٢٣\٤\٢٠١٣
دڵم مەملەکەتی تۆیە.

لانە ئاسۆ
هاتی له‌سه‌ر
عه‌رشی دڵم دانیشتی
خۆشحاڵ بـووم
دڵم کرده ته‌ختی پادشاییت
جه‌سته‌م کرده که‌نیزه‌ک
رۆحم کرده ئه‌وه‌ی هه‌موو کاتێک
داوای نزا و پاڕانه‌وه‌ت لێبکات
له چی تووڕه‌ی
له چی تۆراوی؟
دڵم و عه‌رشم بۆت بچووک بوون؟
یا که‌نیزه‌ک
له باوه‌شتدا نه‌خه‌وت... و
به گوێی نه‌کردی؟
یا نزاکانی رۆحم بۆ مانه‌وه‌ت
له عه‌رشی دڵ ئازاری دای؟
ده مه‌تۆرێ
من فێر بووم
چیتر بێ تۆ ئۆقره نه‌گرم
منت کرد به منداڵ... و
چیتر بێ بۆنی تۆ ژیر نابمه‌وه
ده مه‌تۆرێ
چیتر عه‌رشی دڵ زیزت ناکات
رۆح پاڕانه‌وه‌ی زیاترت بۆ ده‌کات
نزای هه‌تاهه‌تاییت بۆ ده‌کات
مه‌مسوتێنه... مه‌مڕه‌نجینه
نه خۆت بکه به سەراب...
و
نه منیش به خه‌یاڵ.
laneaso53@gmail.com
|