په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٦\٢٠١٧

دڵەڕاوکێ وەک گرفتێکی دەرروونیی.


شوانە حەسەن ئەبوبەکر 


دڵەڕاوکێ حاڵەتێکی ئاسایی و پێویستە بۆ مرۆڤ، بەڵام کاتێک گەشتە ئەو ئاستەی پەککەوتەیی بۆ تاک دروست کرد لەڕووی دەرونی، جەستەیی، ژیانێکی تەندروست، کار، پەیوەندی کۆمەڵایەتی، و یان تێڕوانینی دروست بۆ ژیان، پێویستە بە زوترین کات چارەسەربکرێت، هەتاوەکو کەسی توشبوو گرفتەکانی لەولایەنانەی باسکران چارەسەربکرێت، و چێژ لە ژیان وەربگرێت.

بێگومان چارەسەری دڵەڕاوکێ و هەموو نەخۆشیە دەرونیەکانی تریش، دوای هەڵسەنگاندنی پزیشکەکەیە بۆ کۆمەڵە فاکتەرێکی وەک توندێتی نەخۆشیەکە، تەمەن، کێش، مێژووی پێشتری نەخۆشیەکە، بوون و نەبوونی نەخۆشی تر، ژینگەی خێزان و کۆمەڵایەتی، و چەند هۆکاری تری پەیوەست بە چارەسەرەکەوەیە. هەروەها چارەسەریەکەش لە زۆربەی حاڵەتەکان چارەسەریەکی بنەڕەتیە، واتە دوای وەرگرتنی چارەسەر بۆ ماوەی پێویست، کەسی تووشبوو نەخۆشیەکە تێدەپەڕێنێت، هاوکات لەگەڵ ڕاستکردنەوە و باشترکردنی بیر و تێڕوانینی نەخۆش، لەگەڵ هەر هۆکارێکی ڕێگر لەبەرەو پێشچوونی چارەسەریەکان.

بۆ چارەسەری دڵەڕاوکێ ی کەم، تیمی پزیشکی دەرونی، ڕێنمایی پێویست ئەدەن بە نەخۆش وەک" وەرزش، وەرزشی خۆخاوکردنەوە، خەو و خواردنی ڕێک و شێوازی ژیانێکی تەندروست، و بەرپرسیاریەتیەکە دەکەوێتە سەر خودی نەخۆشەکە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بۆ چاکبونەوە.

لە حاڵەتی دڵەڕاوکێ ی مام ناوەند، چارەسەریەکان زیاتر لە ڕێگەی چارەسەری دەرونی، هزری، بەرکەوتنی هێواش، و چارەسەری ڕەفتاری دەکرێت لەلایەن توێژەرە دەرونیەکان، بە هەشت بۆ دوانزە دانیشتنی ڕێکی ناوبەناو.

لە چارەسەری هزری و ڕەفتاریدا، سەرەتا توێژەرەکە، نەخۆشەکە بە حاڵەتەکەی ئاشنا دەکات و لێکدانەوەی زانستی دەرونی بۆ نەخۆشیەکە دەکات، پاشان میکانیزمی ڕێگە چارەسەرەکە بۆ نەخۆش ڕون دەکاتەوە، دواتر توێژەرەکە هەوڵ دەدات هەرچی بیری لاواز و نەرێنی نەخۆشەکە هەیە دەستنیشان بکات، و لەڕێگەی ڕێنمایی و ئەرکدان بەنەخۆشەکە، بۆی بگۆڕێت بە بیری ئەرێنی و گەشبینانە، لە کۆتاییدا ئەو فشارە دەرونیەی بۆ نەخۆشەکە بەربەستێکی گەورەبووە، لەبەردەم نەخۆشەکە بچوک دەبێتەوە و دەبێتە ئەزمونێک بۆی.

بێگومان، ئەم جۆرەچارەسەرە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە بیر و هەستی مرۆڤ کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر یەک هەیە، بۆنمونە بیری بڕوابەخۆنەبوون هەستی دڵتەنگی و ڕەفتاری گۆشەگیری دروست دەکات، و بە گۆڕێنی بۆ بیرێکی دروست و باش، هەست و ڕەفتاری نەخۆشەکەش باش دەبێت.

وەرزشی خۆخاوکردنەوە و تەکنیکی هەناسەی قوڵ، ڕێگەیەکی ترە، کە فێری نەخۆش دەکرێت تا لە ڕێگەیانەوە، لە توندێتی ئەو فشارانەی ڕۆژانە دووچاری دەبن کەمبکاتەوە.

چارەسەرکردن بە دەرمان:
یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگەکان بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتی دڵەڕاوکێ ی توند، و بەهیچ جۆرێک نەخۆش لەسەر دەرمانەکە ڕانایەت و فێری نابێت، لە کاتی سکپڕی و شیردانیش دەتوانرێت بەکاربهێنرێت. و زۆرجار لەگەڵ چارەسەرییە دەرونیەکان بەیەکەوە بەکاردەهێنرێن بۆ نەخۆشەکە.

لەو دەرمانانەی کە بەکاردەهێنرێت وەک؛ دژەدڵەڕاوکێ، دژەخەمۆکی، و هێورکەرەوەکان لە کاتی پێویست. چارەسەرەکان دەبێت بەکاربهێنرێت تا نەخۆشەکە باش دەبێتەوە پاشان بۆماوەی شەش مانگ، بۆ بنەبڕکردنی حاڵەتەکەی.

 

ماڵپەڕی شوانە حەسەن ئەبوبەکر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک