌کان شێلان وەك شوێنی داوێنپیسی لێهاتووە و دوكانی مەیفرۆشەكانیش شوێنێكی خراپە لە روی كۆمەڵایەتییەوە و هەڕەشەیە لە گەنجان دەكات...). هەموو داوێنپسییەكانی ناو شوێنه‌کان شێلان ناكاتە تاوان و بیڕه‌وشتیی و داوێنپیسی مارەبڕینی تاقە یەك كچی كەم تەمەن لەلایەن مەلای سەر بە حزبێكی ئیسلامی و بە پشتیوانی و دەستخۆشی گەورە بەرپرسانی(بەبەڵگەوە).

ئەو"بەڕێزانە" ئەوەندە ویژدان"بەرزن"، دوور لە سەرەتاییترین رێنمایی دیموكراسی، مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا و شێوە ژیان یان چالاكی مەدەنییانە، كەتنی هەستیری و دڕندانه‌ی ئیسلامییەكانیان پێ قبووڵە و پشتیوانیشی لێدەكەن و سوتاندنی بەناهەقی بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی گەورە و بە گرنگتر دەزانن و بە بایەخێكی تایبەتەوە لێدوانی"مێژوویی"لەسەر دەدەن.

یەكێك لە قەیرانە مەترسیدارەكانی كوردستان ئەمەیە: رۆشنبیری سەوداكەر، رۆشنبیری سەر مێزە چەورەكان، رۆشنبیر گیرفان پڕ و زۆربەیان سیاسەتێكی كۆنەپارێز، دژە شیوعی، راستڕەو و لیبراڵن و لەگەل گوتاری ئاینی دێنەوەو بەرەیەكیان درووستكردووە، بۆیە قوڕەكە زۆر خەستەو چەقمانبەستووە لە شوێنێك كە هێشتا هەوڵ بۆ سەرخستنی پڕۆژەی نەگریسی (ئەخوانی ئیسلامی قەومی عەرەبی) دەدرێ ...هەموو بۆچوونەكانی دختۆر و رەشبیر و مەلاكان، ئەو سەگە تۆپیوەیە كە لە دوا وتارەكەی مەلا كرێكارەوە بۆنی دەرهات!

 

ماڵپه‌ڕی سه‌‌لام عه‌بدوڵا

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک