٦\١١\٢٠١٣
دڵت
لاسکه گه‌ڵای رۆحی منه.

که‌ژاڵ ئیبراهیم
خدر
١
حه‌زم له په‌لکه گیای
رۆحی تۆبوو
تا له‌ژێر سێبه‌ری تارمایی
باڵاتا پشوو بده‌م
چونکه ورشه‌ی گه‌ڵای دڵی تۆ
وه‌ک کاتژمێره‌که‌ی ده‌ستم
لێ ده‌دات بۆ دیده‌نی تۆ.
٢
حه‌زم
له‌به‌ر هه‌یوانی به‌هاری دڵته
تاکو لهکازیوهیهکدا
سه‌رخه‌وێک بشکێنم
نه‌وه‌ک رۆژێک دابێت
نه‌گه‌م به‌خۆری هه‌تاوی ره‌نگی تۆ.
٣
حه‌زم له خه‌نده‌و تروسکه‌ی
ئه‌نگوسته چاوی تۆیه
تاکوو وه‌ک باڵنده باڵ بگرم
نه‌وه‌ک له شه‌وه‌زنگی ئازادایدا
جوانیه‌کانی هه‌ناسه‌ت نه‌بینم.
٤
حه‌زده‌که‌م ره‌نگم ببێت
به‌بارانی شه‌ونمی رووی تۆ
تاکوو سیمای زه‌رده‌خه‌نه‌ت ببینم
نه‌وه‌ک باوه‌شی سه‌فه‌رت
ریگه نه‌دات
گوڵه‌کانی لێوت بمژم.
٥
حه‌زده‌که‌م
ده‌نگت وه‌ک ره‌هێڵه‌و زریان ببیستم
تاکو بۆنی گوڵی ئه‌رخه‌وانی و
کۆتری ئاشتی
په‌رچه‌مت بکه‌م.
٦
هه‌میشه په‌یامێکم پێیه بۆتۆ
نه‌وه‌ک کۆرپه‌ی باوه‌شت
وه‌ک کانیاو ووشک بێت و
کۆشکی خه‌ونه‌کانم نه‌یه‌ته‌دی و
ملوانکه‌ی دڵت به‌رێ بۆخۆ.
٧
چه‌ند منداڵیم
سپێده‌یه‌ک گڕوو گاڵی
بووکه شووشه‌ی دڵت ده‌گرم
تاکوو له‌ژێر سێبه‌ری گه‌ڵای
رۆحتدا به‌ئه‌سپایی
به‌چه‌پکێک گوڵی نێرگزه‌وه
بێم و بچم.
ماڵپه‌ڕی
که‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر
|