٧\٨\٢٠١١
دیالێکتیکی بوون.

سیروان عه‌لی
تۆش هه‌ر وه‌کو منی چه‌ندین دێڕی نادیاری له یه‌ک بڕگه‌دا. له دوا
پاکنووسی بابه‌تێکدا چه‌ندین مه‌به‌ستی بزر و کوژاوه‌ی. یه‌ک وشه‌ی له
چه‌ندین پیتی له یه‌ک ته‌رازاودا، چه‌ندین به‌ربه‌ستی بۆ سه‌رچاوه‌ی
رزگاری بوونت، قووڵایه‌کی له تاریکی بۆ تاقانه مۆمێکی ڕوحت، گۆمێکی
گومڕایت به چوارده‌وری به‌رده بازی رێبازت، گریانێکی په‌نگخواردووی
هه‌ر له ده‌سپێکی گه‌وره بوونت، پێکه‌نیکێکی نا ساغی بۆ چرۆی گه‌شه‌ی
منداڵییت.
تۆش هه‌ر وه‌ک منی له مه‌رگی مه‌له‌کانی سه‌ر سفره سڵ ناکه‌ی، تۆش وه‌ک
منی تۆقیوی ده‌ستی ته‌ڵه سپیه‌کانی ئه‌گریجه‌تی، تۆش شه‌ڵاڵی خوێنی جه‌سته‌تی
بۆ ئاشتی تێده‌کۆشی، تۆش چه‌شنی هه‌موومان به‌رده‌وام په‌یکه‌ری دوێنێی
ده‌ستت ده‌شکینی و په‌یکه‌رێکی نوێ رۆنان ده‌که‌یت، هه‌ر وه‌کو پێشینه‌مان
له سه‌ره‌تادا په‌تی سێدارکه‌ت ماچت ده‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ویتر
بخنکێنی، چه‌ندین رێچکه‌ی پێچاوپێچی بوونت هه‌یه ته‌نانه‌ت نازانیت
کامه خۆتی که‌ی و له کوێی ئه‌ویتری.
تۆ هێنده‌ی له یه‌ک که‌سدا، من هێنده‌م له خۆمدا، که نه تۆ له من
ده‌که‌ی و نه من به خۆم ده‌چم و نه تۆش به خۆت. به‌رده‌وامیی تۆ به
من ده‌گات به‌شێکم لێ په‌رت ده‌کات له گه‌ڕانه‌وه‌ش به تۆ ناکات،
نازانم که‌ی خۆم بووم؟ دوای ئه‌م هه‌موو هاتنه‌ی تۆ و رۆشتنه‌ی من؟...
دوای ئه‌م زیادبوونی تۆ و ئه‌م که‌رتبوونه‌ی من؟.. دوای ئه‌و
گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆ و جێهێشتنی منه؟.. کامه‌یان تۆی کامیان منه؟... ئه‌م
پاکیزییه‌ی من تۆی..؟ یان ئه‌م شه‌ڕخوازییه‌ت هین منه؟ هێنده‌م زۆره
له تۆدا که به‌شێکێان خۆتی و به‌شێکیان ئه‌ویتره، هێنده‌ت زۆره له
مندا دوای گه‌ڕانم نازانم چه‌ندیان خۆمم چه‌ندیان ئه‌ویتره. تۆڕێک له
بوون وان له ناو ئه‌م تۆزقاڵی بوونه، نازانم شێخ زانا خۆمم یان دوعا
منه. من نازانم کام هاتنت خۆت بووی کام هاتنت سه‌ره‌تای بوونه یان هه‌مووی
تۆڕێ بوونه ئه‌م هه‌موو هاتن و چوونه.
په‌نجه‌کانم له باوکمه‌وه‌ن، چاوم پاشماوه‌ی داپیره‌مه، باڵام وێنه‌ی
خاڵۆم.. پێکه‌نینم وه‌ک منداڵییمه. سۆزم له میهره‌بانێکانی دایکمه‌وه
فێر بووم، توندوتیژییم چه‌شنی سه‌رۆکه‌کانم، خوێنی سووری سه‌ر تیخه‌م
دواچۆڕی مه‌رگی خوشکه ئاشقه‌که‌مه. هۆنراوه‌ی گڕگرتووم بۆ شه‌م
خۆپه‌رستییم له بیری بردم. کێ ده‌توانی ئاراسته‌ی ئه‌م غلۆربوونه‌ی
بوونمان بگرێته ده‌ست کێ هه‌یه بڵیت له‌م گڵوڵه ئاڵۆزه‌ی بوونه‌دا
له‌وێدایه دوا سه‌ری مه‌به‌ست. که من ده‌ستێکم له بوونی تۆدا و حه‌زێکشم
له ئارزوویه‌کی ئه‌ودا، که تۆ هه‌وڵیکی له ره‌وتی بوونی خۆتدا و
ناحزییه‌کی له ئاره‌زویه‌کی مندا، هه‌ر یه‌کێکمان تاڵه قژێکی له حه‌زه
هاوته‌ریب و یه‌کتربڕی ناو شێواوی قژی هه‌موو بوونداین. کێیه ده‌توانی
بوونمان دابهێنێ و بیکات به برۆکی گشت‌دا، یان دوا شێوازی روخساری
بوونمان که‌ی له دوا شێوه‌ی گۆڕانی خۆی له‌نگه‌ر ده‌گرێت و کێ ده‌توانی
شانه‌یک بێت بۆ ناو ئه‌و هه‌موو تاڵه ئاڵۆسکانه‌ی قژه‌دا.
که‌واته من خۆمم و ئێوه‌شم و ئه‌وانم و هه‌موومانم. تۆش منی و ئه‌وی
تری هه‌ر چه‌ند خۆتی.. که‌واته من گشتم هه‌ر چه‌ند تاک بم.. به‌ڵام
تاکێکشم بۆ تاشینی گشت په‌یکه‌ری بوون، من ده‌ستێکم له ناو هه‌زاران
مه‌چه‌کی زیندانیکراو. من په‌ڕه‌کم له په‌رتوکێکی قه‌ده‌غه‌کراو. من
لغاوێکم بۆ ده‌می ئازادییه‌کی نه‌پشکوتوو، هه‌رچه‌نده من هه‌ڵپه‌یه‌که‌م
له ناو شۆڕشی ئێسته‌مان.. که‌واته من جه‌سته‌یه‌کم له شه‌ڕی
ناکۆکییه‌کان. که‌واته من روخسارێکم بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌موومان.
نه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان جه‌لادن... نه‌وه‌ی قوربانین
شۆڕشگێڕن.
من بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆ ئاشت ببمه‌وه ده‌بێ به خۆم ئاشنا بم. بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌موومان بگۆڕم ده‌بێ بزانم من به‌شێکم له خه‌راپییه‌کان، بۆ نانه‌وه‌ی
شه‌ڕێک له‌گه‌ڵ تۆ ده‌بێ ناوه‌وه‌م کردبێته وێرانه، له رۆشتنێک بۆ
خوانی ئاشتی ده‌بێ چه‌ندێن په‌نجه و دڵ و هه‌نگاوێکم له زیندان رزگار
کردبێت.. رێگه‌کان به یه‌ک ده‌چن تۆ بۆیه من ده‌که‌ی به قوربانی بۆ
ئه‌وه‌ی سبه‌ی له به‌رده‌م مقێله و سیداره‌کانی شۆڕشمدا بمکه‌ی به
جه‌لاد و خۆتیش به قوربانی. نازانم که‌ی قوربانی له خستنه‌وه‌ی وه‌چه‌ی
جه‌لاد ده‌که‌وێت. نازانم که‌ی جه‌لاد له جووتبوون له‌گه‌ڵ قوربانی
تێرده‌بێت. که‌واته نه تۆ ته‌نیای ئه‌ی قوربانی نه منیش غه‌ریب ئه‌ی
خوێن‌ڕێژ.
نازانم شۆڕشه مه‌زنه‌کان ئه‌مڕۆیان دروستکرد یان دۆڕاندنه
گه‌وره‌کان. ئه‌م ئه‌تکه ئه‌م خه‌راباته ئه‌م وێرانییه زاده‌ی منه
یان هین تۆیه؟ .شۆڕشی ئه‌سپارتکۆس ده‌سه‌ڵاتی پاپا و ئاغای هێنا؟
شۆڕشه مه‌زنه‌که‌ی کۆمۆنارکان و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌براهام
لینکۆلن ده‌سه‌ڵاتی ئاسنینی هیتله‌ر و سه‌ربه‌ره‌وخواربوونی ژیانی له
سه‌ر گۆی زه‌وی هێنا؟ . خۆ له‌و رۆژه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دایک ته‌فروتونا
بوو ئیتر ڤینۆس بۆ هه‌تایه خه‌ون به شکۆی نابینێته‌وه. خۆ له‌و سه‌رده‌مه‌ی
ژیانی هه‌ره‌وه‌زیی مرۆی ئاوابوو ئیتر ده‌سه‌ڵات و چه‌وساندنه‌وه‌ی
ئه‌ویدی سێوێکی به چێژه و ده‌ست به ده‌ست به زه‌وی ناکه‌وێ و
دارێکه و چوار وه‌رزه زڕیی تێ ناکه‌وێت. تا که‌ی هه‌وڵی گۆڕان بۆ
گه‌ندڵبوونی من و تۆیه، بۆ سه‌رگه‌ردانی و ده‌ستڕۆشتنی خوێنخاره‌که‌ی
من و تۆیه.
ئه‌م ره‌وڕه‌ویه من کردم یان تۆ کردت.. له منه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد یان
له تۆه‌وه؟ به‌ڵام مه‌حاڵه هه‌ر من بم هه‌روه‌ک چۆن نه‌کرده‌یه هه‌ر
تۆ بیت. تا ئه‌و کاته‌ی منێک تۆبم، تۆیه‌ک دوێنێکه‌ی من بیت.
زۆرانبازیی له‌گه‌ڵ خۆم یان ده‌سته‌ویه‌خه‌بوون له‌گه‌ڵ تۆ ئه‌م
تراژیدیا و کۆمدیایه به‌رهه‌م دێنێت؟ دۆمه‌ڵێکه و به‌رده‌وام له ناو
عه‌قڵی شۆڕشه‌کان سه‌وز ده‌بێت؟ یان شۆڕشه‌کان گه‌رای مه‌رگی خۆی هه‌ڵده‌گرێ؟
که‌ی خۆری جه‌لاد ئاوا ده‌بێت که‌ی دوا ئازاری قوربانیی عیسایه‌کی
لێبورده‌یی ده‌بێت؟
بۆ گه‌یشتنم به وه‌ڵامی راستی بۆسه‌ی پرسیاره کراوه‌کان تیغێکن ده‌می
هه‌موو بوخچه‌ی یه‌قینیان هه‌ڵدڕیه‌وه، بۆ گه‌یشتن به ئارامیی هێزم
له گومانم وه‌رگرت، پیرۆزییم ژێر پێ نا و یاخیبوونم کرده رێگا. له
نێوان یه‌قین و گومان واس واسه‌یه، له نێوان فڕین و که‌وتن یه‌ک
چرکه‌یه، له ننێوان درۆ و راستیی یه‌ک په‌رده‌یه. له نێوان بوون و
هه‌بوون بڕیارێکی گه‌ردوونییه. ده‌ست بۆ کام لای سه‌نگی ئه‌م گرێیانه
ده‌به‌ی وه‌ڵامێکی سه‌رسامی پێیه. ده‌ته‌وێت له به‌ره‌ی یه‌قیندا
کلیلی ئازادیی بدۆزیه‌وه؟ که‌واته جه‌لادێکی نوێیت و قفڵی زیندانه‌کانی
سبه‌ینێت پێیه. ده‌ته‌وێت به گومان بێت له ئێستای ئازادیی که‌واته
خه‌ونێکی جوانیت و سه‌رگردانیت و ئاسۆت لێڵی تێیه. ده‌فڕیت بۆ
ئاشقبوون یان ده‌که‌وێت له ئاڵووده‌بوون؟ راستیی ده‌بێته هێمات یان
گوتنه‌وه‌ی درۆ سه‌رمه‌ستت ده‌کات؟ له‌سه‌ر هه‌بوون توخمه ده‌که‌یت
یان له پێناو بوون سه‌ر له رێگه‌ی؟
ده‌ی بزانه ئه‌ستێره‌ی بوون له ناو یاخیبووندا دره‌وشاوه‌یه له زه‌رده‌ی
گوماندا ره‌ونه‌قی ئاڵتوونی گرتووه، له وه‌س وه‌سه‌دا ورشه‌بارانه،
ده‌ی بزانه مه‌رگی جه‌لاد یه‌ک فیشه‌که یه‌ک وشه‌یه به‌ڵام توانایه‌کی
که‌م وێنه‌یه.. غه‌رق له گه‌ردووندا له ناو نهێنیی بووندا له خه‌ونێکی
ئه‌فسانه‌ییدا قوربانی له‌گه‌ڵ ئازاری برینه‌کانی لێخۆشبوونی
هه‌تاهه‌تایی جه‌لادی پێیه.
kakmasood@yahoo.com
|