١\٤\٢٠٢١
''دڵ و
ره‌نگ''ی
كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدری شاعیر.
-
ئاماده‌یی
شاعیریەتیی تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ستی
مرۆڤدۆستیی -
فەتحوڵا حوسێنیی - سوریا |
وەرگێڕانی لە
عەرەبییەوە:
رێبوار |
ره‌نگه به‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مجاری ئه‌زموونی " كه‌ژاڵ ابراهیم خدر "
ی شاعیر بێ ویستی خۆمان هه‌وڵبده‌ین بچینه ناو ئه‌وبارودۆخه شاعیریه
جیاكه‌ره‌وه‌ی كه‌هێزی دڵنیاییمان پێ ده‌به‌خشێ، بۆچوونه ناو ناوه‌رۆكی
شیعره‌كان پێش ناسینی خودی شاعیره‌كه له‌داڕشتنی هۆنراوه‌كانیدا ،
ئه‌وه‌ش خۆی له‌كۆمه‌ڵه شیعری
(دڵ و ره‌نگ)دا ده‌بینێته‌وه، له‌روانگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ده‌قه
شیعریه‌كه خۆی شایانی خوێندنه‌وه‌یه پێش ناسینی ناخ و سروشتی
شاعیره‌كه، ئه‌وه‌ش دوای وه‌رگرتنی ئه‌و پشتیوانیه دێ له‌خوێندنه‌وه‌مان
بۆئه‌وهۆنراوانه‌ی كه‌له‌ئه‌لفه‌وه تا یائی ئه‌و كۆمه‌ڵه شیعریه له‌خۆده‌گرن
نه‌وه‌كو له‌به‌رناو و‌ناوبانگی شاعیر له‌ناو ناوه‌نده ئه‌ده‌بیه‌كان.
توێژینه‌وه‌ی هه‌رده‌قێكی ئه‌ده‌بی یان دروستتر ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان،ده‌بێ
هه‌ندێ لایه‌نی جوانی و ره‌خنه له‌كاتی حوكمدانی ناچاری كه‌ئێمه ده‌مانه‌وێ
هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكرێ، له‌وبواره‌شدا ده‌مه‌وێ جه‌خت له‌سه‌رئه‌وه
بكه‌مه‌وه كه‌من له‌خوێندنه‌وه‌كه‌مدا تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و خه‌م
و په‌ژاره‌یه‌ی "كه‌ژاڵ" کەبه‌سه‌ربواره‌كه‌دا هاتووەوهۆنراوه‌كانی له‌خۆگرتووه،
به‌پشت به‌ستن به‌دوو ده‌قی وه‌رگێڕدراو له‌كتێبێكدا كه‌له‌باره‌ی ئه‌زموونی
شیعری
"كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر " شاعیر ده‌رچووه، كتێبه‌كه‌ش له‌ژێرناوی "چاوێك
بۆ عیشق و باوەشيێك بۆخۆشه‌ویستی " یە، كه‌له ئاماده‌كردنی "
ریبوارمحمد یوسف" ه،
ئه‌و دوو هۆنراوه‌یه‌ش " شه‌ڕوئاشتی په‌نجه‌كان " كه‌له‌وه‌رگێڕانی " "بندر
علی أكبر" و هۆنراوه‌ی "دڵ وڕه‌نگ"كه‌له‌وه‌رگێڕانی
"عبدول حسین"ه،كه وه‌ك خۆیان وه‌ریانگرتووه و وه‌ریانگێڕاوه ، بۆئه‌وه‌ی
نه‌كه‌ونه ناوته‌ڵه‌ی زاراوه ره‌خنه رووكه‌شیه‌كان، ئه‌وه‌ی كه‌ده‌بێته
جێگه‌ی مشت و مڕی ره‌خنه‌گره‌كان"خۆتێهه‌ڵقورتێنه‌ره‌كان" ئه‌وانه‌ی كه‌پێویستیان
به‌پێداچوونه‌وه‌و ره‌خنه له‌خۆگرتن هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی بچنه نێو پێچ
و په‌نای ده‌قه‌كانی ئه‌وانیتر، به‌مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست،ئه‌وان
له‌بیرخسته‌وه‌دا پێش و دوای ناخه‌ن،یان قسه له‌پێناو قسه‌و زۆربڵێیش
له پێناوقسه‌كردندا ده‌كه‌ن.
كه‌من ده‌ڵێم خه‌م وپه‌ژاره له هۆنراوه‌دا به‌شی زۆری پشت ده‌به‌ستێ
به یاده‌وه‌ریه‌كانی ده‌قنووس، كه‌س ئه‌وه‌ناڵێ ته‌نیا شاعیره خه‌مباره‌كان
نه‌بێت، ئه‌وانیش له‌كاتی ئه‌وپه‌ڕی خۆشیه‌كانیاندا دێته‌وه‌یادیان، بۆ ئێمه‌ش نابێ چونكه ئێمه دوای به‌بیرهێنانه‌وه ئازارمان پێ ده‌گات، ئه‌و ئازاره‌ش له‌و یاسایانه‌یه‌كه قه‌ده‌غه و حه‌رامن وله سه‌رده‌می رۆمانه‌كانه‌وه
تائه‌مڕۆ خێزان سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌رماندا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وشدا
ته‌نیا شاعیره‌كان هیواخوازن، زۆرترین بیركه‌وتنه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه
كه‌توانای گریانت هه‌بێت به‌سه‌ر وێرانه‌یی نیشتمان و خۆشه‌ویستانتدا،ئه‌وه‌ش
هێنده گرنگ نیه،به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه‌ومه‌به‌سته جوانی هۆنراوه‌كه‌یه،
ئه‌وجوانیه‌ی هێزمان پێ ده‌به‌خشێ بۆ په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ خودی
خۆماندا له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئه‌وانی دی به‌رۆحێكی جوانه‌وه ،یان
بۆپێكگه‌یشتنێكی بێ رووپۆش و دروستكراوی داپۆشراوی سه‌رلێ تێكده‌ر، كه‌یه‌خه‌ی
به‌شی زۆری شاعیره كورده ره‌سه‌نه‌كانی گرتووه هه‌ر له"ئه‌حمه‌دی
خانی و جگه‌ر خوێن"و تاده‌گاته ئه‌وانه‌ش كه‌داوای نوێگه‌ری ده‌كه‌ن و
جیاوازیه‌كی زۆركه‌میان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێش خۆیاندا، هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌شه
ئه‌زموونی "كه‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر" وه‌ك جۆرێك له‌سڕكردنی ناوقاوش دێته
به‌رچاو بۆیه‌كێك كه ئه‌وجۆره هۆنراوه‌یه‌ی پێ ده‌گات،یان بۆخوێنه‌رێك
كه سه‌رقاڵه‌به‌ته‌نیایی وئاره‌زووی مرۆڤ دۆستانه‌ی خۆیه‌وه ،به‌لایه‌نی
كه‌مه‌وه له‌م سه‌رده‌می قه‌یرانی شیعر‌و شاعیر‌ه‌دا،هه‌روه‌ها
جیاوازیه‌كی زۆریش هه‌یه له‌نێوان ئه‌وه‌ی كه‌شیعره‌كه‌ی به‌بیستن پێ
ده‌گات و ئه‌وه‌ش كه‌بۆخۆی ده‌یخوێنێته‌وه. له‌و‌كاته‌ی كه هاوڕانه‌بوون
به‌رامبه‌ربه مرۆڤ دۆستی هه‌یه.
كه‌ژاڵ ده‌ڵێ:
لەسووچێکی کەشکۆڵی پێشمەرگەیەکدا
بەهەناسەی پەنجەکانت
ئەم چەند دێڕەت بۆ هاوڕێیەکت نووسی بوو
ئەی هاوڕێکەم زۆر دڵنیام
ئەوکاتانەی کە پێکی عەشق هەڵدەگری
سروودی شەهید بوون دەچڕی
ئافرەتێکیش لەبرساندا
لەسایەی کۆشکێکی بڵندا
لەدەرگای ئاسمان دەدا
کێ دەزانێ دایکی تۆیە
کێ دەزانێ ئێستا گڵکۆکەی لەکوێیە؟
له‌و وێنه‌یه‌دا شاعیر به‌پشت به‌ستن به عیززه‌تی نه‌فس ده‌ریده‌خات
كه‌چی مایه‌ی دڵته‌نگی یه له‌یاده‌وه‌ری مرۆڤایه‌تیدا نه‌وه‌كو یاده‌وه‌ری
شاعیرێتی، به‌ڵام له‌نووسینی ده‌قه‌شیعریه‌كه‌دا په‌ناده‌بات بۆچۆنیه‌تی
بیناكردنی شیعره‌كه نه‌وه‌كو ماناكه‌ی،له‌ڕووی پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌یه‌كی
توندوتۆڵی نێوان پێشمه‌رگه وه‌كو كه‌سێكی تێكۆشه‌ركه‌چاكه‌ی به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی میهره‌بانه‌وه هه‌یه به‌دایك و به‌ئاسمانه‌وه هه‌تا
ده‌گاته ناوگۆڕو پاشان دیارنه‌مان بۆهه‌تاهه‌تایه، ئه‌وه‌ش به
پرسیاركردن له‌شوێنی گۆڕوتێكه‌ڵبوونی كات و شوێنه‌كان به‌رجه‌سته‌ده‌بێت،
به‌ڵام به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی شاعیرانه ،كه‌مترین شتێكیش كه‌له‌باره‌یه‌وه
بگوترێ ئه‌وه‌یه كه‌خۆشی بینین له‌دڵته‌نگبوون ڕێچكه‌یه‌كی "ماسۆشی"يه.
له به‌شێكی تری هه‌مان هۆنراوه‌دا شاعیرده‌ڵێ:
هەموو پەنجەکان جوانن
تەنیا ئەو پەنجەیە نەبێ
ئەڵقەیەک داگیری دەکا؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته وه‌كو وێنه‌یه‌ك سه‌دان جار له‌لایه‌ن
شاعیرانی كورد و جیا له كوردیش به( نێر‌و مێ)وه خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵام
ئێمه له‌به‌رامبه‌ر یه‌ك حاڵه‌تدا راده‌وه‌ستین وبه‌س، چونكه‌حاڵه‌ته
مرۆڤ دۆستیه‌كان هاوشێوه‌ن له‌خه‌م و خۆشیه‌كانیاندا، ئه‌گه‌ر له‌شاعیرێكه‌وه
بۆشاعیرێكی تر پێوه‌ری جیاوازیشیان هه‌بێت بۆخه‌م و په‌ژاره‌كان.
دانانی باری هه‌ستی به شێوازی نواندن له‌لایه‌ن شاعیره‌وه
دانانی حاڵه‌ته مرۆڤ دۆستیه‌كه‌یه،به‌ومانایه‌ی كه‌دڵته‌نگبوونی تاك
ئاماژه‌یه بۆدڵته‌نگی گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌جیاوازی ره‌نگ وڕه‌گه‌زو
مه‌ودای گریان و خۆشیه‌كان له‌وحاڵه‌تانه‌ی كه‌پێویستمان پێیه‌تی، ئه‌وه‌ش
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی مه‌رگێك ده‌بیستین كۆڕی بۆ ده‌به‌ستین بۆئه‌وه‌ی
چێژ له‌دڵته‌نگیمان وه‌ربگرین، له‌به‌رئه‌وانه‌ش نیه كه‌دڵته‌نگی ئێمه‌یان
پێ خۆشه،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ررێچكه‌ی رۆمانسیه‌تی فه‌ڕه‌نسی
كاوێژده‌كه‌ین.
لە نێو رەنگى بێ رەنگى زەمەندا
دایکم دڵێکى هەیە رەنگاورەنگ
لەئاسمانى دواى شکستێکى شۆڕش دەچێ و
رەنگەکان بەیەکدا نووساون
دڵى دایکم رەنگى سپییە،
شیرى سپى لەمەمکەکانى دەچۆڕێ و
سپیەتى بەفر بەسەر قژیدا باریوە
دایکم سپییە
* * * * *
دڵى دایکم رەنگى سوورە
جۆگەلەى خوێنى رەنگێکى درێژ
بەوێدا رەتدەبێ
خوێنى کوڕ لەشەڕى براکان و
خوێنى کچ لە جەنگى بوکێنى
دایکم سوورە
بەردەوام دووکەڵى سوور
لەجگەرى سوتاوى هەڵدەستا
دوای ئه‌و خوێندنه‌وه سه‌رپێییە بۆئه‌وكۆمه‌ڵه شیعره‌ی "كه‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر"پرسیارێك له‌خوێنه‌ر ده‌كه‌ین، ئه‌ویش ئایا كاریگه‌ری
شیعرله‌سه‌رده‌می شه‌هیدان ،له‌سه‌رده‌می نووسین وتۆماركردن، له
دوورمه‌ودای بینراو و نه‌بینراوه‌كان چه‌نده؟ به‌دڵنیاییشه‌وه هه‌موو
شتێك ره‌ونه‌ق وجوانی خۆی هه‌یه‌و دوای قوربانیدان و‌گیان به‌خشین بۆسه‌ربه‌ستی
ده‌رده‌كه‌وێ ، سه‌ربه‌ستی ته‌واو.
ماڵپه‌ڕی
که‌ژاڵ
ئیبراهیم خدر
|