'' یه‌که‌م هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ به‌رێز'' ئه‌نداز حه‌وێزی '' سه‌رۆکی '' پارتی لیبرالی کوردستان .پارته پرته‌قالییه‌که‌ی کوردستان سازدانی: ئاسۆ ئه‌حمه‌د ساڵح ئه‌نداز حه‌وێزی: * زه‌مانی کوردایه‌تی ته‌واوبوو. * کوردستان ته‌نها وڵاتی کورد نییه. * شێخایه‌تی مه‌زنترین نه‌گبه‌تی مێژووی کورده. * قادری و نه‌قشبه‌ندی نه‌یانهێشت ده‌وڵه‌تی کوردستان دروستبێت. * مام جه‌لال و کاک مه‌سعود نه‌یانتوانی ببن به ده‌وڵه‌تمه‌دار. * شه‌ڕی رۆژگار شه‌ڕی نێوان ئیسلامیزم و لیبرالیزمه. * تورکیا هێرشی نه‌کرده سه‌ر پ ک که، به‌ڵکو هێرشی کرده سه‌ر که‌مالیزم. * گه‌وره‌ترین دوژمنی، ئه‌مڕۆمان ئێرانه. * له‌زه‌مانی برایمه‌ره‌وه چاره‌نووسی که‌رکووک دیاریکراوه. * ده‌وڵه‌تی کوردستان بۆ ئه‌مریکا گرنگ نییه. کوردستان رێگای نه‌وته. * نه‌وتی که‌رکووک هه‌رگیز هی کورد نه‌بووه. * گه‌نده‌ڵی له کوردستاندا، کولتوره، ره‌وشتی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی خێڵهکایهتییه.
ئه‌مانه و گه‌لێ باسی تر، ئه‌نجامی گفتوگۆیه‌کی کراوه بوون له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دارێکی بێده‌نگ و بێپه‌رده.
بۆ یه‌که‌مین جار ناوی کاک ئه‌ندازم به‌رچاوکه‌وت ساڵی 2003 بوو. ئه‌وکاته‌بوو که پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی پارتێکی لیبرالی له سایته کوردیه‌کاندا بڵاوکرده‌وه. له‌وده‌مه‌وه ئاره‌زووی دیتنی ئه‌م لیبراله کورده‌م له‌کن دروستبوو. پاش پێنج ساڵ و وه‌ک لایه‌نگرێکی پارتی لیبرالی کوردستان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م له له‌ندن بۆ ره‌خسا. له دانیشتنێکی دورودرێژدا، به مرۆڤێکی کراوه و گه‌شبین گه‌یشتم که راشکاوانه به کۆمه‌ڵێ دیدو بۆچوونی سه‌رنجراکێش و ناباوه‌وه چێژێکی تایبه‌تی به چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا. خوێنه‌ری به‌ڕێز، له‌به‌ر درێژی باسه‌کان، به شیاوتربوو به‌لامه‌وه که خود پارێزی له پێشه‌کیه‌کی درێژبکه‌م و سه‌نگی دیداره‌که له ئامێزی پرسیار‌و وڵامه‌کاندا بهێڵمه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیش بۆ خودی خوێنه‌ر. جا فه‌رموون ئێوه‌ی و یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنی سه‌رۆکی پارته پرته‌قاڵیه‌که‌ی کوردستان، کاک ئه‌نداز حه‌وێزی.
ئاسۆ: کاک ئه‌نداز، ده‌مه‌وێ پرسیاره‌کانم به گووته‌یه‌کی سه‌یری جه‌نابتان ده‌سپێبکه‌م. به‌ڕێزتان ده‌ڵێن که قۆناغی کوردایه‌تی ته‌واو بوو. مه‌به‌ستت چییه ؟ و چۆن بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ستی وه‌ک ئێمه ده‌شێ که کوردایه‌تی نه‌که‌ین؟
ئه‌نداز : ئه‌من نه‌م گوتووه قۆناغی کوردایه‌تی ته‌واو بوو، به‌ڵکو گوتوومه و ده‌ڵێم زه‌مانی کوردایه‌تی ته‌واو بوو، چوونکه گشت زه‌مانێک بریتیه له کۆمه‌ڵێ قۆناغ. گشت زه‌مانێک راستیه‌کانی تایبه‌تن به‌خۆی. که زه‌مان گۆڕا واته راستیه‌کان گۆڕان. بۆ نموونه بۆ ماوه‌ی شه‌ش هه‌زار ساڵ ئه‌سپ خێراترین ئامرازی په‌یوه‌ندی بوو. په‌یدابوونی شه‌مه‌نه‌فه‌ر و ئۆتۆمبیل ئه‌و راستییه‌ی نه‌گۆڕی. به‌ڵکو به‌رده‌وام بووین له به‌کارهێنانی خێرایی ئه‌سپ وه‌ک پێوانه بۆ شه‌مه‌نه‌فه‌ر و ئوتۆمبیل. که‌واته شه‌مه‌نه‌فه‌ر و ئوتومبیل له بواری په‌یوه‌ندیدا، ده‌که‌ونه زه‌مانی خێرایی ئه‌سپ به‌ڵام له قۆناغی جیاوازدا. به په‌یدابوونی ته‌له‌فیزێۆن زه‌مان گۆڕا، نه‌ک قۆناغ. راستییه‌کان گۆڕان. به هاتنی ئینته‌رنێت دیسان زه‌مان گۆرا و راستیه‌کان گۆڕان. ئه‌مه بۆ روونکردنه‌وه‌ی جیاوازی نێوان قۆناغ و زه‌مان. گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی پرسیاره‌که‌ت، ده‌ڵێم .. به‌ڵێ له دیدی منه‌وه زه‌مانی کوردایه‌تی ته‌واوبوو. ئه‌مڕۆ ئێمه له زه‌مانێکی نوێداین که زه‌مانی کوردستانیه‌ته نه‌ک کوردایه‌تی. تا له‌مه تێبگه‌ین ده‌بێ بزانین زه‌مانی کوردایه‌تی چ زه‌مانێک بوو. به‌پێی شیکردنه‌وه‌ی من نه‌ته‌وه‌ی کورد یه‌کێ بوو لو قوربانییه هه‌ره مه‌زنه‌کانی دوو جه‌نگه جیهانیه‌که‌ی سه‌ده‌ی رابردوو. وه‌ک ئه‌نجامێکی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م کورد بوو به که‌مایه‌تی له کۆمه‌ڵێ وڵاتی جیاوازدا. کۆتایی جه‌نگی جیهانیی دووهه‌میش کوردی خسته فاقه‌ی جه‌نگی سارده‌وه. کورد به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا دابه‌شکرابوو. له‌و ولاتانه ئێران و تورکیا سه‌ر به ئۆردوگای رۆژئاوایی بوون و سوریا و عیراق سه‌ر به ئۆردوگای رۆژهه‌ڵاتیبوون. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که له‌و قۆناغه‌دا نه رۆژئاوا و نه رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ بوونی کورددابوون. واته داننان به مافه‌کانی کورددا له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی دوو زل هێزه‌که ( سۆڤیه‌ت و ئه‌مریکا) و هاوپه‌یمانه‌کانیان نه‌ده‌گونجا. ئه‌ڵبه‌ته وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان سوودیان له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌رگرت و توانا فه‌رهه‌نگی و رامیاری و هێزه سه‌ربازیه‌کانیان خسته خزمه‌ت ناساندنی کورد وه‌ک به‌شێک له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب یاخود تورک یاخود فارس. شۆڕشی کورد له‌و سه‌رده‌مه‌داو له دیدی هه‌موو لایه‌که‌وه به سۆڤیه‌ت و ئه‌مریکاوه به یاخیبوونێکی ناوخۆیی لێکده‌درایه‌وه. بۆیه کوردایه‌تی له دیدی منه‌وه و به کورتی ئه‌و خه‌باته‌یه که کورد له سه‌رده‌می پاش جه‌نگی چیهانی یه‌که‌مدا و به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می جه‌نگی ساردا ده‌یکرد بۆ ناساندنی خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی جۆدا و جیاواز له عه‌ره‌ب، تورک و فارس. ئه‌و خه‌باته‌یه که کورد ده‌یکرد بۆ ناساندنی خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن زمان و فه‌رهه‌نگێکی تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆ. بۆیه خه‌باتی سیاسی کورد له‌و قۆناغه‌دا بۆ ئۆتۆنۆمی بوو. بۆ مافی کورد بوو له ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی که تێیدا ده‌ژی. ترۆپکی ئه‌م خه‌باته کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه بوو. کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، هه‌رچه‌نده ئه‌مریکا و سۆڤیه‌ت دانیان پێدانه‌نا، به‌ڵام ئابڵوقه‌ی سه‌ر کوردی شکاند و پێناسه‌ی کوردی له‌ئاستی جیهاندا له که‌مایه‌تییه‌وه گۆڕی به نه‌ته‌وه. وێنه‌کانی هه‌ڵه‌بجه نه‌ته‌وه‌یه‌کی نوێیان پێشکه‌ش به جیهانکرد. نه‌ته‌وه‌یه‌ک که نه عه‌ره‌به، نه تورکه و نه فارسه. ئه‌م تراژیدیا مه‌زنه بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی گه‌یاند به ئامانج. کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز له تورک و عه‌ره‌ب و فارس به جیهان ناسێندرا. ئێمه له‌پاش هه‌ڵه‌بجه‌وه، پێویستیمان به‌وه نه‌ما شه‌ڕ بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی پێناسه‌ی ستالین بکه‌ین بۆ نه‌ته‌وه. پێویستیمان به‌وه نه‌ما که بسه‌لمێنین که هه‌ین. ئه‌و زه‌مانه، زه‌مانی کوردایه‌تی بوو. زه‌مانێک تایبه‌تبوو. خاوه‌ن داده و پێداویست و قۆناغی خۆی بوو. ئه‌مڕۆ که‌س ناڵێت و که‌س ناتوانێ بڵێ کورد نییه. جیهان به تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌وه دان به بوونی کورددا ده‌نێن وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی جودا و خاوه‌ن فه‌رهه‌نگێکی سه‌ربه‌خۆ. بۆ جیهان به گشتی و بۆ کێشه‌ی کوردستان به تایبه‌تی کۆتایی جه‌نگی سارد، سه‌ره‌تای زه‌مانێکی نوێبوو. له‌سه‌ر ئاستی جیهانی پرۆسه‌ی گۆڕنی نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاتان ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌مریکا، رۆلی پۆلیسی جیهانی گرته ئه‌ستۆ و ده‌ستی به باسی پرۆژه‌ی فیدرالییه‌تکرد له ناوچه کێشه‌داره‌کاندا، له‌وانه دارفور و ئه‌لبانیا و باشووری کوردستان. سه‌ره‌تای په‌ییوه‌ندیکردن به‌م زه‌مانه نوێیه‌وه بۆ ئێمه‌ی کورد له ره‌وی مه‌زنه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. له ره‌وی مه‌زنه‌وه زه‌مانی کوردایه‌تی کۆتای پێهات و زه‌مانێکی نوێ ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌وێش زه‌مانی کوردستانیه‌ته، نه‌ک کوردایه‌تی. کوردستانیه‌ت زه‌مانێکی مێژوویی نوێیه. که ئامانجه‌که‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سیاسی کوردستانه. نه‌ک ده‌وڵه‌تی کورد. که قۆناغی یه‌که‌می، قۆناغی رێگا خۆشکردنه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی هاوڵاتی کوردستانی. که مه‌رج نییه کورد بێت یاخود زمانی کوردی بێت. له‌م زه‌مانه‌دا هاوڵاتیانی کوردستان به جیاوازی ره‌گه‌ز و زمان و دین و جینده‌ریانه‌وه، وه‌ک هاوڵاتی ولاتێک به‌ناوی کوردستان، پێکه‌وه خه‌بات ده‌که‌ن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سیاسی کوردستان. واته ئێمه له زه‌مانی خه‌بات بۆ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه پێمان نایه زه‌مانی خه‌بات بۆ خاک، بۆ کوردستان. بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌م جیاوازییه وه‌ک کورد، له دیدی منه‌وه، پێویستیمان به په‌یبردنه، پێویستیمان به ده‌رککردنی دوو راستییه. یه‌ک که کێشه‌که‌مان ئه‌مڕۆ کێشه‌ی خاکێکی داگیرکراوه، نه‌ک کێشه‌یه‌کی کولتورییه. دوو، کوردستان وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه و فره‌زمان و فره دیینه. تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌م دوو راستییه له‌م زه‌مانه‌دا، تووشی کێشه‌مانده‌کات. وه‌ک نموونه بۆ راستی یه‌که‌م، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن حکومه‌تو و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌کانی عیراق، تورکیا و سوریا و ئێران‌دا، باس له‌وه ناکرێ که کورد هه‌یه یان نییه، به‌ڵکو باس له‌وه ده‌کرێ که کوردستان هه‌بێ یان نا. باس له‌وه ده‌کرێ گه‌ر کوردستان په‌یدابوو نه‌خشه‌که‌ی چه‌نده و چۆنه. له‌سه‌ر ئاستی جیهانیشدا هه‌مان دادوستان هه‌یه. کوێ کوردستانه و کوێ کوردستان نییه، ئه‌م پرسیاره پرسیاری سه‌ره‌کی زه‌مانی نوێیه. بۆ روونکردنه‌وه‌ی راستی دووه‌میش ده‌ڵێم، یه‌ک، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ولات نه‌ماوه که یه‌ک تاکه نه‌ته‌وه‌ی تێدا بژی. وڵاتانی جیهانی ئه‌مڕۆ له قۆناغی پێکهاته‌ی فره نه‌ته‌وه‌یی و فره‌که‌لتوریدان. کوردستان له دێرین مێژووه‌وه فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره کولتووری بووه. راسته کورد زۆرینه بووه، به‌ڵام کورد تاکه نه‌ته‌وه نه‌بووه، ئێمه چه‌ند خاوه‌نی کوردستانین، ئاسووری و کلدان و ئه‌رمه‌نی و تورکمان و عه‌ره‌بوو .... هتد. خاوه‌نی کوردستانن. چه‌ند ئیسلام خۆی به خاوه‌نی کوردستان ده‌زانی، ئه‌وه‌نده‌ش مه‌سیحی و جوو، و ئێزدی و یارسان و عه‌له‌وی .... هتد خاوه‌نی کوردستانن. مه‌به‌ست، له‌م زه‌مانی کوردستانیه‌تدا گرنگ نییه ره‌گه‌زت، یاخود زمانت یاخود دینت چییه. به‌ڵکو گرنگ ئه‌وه‌یه که هاوڵاتی یه‌ک وڵاتین و خه‌ڵکی کوردستانین و خه‌بات بۆ ئازادی کوردستان ده‌که‌ین.
ئێمه گه‌ر له زه‌مانی کوردستانیه‌تدا کوردایه‌تی بکه‌ین ئه‌نجامه‌کانی نه‌گونجاوده‌بن به خودی سه‌رده‌مه‌که چوونکه ره‌وته‌که نه‌گونجاوه به سه‌رده‌مه‌که. نموونه‌ی زندووش بۆ ئه‌مه کێشه‌ی که‌رکوکه. یه‌کیه‌تی و پارتی له که‌رکوکدا کوردایه‌تییان کرد. کێشه‌که‌یان کرد به كێشه‌ی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان. له 2003 وه جاوه‌ڕوانن عه‌ره‌به هاورده‌کان بڕۆن و کورد بێته‌وه که‌رکوک. ئه‌مه دیدێکی کوردانه‌یه نه کوردستانیانه. له دیدێکی کوردستانیه‌وه، کێشه‌که له‌وه‌دا نییه که چه‌ند عه‌ره‌ب و کورد و تورکمان له که‌رکوکدان. کێشه‌که چاره‌ی له‌وه‌دا نییه که عه‌ره‌ب بڕوا و شار به‌جێبێڵن. کێشه‌که له‌وه‌دایه که که‌رکوک شارێکی کوردستانییه و ده‌بێ به‌شێک بێت له هه‌رێمی کوردستان. جا کێی تێدا ده‌ژی بابژی خوایده‌کرد هه‌مووی عه‌ره‌ب ده‌بوو. له دیدێکی کوردستانییه‌وه، ئێمه پێویستیمان به سه‌رژمێر و رفراندۆم نییه. پێویستیمان به‌وه نییه که عه‌ره‌ب که‌رکوک به‌جێ بێلێ، به‌ڵکو پێویستیمان به‌وه‌یه که که‌رکوک بخه‌ینه‌وه سه‌ر کوردستان بێشه‌ڕکردن له‌سه‌ر نه‌ته‌وه و دین و زمان چونکه شه‌ڕه‌که شه‌ڕی خاکه نه‌ک کولتور. یه‌کیه‌تی و پارتی ده‌بوایه ئه‌م ساڵانه له که‌رکوکدا به‌کاربێنن بۆ به‌هێزکردنی هه‌ستی ئنتما بۆ کوردستان و به‌هێزکردنی هه‌ستی کوردستانیه‌ت له ناو عه‌ره‌ب و تورکمان و ئه‌رمه‌نی و ئاسوورییدا نه‌ک چاوه‌ڕوانی پاره‌بن له حکومه‌تی به‌غداوه تا ته‌عویزی عه‌ره‌به هاورده‌کان بده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بینین که سیاستی کوردایه‌تی په‌که‌که له باکوری کوردستاندا بووه هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی زازا و عه‌له‌وی له کورد و هه‌وڵدانیان بۆ دیتنه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نوێ. هه‌مان هه‌وڵ له‌ناو ئێزدی و فه‌یلی و هه‌ورامیشدا له باشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا رووی دا، هۆیه‌که‌شێ به‌کارهێنانی کوردایه‌تییه له زه‌مانی کوردستانیه‌تدا. بۆیه کوردایه‌تی کردن له‌سه‌رده‌می کوردستانیه‌تدا ده‌بێ به توندره‌وی نه‌ته‌وه‌یی. ده‌بێ به فاشییه‌ت ده‌بێ به راسیسم. ئه‌مه‌یه جیاوازی، زه‌مانی کوردایه‌تی زه‌مانی خه‌بات بوو بۆ پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مڕۆ ئێمه له زه‌مانێکی نوێداین، ئه‌ویش زه‌مانی کوردستانیه‌ته. زه‌مانی خه‌باته له وڵاتێکی فره‌ڕه‌نگ و فره دین و فره‌کولتور، بۆ خاک و سنوور. که‌ی ئه‌م راستیه‌مان گوارکرد و هه‌زم کرد هه‌نگاوی یه‌که‌مان نا به‌ره‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سیاسی کوردستان. نه‌ک ده‌وڵه‌تی سیاسی کورد. ئه‌م دوو دیده جیاوازن، یه‌که‌میان لیبرالانه‌یه و ئه‌و تریان فاشیزمانه‌یه.
ئاسۆ: باشه کاک ئه‌نداز له‌م زه‌مانی کوردستانییه‌ته‌دا، سیاسه‌تی ئه‌مریکا و ولاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان و به تایبه‌تی تورکیای که له‌م ماوه‌یه‌دا هێرشی سه‌ر کوردستانی کرد چۆن ده‌بینی.
ئه‌نداز: وڵامه‌که به شیکردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریکی ده‌سپێده‌که‌م. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، دوو پایه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش نه‌وت و ئاسایشی ئیسرائیله. له دیدی منه‌وه هاتنی ئه‌مریکا بۆ عیراق په‌یوه‌ندی به هه‌ردوو پایه‌وه هه‌یه به‌ڵام پتر کێشه‌ی نه‌وته، و ئه‌مریکا نایه‌وه‌ێ به هیچ جۆرێ کێشه‌ی نه‌وتی هه‌فتاکان رووبداته‌وه. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مڕۆ، ئاشکرایه که نه‌وت له ته‌واوبووندایه و گه‌ڕان به‌دوای وزه‌ی جێگر سه‌رئێشه‌یه‌کی رۆژانه‌ی جیهانه. ئه‌مریکا وه‌ک مه‌زنترین ئابووری ئه‌م زه‌مانه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دانییه که وڵاته نه‌وتیه‌کان داگیرکات، ئه‌مریکا توانای کڕینی نه‌وتی هه‌یه، به‌ڵکو هه‌وڵده‌دات که رێگای گه‌یاندنی نه‌وت به ئه‌مریکا مسۆگه‌رکات، لێره‌دایه گرنگی کوردستان بۆ ئه‌مریکا ده‌رده‌که‌وێ. کوردستان، به‌تایبه‌تی باشوور و باکووری، واته به‌شی عیراق وتورکیای گرنگن بۆ سیاسه‌تی ئه‌مریکی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێگای نه‌وتن نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وتدارن. ئه‌م دوو به‌شه‌ی کوردستان دوو هێلی نه‌وتی گرنگیان پیادا ده‌ڕوا، یه‌ک نه‌وتی عیراق دوو نه‌وتی ئازه‌ربایجان. بۆیه ئاسایش و ئارامی و به‌رقه‌راری له کوردستانی عیراق و تورکیادا گرنگن بۆ گه‌یاندنی نه‌وت به ئه‌مریکا له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌کانی تورکیاوه. ئه‌مه‌یه که ئه‌مریکا هه‌وڵی بۆ ده‌دات واته نه‌مانی کێشه له‌و ناوچانه‌دا که نه‌وتی پێداده‌ڕوا. ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا له ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ی نه‌وه‌تداری جیهان له‌ڕێی هێزی سه‌ربازییه‌وه دوو ده‌روازه‌ی بۆ نه‌وت کردۆته‌وه، یه‌کیان که‌نداوی فارسییه و ئه‌وتریشیان به‌نده‌ره‌کانی تورکیان. گه‌ر له‌مه بگه‌ین، په‌ی به‌وه ده‌بین که بۆچی ئه‌مریکا هه‌وڵی چاکردنی، یاخود ئاره‌زووی خۆشبوونی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کوردستان و تورکیا ده‌کات. بۆچی ئه‌مریکا لایه‌نگری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده له عیراق و تورکیا. کوردستانی تورکیا ئه‌مڕۆ قوڵاییه بۆ کوردستانی عیراق به‌رده‌وامی رێگای نه‌وته بۆیه کردنیان به یه‌ک بازار، کردنیان به یه‌ک ناوچه‌ی ئابووری بۆ سیاسه‌تی نه‌وتیی ئه‌مریکا گرنگه.
ئاسۆ: قسه‌کانت ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که نه‌وتی که‌رکوک هی کورد نییه. دروست تێگه‌یشتووم؟
ئه‌نداز: نه‌وتی که‌رکوک هه‌رگیز هی کورد نه‌بووه. له کۆتایی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه موڵکی به‌ریتانیا و عراق بووه. ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا بڕیاری چاره‌نووسی ده‌دات نه‌ک کورد و تورک و عه‌ره‌ب. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به پێی ده‌ستووری نوێی عیراق، هه‌رێمی کوردستان رێژه‌ی هه‌یه له نه‌وتی عیراقدا. ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێک و ده‌سکه‌وتێکی مه‌زنه. به‌ڵام هه‌تا ئه‌مڕۆ کورد نه‌وتی نییه. هه‌رچه‌نده له هافتاکاندا حزبی به‌عس هه‌مان پێشنیاری هه‌بوو که ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی رێژه‌ی هه‌بێ له نه‌وتی که‌رکوکدا. کاکه ئاسۆ، له روانگه‌ی منه‌وه، گه‌ر ئه‌مریکا بیویستایه نه‌وتی که‌رکوک بخاته ژێرده‌ستی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تای داگیرکردنی عیراقه‌وه که‌رکوکی ده‌خسته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. له راستیدا ئه‌و کێشه‌یه‌ی که ئه‌مڕۆ له که‌رکوکدا هه‌مانه کێشه‌یه‌که ئه‌مریکا دروستی کرد، مه‌به‌ستیش چاره‌سه‌رکرنی کێشه‌که‌یه به شێوه‌یه‌ک که جێی ره‌زامه‌ندی گشت لایه‌ک بێت. نه ره‌زامه‌ندی ته‌نها کورد. ئه‌مریکا تا ئه‌مڕۆ به‌لایه‌وه گرنگ نییه که که‌رکوک به‌شێک بێت له کوردستان، به‌ڵام به‌لایه‌وه گرنگه که که‌رکوک ناوچه‌یه‌کی بێ کێشه بێت. ئه‌وه‌شت له‌بیر نه‌چێ که ده‌ستووری کاتی عیراق له‌سه‌رده‌می برایمه‌ردا و به‌ئیمزای سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی و پارتی بڕیاری فیدرالیه‌تی پارێزگاکانی تێدادراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که پارێزگای ته‌ئمیم که پایته‌خته‌که‌ی که‌رکوکه مافی هه‌یه هه‌رێمێکی فیدرالی سه‌ربه‌خۆ دروستکات. باوه‌ڕیشناکه‌م که ئه‌مریکا یان عه‌ره‌بی عراق یان تورکمان ئه‌م چاره‌سه‌ریان پێناخۆشبێت. ئه‌وڕۆژه‌ی که که‌رکوک که‌وته سه‌رکوردستان ده‌بێ بزانین که گۆڕان له ستراتیژی نه‌وتیی ئه‌مریکا دا په‌یدابووه.
ئاسۆ: کاک ئه‌نداز تۆ ده‌ڵێی که کورد که‌رکوکی فرۆشتووه، گه‌ر وه‌هابێت قودسی کوردستان و دڵی کوردستان چیلێهات؟
ئه‌نداز: ئه‌من نه‌مگوتووه که‌رکوک فرۆشراوه و وشه‌ی کوردیشم به‌کار نه‌هێناوه، به‌ڵکو یه‌کیه‌تی و پارتیم به‌کارهێناوه. ئه‌م دوو حزبه‌ش دوو حزبن و هه‌موو کورد نین. به‌کارهێنانی وشه‌ی فرۆشتن و کرین له سیاسه‌تدا قسه‌یه‌کی قورسه، ئه‌من به‌کاری ناهێنم. به‌ڵام ده‌ڵێم، تایبه‌ت به کێشه‌ی که‌رکوک، ئاره‌زووه سیاسیه‌کان جیاوازن. یه‌کیه‌تی و پارتی دژ به‌وه نین که که‌رکوک بێته‌وه سه‌ر کوردستان، نه‌خێر پێشیان خۆشه و کاریشی بۆ ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌من که دیارده‌کان لێکده‌ده‌مه‌وه، هیچ ئاماژه‌یه‌ک نابینمه‌وه تا ئه‌مڕۆ که بڵێ ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوکه بۆ کوردستان. که‌رکوک و هه‌موو عیراق له‌ژێر ده‌ستی ئه‌مریکادایه. دۆستایه‌تی عه‌ره‌بی عراق بۆ ئه‌مریکا گرنگه، و سیاسه‌تی یه‌کیه‌تی و پارتی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی که‌رکوک له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو که ئه‌مریکا ناچاربکات سیاسه‌تی که‌رکوکی بگۆڕێ. له سه‌ره‌تاوه سیاسه‌تێکی لاواز بوو. جێی داخه له دیدی منه‌وه، که یه‌کیه‌تی و پارتی له‌سه‌ره‌تاوه له‌مباره‌وه ئاشکرا و شه‌فافانه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا هه‌ڵسو که‌وتیان نه‌کرد و پتر خه‌می کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و لایه‌نگیریان بوو.
ئاسۆ: واته چاره‌نووسی که‌رکوک چییه؟
ئه‌نداز : که‌رکوک، گه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه. که‌رکوک ده‌بێ به ناوچه‌یه‌کی فیدرالی سه‌ربه‌خۆ. به کوردی و به کورتی، زووتریش گووتم که ئه‌و دۆخه‌ی که کێشه‌ی که‌رکوکی تێیدایه، دۆخێکی ده‌سکردی ئه‌مریکایه و یه‌کیه‌تی و پارتی هه‌وڵده‌ده‌ن موویه‌ک له به‌راز بکه‌نه‌وه. دوور نییه که سه‌رکردایه‌تی ئه‌م دوو حزبه دژ به‌وه نه‌بن که که‌رکوک ببێت به فیدرالییه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به مه‌رجێ کورد تێیدا زۆربه‌بێت. به هیوای ئه‌وه‌ی که له قۆناغێکی تردا که‌رکوک بتوانێ له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه خۆی به کوردستانه‌وه ببه‌ستێته‌وه، چوونکه ئه‌م مافه له ده‌ستووردا هه‌یه. ئه‌م ئاره‌زوه بۆ موسلیش هه‌یه. به‌ڵام تا ئه‌م کاره رووبدا ده‌بێ په‌یوه‌ندیکردن به‌کوردستانه‌وه قازانجی هاوڵاتیانی که‌رکوکی تێدابێ. هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ، کێشه‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی زۆره له سه‌رو هه‌موویانه‌وه، هه‌ره‌سهێنانی پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت و مۆدێرنیزمه. ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا تۆتالیتاریزمانه‌یه، ده‌سه‌ڵاتی تاکه حزبه، هاوکات ره‌وره‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت له عیراق به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان خێراتره و دروستره. ئایا 5 ساڵی تر یاخود 15 ساڵی تر له که‌رکوکێکی فیدرالی دیموکراسی ئه‌مریکیدا کێ ئاماده‌یه ژیانی خۆی تێکدا تا ببێت به به‌شێک له ناوچه‌یه‌کی که له‌ژێر باری گرانی مۆنۆپۆلی سیاسی و ئابووریدا ناڵه‌ی دێ.
ئاسۆ: کاک ئه‌نداز، تا زنجیره‌ی پرسیاره‌کانم نه‌پسێ، ده‌مه‌وێ به‌ر له‌وه‌ی که قوڵبینه‌وه له باسی هه‌رێمی کوردستان، ده‌مه‌وێ به‌ڕێزتان وڵامی پرسیاره سه‌ره‌کیه‌که تواوکه‌یت. با ده‌ست به باسکردنی دیدت به‌رابه‌ر به تورکیا و ئێران بکه‌ین. حه‌زیشده‌که‌م که وڵامه‌که‌ت به باسی تورکیا ده‌سپێبکه‌یت. دیدت به‌رابه‌ر به سیاسه‌تی تورکیا چۆنه و به‌تایبه‌تی هێرشی ئه‌م دوایه‌ی بۆ باشووری کوردستان؟
ئه‌نداز : ئه‌ڵبه‌ته تورکیا له رۆژی دروسبوونیه‌وه وه‌ک کۆمارێک مه‌زنترین دووژمنی نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه. ئه‌م مێژووه‌ش مێژوویه‌کی ئاشکرایه و پێویستی به شیکردنه‌وه‌ی من نییه. به‌ڵام تورکیای ئه‌مڕۆ، تورکیای سه‌ده‌ی رابوردوو نییه. کورد له تورکیادا، له‌پاش 1991 ژیانی گۆڕا. ئه‌مڕۆ کوردی قسه‌ده‌کرێ، گۆرانی کوردی لێده‌درێ، له خۆ پیشاندنه‌کاندا ئاڵای کوردستان به‌رز ده‌کرێته‌وه. تورکیای که‌مالی له دیدی منه‌وه له هه‌ره‌سدایه و پرۆسه‌یه‌کی نوێ له ئارادایه. وه‌ک به‌راورد له‌گه‌ل ئێران و سوریا، تورکیا خێراترین پرۆسه‌ی گۆرانی تێدایه. سیاسه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مریکا و دیفاکتۆی ئۆتۆنۆمی باشووری کوردستان هه‌نگاوه‌کانی گۆڕانی تورکیایان خێراترکردووه. تورکیا هه‌تا ماوه به‌لای که‌مه‌وه دراوسێی کوردستانێکی فیدراله. ئه‌مه راستییه‌کی ئاشکرایه لای سیاسه‌تمه‌دارانی ده‌وڵه‌تی تورکیا. بوونی کوردستانێکی فیدرال بێگومان کار له باری وڵاتانی هاوسێ ده‌کات و رێگا بۆ پتربوونی مافی کورد له‌و وڵاتانه‌دا خۆشده‌کات. بۆیه کێشه‌ی کورد له تورکیادا له‌یه‌که‌م قۆناغی زه‌مانی کوردستانیه‌تدایه، بۆیه ئه‌مڕۆ کوردی باکور پێویستی به میتودی سیاسی و فه‌رهه‌نگی نوێیه تا بتوانێ ئه‌وپه‌ڕی سوود له گۆڕانه‌کان وه‌رگرێ. گه‌ر بێمه‌وه سه‌رباسی ده‌وله‌تی تورکیا به‌گشتی، له روانگه‌ی منه‌وه ئه‌مڕۆ تورکیا کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی مه‌زنی هه‌یه، ئه‌م کێشه‌یه له پله‌ی یه‌که‌مدا په‌یوه‌ندی به کورده‌وه نییه به‌ڵام کێشه‌ی کورد تیایادا به‌کارده‌هێنرێ. کێشه‌ی تورکیا ئه‌مڕۆ کێشه‌ی نێوان ئیسلامیز و که‌مالیزمه. چه‌ند ساڵێکه پارتێکی ئیسلامی حوکمی تورکیا ده‌کات، ورده ورده به گژ ده‌ستوردا ده‌چێ، ده‌ستوریش ده‌ستووری که‌مالیسته‌کانه. ئیسلامیه‌کان له‌م ستێزه‌دا پێویستیان به ده‌نگ و لایه‌نگرتنه، ئه‌مه هه‌وڵی سه‌ره‌کییانه، چونکه ته‌نها له رێگه‌ی پشتگیریه‌کی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانه‌وه ده‌توانن جه‌نگی که‌مالیزم و ده‌ستوورگۆڕین ببه‌به‌وه. له‌م جه‌نگه ناوخۆییه‌دا ده‌نگی کورد گرنگه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که ئیسلامیه‌کان پێویستیان به ده‌نگی کورده بۆ سه‌رخستنی بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌که‌یان، نه‌ک بۆ داننان به مافی کورددا. نابێ له‌بیرمان بچێ که که‌مال ئه‌تاتۆرک کورد سه‌ریخست، به‌ڵام مافی کوردی نه‌دا.
هه‌رچۆنێک بێ کێشه‌ی کورد و کوردستان ئه‌مڕۆ له تورکیادا هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشناوه هه‌رچه‌نده له تورکیای ئه‌مڕۆدا گۆڕان له رێژه‌ی مافی کورددا جگه له فاکته‌ری ستێزی ناوخۆیی پتر په‌یوه‌ندی به فاکته‌ری ده‌ره‌کییه‌وه هه‌یه که له خۆیاندا ئه‌نجامی زه‌مان گۆڕان و کۆتایی جه‌نگی ساردن. نموویه‌ی ئه‌م فاکته‌رانه‌ش وه‌ک باسم کرد بۆنی کوردستانی فیدرال، سیاسه‌تی ئه‌مریکی، سیاسه‌تی یه‌کیه‌تی ئۆروپی، گلۆبالیزه‌یشن، نه‌مانی جه‌نگی سارد و له‌ده‌سدانی گرنگی سه‌ربازیی تورکیا بۆ ناتۆ. لاوازبوونی خودی ناتۆ. جاران تورکیا گرنگ بوو چونکه سنووری له‌گه‌ڵ یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت بوو. ئه‌مڕۆ وڵاتانی ده‌وروپشتی تورکیا جگه له ئێران و سوریا هه‌موویان دۆستی ئه‌مریکان. بۆیه ئه‌مڕۆ تورکیا به‌دوای شناسنامه‌یه‌کی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێ. شناسنامه‌یه‌ک که پتر به جیهانی پاش جه‌نگی سارد گونجابێت. ئه‌من پێشم دوورنییه که شناسنامه نوێکه‌ی ئیسلامی بێت، ئه‌ڵبه‌ته به‌هێزبوونی ئیسلامیزم له تورکیادا کاری له کوردستانی تورکیاش کردووه. به‌کورتی تورکیا له‌م زه‌مانه نوێیه‌دا ده‌یه‌وێ جێگای خۆی بکاته‌وه. چونکه تا ئه‌مڕۆ بێ جێیه.
ئاسۆ : ئه‌ی دوا هێرشی تورکیا بۆ باشووری کوردستان و یارمه‌تی ئه‌مریکا له‌م هێرشه سه‌ربازیه‌دا چۆن ده‌بینی.
ئه‌نداز : به‌کورتی، ئامانجی هێرشی ئه‌مجاره‌ی تورکیا شکان بوو نه‌ک سه‌رکه‌وتن و ئه‌مریکا به موافه‌قه‌ی حکومه‌تی تورکیا یارمه‌تی له‌شکری تورکیایدا که بشکێ نه‌ک سه‌رکه‌وێ. ده‌زانم ئه‌م قسه‌یه له قسه‌یه‌کی سه‌ریر ده‌کات، به‌ڵام ئه‌مه دیدی منه. وه‌ک باسم کرد تورکیا ئه‌مڕۆ کێشه‌یه‌کی ناو خۆیی مه‌زنی هه‌یه. حکومه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌رکه‌وتن پێویستی به شکانی له‌شکری تورکیا هه‌یه، له‌شکری تورکیا خۆی به پارێزه‌ری که‌مالیزم ده‌زانێ. تا که‌مالیزم بشکێ ده‌بێ له‌شکر بشکێ. ئه‌م شکانه له قازانجی کۆمه‌ڵێ لا‌یه‌نه. له‌وانه حکومه‌تی ئیسلامی تورکیا، هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مریکا، یه‌کیه‌تی ئۆروپی ، وڵاتانی کێشه‌دار به‌تایبه‌تی یۆنان و قوبرس. ئه‌و گۆڕانه‌ی که ئه‌ملایه‌نانه چاوه‌ڕوانین پێویستی به شکانی له‌شکری تورکیا هه‌یه. نابێ له‌بیرمان بچێ که تورکیا 25 ساڵه هێرش ده‌کاته سه‌ر کوردستان. تورکیا گشت به‌هارێک هێرشی کردۆته سه‌ر کوردستان به باکور و باشووریه‌وه، به‌ڵام جیاوازی ئه‌مجاره‌یان رۆلی میدیای جیهانی بوو که له‌شکری تورکیای وه‌ک له‌شکرێکی دۆڕاو نیشاندا. ئه‌م شکانه رێگا به حکومه‌تی تورکی و ئه‌مریکاو یه‌کیه‌تی ئۆروپی و عیراق و هه‌رێمی کوردستان و په‌که‌که‌دا که به رای گشتی تورکیا بڵێن، چیمان گووت ؟ نه‌مان گووت کێشه‌ی کورد به شه‌ڕ چاره‌سه‌رناکرێت. بۆیه، به‌پشتبه‌ستن به‌م دیده‌م، ده‌ڵێم، هێرشی ئه‌مجاره به‌ڵای که‌مه‌وه سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده له‌تورکیا و ده‌رگای بۆ گۆڕانی رایگشتی تورکی سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد کرده‌وه.
ئاسۆ : ئه‌ی ئێران، چۆنده‌بینی؟
ئه‌نداز : ئه‌من هه‌میشه ئیرانم پێ خه‌ته‌رتر بووه له تورکیا. سیاسه‌تی ئێران به درێژایی مێژووی پانئیرانستانه بووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌میشه کوردی عیراقی به‌کار هێناوه. گومان له‌وه‌دا نییه که شۆڕشی کوردی عیراق له سه‌ده‌ی رابردوودا پێویستی به‌و قوڵاییه هه‌بووه که ئێران بۆی فه‌راهام کردووه. هه‌میشه‌ش زانیومانه که ئێران به‌کارمان دێنێ، به‌ڵام ناچاربووین. سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی کورد له شه‌سته‌کاندا ده‌ستی ئێرانی تێدابوو. ره‌دکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئۆتۆنۆمی 1974 ده‌ستی ئێرانی تێدابوو. هه‌ره‌سی هه‌فتاو پێنج ده‌ستی ئێرانی تێدابوو. باوه‌ڕناکه‌م هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی بکه‌م، گه‌ر بڵێم که سه‌رکردایه‌تی پارتی له هه‌فتاو چواردا به فه‌رمانی شای ئێران ده‌ستی به‌شه‌ڕکرده‌وه. ئه‌من ئه‌مڕۆ که ئاوڕ له‌و رووداوه مێژوویانه ده‌ده‌مه‌وه، ئێران به خه‌ته‌رتر ده‌بینم له تورکیا. گه‌ر باری ئه‌مڕۆش لێکده‌ینه‌وه، ده‌بێ بڵێم که ئێران هێشتا به‌کارمان دێنێ ئه‌مجاره‌یان دژ به ئه‌مریکا، سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تیش له دیدی خۆیانه‌وه ئێران به‌کار دێنن وه‌ک کارتێک به‌رانبه‌ر به‌ئه‌مریکا. ئێران له راستیدا ئه‌مڕۆ وه‌ک گورگه‌که‌ی هه‌یاسی خاسی لێهاتووه کورد و عه‌ره‌بو و تورک به‌کاری دێنێ بۆ موعامه‌له‌کردن له گه‌ڵ سیاسه‌تی ئه‌مریکا. پرسیاره‌گرنگه‌کان لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌مه سیاسه‌تێکی دروسته یان نا دروسته ؟ ئایا کورد پێویستی به قوڵایی ئێران ماوه؟ ئایا گه‌ر ئه‌مریکا، که‌رکوک نه‌داته‌وه به کوردستان، یه‌کیه‌تی و پارتی ئاماده‌ن بچنه‌وه شاخ و پشت به ئیران ببه‌ستن و دژ به‌ئه‌مریکا شه‌ڕبکه‌ن ؟ له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه ئایا یه‌کیه‌تی و پارتی ئاماده‌ن ده‌ست له‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵگرن که له هه‌رێمی کوردستان و له عیراقدا هه‌یانه ؟ گه‌ر ئاماده‌بن ده‌س له ئمتیازه‌ته‌کانیان هه‌ڵگرن ده‌ڵێین باشه ئه‌م دوو پارته ئاماده‌ن شه‌ڕی ئه‌مریکا بکه‌ن، که من خۆم پێم زه‌حمه‌ته وابێت. به‌ڵام گه‌ر ئاماده نه‌بن دژایه‌تی ئه‌مریکا بکه‌ن، گه‌ر ئاماده نه‌بن ده‌سله‌ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگرن، پرسیارێکی مێژوویی دێته‌پێش، بۆچی دۆستایه‌تی له‌راده‌به‌ده‌ری ئێران ؟ ولامی ئه‌مه‌ش ده‌مانباته باسی سیاسه‌تی دروست و نادروست.
ئاسۆ : کاک ئه‌نداز، له قسه‌کانته‌وه هه‌ست به‌وه ده‌که‌م که به‌ڕێزتان دژ به سیاسه‌تی ئه‌مریکان، ئایا دروست تێگه‌یشتووم ؟
ئه‌نداز : نه‌خێر، دروست تێنه‌گه‌یشتوویت. ئه‌من دژ به سیاستی ئه‌مریکا نیم. هاتنی ئه‌مریکا سوودی ئێمه‌ی تیابووه. کۆتایی جه‌نگی سارد له‌به‌رژه‌وه‌ندی کورد و کوردستاندا بووه. ئه‌م رێکخستنه‌وه جیهانگیریانه که ئه‌مریکا ده‌ستیداوه‌تێ سوودی ئێمه‌ی تێدابووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌میشه به‌لای منه‌وه گرنکه ئه‌وه‌ی که ئایا سیاسه‌تی ئێمه چییه. ئه‌مریکا مه‌زنترین وڵاتی جیهانی ئه‌مڕۆیه. عیراقی داگیرکردووه. له‌م داگیرکردنه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه و مافی خۆشیه‌تی که خه‌بات بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی بکات. هه‌تا ئه‌مڕۆ کورد زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بوووه له‌م گۆڕانه‌دا. له راستیدا گه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریکی وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه ئێمه قازانجمان به‌رده‌وامه. بۆیه من رخنه‌م له سیاسه‌تی ئه‌مریکا نییه، چوونکه سیاسه‌تی ئه‌مریکایه نه‌ک هی من. مه‌به‌ستی سیاسه‌تی ئه‌مریکاش هه‌مێشه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکایه نه‌ک ولاتی که. ئه‌مه ئاساییه، ئه‌مه راستیه، ئه‌مه سیاسه‌تێکی دروسته. پرسیاری مه‌زنی من له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وه‌یه ، ئایا سیاسه‌تی یه‌کیه‌تی و پارتی چییه و چۆنه ؟ سیاسه‌تێکی خراپه یان چاک ؟ ئه‌میه که من هه‌وڵده‌ده‌م جه‌ختی له‌سه‌ربکه‌م. ئه‌م سیاسه‌ته چاکه و ئه‌و سیاسه‌ته خراپه، هه‌مان ره‌وشتیشم به‌رابه‌ر به سیاسه‌تی ئه‌مریکی هه‌یه، چاکی و خراپی ئه‌و سیاسه‌ته بۆ کێشه‌ی کوردستان جێی و چه‌نده.
ئاسۆ : کاک ئه‌نداز، کاتی ئه‌وه هاتوووه که له‌سه‌ر گوته‌یه‌کی تری به‌ڕیزتان راوه‌ستم و داوای شیکردنه‌وه‌ی بکه‌م. له چه‌ند لایه‌نێکه‌وه گوێم لێبووه که بڕێزتان گوتووتانه، مه‌زنترین هۆی به‌رده‌وامی داگیرکردنی کوردستان و نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردستان شێخایه‌تییه نه‌ک سیاسه‌تی وڵاته داگیرکه‌ره‌کان. ئایا ئه‌مه دروسته ؟ گه‌ر وایه مه‌به‌ستتان چییه ؟
ئه‌نداز : به‌ڵێ دروسته. ئه‌م بۆ چوونه‌م ئاوه‌ڕدانه‌وه‌یه‌که له مێژووی کورد. له روانگه‌یه‌کی مێژوویه‌وه هه‌میشه پرسیارێکم له مێشکدابووه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، بۆچی کورد وه‌ک چواره‌م نه‌ته‌وه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌وڵه‌تی دروست نه‌کردووه؟ بۆچی خاوه‌ن ژیار و حه‌زاره‌تێکی مه‌زن و سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه، بۆ هه‌میشه به‌شێک بووه به ژیاره‌کانی ناوچه‌که، بۆ هه‌میشه هێزێکی سه‌ربازی بووه و له‌لایه‌ن میلله‌تانی تره‌وه به‌کار هاتووه؟ ئه‌م پرسیارانه و کۆمه‌ڵێکی تر له مێشکی مندا جێی خۆیان دیتبووه‌وه و وێڵی وڵامیام بووم. گه‌ر مرۆڤ مێژووی کوردستان به هزرێکی شیکه‌رانه و رخنه‌گرانه‌وه بخوێنێته‌وه هه‌ستده‌کات له چه‌ندین شوێندا زنجیره‌ی مێژووی پسانی تێکه‌وتووه، قه‌فی پچڕا‌و و بزری تێدایه، له‌پڕ مێژوومان له شووێنێکه‌وه بازده‌داته شووێنێکی تر، بۆشایی تێدایه. مێژوونووسی کوردیش بازی به‌سه‌ر ئه‌م بۆشایانه‌دا داوه، واشده‌زانم که هۆیه‌که‌ی له‌وه‌دایه که ئێمه له قۆناغی کوردایه‌تیدا که قۆناغی گه‌ڕان بوو به دوای شناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یدا کوێرانه مێژوومان ده‌خوێنده‌وه و ده‌نووسییه‌وه و هه‌وڵمان ده‌دا، له شێوازوو و ره‌وشتی نووسینه‌وه‌دا لاسایی ره‌وشتی عه‌ره‌ب و فارس و تورک بکه‌ینه‌وه له مێژوونووسینه‌وه‌دا و کورد گه‌وره‌که‌ین و بکه‌ین به خاوه‌نی گشت ژیاره‌کان. ئه‌م ره‌وشته شۆڤینستانه، که له‌سه‌رده‌می کوردایه‌تیدا هۆ و روونکردنه‌وه‌ی شیاوی خۆی هه‌بووه ئه‌مڕۆش رێگره له به‌مێژوو چوونه‌وه‌دا و دروستکردنی هه‌ڵسه‌نگاندنی نوێ و ورخنه‌گرتن له راستیه‌کانی. ئه‌م ره‌وته شۆڤینیستانه، هه‌رچه‌نده به‌رهه‌می سه‌رده‌مێکی گه‌لێ تایبه‌تبوو. بواری ئه‌وه‌ی نه‌داین که بێباکانه و به‌جورئه‌ته‌وه له که‌موکوڕیاکانمان بکۆڵینه‌وه تا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه. دروسکردنی ئه‌م جۆره پرسیارانه بۆ من گرنگ بوون. پێشکه‌وتن هه‌تا هه‌بێ ده‌بێ پرسیار هه‌بێ. که پرسیار دروستنه‌کرا پێشکه‌وتن دروست نابێت. ژیار ، پرسیار دروستی ده‌کات. ژیار رخنه دروستی ده‌کات. مێژووی کورد، مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ مێژووه. مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌که که هه‌میشه له ژێر سێبه‌ری مێژوویتردا ئارای هه‌بووه به‌ڵام هه‌رگیز خودی مێژوو نه‌بووه. به‌دیهێنانی هاوڵاتی کوردستانی و دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سیاسی کوردستان پێویستی به لابردنی باقوبریقی مێژوو هه‌یه. پێویستی به تێگه‌یشتنێکی جیاواز هه‌یه بۆ مێژوو.
ئاسۆ : کاک ئه‌نداز، پرسیاره‌که‌ی من تایبه‌ته به شێخایه‌تی. بۆچی شێخایه‌تی زیانی به کێشه‌که‌مان گه‌یاندووه؟ هه‌تا روونتریش بم له پرسیاره‌که‌مدا، به‌ڕێزتان به پێی ئه‌و قسه‌یه‌ی که من گویم لێبووه، گوتووتانه : کورد که‌وتۆته فاقه‌ی قادریه‌ت و نه‌قشبه‌ندیه‌ته‌وه. گه‌ر ئه‌م قسه‌یه هه‌ڵه‌یه بۆم راستکه‌ره‌وه ؟
ئه‌نداز : قسه‌که گه‌لێ دروسته، ئه‌من ئینکاری ناکه‌م و له‌سه‌ریشی سووڕم. بۆ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه پێویستم باسکردنی کورته‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه تا وه‌ک ئه‌نجام به ئه‌مڕۆ بگه‌ین و له ئه‌مڕۆ تێبگه‌ین. یه‌ک، وشه‌ی شێخ ، وه‌رگێرانی عه‌ره‌بییه بۆ وشه‌ی پیر. پیریش پله‌یه‌که‌ی دینی موغانه نه‌ک زه‌رده‌شتیه‌ت، چوونکه موغایه‌تی به‌ر له زه‌رده‌شتیه‌ت هه‌بووه. بۆیه ته‌نها له ناو کورددا شێخ، پیاوێکی ئاینی و خاوه‌ن ته‌ریقه‌ته. نه عه‌ره‌ب نه فارس و نه‌تورک شێخی دینی هه‌یه. هه‌تا ئه‌مڕۆ شێخی کورد ده‌روێش و موردیدیان هه‌یه له ناو عه‌ره‌ب و تورک و ئه‌فغانی و پاکستانیدا. واته شێخی کورد سه‌رکرده‌یه‌کی دینی کۆمه‌ڵێ نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه. له دیدی منه‌وه شێخی کورد یه‌کسانه به ئیمام و ئایه‌توولای شیعه، که هه‌ردووکیان پاشماوه و به‌رده‌وامی موغانی پێش ئیسلامن. ئه‌ڵبه‌ته، به‌کورتی، موغه‌کان پیاوی ئایینی بوون، قه‌شه‌و مولای دینه کۆنه‌کانمان بوون. به‌ڵام گۆڕانی دین هه‌رگیز واتای گۆڕانی ده‌وری موغانی نه‌گه‌یاندووه. که میترای بووین. موغ سه‌رکرده بووه. که زه‌رده‌شتی بووین موغ سه‌رکرده‌بوو. به مه‌رجێ زه‌رده‌شت که خۆی موغ بووه، له دینی موغان یاخیبووه و دژیان وه‌ستاوه. هه‌رچۆنێ بێت، له سه‌رده‌می زیروانیزم و مانیزیشمدا موغ ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ست نه‌داوه. له سه‌رده‌می ئیسلامیشدا له‌ناو کوردا و فارس‌دا مانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان پاراست و ته‌ریقه‌تی تایبه‌تی خۆیان دروستکردو بوونه‌وه به ئایه‌تووڵاو و شێخ. به‌کورتی مێژووی موغ مێژوویه‌کی پڕ خه‌باته بۆ ده‌سه‌ڵات. موغ هه‌میشه ده‌سه‌ڵات په‌رست بوون. پاش روخانی ماد، موغه‌کان به‌رده‌وام دژ به هه‌خامه‌نشه‌کان له شۆڕشدا بوون، پاش ئه‌وه‌ش خه‌باتیان بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات هه‌ر به‌رده‌وام بووه تا توانیان له ئوسته‌خر، ده‌وله‌تێکی بچووکی موغ دروستکه‌ن، که پاشان گه‌وره‌بوو و بوو به ده‌وڵه‌تی ساسانی. جیاوازی ده‌وڵه‌تی ساسانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی تر له‌وه‌دا بوو که سه‌رکرده‌ی دین و دنیا یه‌ک که‌س بوو. واته ده‌سه‌ڵاتی دینی و دنیه‌وی له ده‌ستی یه‌ک که‌سدا بوو. که ئه‌ویش موغ بوو. ده‌وڵه‌تی ساسانی ده‌وڵه‌تی موغان بوو. وه‌ک فاتیکانی ئه‌مڕۆبوو. پاپا که باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دینییه، سه‌رۆکی سیاسی وڵاته‌که‌شه. واته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌وله‌ت و دین له ده‌ستی یه‌ک که‌سدایه. ئه‌مه‌یه مۆدێلی ده‌وڵه‌تی موغان. ده‌وڵه‌تێکه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دینی له ده‌ستی، که‌سێکدایه که باڵاترین نوێنه‌ری دینه. ده‌وله‌تی ئیسلامیش که په‌یدا بوو، هه‌مان شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ساسانی گرته خۆ. خه‌لیفه‌ی دروستکرد. جمهوریه‌تی ئیسلامی ئیرانیش ئه‌مڕۆ کۆپیه‌کی ده‌وڵه‌تی ساسانییه. به‌کورتی شیعایه‌تی و شێخایه‌تی یه‌ک سه‌رچاوه‌یان هه‌یه. گه‌ر دروست له‌م بۆچوونه مێژوویه بگه‌ین، له شێخی کورد و ده‌وری شێخایه‌تی تێده‌گه‌ین. شێخ هه‌میشه خه‌بات بۆ ئه‌وه ده‌کات که ده‌سه‌ڵاتی دینی و سیاسی له‌ده‌ستی خۆیدابێت. ئه‌وجا چ ناوچه‌که‌ی گه‌وره‌بێت یان بچووک گرنگ نییه. ئه‌مه باکگراوندێکی گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له بۆچوونی من. جا لێره‌وه بازده‌ده‌مه زه‌مانێکی تر، که سه‌رده‌می میرنشینه کوردیه‌کانه. ئه‌ڵبه‌ته ئاشکرایه که کورد کۆمه‌ڵێ میرنشینی هه‌بووه. ئه‌مه‌ش هه‌م به‌پێی تۆپۆگرافیای کوردستان و هه‌م به پێی داده‌کانی ئه‌و زه‌مانه دۆخێکی ئاسایی بووه. ئه‌ڵبه‌ته ده‌رفه‌تیشه که ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌م که وشه‌ی میر په‌یوه‌ندی به دیانه‌تی میتراییه‌وه هه‌یه و له ئه‌میری عه‌ره‌بی وه‌رنه‌گیراوه به‌ڵکو ئه‌میری عه‌ره‌بی له میری میتراییه‌وه وه‌رگیراوه. به‌هه‌رحاڵ میرنشین، واته گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له لادێوه بۆ شار. میرنشین شاردروستده‌کات، پایته‌خت دروستده‌کان، که ناوه‌ندێکی فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه. میرنشینه‌که پێشده‌که‌وێ و به‌هێزده‌بێ، هه‌وڵی فراوانکرنی ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌دات وڵاته‌که‌ی گه‌وره‌ده‌کات. ده‌وڵتی سه‌ربه‌خۆ دروستده‌کات. ئه‌م پرۆسه مێژووییه له هه‌موو جیهاندا رویداوه و ره‌وتێکی مێژوویی تابه‌ت به شوێنێک نییه. به‌ڵام له‌ناوچوونی له‌پڕی ئه‌و هه‌موو مێرنشینه، کێشه‌ی لای من دروستکرد. بۆ دیتنه‌وه‌ی وڵامیش ده‌بێ باوه‌ڕمان به‌وه‌بێت که هیچ گۆڕانێک نییه که فاکته‌ری ده‌ره‌کی و ناوخۆیی یاخود ناوه‌کی نه‌بێ. هۆیه‌کانی هه‌ره‌سی گشت ژیارێکیش هه‌میشه فاکته‌ری ده‌ره‌کی و ناوخۆیی هه‌یه. گه‌ر ئێمه له‌م باسه‌دا ئاماژه بۆ رۆڵی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و سه‌فه‌وی و قاجاربکه‌ین. ئه‌مانه فاکته‌ری ده‌ره‌کین. ئه‌ی فاکته‌ره ناووخۆییه‌کان چێ بوون ؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه که لای من دروست بوو. ئه‌من که ته‌ماشای مێژووی کوردستان ده‌که‌م، ده‌بینم که له‌ماوه‌یه‌کی مێژووی کورت‌دا، میرنشینه‌کان نه‌ک هه‌ر له‌ناوبران به‌ڵکو هیچ جۆره ئاسه‌وارێکیان نه‌ما، نه‌وه‌شیان نه‌ما. کوان نه‌وه‌کانی میره‌کان؟ بۆ له‌قه‌بی میریان نه‌ما ؟ کوا موڵکی میره‌کان؟ کوا ئه‌رزیان؟ کوا کۆشک‌و ته‌لاریان؟ کوان ئه‌و خێزانانه‌ی که میر بوون؟ کوا ده‌وریان؟ کوا ده‌سه‌ڵاتیان؟ هه‌مووی له‌پڕ کوژایه‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌ده‌نسقه‌ست سڕابنه‌وه له مێژوو. ولامی ئه‌م پرسیارانه ته‌نها له رێگه‌ی فاکته‌ری ده‌ره‌کیه‌وه نادرێته‌وه. له دیدی منه‌وه ته‌نها ئاماژه‌کردن بۆ ده‌وری عوسمانی و ئێران به‌س نییه. هه‌موو وڵامه‌که نییه. ده‌بێ له فاکته‌ره ناوخۆییه‌کانیش بکۆڵینه‌وه. جارێکی تر تا به‌وڵام بگه‌ین ده‌بێ له میرنشین بگه‌ین له رووانگه‌یه‌کی ژیارییه‌وه. میرنشینی قۆناغێکی گۆڕانی گرنگ بووه، میرنشینی ده‌وڵه‌تێک بووه که ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌ده‌نی حوکمی ده‌کرد نه‌ک دینی. میرنشینی پێویستی به پایته‌خت بووه. واته شار. شاریش، شارستانیه‌ت به‌به‌رهه‌م دێنێ. شار چینی ناوه‌ند به‌به‌رهه‌م دێنێ. چینی ناوه‌ندیش نه‌ته‌وه دروستده‌کات، ده‌ڵه‌ت دروستده‌کات. ئه‌مه‌یه قه‌فه پساوه‌که‌ی پرۆسه‌ی شارستانیه‌ت له کوردستاندا. له‌پر هه‌مووی ڕما و شار بووه‌وه به لادێ. جا ده‌بینین له گه‌ڵ نه‌مانی شارستانیه‌تی میرنشینه‌کان جۆره سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسی نوێ له کوردستاندا په‌یدابوو. ئه‌ویش شێخ بوو. سه‌رکرده‌ی شۆڕشه‌کانی کورد له کۆتایه‌کانی سه‌ده‌ی 18 تا ئه‌مڕۆ شێخه. جا له دیدی منه‌وه نه‌مانی شارستانیه‌تی میرنشینه‌کان و پساندن و خامۆشکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی شارستانیه‌ت له کوردستاندا وه‌ک چۆن به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و ئێرانی تێدا بوو و گرنگ بوو بۆ رێنه‌دان به دروستبوونی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌روه‌هاش به‌رژه‌وه‌ندی شێخانی تێدابوو که سه‌رکرده‌ی ئاینی بوون و هه‌میشه ئاره‌زووی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی و سیاسیان ده‌کرد. میرایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی شێخی که‌م کردبووه‌وه. شارستانیه‌ت ده‌وری لادێی، که مه‌ڵبه‌ندی شێخانه، که‌م کردبووه‌وه. فه‌رهه‌نگێکی زاڵکردبوو که له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی خێله‌کایه‌تیدا له کێشه‌دابوو. که‌واته له‌وده‌مه مێژوویه‌دا له نێوان شار و لادێ ستێز و سراع هه‌بوو. به‌کورتی به پشتیوانی دوو ده‌وڵه‌تی مه‌زنی ئه‌وسه‌ده‌مه فه‌رهه‌نگی لادێ شارستانیه‌ته نه‌وباوه‌که‌ی کوردستانی له‌باربرد و پرۆسه‌که‌ی پساندو کوردی وه‌ک لادێی هێشته‌وه و شاره‌کانیش بوون به گوندی مه‌زن. واته له‌ده‌سدانی شارستانیه‌ت و زاڵبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی لادی هه‌م به ئاره‌زووی جه‌نابی شێخ بوو هه‌م له‌سوودی بوو. به‌کورتی له دیدی منه‌وه، له‌سه‌رده‌مێکی مێژوویی تایبه‌تدا به‌رژه‌وندی ده‌وڵه‌تی عوسمانی و پیاوه‌ئاینیه‌کان، که شێخ باڵاترین نوێنه‌ریه‌تی له کوردستاندا یه‌کیان گرته‌وه‌و و شێخ به‌ره‌زامه‌ندی دوزلهێزه‌که بووه میراتگری میر. نه‌مانی میر، شێخی کرد به خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دینی و سیاسی، به‌ڵام شێخ به پێچه‌وانه‌ی میره‌وه هه‌میشه پارێزه‌ری خیلافه‌ته. جا چۆن میرنشینه‌کان ناوچه‌کانیان به‌شکردبوو و هه‌وڵێ فراوانکردنی ئه‌و ناچانه‌یان ده‌دا، شێخانیش به هه‌مان شێوه ناوچه‌کانیان له نێوان ته‌ریقه‌کان به‌شکردبوو و هه‌وڵێ فراوانبوون و پترکردنی مورید و ده‌روێشیان ده‌دا. له کوردستانی ئێمه‌دا دوو ته‌ریقه گه‌وره‌بوون و ده‌ستیان به‌به‌رکانی کرد. یه‌کیان قادری بوو که زۆربه‌ی ناوچه سۆرانیه‌کانی گرتبوه‌وه، ئه‌وه تریشیان نه‌قشبه‌ندی که زۆربه‌ی ناوچه‌کانی بادینانی گرتبوه‌وه. ئه‌مڕۆ شێخه قادریه‌کان سه‌ر به یه‌کیه‌تین که سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی شێخی تاله‌بانه و شێخانی نه‌قشبه‌ندیش سه‌ر به پارتین که سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی شێخی بارزانه. ئه‌مڕۆش به چه‌شنی جاران رێگرن له شارستانیه‌ت. رێگرن له به‌هێزبوونی چینی ناوه‌ند. چوونکه به‌هێزبوونی چینی ناوه‌ند ده‌سه‌ڵاتی شێخایه‌تی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئاشکراشه که ئه‌مڕۆ له کوردستاندا فه‌رهه‌نگی خێڵه‌کایتی له بوژانه‌وه‌دایه. بۆیه ئه‌وانه‌ی که باسی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ڵته‌رناتیڤ ده‌که‌ن ده‌بێ بزانن تاکه ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ فه‌رهه‌نگی شێخایه‌تی، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و به‌هێزبوونی چینی ناوه‌نده. شێخایه‌تی ئه‌مڕۆ وه‌ک جاران له کوردستاندا پارێزه‌ری فه‌رهه‌نگی خێڵهکایهتییه.ئه‌مه دید و قسه‌ی منه.
ئاسۆ : باشه کاک ئه‌نداز، ئه‌مڕۆ له‌کوردستاندا دکتۆر و ئه‌ندازیارو مامۆستا‌و پرۆفیسۆرمان هه‌یه، ئه‌مانه چینی ناوه‌ند نین ؟
ئه‌نداز : نه‌خێر، بۆ ؟ چینی ناوه‌ند، به‌رهه‌می شه‌هاده نییه. چینی ناوه‌ند، به‌رهه‌می کولتورێکی تایبه‌ته، واته به‌رهه‌مێکی فه‌رهه‌نگییه. چینی ناوه‌ند به‌رهه‌می شارستانیه‌ته، واته مه‌ده‌نیه‌ت. هه‌تا مه‌ده‌نیه‌ت نه‌بێ چینی ناوه‌ند نابێت. ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له کوردستاندا ده‌خوێنن و شه‌هاده وه‌رده‌گرن، به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگی خێڵه‌کایه‌تین و که‌لتوری شاره‌کانی کوردستانیش که‌لتوری لادێیه. خوێندکارانی کوردستان له‌ناو ئه‌و که‌لتوره‌دا گیریان خواردووه. مه‌نتالیتێتی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی مه‌نتالیتێتی کۆمه‌ڵگه‌ی شارستانی نییه. ده‌روێشن، له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شێخان بۆ شار مه‌نتالیتێتی خێڵ و لادێ رووی له به‌هێزبوون کرد. گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ عیراقی په‌نجاکان ده‌بینین ره‌وته‌که جیاوازبوو. ئه‌وانه‌ی که خوێندنیان ته‌واوده‌کرد چینیان ده‌گۆڕی. له چینی چوتیارانه‌وه ده‌گوازرانه‌وه بۆ چینی ناوه‌ند. چوونکه پله‌وکاری ده‌که‌وته ناو سه‌قافه‌تێکی جیاوازه‌وه. ئه‌م که‌لتوره جیاوازه که‌لتوری کورد نه‌بوو به‌ڵکو که‌لتوری عیراقێک بوو که سه‌نته‌رێکی بۆ شارستانیه‌ت دروستکردبوو، واته به‌غدای پایته‌ختی عراق. بۆیه چینی ناوه‌ندی کورد که له په‌نجاکاندا وه‌ک چینێکی به‌هێزده‌رکه‌وه‌ت له‌راستیدا به‌رهه‌می ده‌وڵه‌تی عراقبوو، نه‌ک شارستانیه‌تی کورد. ئه‌م نموونه‌یه بێ گومان بۆ ئیران و تورکیاش ده‌سده‌دات. مامۆستایه‌کی شاری به‌غدا له مامۆستایه‌کی شاری کۆیه مه‌ده‌نیتربوو. چوونکه له‌ناو که‌لتورێکی شارستانیدا ده‌ژیا، به‌ڵام مامۆستاکه‌ی کۆیه له ناو که‌لتوری لادێ‌دا ده‌ژیا، هه‌ردووکیش مامۆستابوون. ئه‌و مامۆستایه‌ی کۆیه‌ت بگواستایه‌ته‌وه به‌غدا، چه‌ند ساڵێک له‌وێ بژیابایه. ده‌گۆڕا، له که‌لتوری خێڵ و لادێ رزگاری ده‌بوو. چونکه به‌غدای ئه‌وده‌مه له‌پرۆسه‌ی شارستانیه‌تدا بوو. بۆیه چینی ناوه‌ند به شه‌هاده نییه. به‌ڵکو به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگێکی تایبه‌ته. به‌رهه‌می شارستانیه‌ته. له په‌نجاکان و شه‌ته‌کاندا، گه‌لێ له ئه‌کادیمیانی کورد کوردستانیان به‌جێهێشت و که‌وتنه به‌غدا، هۆیه‌که‌ی ته‌نها سیاسی نه‌بوو. به‌ڵکو که‌لتوریش بوو. چینی ناوه‌ندی کورد له عیراقدا، له چینی ناوه‌ندی عیراقیه‌وه نزیک بوو، بۆیه به‌ره‌و مه‌ڵبه‌نده‌کانی ئه‌و راده‌کێشرا. چینی ناوه‌ندی کورد له ئێران نزیکتربوو له چینی ناوه‌ندی تاران. به‌ره‌و ئه‌و راده‌کێشرا، تورکیاش به هه‌مان شێوه چینی ناوه‌ندی کورد به‌ره‌و ئسته‌مبول راده‌کێشرا. ئه‌م شارانه مه‌ڵبه‌نده‌کانی شارستانیه‌ت بوون و چینی ناوه‌ند خۆی تێدا به نامۆ نه‌ده‌زانی. به پێچه‌وانه‌وه چینی ناوه‌ند له کوردستاندا خۆی به‌نامۆ ده‌دیت. بۆیه بازنه‌ی تایبه‌تی بچوکیان دروستده‌کرد و روویان له دوره‌پارێزی ده‌کرد و خۆیان له کۆمه‌ڵگا لادێیه‌که‌ی کوردستان جیاده‌کرده‌وه. ئه‌مرۆ رۆشه‌نبیری نوێی کوردی به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگ و پێوانه‌کانی لادێه نه شارستانیه‌ت. بۆیه شیزۆفرینیای هه‌یه. له‌نووسینه‌کانیدا، په‌یوه‌ستی جیهانوو فه‌رهه‌نگێکه که تیایادا ناژی و له ژیانی رۆژانه‌یدا مه‌نتالیتێتی لادێی هه‌یه. باسی ئازادی ژن ده‌کات و کچی خۆی ده‌کوژێ. ئه‌مه شیزۆفرینیایه. ئه‌مه‌یه به‌رهه‌می ژیاری شێخان. رۆشه‌نبیرێکی لادێی ده‌روێش. بڕوانه یه‌کیه‌تی و پارتی، روخساری رێکخراوی سیاسیان نه‌ماوه. گرنگترین مه‌رجی ئه‌ندامایه‌تی تیایاندا، موریدی و ده‌روێشییه. لانه‌دانه له ته‌ریقه‌ته‌که. ئه‌ندامانیان ده‌بی کوێرانه به‌دوای شێخی مه‌زن بکه‌ون. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی شێخ بخاته به‌ر پرسیاره‌وه، له ته‌ریقه‌ت لاده‌ره.
ئاسۆ : واته مام جه‌لال و کاک مه‌سعود شێخن و سه‌رکرده‌ی سیاسی نین؟
ئه‌نداز : نا رسته‌که واناگوترێ، مام جه‌لال و کاک مه‌سعود، شێخن و سه‌رکرده‌ی سیاسین. چونکه شێخایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دینی و دنیه‌وییه. کاک مه‌سعود و مام جه‌لال، له‌دیدی که‌لتورێکی شێخانه‌وه و به‌پێی روخساری په‌یوه‌ندیه‌کانی فه‌رهه‌نگێکی خێڵه‌کایه‌تی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. واته سیاسین به‌ڵام نه‌یان توانی له قاوغێکی فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت دوورکه‌ونه‌وه. به کورتی، سه‌رکرده‌ی سیاسین، به‌ڵام نه‌یان توانی ببن به ده‌وڵه‌تمه‌دار.
ئاسۆ : ئه‌ی ئاغایه‌تی، ئایا ئه‌ویش وه‌ک شێخایه‌تی نییه ؟
ئه‌نداز : ئاغایه‌تی له مێژووی ئێمه‌دا، هه‌مان رۆلی شێخایه‌تی نه‌بوو. ئاغا له‌سه‌رده‌می میرنشینه‌کاندا پیاوی میر بووه نه‌ک شێخ. ئه‌مه له لایه‌که‌وه. ئاغا و شێخ ، هه‌ردوو فیودالن. به‌ڵام ئاغا دیارده‌یه‌کی ئابوورییه و شێخ دیارده‌یه‌کی دینییه. ده‌سه‌ڵاتی ئاغا به خاوه‌نداریه‌تی زه‌ویه‌وه به‌نده. که ئه‌رزیان نه‌ما، ده‌سه‌ڵاتیان نامێنێ. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی شێخ به خاوه‌نداریه‌ته‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه. ده‌سه‌ڵاتی شێخ رۆحییه، دینییه. نه‌مانی ئه‌رز و موڵک ده‌وری شێخ که‌مناکاته‌وه. بۆیه له‌دیدی منه‌وه چاره‌سه‌رکردنی ئاغایه‌تی، له رێگه‌ی گۆرانی ئابوورییه‌وه ده‌کرێ. ئه‌و نموونه‌یه‌شمان له گه‌لێ وڵات‌دا تیتووه، له‌وانه‌ش عیراق. به‌ڵام له ناوچه‌ی ئێمه‌دا گۆڕانی ئابووری کاری له ده‌سه‌ڵاتی شێخ نه‌کردووه. ئه‌ڵبه‌ته تا فه‌رهه‌نگی شارستانی پێشکه‌وتوتربێت، فه‌رهه‌نگه فیوداله‌کان لاوازترده‌بن. به‌لام ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌م فه‌رهه‌نگه فیودالانه ئاشکرا له‌گه‌شه‌کردندان. بۆیه جێی خۆیه‌تی که گشت تاکێک له خۆی بپرسێ هۆیه‌کانی ئه‌م گه‌شه‌کردنه چین ؟
ئاسۆ : کاک ئه‌نداز، قسه‌کردن له‌گه‌ڵت خۆشه، به‌ڵام ئاسان نییه. چوونکه هه‌میشه کۆمه‌ڵی پرسیاری نوێ دروستده‌که‌یت. باشه به‌ڕای تۆ چاره چییه؟
ئه‌نداز : بۆ پێشکه‌وتن، پرسیاردروسکردن گرنگه. چاره له دیدی منه‌وه، لیبرالیزمه. ئه‌مه گرنگترین پرۆژه‌ی گوڕانه له کوردستاندا. لیبرالیزم تاکه ئایدیۆلۆژیه‌ته که وڵامی کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریه‌کانی پێبێت. ئادیۆلۆژیه‌تێکه که تاقیکراوه‌ته‌وه و به‌رهه‌مه‌که‌ی ژیاره پێشکه‌وتوه‌کانی جیهانی سه‌رده‌مه. هاوکات به‌هێزبوونه‌وه‌ی چینی ناوه‌نده گرنگه. چینی ناوه‌ند، ده‌بێ له حه‌شارگاکانی بێته ده‌رێ ده‌بێ له بازنه بچوکه‌کانی بێته ده‌رێ. ده‌بێ جورئه‌تبکات رێکخراوی سیاسی تایبه‌ت به‌خۆی دروستکات. ده‌بێ جورئه‌تکات ببێ به ئه‌ڵته‌رناتیڤ. چینی ناوه‌ند ده‌بێ سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی فه‌رهه‌نگی بکات. چینی ناوه‌ند ده‌بێ جارێکی تر ببێته‌وه به سه‌رکرده‌ی سیاسی و رێگا نه‌دا وه‌ک بیسته‌کان و سییه‌کان و چله‌کان و په‌نجاکان، قادریه‌ت و نه‌قشبه‌ندیه‌ت به‌رهه‌مه‌کان هه‌ڵلوشن.
ئاسۆ : ئه‌من له‌م باره‌وه پرسیارم نه‌ما. بۆیه کاتی ئه‌وه هات که بچینه باسی بابه‌تێکی تری. زمانی ستانده‌ری کوردی، باسێکی گرنگ بوو که پارتی لیبرالی کوردستان له 2006 وروژاندی و بووه هۆی کۆمه‌ڵی مێزگه‌رد و گفتوگۆ له ئاستی جیاوازدا. ئه‌من ده‌مه‌وێ بزانم، ئه‌نداز حه‌وێزی چۆن ده‌روانێته کێشه‌ی زمانی ستانده‌رد. زمانی ستانده‌ردیش چییه.
ئه‌نداز : گه‌ر بڕوانیینه مێژووی وڵاتانی جیهان. ده‌بینین، زمانی ستانده‌رد هه‌میشه به‌رهه‌مێکی سیاسی بووه نه‌ک پرۆسه‌یه‌کی زمانه‌وه‌انی. زمانی ده‌وڵه‌ت زمانی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاته. زمانی فه‌ره‌نسی زمانی پاریس بوو. زمانی سویدی زمانی سڤێیا بوو. زمانی عه‌ره‌ب زمانی قوره‌یشه و زمانی ئێران زمانی فارسه، به‌م شێوه‌یه ده‌توانین لستێکی بێپایان دروستکه‌ین که نیشانمان ده‌دا که زمانی ستانده‌رد زمانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بووه. کوردی به درێژایی مێژووی مۆدێرن ته‌نها له یه‌ک به‌شی کوردستندا وه‌ک زمانی دوان و خوێندن به‌کار هاتووه. ئه‌و به‌شه‌ش باشووری کوردستانه، که دیالکتی سۆرانی تیایادا، دیالێکتی پتر له 60% دانیشتوانیه‌تی. له کاتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه، سۆرانی له عیراقدا و به‌پێی بڕیاری ده‌وڵه‌تی عیراق به زمانی کوردی ناسراوه. ئه‌مه واته سۆرانی به‌ره‌سمی له دیالێکته‌وه گۆڕا بۆ زمان. ئه‌م زمانه کوردیه، وه‌ک زمانی هۆنراوه و وێژه نه‌مایه‌وه، به‌ڵکو بوو به زمانی خوێندن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که بوو به زمانی زانست، سۆرانی جاران که کوردی ئه‌مڕۆیه، په‌نجا ساڵه له پێشکه‌وتندایه. ماتماتیک و فیزیا و کیمیا و زنده‌وه‌رزانی و روه‌کناسی، و ده‌روونناسی، سیاسه‌ت و فه‌لسه‌فه و گشت زانسته‌کانی پێده‌نووسرێته‌وه. په‌نجا ساڵه به‌ره‌سمی له قاوغی دیالێکت ده‌رچووه و وه‌ک زمانی کوردی له گشت بواره‌کاندا به‌کاردێت. په‌نجا ساڵه له زارۆکه‌ده‌وه تا زانکۆی پێ ده‌خوێندرێ. که‌واته ئێمه له‌راستیدا په‌نجا ساڵه به‌پێی پڕیاری ده‌وڵه‌ت زمانی ستانده‌ردمان هه‌یه، زمانێک که په‌نجا ساڵه به‌کاردێت و پێشده‌که‌وێت. بۆیه له دیدی منه‌وه سۆرانی نه‌ماوه، سۆرانی جاران، زمانی ستانده‌ردی کوردییه ئه‌مڕۆ.
ئه‌من خۆم پاش هه‌ره‌سی 75 که گه‌ڕامه‌وه به‌غدا، له پۆله‌کانی 4 و 5 و 6 ئاماده‌یدا له‌قوتابخانه‌کاندا زمانی کوردی وانه‌یه‌ک بووه له وانه‌کانمان. واته عه‌ره‌بیش ده‌یخوێند. ئه‌م زمانه ستانده‌رده‌ی ئه‌مڕۆ، که سۆرانی کۆنه په‌نجا ساڵه فه‌رهه‌نگی وشه و ئیدیۆمی له گه‌شه‌کردندایه. ئه‌مڕۆ که سایته کوردیه‌کان، به‌تایبه‌تی سایته کرمانجیه‌کان ده‌خوێنیته‌وه، ده‌بینی رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی وشه‌ی ( سۆرانی ) تیایاندا زیادده‌کات. واته ئه‌مڕۆ هه‌ر دیالێکتیكێ كه بیه‌وێ خۆی وه‌ک زمان نیشاندا ناچاره له سۆرانییه‌وه قه‌رزبکات. چوونکه زمان به ژماره‌ی خه‌ڵک نییه، به‌ڵکو به پێشکه‌وتنه. وه هیچ دیالێکتێکی که له‌ناو کورددا نییه که به‌چه‌ندی و چۆنیه‌تی سۆرانی پێشکه‌وتووبێ، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆرانی زمانی زانسته له کوردستاندا.
لایه‌نێکی تری دیدی من ئه‌وه‌یه، که کورد زمانی یه‌کگرتووی نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه که هه‌رگیز له‌ناو سنووری ده‌وڵه‌تێکی سیاسی سه‌ربه‌خۆدا کۆنه‌بوه‌ته‌وه. هه‌تا ده‌وڵه‌ت و سنووری سیاسی نه‌بێ زمان په‌یدا نابێت، به‌ڵکو هه‌میشه کۆمه‌ڵێ دیالێکت ده‌بێ که به‌جودا له یه‌ک گۆڕانیان به‌سه‌ردادێ. به‌ڵام که ده‌وڵه‌تی سیاسی له ناوچه‌یه‌کی جوگرافی سنووردیاردا په‌یدابوو، له‌ناو ئه‌و سنووره‌دا جگه له دیالێکت زمانی ستانده‌رد په‌یدا ده‌بێ. کورد له‌م دووسه‌د ساڵه‌ی دوایدا ته‌نها له باشووری کوردستاندا ئه‌م دیارده‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه دیوه، واته دیارده‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ناو سنوورێکی جوگرافی دیاریکراودا، ئه‌مه‌ش له‌جارێ پتر روویداوه. به‌رهه‌می ئه‌م رووداوه مێژوویانه گواستنه‌وه‌ی سۆرانی بووه له دیالێکته‌وه بۆ زمان. که‌واته ئه‌مڕۆ یه‌ک زمانی کوردی هه‌یه و ئه‌ویتر هه‌مووی دیالێکته.
ئه‌مه له‌دیدی منه‌وه راستیه‌کی مێژووییه. به‌ڵام گه‌ر بێت و حکومه‌تی کوردستان نه‌وێرێ له ئاستی بڕیاری مێژوویدا بێت و بڕیاربدات که ئه‌م زمانه کوردیه پێشکه‌وتووه‌ی کوردی عیراق بۆ ئه‌م قۆناغه زمانی ستانده‌ردی کوردییه، زمانی کوردی که ده‌سکه‌وتێکی مێژوویه نامێنێ و ورده‌ورده ناوچه‌که به‌پێی دیالیالکته‌کان دابه‌ش ده‌کرێه‌وه. واته ده‌بێته سۆران و بادینان و هه‌ورامان و گه‌رمیان. سۆرانیش ده‌بێ به‌هه‌ولێری و سلێمانی. بادینانیش ده‌بێ به کرمانجی و زازایی. ئه‌مه ترسێکه لای من هه‌یه، و سیاسه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ترسه‌که‌ی پتر کردووم.
ئاسۆ: به‌ڵام کاک ئه‌نداز، کرمانجی دیالێکتی زۆربه‌ی کورده، چۆن سۆرانی ستانده‌رده؟
ئه‌نداز : زووتر گووتم که زمان به‌ژماره نییه، له هند چه‌ند زمان هه‌یه، له چین چه‌ند زمان هه‌یه. به‌ڵام زمانی ده‌وڵه‌تی هند و ده‌وڵتی چین پرۆسه‌ی مێژوویی زمان دروستی نه‌کردووه، به‌ڵکو پرۆسه‌ی سیاسی، ئه‌مه‌یه که من ده‌ڵێم. ئێمه پرۆسه‌یه‌کی سیاسیمان هه‌یه که ده‌توانین له‌م بواره‌دا و له‌م سه‌رده‌مه تایبه‌ته‌دا سوودی لێ وه‌رگرین. حه‌زده‌که‌م که ئه‌وه‌ش روونکه‌مه‌وه تا خوێنه‌ر به‌هه‌له‌دا نه‌چێ. ئه‌من نه‌ک هه‌ر سۆران چییه‌تی ناکه‌م. به‌ڵکو کوردایه‌تیش ناکه‌م. ئه‌من کوردستانیم، وه گه‌لێ پێم دروستره که باسی زمانی ستانده‌ردی کوردستان بکه‌ین له‌وه‌ی که باسی زمانی ستانده‌ردی کوردی، بۆیه له‌راستیدا به‌ڵای منه‌وه گرنگ نییه گه‌ر زمانی ستانده‌ردی کوردستان سۆرانی بێت یان کرمانجی. گرنگ نییه فه‌یلی بێت یان هه‌ورامی. خوای ده‌کرد هندی ده‌بوو، ئنگلیزی ده‌بوو، بن‌گالی ده‌بوو. زمانی ستانده‌رد ئه‌و زمانه‌یه که سیاسه‌ت دروستی ده‌کات. به‌ڵام له دیدی منه‌وه، ئێمه له‌م قۆناغه‌دا به پێی ئه‌گریمه‌نتێکی سیاسی ده‌توانین ئه‌و بۆچوونه له‌ناو به‌رین که ده‌ڵێ کورد زمانی ستانده‌ردی نییه. ئه‌مه بۆ دروستبوونی کوردستان گرنگه. ئێمه ئه‌مڕۆ زمانێکی زندو و پێشکه‌وتوومان هه‌یه که به‌رهه‌می مێژوویه‌کی سیاسی تایبه‌ته، ده‌توانین وه‌ک زمانی ستانده‌ردی کوردستان رایگه‌ێنین. ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌که‌مه. پاشان داموده‌زگای تایبه‌ت داده‌مه‌زرێنین بۆ کارکردنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ زمانی ستانده‌ردا. بۆ گۆڕنی، بۆ ده‌وڵه‌مه‌نترکردنی. بۆ درێژکردنه‌وه‌و کوردتکردنه‌وه‌ی. به‌ڵام ده‌بێ له شوێنێکه‌وه ده‌سپێبکه‌ین. کورد له‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بێ له ته‌سک بینی و ناوچه‌گه‌ری دوورکه‌وێته‌وه. گه‌ر ئه‌مه نه‌که‌ین، و حکومه‌تی کوردستان به‌رده‌وامبێت له‌سه‌ر ئه‌و رامیارییه‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌ڵسوکه‌وتی پێده‌کات، چاکتر وایه له ئێستاوه بڕیاربده‌ین که خه‌بات بۆ دوو کوردستان بکه‌ین. کوردستانی باکوور، یاخود کرمانجی که له کوردستانی تورکیا سوریا پێکدێت و پارێزگای دهۆکیشی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر. و کوردستانی باشوور که کوردستانی عیراق و ئێران ده‌گرێته‌وه. زمان، به‌ڕێز هه‌میشه سیاسه‌ت دروستی کردووه. که سیاسه‌ت نه‌بوو، زمانی ستانده‌رد نییه دیالێکت هه‌یه. بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له باشووری که‌ردستاندا رووده‌دا، یان ئه‌نجامی بێ سیاسه‌تییه، یا ئه‌نجامی سیاسه‌تێکی تایبه‌تی پڕ مه‌به‌سته. له کۆتایشدا، ده‌بێ ئاماژه بۆ ئه‌وه بکه‌م که کێشه‌ی زمانی یه‌کگرتوو تورک و عه‌ره‌ب و فارس دروستیان نه‌کردووه، به‌ڵکو خودی کورد دروستی کردوو. کورد ئه‌وکێشه‌یه‌ی به‌وان ناساندووه. له هیچ وڵاتێکی دنیادا شتێک نییه پێی بگوتری زمانی یه‌کگرتوو. واته دووزمان له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌کی تایبه‌تدا پێک تێکه‌ڵ ده‌بن و زمانێکی نوێیان لێپه‌یدا ده‌بێ. کورد خۆی هه‌میشه باسی نه‌بوونی زمانی یه‌کگرتووی کردووه، واته گوتوویه‌تی له کوردستاندا کۆمه‌ڵی زمان هه‌یه نه‌ک کۆمه‌ڵێ دیالێک و یه‌ک زمان. بۆیه زه‌قکردنه‌وه‌ی پرسی زمانی ستانده‌رد، له رواڵه‌تدا راستکردنه‌وه‌ی بۆچوونێکی مێژوویی هه‌ڵه‌یه که تاوانبار تیایادا خودی کورده. ئاسۆ : کاک ئه‌نداز. باسی ئه‌مریکا و تورکیا و ئێرانمان کرد. باسی شێخ و میر و زمانمانکرد. کاتی ئه‌وه هاتووه که پتر شاره‌زای بۆچوونه‌کانتبم له‌باره‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه. ئه‌مڕۆ چی ده‌بینی و داهاتووی چۆنده‌بینی ؟ پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت له کوێدایه ؟
ئه‌نداز : تا له‌باری هه‌رێمی کوردستان بگه‌ین. ده‌بێ له ناوه‌ڕۆکی ئیداری هه‌رێمه‌که بگه‌ین. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ کورد له عیراقدا هه‌یه‌تی، ئه‌و ئۆتۆنمیه‌یه که 74 حکومه‌تی عیراق دانی پێدانا. له‌هه‌مان سنووردایه و هه‌مان هه‌یکه‌لی ئیداری هه‌یه. ئه‌مڕۆ نه ئه‌مریکاو و نه شیعه‌و نه سوونه‌ی عراق به‌رابه‌ر به‌م سنوور و ده‌سه‌ڵاته ئعترازیان هه‌یه. واته ئێمه هیچمان نه‌بێ ئۆتۆنۆمییه‌کی به‌رفراوانمان هه‌یه. هه‌روه‌ها یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق، به داسه‌پاندنی فیدرالییه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ده‌ستووری ده‌وڵتی نوێ عیراقدا سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنیان بۆ کێشه‌ی کوردستان به‌ده‌سهێنا و ئه‌ر‌کو ده‌وریان له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عراقدا به شێوه‌یه‌ک که مافی خه‌ڵکی کوردستان و ناوچه‌ی کوردستان پترکات چیی ده‌سخۆشی و رێزلێنانه. ئه‌مه رووداوێکی مێژووی گرنگه بۆ ئێمه. هه‌رچه‌نده ئه‌من هه‌تا ئێستا گه‌لێ دیارده‌م نه‌دیوه که بڵێ عه‌ره‌بی عیراق به‌ته‌واوی دانی به فیدرالیه‌تی کوردستاندا ناوه، به‌ڵام ته‌نانت کردنی ئه‌م به‌نده به به‌شێک له‌ده‌ستووری نوێی وڵاته‌که سه‌رکه‌وتنه. با پرۆسه‌که هێواشیش بێ به‌ڵام وابزام له‌سه‌ر رێگه‌یه‌کی دروسته. بێ گومان، من وه‌ک خه‌ڵکێکی زۆری تر ده‌سکه‌وته‌کانی باشووری کوردستان، به گرنگ ده‌زانم بۆ داهاتووی هه‌موو کوردستان، بۆیه به پێویستیشی ده‌زانم که خه‌ڵكی گشت پارچه‌کانی کوردستان خه‌مخۆری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌بن. چاره‌نووسی هه‌موومان به‌نده به سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌رێمی فیدرالی کوردستانی عراق. هیوادارم که رۆژبه‌رۆژ داننان به بوونی هه‌رێمی فیدرالی کوردستان له عراقدا، زیاتربێت. چونکه پێویستیمان به‌و دانپیدانانه‌یه. تا فیدرالیه‌ت ببێ به‌ڕاستی. ده‌بێ جیهان وه‌ک ناوچه‌یه‌کی فیدرال بمانناسێ. ئه‌من خۆم گه‌لێ گه‌شبینم. وه‌ک پێشوتریش باسم کرد، کۆتایی جه‌نگی سارد و پرۆسه‌ی رێکخستنه‌وه‌ی جیهان، تا ئێستا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دابوو.
ئاسۆ : به‌ڵام کاک ئه‌نداز ئه‌من ده‌زانم که به‌رێزتان رخنه‌تان زۆره.
ئه‌نداز : بێگومان رخنه‌م زۆره. خه‌ڵکێکی زۆر رخنه‌یان هه‌یه له شێوه‌ی ئیداره‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی بۆ کوردستان. خودی یه‌کیه‌تی و پارتیش رخنه‌یان هه‌یه. کاک مه‌سعود و مامجه‌لالیش رخنه‌یان هه‌یه له خۆیان. به‌ڵام تا له رخنه‌کانی من بگه‌یت، ده‌بێ له ره‌وتی رخنه‌کان بگه‌یت. سیاسه‌ت له کوردستاندا، وه‌ک هه‌موو وڵاتێکی جیهان دوو به‌شه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ناوه‌وه. ئه‌من له‌وباوه‌ڕه‌دام که تا ئه‌مڕۆ سیاستی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کیه‌تی تا راده‌یه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوبووه. توانیویانه به‌ڵانس له‌و ناوچه سه‌خته‌دا راگرن و هێدی هێدی شێوه‌و واتای په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌وروپشتیدا و ده‌ره‌وه‌دا له‌گۆڕاندایه به‌ره‌و باشتر. ئه‌مه له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه. به‌ڵام سیاسه‌تی ناو کوردستانیان چۆن بووه و چۆنه. ئه‌من هه‌میشه بۆ شێوه‌ی فه‌رمانیڕه‌وایی یه‌کیه‌تی و پارتی له‌کوردستاندا، وشه‌ی تۆتالیتارزمم واته ئستبدادیه‌تم به‌کارهێناوه. ئه‌م بۆچوونه‌ش به‌خۆڕایی نه‌هاتووه. رژێمی تۆتالیرستانه له فه‌رهه‌نگی سیاسی‌دا پێناسه‌ی خۆی هه‌یه، رووخساری هه‌یه. ئه‌م فه‌رهه‌نگه به‌چه‌ند خاڵێک روخساری حوکمی ئستبدادی روونده‌کاته‌وه. یه‌ک: ته‌نها یه‌ک بیروبۆچوون به دروست ده‌زانێت. دوو : رژێمه‌که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک پارت دایه. سێ: پارته‌که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌ک که‌سدایه. هه‌مان که‌س کۆنترۆلی کاری حکومه‌تیش ده‌کات. چوار: بوونی ئۆرگانێکی پۆلیسیی زه‌برده‌ستانه که سیستێمی پاداش‌و سزا به‌کاردێنێت بۆ ده‌مکوتکردنی هه‌وڵاتیان‌و ئۆرگانه‌کانی کۆمه‌ڵگا. پێنج: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر داموده‌زگاکانی راگه‌یاندندا. شه‌ش: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بازار‌و ئابووریدا. حه‌وت: ته‌نها ده‌سه‌ڵاتداران مافی چه‌ک هه‌ڵگرتنیان هه‌یه. ئه‌من که ته‌ماشای حوکمی کوردستان ده‌که‌م ئه‌م خاڵانه‌ی هه‌موو تێداده‌بینمه‌وه. گه‌ر ته‌ماشای رخنه‌کانی هاوڵاتیانی کوردستانیش بکه‌یت چ سیاسی بن، کۆمه‌ڵایه‌تیبن یاخود ئابووری، ده‌بینی له‌م حه‌وت خاڵه‌دا کۆده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ که به‌پێی پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگی سیاسی حکومه‌تی یه‌کیه‌تی و پارتی حکومه‌تێکی تۆتالیرستانه‌ن، ئستبدادین، زه‌برده‌ستن. کێشه‌ی ناوخۆیی هه‌رێمه‌که به‌مه کۆتایی نایه‌ت. هه‌رێمی کوردستانی عیراق له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی مێژوویی ده‌سه‌ڵاتی نێوان یه‌کیه‌تی و پارتی، دابه‌شبوونی به‌سه‌ردا هات. هه‌تا ئه‌مڕۆ سنووری سه‌ربازی و ئیداری و سیاسی له نێوان ناوچه‌ی پارتی و یه‌کیه‌تیدا هه‌یه. یه‌ک گرتنه‌وه‌ی دوو حکومه‌ته‌که، ( که پێداویستێکی ئه‌مریکی و عیراقی بوو ) ، له‌دیدی منه‌وه په‌یمانێکی ستراتیژی نێوان هه‌ردوو حزب بوو، که ناوه‌ڕکه‌که‌ی ده‌ڵێ تۆ له‌ناوچه‌ی خۆت و من له ناوچه‌ی خۆم و پاره‌که‌ش به‌شده‌که‌ین. بۆیه سێ وه‌زاره‌تی دارایی، و ناوخۆ و له‌شکر یه‌کناگرنه‌وه. چونکه ئه‌مانه په‌یوه‌ندیان به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی حزبه‌وه هه‌یه نه‌ک میلله‌ت. ئه‌مه ده‌مانخاته به‌ر راستییه‌کی تاڵتر. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ری شه‌ڕی نێوان یه‌کیه‌تی و پارتی هێشتا زندووه. که هیوادارم به‌هه‌ڵه‌دا چووبم. به‌ڵام ئه‌من ئه‌و ترسه‌م لا زندووه.
ئاسۆ : ئه‌ی پرۆسه‌ی دیموکراسیه‌ت له کوردستاندا، چۆنده‌بینی کاک ئه‌نداز؟ کوردستان به بێشکه‌ی دیموکراسیه‌تی عیراق و نموونه‌ی دیموکراسیه‌ت ناوده‌برێ.
ئه‌نداز : دیموکراسیه‌ت به قسه‌و راگه‌یاندن نییه. دیموکراسیه‌ت ناوه‌ڕۆکی هه‌یه. که ئه‌و ناوه‌ڕۆکه نه‌بوو، دیموکراسیه‌ت نییه. ناوه‌ڕۆکی دیموکراسیه‌ت له‌سه‌ر بوونی جیاوازی دروستکراوه نه‌ک بوونی ته‌بایی. دیموکراسیه‌ت له ناوه‌ڕۆکدا واته رێزگرتن له جیاوازیی. دیموکراسیه‌ت له‌سه‌ر بوونی پارتی فه‌رمانڕه‌وا و پارتی ئپۆزسێۆن دروستکراوه نه له‌سه‌ر لیست. دیموکراسیه‌ت ره‌وشتێکی سیاسی و فه‌رهه‌نگییه که بێ بوونی ئازادی تاک، سێکۆلاریزم و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان نابێت. ئه‌مانه‌ش هیچیان له کوردستاندا نیین. گه‌ر مه‌به‌ستیش له وشه‌ی دیموکراسیه‌ت بوونی هه‌ڵبژاردن بێت. ئاشکرایه که ئه‌و دیموکراسیه‌ته‌ی ئه‌مڕۆ له جیهاندا باوه، که پێی ده‌گوترێ لیبرال دیموکراسی، له‌سه‌ر ئه‌وه بنیادنراوه که هاوڵاتیانی وڵاتێک یان شوێنێک نوێنه‌رانیان بۆ حکومه‌ت و په‌رله‌مان له‌رێگه‌ی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنێکی ئازاده‌وه هه‌ڵده‌بژێرن. ئێمه له هه‌رێمی کوردستاندا یه‌ک جار هه‌ڵبژاردنمان کردووه. ئه‌نجامه‌که‌شی شه‌ڕی یه‌کیه‌تی و پارتیبووه که بووه هۆی دابه‌شکردنی هه‌رێمی کوردستان بۆ دوو ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتو هاتنی له‌شکری ئێران و تورکیا و عیراق. پاش ئه‌وه هه‌ڵبژاردن نه‌کراوه، هه‌موو گۆڕانه‌کان ئنجامی ئتفاقی نێوان یه‌کیه‌تی و پارتی بوون، نه‌ک ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی. ئه‌مڕۆ ئێمه له کوردستاندا، یه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مانمان نییه که هه‌ڵبژێردرابێ. به‌ڵکو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن حزبه‌کانه‌وه دامه‌زراون. بۆیه یه‌ک ده‌وریان هه‌یه، ئه‌ویش سه‌لماندنی پێشنیار و فه‌رمانه‌کانی سه‌رکردایه‌تی دووحزبی ده‌سه‌ڵاتداره. په‌رله‌مانی ئه‌مڕۆی کوردستان له، مه‌جلسی قیاده‌ی سه‌وره‌ی سه‌رده‌می سه‌دام، نزیکتره نه‌ک له دامه‌زراوه‌یه‌کی یاسا دانه‌ری هه‌ڵبژێردراو. بۆیه له ناخدا دیموکراسیه‌تی کوردستان، پروپاگه‌نده‌یه‌کی ئه‌مریکییه، که ئامانجی سیاسی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. دیموکراسیه‌تی کوردستان له دیدی منه‌وه کۆپییه‌کی دیموکراسیه‌تی مسره، کۆپیه‌کی دیموکراسیه‌تی زمبابوییه که تیایادا نه حزبی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌گۆڕێ و نه حوسنی موباره‌ک و مۆگابی. ئه‌م جۆره دیموکراسیانه ترسناکن. چونکه تیایاندا، هه‌میشه مافه‌کانی هاوڵاتیان سنووردار کراوه. ئازادی تاک تیایاندا پروپاگه‌نده‌یه. لایه‌نێکی تری خه‌ته‌رناکی ئه‌م جۆره دیموکراسیه‌ته، په‌یوه‌ندی به جۆری یاسا دانان و داڕشتنه‌وه هه‌یه. یاسا تیایاندا هه‌میشه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدایه. هه‌میشه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی حزبی حاکمه. بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆک ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆک حزبه. ئه‌م یاسایانه، هه‌میشه به‌کاردێن، بۆ سنووردارکردنی ئازادیه‌کان. بۆ رێگرتن له ئۆپۆزسیۆن. دیموکراسیه‌تی کوردستان له‌م جۆره‌یه. مێژووی بزوتنه‌وه چه‌کداریه‌کانی جیهانی سێیه‌م ئه‌م نموونه‌یه‌ی زۆره و کێشه‌ی پاراستنی ده‌سه‌ڵات نه‌خۆشیه مه‌زنه‌که‌ی ئه‌م بزووتنه‌وانه بووه پاش هاتنه سه‌رده‌سه‌لاتیان. ئه‌مه‌ش ئه‌مڕۆ رێگرێکی سه‌ره‌کییه له گه‌شه‌سه‌ندنی کوردستان له رووی فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه‌وه.
ئاسۆ : کاک ئه‌نداز باسی ئۆپۆزسیۆنتکرد. ئۆپۆزسیۆن له کوردستاندا کێیه و چۆنه ؟
ئه‌نداز : خه‌ڵکی کوردستان، له پێناو پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کان و ئارامی له کوردستاندا، تا ئێستا گه‌لێ به‌نه‌رمی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵ باری سیاسی ناوخۆی کوردستان کردووه. ئه‌مه‌ش نه هه‌ڵه‌بووه و نه‌خراپ. هاوکات هه‌میشه هیوای گۆڕان هه‌بووه. به‌ڵام ئه‌من پێم زه‌حمه‌ته ئه‌و باره تاسه‌ر وابێت. ئه‌مڕۆ به‌ده‌سه‌ڵاتترین هێزی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی کوردستاندا، رێکخراوه ئیسلامیه‌کانن. ئه‌م رێکخراوانه نه‌ک هه‌ر له‌ناو کوردستانه‌وه به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیشه‌وه یارمه‌تیان هه‌یه. نابێ له‌بیرمان بچی که ئێمه دراوسێی ئێرانی ئیسلامی و عیراقی ئیسلامی و تورکیای ئیسلامین. سه‌رکرده‌کانیشمان شێخن. واته ئیسلامیزم زه‌مینه‌ی ده‌سه‌ڵاتگرتنی هه‌یه له کوردستاندا. له جیهاندا ئه‌مڕۆ جه‌نگێکی ئایدیۆلۆژی مه‌زن هه‌یه. ئه‌ویش جه‌نگی نێوان لیبرالیزم و ئیسلامیزمه. ئه‌مه جه‌نگی سه‌رده‌مه. له کوردستاندا لیبرالیه‌ت تا ئێستا نه‌گه‌یشتۆته راده‌ی به‌ربه‌ره‌کانی ئایدۆلۆژی له‌گه‌ل ئیسلامیزمادا. یه‌کێ له هه‌ره هۆیه سه‌ره‌کیه‌کانی لاوازی لیبرالیزم له کوردستاندا، لاوازی چینی ناوه‌ند و سیاسه‌تی حکومه‌تی کوردستانه. تا چینی ناوه‌ند لاوازبێت، لیبرالیزم لاوازه. به‌هێزبوونی چینی ناوه‌ند و ئایدیۆلۆژیه‌تی چینی ناوه‌د که لیبرالیزمه، مه‌ترسی بۆ ده‌سه‌ڵاتی ئستبدادی دروسده‌کات چونکه لیبرالیزم دژ به ئستیبداد و ده‌سه‌ڵاتی تاکه حزب و تاکه فکر و تاکه دینه. به‌ڵام ئیسلامیزم، خۆی ره‌وتێکی ئستبدادیه، که باوه‌ڕی به بوونی یه‌ک بۆچوون، و یه‌ک راستی و یه‌ک شێوه‌ی ژیان هه‌یه. بۆیه کاریگه‌رییان و پله‌ی مه‌ترسیان بۆ رژێمی ئه‌مڕۆ له بزووتنه‌وه‌ی لیبرالی که‌متره. بۆیه دوور له رووانگه‌ی هه‌ندی هێزی ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌کیه‌تی و پارتی به هێزی ئیسلامیزم باشتر و سه‌لامه‌تتر بێت له به‌هێزی لیبرالیزم. لیبرالزم فه‌لسه‌فه‌ی ئازادییه. هه‌موو هه‌وڵێکیش بۆ پترکردنی ئازادیه‌کانی تاک، و سنووردارکردنی ده‌سه‌کاتی فه‌رمانڕه‌وایه‌ته، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی راسته‌وخۆیه بۆ رژێمی تۆتالیتاری، سه‌دامیش چاکترین وێنه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌یه. هه‌موو دیمان چۆن له‌پڕ ره‌نگی گۆڕی، ئاڵای عیراقی گۆڕی و شه‌ریعه‌تی به‌کار هێنا و ده‌ستو گوێ و لووتی خه‌ڵکی به‌ناوی حوکمی شه‌ریعه‌ته‌وه ده‌بڕی. سه‌دام هه‌ر هه‌مان سه‌دام بوو، به‌ڵام پێویستی به پاراستنی ده‌سه‌لاتی بوو. پێویستی به مانه‌وه‌بوو له‌سه‌ر حوکم. حوکمی ئستبدادی هه‌میشه له‌پێناو مانه‌وه‌یدا ئاماده‌یه که ره‌نگو رووی بگۆڕێ. به‌کورتی گه‌ر سیاسه‌تی پارتی و یه‌کیه‌تی به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، کوردستان به‌ره‌و حکومه‌تی ئیسلامی.
ئاسۆ: ئۆپۆزسیۆنی تر نییه له کوردستاندا ؟
ئه‌نداز : به‌گشتی ئه‌مڕۆ سێ جۆره ئۆپۆزسیۆن هه‌یه، له باشووری کوردستاندا، ره‌وتی دینی و ره‌وتی لیبرالی دووانیانن سێیه‌میشیان، ئۆپۆزسیۆنی بێلایه‌نه، که له هه‌موو ئۆپۆزسیۆنه‌کان زیان به‌خشتره. لیبرالی و ئیسلامیه‌که دیارن داواکاریه‌کانیان دیاره و مه‌به‌سته‌کانیان دیاره، به‌ڵام له کوردستانی ئه‌مڕۆدا، له‌م سه‌رده‌مه ناسکه‌دا له سه‌رده‌می خه‌بات بۆ گۆڕاندا، له سه‌رده‌می پێویستی به‌گۆڕان، نه‌خۆشیه‌ک بڵاوبۆته‌وه که پێی ده‌ڵێن بێ لایه‌نی، که هه‌میشه ئه‌نجامه‌کی فه‌وزایه‌که که ره‌وته دینیه‌کان سوودگر و به‌رهه‌م خۆرین. نموونه‌ی ئه‌م فه‌و‌زایه له راپه‌رینی ئێران دژ به‌شا و راپه‌رینی کورد دژ به سه‌دام دیمان. تا مه‌به‌سته‌که‌م روونترکه‌مه‌وه، له‌کاتی خۆپیشاندانه‌کانی تاران دژ به شا، رۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز، له خوێندکارێکی زانکۆی تارانی پرسیبوو، به‌رنامه‌ی پاش رۆشتنی شاتان چییه، خوێندکاره‌که له‌وڵامدا گوتی، نازانم، گرنگ ئه‌وه‌یه شا بڕوا دوایی خوای ده‌کرد دنیا لافاو ده‌یبرد. ئه‌مه ناوه‌ڕۆکی ئۆپۆزسیۆنی نا رێکخراوه، ئۆپۆزسیۆنێک که سه‌ر به‌به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی دیارنه‌بێ. له‌هه‌ردوو نموونه‌ی ئیران و کوردستانیشدا، بوونه هۆی به‌هێزی شه‌پۆلی ئایینی.
ئاسۆ : به‌ڵام کاک ئه‌نداز که خه‌ڵک، خۆیان به‌بێلایه‌نداده‌نێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ره‌وشتی پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌بینن. بۆیه ئه‌مڕۆ وشه‌ی حزب واتایه‌کی نه‌گه‌تیڤی هه‌یه.
ئه‌نداز : وایه، به‌ڵام ئه‌م وایه له راستییه‌وه دووره. ئه‌وه که ئه‌م بیلایه‌نه ده‌رکی نه‌کردووه ئه‌وه‌یه ناوبردنی یه‌کیه‌تی و پارتی وه‌ک حزبی سیاسی له راستییه‌وه دووره. کورد له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی 19 و سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی 20 هه‌وڵی دروستکردنی رێکخراوی سیاسی‌دا، به واتای دروسکردنی رێکخراو که خه‌باتی سیاسی بکات بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی. له‌گه‌ڵ ده‌سدانه چه‌ک، که ناچاربووین ده‌ستیده‌ینێ، رێکخراوی سیاسی له کوردستاندا نه‌ما. رێکخراوه سیاسیه‌کان بوون به بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری. کورد پتر پێویستی به پێشمه‌رگه‌بوو نه‌ک سیاسی. بۆیه رێکخراوه‌کانی یه‌کیه‌تی و پارتی له راستیدا ترادسیۆنی خه‌باتی سیاسیان نییه یان گه‌لێ که‌مه. ئه‌مڕۆ بار گۆڕاوه، ئه‌مڕۆ ده‌توانین رێکخراوی سیاسیمان هه‌بێت جا چ ئاشکرا کاربکات یان نا. کوردستان پێویستی به‌گۆڕنی سیاسییه، گۆڕانی سیاسیش حزبی سیاسی پێویسته. بۆیه بێلایه‌نی، به‌لای که‌مه‌وه له دیدی منه‌وه ئه‌مڕۆ تاوانه. بێلایه‌نی واته لاوازکردنی ئۆپۆزسێۆن و به‌هێزکردنی رژێمی ده‌سه‌ڵاتدار.
ئاسۆ : باسێکی تری گرنگماوه، ئه‌ویش گه‌نده‌ڵێیه له کوردستاندا، به‌ڕێزتان بۆ چوونتان له باره‌ی ئه‌م دیارده‌وه چییه ؟
ئه‌نداز : گه‌نده‌ڵی له کوردستاندا دیارده‌یه‌کی کولتورییه، به‌پێی ئه‌م بۆچوونه‌ش گشت کوردێک گه‌نده‌ڵه. گه‌نده‌ڵی چه‌ند جۆرێک و چه‌ند هۆیه‌کی هه‌یه. به‌واتای دزین و به‌رتیلخۆری، له هه‌موو جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام به پێی جۆری ده‌وڵه‌ته‌که و کۆمه‌ڵگاکه ره‌فتارکردن له‌گه‌ڵیدا جیاوازه. ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌تی یاسایه یان نا، کۆمه‌ڵگا کۆمه‌ڵگایه‌کی تاکسالاره، واته ئندڤیدوالیستانه‌یه، یاخود کۆمه‌ڵسالارییه، واته کۆله‌تڤیستانه‌یه. گه‌نده‌ڵی کوردستان به‌کورتی ئه‌نجامی فه‌رهه‌نگی خێله‌کایه‌تی و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی یاسایه.
کۆمه‌ڵگای خێڵه‌کایه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆمه‌ڵسالارییه. تاک تیایادا، پشتی به‌خێڵ و خزم به‌هێزه نه‌ک به ده‌وڵه‌ت و یاسا. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ستی بۆ دروستده‌کات، ئلتزامی بۆ دروستده‌کات. به‌پێی ئه‌م په‌یوه‌ستییه، ئه‌وکاته‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێ، یاخود ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێ، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێ که خزمه‌تی په‌یوه‌ندیه خێله‌کایه‌تیه‌کانی بکات. وه‌ک چۆن خزمه‌تکراوه، خزمه‌تبکاته‌وه، که پاداشبداته‌وه، که یارمه‌تی خزمی خۆی بدات. که که‌سی خۆی به‌هێزکات. که که‌سی خۆی به‌رزکاته‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارکات. گه‌ر ئه‌مه نه‌کات نامۆیه و بێپشت ده‌مێنێته‌وه. مرۆڤی بێپشتیش له کۆمه‌ڵگه‌ی وادا هه‌میشه پێشێل ده‌کرێ. بۆیه ئه‌وانه‌ی که پشتێشیان نییه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشت بۆ خۆیان په‌یداکه‌ن. ئه‌مه‌یه له دیدی منه‌وه ناوه‌ڕۆکی گه‌نده‌ڵێ کۆمه‌ڵگای خێڵه‌کایه‌تی. له کوردستانی ئێمه‌دا، ده‌سه‌ڵاتدار یاسایه، نه‌ک یاسا ده‌سه‌ڵاتداره. بۆیه گه‌نده‌ڵی دیارده‌یه‌کی به‌رفراوانه.
ئاسۆ : جاره‌سه‌ری چۆنده‌کرێ؟
ئه‌نداز : بێگومان لیبرالییه‌ته. واته دروستکردنی ده‌وڵه‌تی یاسا. جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان، هه‌ڵبژاردنی ئازاد، رووخاندنی فه‌رهه‌نگی خێڵه‌کایه‌تی. داپلۆسینی قودسیه‌تی پیاو. به‌دیهێنانی ژیارێک که تیایادا کۆمه‌ڵگه‌و و ده‌وڵه‌ت و ئابووری له‌خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تاکدابن، که تیایادا سه‌رۆک نۆکه‌ری هاوڵاتیبێت و ئه‌رۆژه‌ی ئه‌رکه‌کانی چاک ئه‌نجام نه‌دا، لای ده‌به‌ین و یه‌کی تر ده‌که‌ین به‌سه‌رۆک. تا گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێ ده‌بێ داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بێلاینبن و موڵکی هاوڵاتیان بن، نه‌ک حزب و سه‌رۆک. واته یاسا ده‌بێ له شا به‌ده‌سه‌ڵاتتربێت. ده‌نا چاره‌سه‌ری نییه. له کوردستانی ئه‌مڕۆدا سزادانی گه‌نده‌ڵی ده‌بێ له‌سه‌ره‌وه ده‌سپێبکات نه‌ک له‌خواره‌وه. به‌کوردی و به‌کورتی تا به‌ڕێزان کاک مه‌سعود و مام جه‌لال نه‌توانن سزای ده‌وروپشتی نزیکی خۆیانبده‌ن ناکرێ سزای کارمه‌ندێکی بچووکی فه‌رمابه‌رایه‌تیه‌ک بده‌یت. بێگومان کێشه‌ی سیاسی نێوان یه‌کیه‌تی و پارتی له قۆناغه جیاوازه‌کانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌رێم رۆلێکی دیاری هه‌بوو له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌م دیارده‌یه، که ئه‌مڕۆ به‌خۆیان چاره‌سه‌رناکرێت.
ئاسۆ :له‌م دواقۆناغه‌ی پرسیاره‌کانم، ده‌مه‌وێ هه‌ندێ باسی پارتی لیبرالی کوردستان بکه‌ین. ئه‌مڕۆ که ته‌مه‌نتان چوار ساڵه، چیتانکردوه تا ئێستا ؟
ئه‌نداز : ئه‌لبه‌ته بۆ تێگه‌یشتنی چێمانکردووه، ده‌بێ ئاگاداری قۆناغی کاربین. هێنان و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیه‌تێکی وه‌ک لیبرالیزم که ئه‌یدیۆلۆژیه‌تێکی تاک سالارییه له کوردستانی خێڵه‌کایه‌تیدا جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه. گه‌ر بۆ نموونه له گه‌ڵ کۆمۆنیزم و ئیسلامیزمدا به‌راوردی که‌ین به‌بێ بڵێم، ئه‌م دوو هزره، جگه له‌وه‌ی که هه‌ریه‌که‌ی له باروو دۆخی تایبه‌تی خۆیدا و به پشتگیری هێز و ئه‌له‌مێنتی تایبه‌ت، جێگای خۆیان کرده‌وه، له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی خێڵه‌کایه‌تیدا دوو خاڵێ ته‌بایی گرنگ کۆیانده‌کاته‌وه. یه‌ک هه‌ردووکیان کۆمه‌ڵسالارین واته کۆله‌کتڤیستانه‌ن، تاک تیایاندا، بوویه‌کی سه‌به‌خۆ نییه، به‌ڵکو به‌شێکه له گشت و هه‌میشه خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی ئاماجه‌کانی گشت ده‌کات، جا ئه‌و گشته چ چین بێت یان ئومه‌ت بێ دیارده‌که یه‌که. خاڵێ دووه‌م، باوه‌ڕیان به بوونی یه‌ک راستی و و یه‌ک بۆچوونی دروست هه‌یه. هه‌موو بۆچوونێکی نه‌گونجاو یان خیانه‌ته یان کفر. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی لیبرازمه که بوونی تاکه راستی و تاکه بۆچوونی ره‌وا به زه‌برده‌ستی فاشیه‌ت و نازییه‌ت ده‌زانێ. که باوه‌ڕی به جیاوازی و بوونی کۆمه‌ڵێ راستی هه‌یه. سستێمی خێله‌کایه‌تیش هه‌مان ناوه‌ڕۆکی هه‌یه، کۆلێکتڤیسته و یه‌ک راستیشی تێدایه، ئه‌ویش ئه‌وراستییه‌یه که سه‌رۆکی خێڵه‌که یاخود گرووپه‌که باوه‌ڕی پێی هه‌یه. بۆیه ده‌بینین له‌سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداریدا شێخ یان ئاغا ببوونا به چی ره‌عیه‌کانیشیان ده‌بوون به‌هامن شت. یه‌کیه‌تی بوونایه یه‌کیه‌تی بوون، پارتی بوونایه پارتی بوون و چاش بوونایه چاش بوون. به‌کورتی، ئازادی تاک و سه‌ربه‌خۆیی تاک هه‌ڕه‌شی له‌ناوبردن له فه‌رهه‌نگی خێڵه‌کایه‌تی ده‌کات. هه‌ڕه‌شی له‌ناوبردنی پاتریارکیه‌ت ده‌کات. هه‌ڕه‌شی یه‌کسانی داپڵۆسینی قودسیه‌تی پیاوده‌کات. هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوبردنی پیرۆزی سه‌رۆک ده‌کات. هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوبردنی که‌لتوری براگه‌وره ده‌کات. ئازدی بیر و بڕیار به‌تاک ده‌دات. بۆیه ده‌بوایه پرۆسه‌ی پایه‌گوزارکردنی بێگوومان جیاوازبێت و له کلاسیکیه‌ت دوور بێ. بۆیه بلاوکردنه‌وه‌ی لیبرالیزم له دیدی ئێمه‌وه له سه‌ره‌تاوه پێویستی به ماوه‌یه بۆ تێگه‌یشتن. مه‌به‌ستم ئێمه له سه‌ره‌تاوه به‌ڕه‌چاوگرتنی باری سایکۆلۆژی و فه‌رهه‌نگی کوردستان و تا تووشی هه‌مان هه‌ڵه و شکه‌ستی لیبرالیزمی عه‌ره‌بی و فارسی تورکی نه‌بینه‌وه بڕیاری هه‌نگاوی بچووک و قورسمان دا. له دیدی منه‌وه تا پارتی لیبرالی کوردستان جێگای مه‌حکه‌م کات پێویستی به 10 ساڵه. که به‌لای که‌مه‌وه پێنج ساڵی یه‌که‌میده‌بێ قۆناغی بڵاوکردنه‌وه‌ی وشه‌ی لیبرالیه‌ته و ناوه‌رۆکی بێت، له‌م کاره‌شدا، وابزانم سه‌رکه‌وتووبووین. توانیمان له رێگه‌ی میتودی جیاوازه‌وه لیبرالیزم و پرنسیپه سه‌ره‌کیه‌کانی به خه‌ڵکێکی زۆر بگه‌ێنین. گه‌ر ئه‌مڕۆ بڕوانیته بابه‌ته‌کانی رۆژنامه‌کانی کوردستان، سایته‌کان ده‌بینی زۆربه‌ی باسه‌کان و بابه‌ته‌کان چ له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ته‌وه بێت چ له‌باره‌ی کۆمه‌ڵگاوه بێت و چ له‌باره‌ی ئابووریه‌وه، لیبرالیستانه‌ن. چه‌ندی و چۆنیه‌تی ئه‌مباسانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ساڵی 2003 به‌راوه‌دبکه‌ی ئاشکرا ده‌بینیت که پارتی لیبرالی کوردستان توانی ره‌نگێکی فه‌رهه‌نگی نوێ دروستکات و به‌هێزکات. ئه‌مه له خۆیدا سه‌رکه‌وتنه. ئه‌مڕۆ خه‌ڵک وشه‌ی لیبرال و لیبرالیه‌ت و لیبرالیزم به‌کاردێنن. ته‌نها بلاوبوونه‌وه‌ی وشه‌که بۆ ئێمه ئامانجێکی مه‌زن بوو، و ده‌سکه‌وتێکی مێژویمانه. ئه‌من هه‌رگیز له‌بیرم ناچێ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌مێزگه‌ردێکی ته‌له‌فزیۆنیدا، یه‌کێ له میوانه‌کان که نوێنه‌ری حزبێکی گه‌وره‌بوو، له‌پڕ وشه‌ی لیبرالیه‌تی له‌ده‌م ده‌رچوو، یه‌کسه‌ر داوای لێبووردنی کرد. گووتی مه‌به‌ستم وانه‌بوو. ئه‌م تابۆیه‌ی، ئه‌م مه‌منوع کردنه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ئاستی حزبه‌کانیشدا نه‌ماوه به‌رپرسیاریه‌کانیان وشه‌که به‌کاردێنن. هاوکات ئێمه له ماوه‌ی هه‌مان قۆناغدا، کارێکی مه‌زنی تریشمان ئه‌نجامدا، ئه‌ویش بڵاوکردنه‌وه‌ی ره‌نگێکی نوێ بوو. واته ره‌نگی پرته‌قاڵی، که له نۆڤه‌مبه‌ری 2005 دا کرا به‌ره‌نگی پارتیمان. ئه‌مڕۆ سێ ره‌نگ له کوردستاندا بڵاون، زه‌رد و سه‌وز و پرته‌قاڵی. ئه‌مڕۆ پرته‌قاڵی نه‌ک هه‌ر ره‌نگی پارتی لیبراله به‌ڵکو ره‌نگی، ئۆپۆزسیۆنه. ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌چێ که پارتیمان له گه‌ڵ دامه‌زراندنیدا، نه‌ک هه‌ر خۆی وه‌ک ئۆپۆزسیۆن راگه‌یاندووه به‌ڵکو خۆی وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێک راگه‌یاند که خه‌بات ده‌کات بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و دروستکردنی حکومه‌تێکی چاک له کوردستاندا، ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا رووداوێکی نوێ و رێژه‌شکێن بوو. هه‌تا ئه‌مڕۆ هیچ حزبێکی تر نییه له کوردستان وه‌ها راشکاوانه ئاشکرای کردبێ که خه‌بات بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌کات. پاش ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵێ ریکخراوی سیاهسی تر که‌وتنه باسی ئۆپۆزسیۆن. ساڵی 2004 ئێمه خۆمان به ئۆپۆزسیۆنێکی ده‌سه‌لاتخواز راگه‌یاند، گه‌لێ که‌س بۆچوونه‌که‌مانی به‌کفر و خیانه‌ت و دوژمنایه‌تی ده‌زانی. ئه‌مڕۆ هه‌موو تێگه‌یشتووه ده ده‌وری ئۆپۆزسیۆنی سیاسی خه‌باته بۆده‌سه‌ڵات. گه‌ر حزبه‌و خه‌بات ناکات بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌ی بۆ هه‌یه. مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی چییه. کێشه‌ی زمانی ستانده‌ردمان دروستکرد. دژ به‌بوونی میلیشیا و حزبی میلێشیا وه‌ستاینه‌وه، ئه‌مانه‌وه گه‌لێ شتی‌تر. به کورتی ، من وابزنم پارتی لیبرالی کوردستان له‌گه‌ڵ کورتی ته‌مه‌نی له 29 حزبی نادیاری کوردستانی باشوور دیارتر و چالاکتربووه. ئه‌مڕۆ له باشووری کوردستاندا کۆمه‌ڵێ حزبی موله‌تدار هه‌ن که هیچیان به قه‌د پارتی لیبرالی کوردستانیان ناودارنین. ئه‌مه، ئه‌نجامی خه‌باته.
ئاسۆ : بۆچی پارتی لیبرالی کوردستان به ره‌سمی له کوردستاندا مۆڵه‌تی کاری نییه ؟
ئه‌نداز : ئێمه بێ گومان، پیوه‌ندیمان له گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی سلێمانی و هه‌ولیر کردووه، بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت. ساڵی 92 په‌رله‌مان یاسایه‌کی تایبه‌ت به دامه‌زراندی حزب و رێکخراوی مه‌ده‌نی ده‌رکرد. ئێمه به پێی به‌نده‌کانی ئه‌و یاسایه چووینه پێش. بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌و یاسایه نه لای یه‌کیه‌تی و نه لای پارتی په‌یڕه‌وی و په‌یوه‌ستی پێوه‌ده‌کرێ. هه‌ریه‌که‌یان یاسای خۆی و مه‌رجی خۆی هه‌یه. له هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌وه کۆمه‌ڵێ کێشه دروستکرا که بووه هۆی ده‌سکێشانه‌وه‌مان له داواکاریه‌که. تا خوێنه‌ران له بێتامی ئه‌م پرۆسه‌یه بگه‌ن ، که له‌خۆیدا ده‌بووایه پرۆسه‌یه‌کی یاسایی بێت، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سلێمانی پێی گوتین، ئێوه پێویست ناکات حزب دانێن، 29 حزب هه‌یه بڕۆن ببن به ئه‌ندامیان. هه‌ولێریش له‌وان چاکتر نه‌بوو. به کورتی تا حزب له دوو کوردستانی یه‌کیه‌تی و پارتیدا موڵه‌تی کاری پێبدرێ، ده‌بێ له‌لایه‌ن رێکخراوی پارتییه‌وه یان یه‌کیه‌تییه‌وه ته‌زکیه بکرێ. ئه‌مه‌ش وه‌ک ئه‌وه‌یه بڵێی تۆ حزبێک دروستده‌که‌ی. حزبه‌که‌ت هه‌مووی ده‌بێ به ئندامی ئه‌کیه‌تی یان پارتی. بۆیه له راستیدا، هه‌موو حزبێکی که له کوردستاندا مۆڵه‌تی کاری هه‌بوو، ئه‌و حزبه خاوه‌نه‌که‌ی ئه‌ندامه‌کانی نین به‌ڵکو یه‌کیه‌تی و پارتین. ئه‌مه ئه‌و راستیه‌یه که ئێمه له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیه‌کانمان پێی گه‌یشتین. ئه‌م ره‌وتوو رووخساره سیاسیه دوور نییه، بۆ خه‌ڵکانێک و رێکخراوی تر بگونجێ. به‌ڵام هه‌رگیز بۆ حزبی لیبرال ناگونجێ چوونکه دژ به ئایدیۆلۆژیه‌که‌یه‌تی، که رێکخراوێک ده‌ستی له ئازادی بیر و راو بڕیار هه‌ڵگرت، هه‌موو شتێکه به‌ڵام لیبرال نییه. بۆیه تا وه‌ک ئۆپۆزسیۆنێکی راسته‌قینه بمێنینه‌وه ده‌بوایه ده‌س له مۆڵه‌ت وه‌رگرتن بکێشینه‌وه، ده‌نا وا نه‌بووایه ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌بووین به به‌شێک له ئۆپۆزسیۆنه مووچه‌خۆره‌که‌ی کوردستان.
ئاسۆ: ئه‌ی ناترسێی که پرۆسه‌که‌تان له‌بار ببه‌ن. نموونه هه‌ن که نیشانده‌ده‌ن یه‌کیه‌تی و پارتی رێگا ناده‌ن، هیچ رێکخراوێکی تر گه‌وره‌بێت.
ئه‌نداز: من ئه‌و ترسه‌م نییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه نوێنه‌ری بۆچوونێکی ناوچه‌یی تایبه‌ت نین. ئێمه نوێنه‌ری ئایدیۆلۆژیه‌تێکی مه‌زنی سه‌رده‌مین. ئێمه نوێنه‌ری ئایدیۆلۆژیه‌تێکین که نه‌ک له کوردستاندا به‌ڵام له هه‌موو جیهانی ئه‌مڕۆدا له شه‌ڕی گۆڕانکاری دایه. وه‌ک زووتر باسم کرد شه‌ڕی ئه‌م زه‌مانه نوێیه شه‌رێکی ئایدیۆلۆژییه. له‌م جه‌نگه‌دا یان لیبرالییه‌ت سه‌رده‌که‌وێ یان تووندره‌وی دینی. ئه‌مه دوو ئۆردووگا فه‌لسه‌فی و سیاسیه‌که‌ی سه‌ده‌من. گشت تاکێک، گشت رێکخراوێکی سیاسی و مه‌ده‌نی ده‌بێ یه‌ک له‌م دوو ئۆردووگایه بۆخۆی هه‌ڵبژێرێ. بۆیه یه‌کیه‌تی و پارتیش ده‌بێ ئه‌وه ده‌رک که‌ن که دۆگماتیزم تا سه‌رناخوا. رۆژی بڕیاردان نزیک بۆته‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه، ئێمه تۆی لیبرالیه‌تمان تازه رژاند و پژاند، له 2003 وه کار بۆ بڵاوکرنه‌وه‌ی ئه‌م هزره ده‌که‌ین. جا ئێمه وه‌ک که‌س ده‌مێنین یان له‌ناو‌چین باوه‌ر ناکه‌م تازه کار له به‌رده‌وامی گه‌شه‌سه‌ندنی هزره‌که بکات. هه‌روه‌ها هه‌ڵومه‌رجی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م ئایدیۆلۆژیه‌ت له گشت عیراقدا، به هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌باره و فاکته‌ری ده‌ره‌کی و ناوخۆیی هه‌ن که لایه‌نگری به‌هێزبوونین. جگه له‌مانه لیبرالیزم و پرنسیپه‌کانی وه‌ک چۆن سه‌رنجی گه‌لێ تاکیان راکێشاوه هاوکات له ناو رێکخراوه سیاسیه‌کانیشدا به یه‌کیه‌تی و پارتیه‌وه لایه‌نگری په‌یداکردووه. لیبرالیزم، له‌دیدی منه‌وه له‌م سه‌ده‌م و زه‌مانه تایبه‌ته‌دا له چوارچێوه‌ی فکر ده‌رچووه، به‌ڵکو شێوه‌یه‌کی ژیانه، که رۆژبه‌رۆژ ئاره‌زوودارانی پترترده‌بن. بۆ کۆتایی هێنان به وڵامی ئه‌م پرسیاره، قسه‌یه‌ک ده‌که‌م که ئه‌من هه‌میشه به دۆستانمی ده‌ڵێم. گوتوومه، ئێمه به چه‌شنی بزماره‌که مه‌لای مه‌زبووره، بزماری خۆمان له دیواره کۆنکریته‌که‌ی مێژوو داکوتی. ئه‌و بزماره بچووکه‌ی ئێمه تازه بوو به به‌شێک له مێژووی هزر و سیاسه‌ت له کوردستاندا.
ئاسۆ: کاک ئه‌نداز، پارتی لیبرال ساڵی 2007 وه‌ک ساڵی که‌رکوک راگه‌یاند، که ئه‌نجامه‌که‌ی له دیدی منه‌وه خامۆشکردنه‌وه‌ی چالاکیه‌کانی پارتی لیبرال بوو. بۆچی ئه‌م راگرتنه ؟ ئایا ئه‌م بڕیاره، کارێکی نه‌گه‌تیڤانه‌ی نه‌کرده سه‌ر پرۆسه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان جه‌ماوه‌ر و پارتی لیبرال. له‌پڕ بێده‌نگبوونتان. گه‌لێ پرسیاری دروستکرد، ئایا شیکردنه‌وه‌تان چییه و چۆنه ؟
ئه‌نداز : ئه‌ڵبه‌ته ئاره‌زوو و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م بڕیاره به‌هێزکردنی ریزه‌کانو پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک بوو، که به‌داخه‌وه نه‌کرا. هاوکات ده‌بێ بڵێم، هه‌ڵبژاردن هه‌میشه له نێوان چاک و خراپ‌دا نییه. ئێمه ساڵی 2007 ده‌بوایه له نێوان خراپ و خراپتردا هه‌ڵبژێرین. له‌م بڕیاره ستراتیژیه‌شدا ئێمه خراپمان پێ باشتربوو له خراپتر. بێ گومان بێده‌نگیمان رووخسارێکی نه‌گه‌تیڤانه‌ی هه‌بوو بۆ ئێمه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌که‌ی گه‌لێ پۆزه‌تیڤانه‌یه. سالی 2007 به‌پێی ده‌ستووری عیراق و راگه‌یاندنی پارتی و یه‌کیه‌تی ده‌بووایه ساڵی ریفراندۆم و هاتنه‌وه‌ی که‌رکووک بێت. ئێمه له‌و ساڵه‌دا، رخنه‌مان له سیاسه‌تی یه‌کیه‌تی و پارتی بگرتایه، ده‌زگاکانی ئه‌م دوو حزبه گه‌ر ئاروزوویان کردبایه به ئاسانی ده‌یانتوانی له‌که‌ی به‌کرێگیراوی و خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به پارتی لیبراله‌وه بلکێنن. به ئاسانی ده‌یانتوانی بڵێن به‌کرێگیراوی تورکیان و ده‌یانه‌وێ پرۆسه‌ی هاتنه‌وه‌ی که‌رکووک بشڵه‌ژێنن، خه‌ڵکی کوردستانیش که تینوی هاتنه‌وه‌ی که‌رکووکه، باوه‌ڕی ده‌کرد. ئه‌مڕۆ 2007 گوزه‌شت، که‌رکووک گوزه‌شت. ئێمه نه خائینین نه به‌کرێ گیراوین. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ رخنه له یه‌کیه‌تی و پارتی بگرین هه‌ڵسانگاندی هاوڵاتیان بۆ ئه‌و رخنه‌یه جیاواز دبێ وه‌ک رخنه‌ی دوژمنێک نابینرێ به‌ڵکو به رخنه‌ی رۆڵه‌یه‌کی خه‌مخۆر ده‌ناسرێ. بۆیه له دیدی منه‌وه گه‌ر باسیی زیان و سوودی حزبی بکه‌ی، بێده‌نگی ئێمه له ساڵێ که‌رکووکدا به زیانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و قازانجی پارتی لیبرال بوو، هه‌رچه‌نده خۆزگه ئێمه زه‌ره‌مانکردبایه و که‌رکووک بهاتایه‌ته‌وه، رێغا وانه‌بوو. به‌گشتی، ده‌ڵێم خه‌ڵکی کوردستان پێویستیان به مه‌ودایه‌کی مێژوویی هه‌بوو تا بتوانن، له ته‌سکه بیری دۆست و دوژمن ده‌رچن و پێناسه‌یه‌کی نوێ بۆ وشه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌لایان په‌یدا بێت، و وابزانم ئه‌نجامه‌کانی ساڵی 2007 ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی پێگه‌یاند.
ئاسۆ : قۆناغی داهاتووتان چییه؟
ئه‌نداز : ئێمه ئه‌م ساڵ و ساڵی داهاتووش له هه‌مان قۆناغداین. به‌ڵام میتوده‌که‌ی ده‌گۆڕین. هه‌رچه‌نده هه‌ست به‌وه ده‌که‌م، که کاتی به‌تینکردنی رووخساری شه‌ڕی ئایدیۆلۆژی هاتووه. ئه‌من خۆم ئه‌مساڵم به ساڵی دین و زمان ناوناوه. که تیایادا له‌لایه‌که‌وه، هه‌وڵی ناساندن و ئاشناکردنی پتر به مێژووی میتالۆژی کوردستان ده‌ده‌ین و له‌لایه‌کی تریشه‌وه ته‌وژدانی دادوستانی زمانی ستانده‌رد.
ئاسۆ : کاک ئه‌نداز، خۆت باسه‌که‌ت کرده‌وه، تۆ ساڵێ پتره باسی پرۆژه‌ی په‌یکه‌ری زه‌رده‌شت و مه‌یدانی نه‌ورۆزده‌که‌یت. ده‌کرێ باسێکی ئه‌م پرۆژه‌یه بکه‌یت.
ئه‌نداز : له‌دیدی منه‌وه، دروستکردنی کوردستان پێویستی به ئافریدکردنی تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه. وڵاتی ئێمه پێویستی به ژیاره، ژیاریش له کۆی گشت بواره‌کان پێکدێت. بۆیه خه‌ونی من ئه‌مڕۆ پرۆژه‌یه‌که که له سێ به‌ش پێکدێت. یه‌ک، هێنانه‌وه‌ی مه‌زنترین ئاواره‌ی مێژوومان بۆ کوردستان و پێبه‌خشینه‌وه‌ی شناسنامه‌ی کوردستانی. که ئه‌وه‌ش زه‌رده‌شته. ئه‌من خه‌و به‌وه‌وه ده‌بینم که مه‌زنتین په‌یکه‌ری زه‌رده‌شت له کوردستاندا دروستکرێت و له ژێرپێیدا مه‌یدانێکی مه‌زن دروستبکرێت که مه‌زنترین ئاگرکه‌ده‌ی نه‌ورۆزی تیادا دروستبکرێت، ئه‌ڵبه‌ته که ده‌ڵێم مه‌زنترین مه‌به‌ستم مه‌زنییه له‌سه‌ر ئاستی جیهان. کۆتای ئه‌م خه‌ونه‌ش به هاتنه‌وه‌ی میترا، خوای مهره‌بانی و رووناکی دێت. که ئاره‌زوودارم جه‌ژنی له‌دایکبوونی که ده‌که‌وێته 25 دیسه‌مبه‌ری هه‌موو ساڵێک ببێته‌وه به جه‌ژنێکی مه‌زنی کوردستان. ئێمه به ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه، تایبه‌تمه‌ندیه‌کی جیهانی و مێژووی بۆ کوردستان دروستده‌که‌ین که خۆمان و نه‌وه‌کانمان سوودی لێوه‌رده‌گرن.
ئاسۆ : جێی خۆشییه، که به‌ڕێزتان وه‌ها ئاشکرا و ساده دیدو بۆچوونه‌کانتان روونده‌که‌نه‌وه، ئه‌م ئاشکراییو بێباکییه‌ی به‌رێزتان، به‌راستی هانمده‌دا که ئه‌منیش له پرسیاره‌کانمادا کراوه‌تر بم په‌رده‌دادڕێنم.
ئه‌نداز : فه‌رموو.
ئاسۆ : ئێوه هه‌رزوو دوو رخنه‌تان لێ‌گیرا، یه‌کیان ده‌یگوت که حزبێکی ئینته‌رنێتین، ئه‌وی تریشیان ده‌یگوت، حزبێکی ده‌عیه‌به‌رزن و به‌پیری خه‌ڵکه‌وه ناچن. وڵامت چییه؟
ئه‌نداز : ئێمه بێگومان حزبێکی ئینته‌رنیتین. هه‌موو حزبێک به‌رهه‌می زه‌مانی خۆیه‌تی. مێژووی کورد و کوردستان کۆمه‌ڵێ حزبی تێدایه که حزبی چایخانه و نادی و مزگه‌وتن. ئه‌مانه له سه‌رده‌مێکی ژیاری تایبه‌تدا په‌یدابوون. که تیایادا ئامراز و ده‌زگای مۆدێرنی په‌یوه‌ندی له کوردستاندا نه‌بوو. بۆیه خه‌ڵک پێویستی به شوێنێک بوو که تیایادا کۆبنه‌وه و یه‌کتری ببینن، ئه‌و شوێنه نه‌بووایه دیداره‌که رووینه‌ده‌دا. ئه‌مه زه‌مانێک بوو ئه‌مه زه‌مانی حزبی چایخانه و مزگه‌وتبوو. پارتی لیبرالی کوردستان زاده‌ی زه‌مانێکی جیاوازه. ئێمه له‌ناو ژیارێکی نوێ و گه‌لێ جیاواز له‌دایک بووین. بۆیه میتوده‌کانمان له‌سه‌ره‌تادا به ره‌وتی کلاسیکی حزبایه‌تی له کوردستاندا گه‌لێ جیاوازبوو. گومانیش له‌وه‌دانییه، که فه‌رهه‌نگه کۆنسه‌رڤاتیزم و کۆنه‌په‌رستانه، هه‌میشه دژایه‌تی و به‌رهه‌ڵستی گۆڕانده‌کات. بۆیه په‌یدا بوونی حزبێک که له‌سه‌ره‌تاوه ئنته‌رنێتی به‌کارهێنا بۆ په‌یوه‌ندیکردن. ئنته‌رنێتی به‌کارهێنا وه‌ک ژووری کۆبوونه‌وه، دیارده‌یه‌کی نوێ و نامۆ بوو به که‌لتووری حزبایه‌تی له کوردستاندا. ئه‌مڕۆ چۆنه ؟ ئه‌مڕۆ هه‌موو حزبه‌کان ئنته‌رنێت به‌کاردێنن. به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سوودی لێ وه‌رده‌گرن. که‌واته ئه‌وه‌ی که به‌رێزتان وه‌ک رخنه ناوتانبرد، له راستیدا په‌یوه‌ندی به پێشوه‌ختیه‌وه هه‌بوو. که ئێمه هه‌نگاوێ پێش خه‌ڵکی تربووین. ئه‌مه مێژوو دروسکردنه. مێژوو به‌وانه دروسده‌کرێت که جورئه‌تده‌که‌ن لاده‌ن. ئێمه لاماندا و مێژوومان دروسکرد.
ئه‌ما بۆ مه‌سه‌له‌ی ده‌عیه به‌رزی، ده‌بێ بڵێم ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه تووشی کێشه‌یه‌کی مه‌زن بووین که پێویستی به بڕیارێکی دیار و روون هه‌بوو. ئایا ببین به حزبێک که خه‌ڵکی نارازی له یه‌کیه‌تی و پارتی له خۆی کۆکاته‌وه یان رێکخراوێکی ئایدیۆلۆژیی تایبه‌ت به لیبرالان بین. ئێمه ئه‌وی دووه‌ممان هه‌ڵبژاد. بۆیه مه‌رجی ئه‌ندامه‌تی لای ئێمه باوه‌ڕو ئنتیمایه بۆ لیبرالیزم وه‌ک ئایدیۆلۆژیه‌تێک، نه‌ک ناره‌زایی به‌رابه‌ر به سیاسه‌تی یه‌کیه‌تی و پارتی. ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌پیره‌وه نه‌چوون و بگره دابڕینی گه‌لێ په‌یوه‌ندی. واته ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه سووڕبووین که ره‌وته یایدیۆلۆژیه‌که‌مان بپارێزین و ببیه پارتی خه‌ڵکێکی که‌م به‌ڵم لیبرال نه‌ک پارتی خه‌ڵکێکی زۆری نارازی له یه‌کیه‌تی و پارتی.
ئاسۆ : بارتان وه‌ک رێکخراوێکی سیاسی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه چۆنه ؟
ئه‌نداز : من هه‌میشه له‌و باوه‌ڕه‌دابووم که مه‌ڵبه‌ندی هێزی پارتی لیبرالی کوردستان، له هه‌نده‌ران ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردی هه‌نده‌ران له‌ناو سیستێمی لیبرالیدا ده‌ژی. له ناو کۆمه‌ڵگای تاکسالاردا ده‌ژی، بۆیه وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنی لیبرالییه بۆ ئه‌وان ئاسانتره، رۆژانه تیایادا ده‌ژین و هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. لیبرالییه‌ت که‌لتوری ر‌ۆژئاوایه. به‌ڵام وانه‌بوو. ئه‌مه‌ش تا ئه‌مڕۆ جێی سه‌رسامی منه‌و ولاممی ته‌واوم بۆ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. ئێمه له کوردستاندا گه‌ڵێ سه‌رکه‌وتووبووین، نه‌ک له‌ناو کوردی هه‌نده‌ران، نه‌ک له‌ناو کوردی رۆژئاوای خاوه‌ن که‌لتوری لیبرالی. بۆیه ئه‌مڕۆ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که‌م من چاوه‌ڕوانی بووم، رێکخراوی پارتی لیبرالی کوردستان له ناو کوردستاندا گه‌ڵێ به‌هێزه و له‌گه‌شه‌کردنێکی خێرادایه نه‌ک له‌ده‌ره‌وه.
ئاسۆ : کاک ئه‌نداز، ده‌زانم کاتم زۆر لێگرتیت. به‌ڵام دووپرسیارم ماوه. یه‌که‌میان، کوردستان چۆن ئازاد ده‌بێت ؟
ئه‌نداز : کوردستان به دروستکردنی جیاوازی ژیاریی و فه‌رهه‌نگی ئازاد ده‌بێت. هه‌میشه که‌لتوره به‌رزه‌کان، که‌لتوره نزمه‌کانیان داگیرکردووه. کوردستانیش هه‌میشه داگیرکراوه چوونکه که‌لتوری له که‌لتوری تورک و عه‌ره‌ب و فارس نزمتربووه. واته له باری ژیاریه‌وه له‌وان دواکه‌وتوتر بووه. ئه‌مڕۆ ئێمه هه‌لێکی زێڕینمان بۆ هه‌ڵکه‌وتووه. گه‌ر بزانین به‌کاری بێنین سه‌رکه‌وتوو ده‌بین له‌م پروسه‌یه‌دا. ئه‌مڕۆ وڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان له سڕبوونی ژیاریدان، ساڵه‌های ساڵه له‌ناو قه‌پێلکی شۆڤینزمی عه‌ره‌بی و فارسی و تورکیدا، خۆیان حه‌شارداوه، شۆڤنزم رێگای کرانه‌وه‌ی لێگرتن. ئه‌مه‌ش تووشی قه‌تیسبوونی ژیاریی کردن، نه‌وه‌ی نوێی داگیرکه‌رانی کوردستان به‌رهه‌می شۆڤنزمی کوێرانه و رژێمی ئستبدادین. بۆیه، فراوانبوونی ئازادی له‌کوردستاندا، دیموکراسیه‌تی سیاسی، ئابووری ئازد، مۆدێرنکردنه‌وه‌ی سیستێمی خوێندن به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی و فێربوون له ژیاره پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان، مه‌به‌ستیشم ر‌ۆژئاوایه، پرۆسه‌ی پێشکه‌وتنی فه‌رهه‌نگی له کوردستاندا گه‌لێ خێراده‌کات. که ئێمه وامان لێهات له عه‌ره‌ب و فارس تورک پێشکه‌وتووتربین، به‌رده‌وامی داگیرکردنی کوردستان موحاڵده‌بێ. ئه‌وده‌ما که‌لتور و فه‌رهه‌نگی ئێمه کاریگه‌ری به‌سه‌ریانا پترترده‌بێ. ئێمه ده‌بینه داینه‌مۆی که‌لتور و ئابووری ناوچه‌که.
ئاسۆ : کاک ئه‌نداز، ئه‌مڕۆ گه‌ر بتبه‌نه‌وه کوردستان و حکومه‌ت بڵێ، فه‌رموو مافی سێ بڕیارت هه‌یه. ئه‌و سێ بڕیاره چێده‌بن؟
ئه‌نداز : ئه‌م پرسیاره ئاسان نییه. جوونکه ئاره‌زوو ئه‌وه‌نده زۆره. به‌ڵام گه‌ر ناچاری هه‌ڵبژاردنبم.
یه‌ک : هه‌موو ده‌رچوانی کۆلیژی کشتووکاڵ، ده‌که‌م به جوتیار و ئاژه‌ڵدار. زه‌ویان ده‌ده‌مێ خانوویان بۆ دروستده‌که‌م ده‌زگاو مه‌کینه‌ی مۆدێرنیان ده‌خه‌مه به‌رده‌ست. کوردستان زه‌ویه‌کی زۆری هه‌یه، کشتکاری تێدا نه‌ماوه، به‌رهه‌مهێن نین به‌رهه‌مخۆرین. بۆیه ناردنی ئه‌م خوێندکارانه پاش ده‌رچوونیان هه‌م ته‌رازووی به‌رهه‌م ده‌گۆڕێ و هه‌م ره‌نگی لادێی کوردستان. بێگومان شاراوه‌ش نییه که پیشه‌سازی ، له پیشه‌سازی کشتووکاڵییه‌وه ده‌سپێده‌کات. هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دانه‌وێڵه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌که‌مبووندایه و رۆژانه داوای پتر ده‌بێت و نرخی باڵاتر. ولامه‌که‌شم درێژ بوو.
دوو : زمانی خوێندنی زانکۆکان ده‌که‌م به ئنگلیزی.
سێ : نشینگه ده‌که‌مه‌وه ، واته مسته‌وته‌نات، بۆ خه‌ڵکی وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان و هانیاده‌ده‌م که کۆچ به‌ره‌و کوردستان بکه‌ن. زه‌وی کشتووکاڵیشیان وه‌ک موڵک له‌سه‌ر تاپۆده‌که‌م. داوایان لێده‌که‌م که خه‌ریکی کشتوکاڵ و ئاژه‌ڵداری و مامۆستایبن.
ئاسۆ : کاک ئه‌نداز، دواپرسیارم، ئه‌مجاره به‌دڵنیایه‌وه، ئه‌وه‌یه. ئه‌و کوردستانه‌ی که خه‌ونی پێوه‌ده‌بینی چ کوردستانێکه.
ئه‌نداز : ئه‌من خه‌ون به کوردستانێکه‌وه ده‌بینم، ک تیایادا، ئازادانه بتوانم له هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد‌دا، به‌رانبه‌ر به کاک مه‌سعود و مام جه‌لال خۆم بۆ سه‌رۆکایه‌تی کوردستان کاندیدکه‌م.
ئاسۆ : له کۆتایدا زۆر سپاس بۆ به‌ڕێزتان و ئاره‌زووی کاتێکی خۆشت بۆده‌که‌م له له‌ندن.
ئه‌نداز: سپاس بۆ ئێوه‌ش.
له‌نده‌ن 2008-03-18
|