په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٥\٢٠١٩

دیلێکی داعش باس لە پەیوەندیی داعش و تورکیا دەکا.

- پێکەوە کارکردنی تورکیا و داعش لە زمانی ئەبو مەنسورەوە، ئەمیر و سەفیری داعش لە تورکیا و ئێستا زیندانییە! -

 

ئێلکە دەنگلێت

وەرگێڕانی: پشکۆ ئەمین

پاش تێکوپێک شکاندن و سەرکەوتن بەسەر داعشدا لە سوریا نھینی زیاتر بڵاو دەبیتەوە ، لە پەیوەندیەکانی نێوان تورکیا لە گەڵ داعشدا، رۆژنامەی (واشنتۆن ئێکزامینەر) ھەروەھا رۆژنامەکانی تریش باس لەو چاوپێکەوتنە دەکەن کە ئەمەریکیکەکان لەگەڵ ئەبو مەنسوردا کردویانە کە ئەمیرێک و گەورە بەرپرسێکی داعش بوو ،لە لایەن شەرڤانانی یەپەگەوە بەدیل گیرا ،ئێستا لە ئەمەریکایە. چاوپێکەوتنەکە چەند کاتژمێرێکی خایاندوە، تیایدا وەڵامی کۆمەڵێک پرسیار دەداتەوە و باس لەوە دەکات کە چۆن داعش بازرگانی کردوە لە رێگەی تورکیاوە و تورکیاش ھاوکاری داعشی کردوە، ئەبو مەنسوری دەستگیرکراو موھەندیسی کارەبایەو خەڵکی مەغریبی عەرەبیە، ناوی ئەبوو مەنسورە دانیشتوی (دار البیضاء)ە، لە سالی ٢٠١٣ دێتە ئەستەمبوڵ و پاشان دێتە سنوری تورکیا و دەپەرێتەوە و دەچێتە ئەدلیب لە سوریا وپەیوەندی دەکات بەداعشەوە.

ئەمیر ئەبوو مەنسور دەڵێت ، پارەیەکی زۆرمان دەبردە تورکیا ،تورکیاش چەک وخواردن و داو دەرمانی بۆدابین دەکردین و بۆی دەناردینە سوریا!


لە سەرەتادا ئەبوو مەنسور دەکرێتە سەر پەرشتیکاری ھەموو ئەو شەرکەرە بیانیانەی لە دەرەوە دێنە سوریا ، ھەر بۆیە لە سەرسنوری تورکیاو سوریا دا دەنرێت و کار دەکات پاشان دەکرێتە ئەمیر، دواتر دەبێتە سەفیری دەوڵەتی ئیسلامی لە ئەستەمبوڵ بۆ ماوەی سێ ساڵ!

ئەبوو مەنسور دەڵێت لە تورکیا ھەوڵمدا تیمێک دروستکەم بۆ بەخێر ھاتن وپێشوازی کردن لەو شەرکەرە بیانیانەی لە دەرەوە دەھاتنە تورکیا بۆ بردن و گەیاندنیان لەرێگەی غازی عەنتاب وئەنگالیاوە بۆ ناو سوریا و لەوێوە بۆ ناو داعش.

ئەبوو مەنسور دەڵێت ئەمانە ھەموی بە ئاگاداری و بەشداری راستەو خۆی میتی تورکی بوە لە گەڵماندا! ھەروەھا ھێنانی بریندارەکانمان وچارەسەرکردنیان لەتورکیادا ھەربە ئاگاداری راستەوخۆی  میت بووە!

مەنسور باس لەکۆبونەوەکان دەکات لە گەڵ میتی تورکیدا دەڵێت ھەموو ھەفتەیەک پێکەوە دادەنیشتین وکۆبونەوەمان دەکرد، زوربەی کۆبونەوەکان لە بارەگای میتدا دەکرا یان لەسەربازگەکاندا ، کۆبونەوەکان لە غازی عەنتاب دەکرا یاخود لە ئەنقەرە!

مەنسور دەڵێت، سنورم دەبڕی بە بێ ھیچ کێشەیەک ،ھەمووکات تورکەکان ئۆتۆمبیلیان بۆ دەناردم و دوو بۆ سێ کەسێش ھەمیشە پاریزگاریان لێدەکردم و لەگەڵمدابوون! لەکوبونەوەکانماندا ھەمیشە من بەرێوەبەرو بەرپرسی داعش بووم ! دەڵێت ، ئێمە زۆر لە بەرپرسە گەورەکانی تورکیامان بینیوە ،بۆ رێکەوتن لەگەڵ تورکیادا ، ھەردولامان لەسەر بەرژەوەندی ھاوبەش کارمان دەکرد ، کاتێک گەرامەوە رەقە مەکتەبەکەی من لە رەقە بوو ،وەک دبلۆماتکاریک لە پەیوەندی نێو دەوڵەتیدا کارمدەکرد لەنێوان دەوڵەتی ئیسلامی و خزمەت بە بەرژەوەندی نھێنی لە گەڵ تورکیادا ، بەشی زۆری شەڕکەرەکانمان لە باکوری ئەفریقاوە دەھاتن ، بۆ نمونە ، تونس ١٣٠٠٠ ، مەغرب ٤٠٠٠ ، ئەمە تەنھا تاکو ساڵی ٢٠١٥ باسدەکەم. ھەروەھا دەڵێت نزیکەی ٤٠٠٠ شەرکەر لە ئەوروپاوە پەیوەندیان کرد بە داعشەوە ، لە سالی ٢٠١٤ تاوەکو ٢٠١٥.

نوینەرە ئەمریکیەکە دەڵێت ، پێدەچیت ئەو ژمارانەی مەنسور دەیڵێت زۆر زیاتربن لەوەی کە ئێمە زانیومانە!

بڵاوکراوەیەکی ئەمریکی بە ناوی (هۆملاند سکیوریتی تودەی) نوسیویەتی مەنسور دەڵێت لەپێشدا کاری تورکیا ھەر پاریزگاری و ئاگاداربون بوە لە سنوری سوریاو تورکیا.

ئەبو مەنسور دەڵێت ،من ئاگاداری بەخیرھاتنی شەرکەرانی بیانی بووم بۆ ناو داعش لەگردەسپی و حەلەب و ئەدلیب وھەموو سنورەکان، لە ھەر سنورە شێوەکی جیاواز لە کۆچکەر دەھاتە ناوەوە خۆمان جیامان کردبونەوە ،بەپێی وڵاتەکان کە سەردانم کردبوون ،دەگوران ،وە بە پێی ئەو وانانەی کە خویندبویان لە وڵاتی خۆیان،یان بەپێی بە چ زمانێک دەدوێن!

ئەبو مەنسور دەڵێت فەرمانبەر دانرابوو بۆ ھەموو کارێک لەلایەن سەر پەرشتیاری ئیداریەوە ، ھەردەستگایەک فەرمانبەری تایبەتی خۆی ھەبوو ،ھەموو شتێک رێکخرابوو! بۆ نمونە بۆ ئەوانەی کە دەیانەویست شەھیدبن ، یان ئەوانەی دەیانەوێت کە بەشداری لە شەردانەکەن وکاریتربکەن ، بەریوەبەرایەتی خۆیان ھەبوو، ژنان شوێنی تایبەتی خۆیان ھەبوو ئەوانەی دەھاتن بۆلای میردەکانیان شوێنیان بۆ دابین دەکرا تا میردەکانیان بانگدەکراو دەھات بۆلایان ، ئەوانەی ھێشتا کچ بوون شویان نەکردبوو دەنێران بۆ رەقە لەوێ شوێنی تایبەتیان بۆ دانرابوو، پیاوەکان لە سەربازگەکاندا تەدریبیان پێدەکرا لەسەر شەریعەت کە ئایدۆلوجی داعشە و لەسەر تەکفیر راوەستاوە، کە دەبێت بزانێت کە دەبێت ھیز دژی کافەرەکان ،ھەروەھا موسلمانە شیعەکان بەکار بھێنرێت وبیان کوژێت ! ئەمە رێگە پێدراوە بەپێی شەریعەت ، ھەروەھا فێری شەرکردن و جەنگ و راھێنان لەسەر چەک و تەقەمەنی دەکران.

مەنسور دەڵێت، وردە وردە گرنگی زیاترم پێدەدرا لەلایەن تورکیاوە، ئەردوگان ویستی یەک ببینین ،فڵان کەسی میت (.....) پێیوتم ئەردوگان دەیەوێت بەتەنھا بت بینێت ، بەڵام روینەدا و نەکرا ، چوونکە من وەک کارکردن و پەیوەندی داعش لە تورکیادا بووم!

ئەبو مەنسور دەڵێت، پەیوەندی ھەردولامان زۆرباش بوو ھەمیشە گەورە بەرپرسانی تورکیا لەگەڵمان دادەنیشتین ، نوینەری تایبەتیان دانابوو کەبمان بینین.

ئەبو مەنسوردەڵێت ، تورکیا نەیدەویست تەنھا، ناوچەی کوردەکان داگیر بکات ، نا تورکیا دەیویست کە لە باکوری سوریاوە تاکوو موسل ھەمووی داگیربکات ،ئەمە خواست وئایدلوجیەتی ئەردوگانی ئیسلامیە ، لەکۆبونەوەکانماندا لەگەڵ نوینەرانی تورکیادا ئەوان باسیان لە زیندو کردنەوەی ئیمپراتوریەتی عوسمانی و پەیمانی سایکس بیکۆ دەکرد کە سەد ساڵ بەسەریدا تێپەردەبێت.

مەنسور وتی لە بەرئەوەی تورکیا دەوڵەتێکە ئەندامی ناتۆیە بۆیە ھاوپەیمانەکانی ناتۆ تورەنابن لەمکارەی تورکیا کە دەیەوێت ئەو ناوچە ئازادەی کورد، دروستی کردوە نەھێڵێت ، داعش سودی زۆری ھەبوو بۆ تورکیا ، تورکیاش ھاوکاری داعش بوو ، داعشیش ئەمەی دەزانی! بیرکردنەوەکەی تورکیا بۆداعش باش بوو ، ئێمە پشتەوەمان ئاوەڵا بوو ترسمان نەبوو ، ٣٠٠ کم سنورمان لەگەڵ تورکیادا ھەبوو! تورکیا رێگەی ھات و چۆو ھێنان و ھەموو خواردن و چەک و تیمارکردنێکمان بوو! لەژیر ناوی ھاوکاریدا زۆر شتمان بۆدەھات ، دەرگای سنورەکانی تورکیا ئاوەڵا بوو بۆمان!

ئەبو مەنسور وتی، لامان گرنگ نەبوو تورکیا چەکمان بۆ بنیرێت یان نا ، چوونکە ئیمە چەکمان لە زۆر شوێن دەکڕی بۆ نمونە لە سوپای ئازادی سوریا کە لە عەفرین و لەو شوێنانە بوون کە لە ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسێونی سوریدا بوون ئەوان چەکیان لەتورکیاو شوێنیترەوە بۆدەھات وھەیان بوو لەوانمان دەکڕی! ئێمە مانگانە بای ١٤ ملێون دۆلار نەوتمان دەفرۆشت ،ئەم پارەیە زۆربوو بەشی ھەموو شتێکی دەکردین بەکڕینی چەکیشەوە. ھەروەھا دەڵێت تورکیا ھەندێک جار ھاوکاری دەکردین بە چەند ملێون دولارێک، باشترین ھاوکاری تورکیا بۆ داعش چارەسەری شەرکەرە نەخۆش وبریندارەکانمان بوو ، کە لە خەستەخانەکانی نزیک سنوردا بە خۆڕای بۆمان دەکرا.

مەنسور دەڵێت ،لە پێشدا بەریندارەکان دەبرانە نەخۆشخانەکانی سوریا بۆ لای ئەو پزیشکانەی لە دژی ئەسەدبوون لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسێونی سوریدابوون ، ئەوانەی کەپێوسیتیان بە چارەسەری تایبەتی بوو یان برینداری سەختبوون ، دەبرانە نەخۆشخانەکانی تری تورکیا ،بۆ ئەمە لە پێشدا میتی تورکی ئاگادار دەکرایەوە ئەوانیش خیرا ئەمبولانسیان بۆ ئامادە دەکردین و بەبێ پرس و راوەستانێک لە سنورەکان بە ئەمبولانس دەگوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان، سەرپەرشتیاری ئەمکارانە ھەموی کورەکەی ئەردوگان دەیکرد چوونکە ھاوکاری کردنی داعش باشترین پرۆپاگەندە بوو ،لەکاتی ھەلبژاردنە ناوخۆیەکاندا بۆ ئەردوگان و پارتەکەی.

 

 

٢٤\٤\٢٠١٩
pshko.amin@hotmail.de

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک