چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئاسۆ گۆران ئه‌ندامی سکرتاریه‌تی فیدراسێۆنی .
کۆنگره ده‌بێت ته‌ئکید بکاته‌وه له ڕێکخراوێکی توند‌و تۆڵ و مه‌حکه‌م تا بتوانێ وه‌ڵامی ئه‌و لێشاوه گه‌وره‌یه‌یی په‌نابه‌ران بداته‌وه که ڕۆژانه عێراق جیده‌هێڵن و ڕوو له دنیاده‌که‌ن
ئاسۆ گۆران پ1/کۆنگره‌ی فیدراسێۆن ڕۆژانی 25،26-8له ستۆکهۆڵم ده‌به‌سترێ چاوه‌ڕوانیتان له‌م کۆنگره‌یه چییه؟ له‌م کۆنگره‌یه‌دا ده‌تانه‌وێت له ڕێگای باس و بڕیاره‌کانی کۆنگره‌و به‌شداریکردنی ئێوه فیدراسۆن به‌ره‌و چ نموونه‌یه‌ک له ڕێکخراوی په‌نابه‌ری هه‌نگاو هه‌ڵگرێ.
و1/زیاتر له 14ساڵه فیدراسیۆن نه‌خشی به‌رچاوی هه‌بووه له تورکیا‌و سوریاوه بگره تا ئه‌وروپاو ئوسترالیا‌و کندا کۆمه‌کی هه‌زاران په‌نابه‌ری کردوه سه‌رسه‌خت و شێلگیرانه به‌دوای چاره‌نوسیانه‌وه بووه. ئه‌بێت کۆنگره ئه‌م نه‌خشه به‌رچاوترو فراوانتر بکات و پلانی تۆکمه‌تری هه‌بێت بۆ ئه‌مڕۆ، له کاتێکدا عێراق له‌لایه‌ک به ده‌ست داگیرکاری ئه‌مریکا‌وه و له‌لایه‌کی تره‌وه به ده‌ست هێزه تیرۆریسته‌کانه‌وه له و په‌ڕی نه‌هامه‌تیدا یه بنه‌ماکانی ژیان له کۆمه‌ڵگای عێراقدا وجودی نیه بۆیه ئه‌مڕۆ له هه‌ر کاتێکی تر په‌نابه‌ران و هه‌ل و مه‌رجی ژیانیان چاوه‌ڕێی هیمه‌تی ئێمه‌ن.
پ2/به بڕوای ئبه بڕوای ئێوه ئه‌رک و ئه‌وله‌ویه‌ت وهه‌ڵسو‌ڕانی فیدراسێۆن ئه‌م ده‌وره‌یه ده‌بێت چی بێت و له پێناو به‌رگری و داکۆکی له مافه‌کانی په‌نابه‌ران؟
و2/ پێم وایه ئه‌وله‌ویه‌ت وکاره‌کانی فیدراسێۆن ڕۆشنه.کۆنگره ده‌بێت فیدراسۆن رێکخراوتر بکات ڕیزه‌کانی گه‌وره‌تروو یه‌کگرتووترو به‌رفراوان تر بکات هه‌یکه‌لی رێکخراوه‌یی ڕۆشنتر بێت بۆ خۆمان و بۆ خاڵکیش. گه‌رچی من خۆم گه‌شبینم له‌م باره‌یه‌وه به‌ڵام ده‌بێت خۆمانی بۆ ئاماده‌بکه‌ین.
پ3/به‌بڕوای ئێوه شێوازی کار‌و ئه‌وله‌ویه‌تی کاری فیدراسێۆن ده‌بێت چی بێت؟
و3/ده‌کرێت به دوو خاڵ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه. 1-کۆنگره ده‌بێت تاکید بکاته‌وه له ڕیکخراوێکی توند‌و تۆڵ و مه‌حکه‌م تا بتوانێ وه‌ڵامی ئه‌و لێشاوه گه‌وره‌یه‌یی په‌نابه‌ران بداته‌وه که ڕۆژانه عێراق جێده هێلن و ڕوو له دنیا ده‌که‌ن. 2- کۆنگره ده‌بێت کاربکات بۆ پیدا کردنی ئیمکاناتی مالی زۆر تا ئۆفیسه‌کانی فیدراسۆن به ڕه‌سمی بکرێنه‌وه‌و پێشوازی له په‌نابه‌ران بکه‌ن وه به تایبه‌تی کردنه‌وه‌ی ئۆفیس له ووڵاتانی دراوسێی عێراق. که ئه‌مه کارێکه هه‌ر ئێستا ده‌بێت ده‌ستی بۆ به‌رین.
پ4/پێشبینی یا پێشنیاری چ جۆره گۆڕانکاریه‌ک ده‌که‌ن له‌سیاسه‌ت و به‌رنامه‌و ئامانجه‌کانی فیدراسیۆن؟
و4/پێم وایه فه‌زای کۆنگره نه‌خشی پێشبینیه‌کانمان دیاری ده‌کات. وه ده‌بێت کۆنگره گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی له هه‌یکه‌لی رێکخراوه‌که‌دا بکات که ئه‌مه بۆ خۆی به‌شێکه له خاڵه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی کۆنگره. له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی تریشدا پێشنیاره‌کانم به جۆرێک باس کردوه. ئه‌وه‌ی گرنگه‌وه باسم نه‌کردبێت ئه‌وه‌یه ده‌بێت کۆنگره گرنگی به‌بواری ڕاگه‌یاندن بدات.
|