٢\٨\٢٠١٨
دیمانە
لەگەڵ د. عیرفان مستەفادا.
وەک پاشکۆ یاخود بەشی دووەمی پەرتووکی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم -
سازدانی: هەڵۆ محەمەد
- بەشی یەکەم -
كورد و مۆدێرنیتێ.
هەڵۆ محەمەد: ئەم ستاتووەی کورد، بۆی
هەڵکەوتووە و تێیدا دەژی، یاخود تێی ئاخنراوە. نە کۆیلەیەتی قبووڵ
دەکات و ناشتوانێ ببێتە سەردار، بۆ وایە؟. ئەمە لە چییەوە سەرچاوەی
گرتووە و ڕێگا چارەی دەربازبوون لەم دۆخە چۆنە؟ لە کاتێکدا ئێوە، کورد
بە بەهێزترین نەتەوەی نێو ئەم هاوکێشە ئاڵۆز و پێچەڵپێچە دادەنێن.
د.
عیرفان مستەفا: گهیشتن بهو بیرۆكهیهی كه كورد نه له
میللهته سهردهستهكانی مێژووه نه له میللهته بندهستهكانه،
دهگهڕێتهوه بۆ ساڵانێك لهمهوبهر. بۆ یهكهمجاری له ساڵی ٢٠٠٣
له دوو سیمیناردا له كۆلێژی ئادابی زانكۆی سهلاحهدین لێكدانهوهیهكی
سهرتایم بۆ كوردوو مێژووهكهی پێكرد. له دوای راپهڕینهوه شهپۆلێكی
نوێی رۆشنبیری سهری ههڵداو له گوتاری ئهو رۆشنبیرییهدا كورد وهك
كۆمهڵه خێڵێك پێناسهدهكرا كه هێشتا قۆناغی سروشتییان تێپهڕ نهكردووهو
ئهوهی كه حوكمی ژیانی ئهوان دهكات سروشته نهك ئیراده، بهپێی
ئهو بۆچوونه ئهوان بههۆی ئهمهوه هێشتا نههاتوونهته ناو مێژوو
و ژیانیان له خوار ئاستی ژیانی كۆیلهكانهوهیه.
ئهم بۆچوونه له ئهنجامی تێگهیشتنێكی خراپهوه له لێكدانهوهكهی
هاتووه، لهم تێگهیشتنه خراپهوه ئهوان گهیشتوون بهوهی كه
كورد له مێژوودا شیاوی ئهوهش نهبووه ببێت به كۆیلهو له
ئاستێكی خوارتر له ئاستی كۆیله ژیان دهگوزهرێنێ. بهڵگهشیان بۆ ئهمه
ئهوه بوو كه كۆیله بوونێكی مێژوویی ههیهو سهرچاوه لهو رێكهوتنهوه
دهگرێت كه لهگهڵ سهردارهكاندا ههیهتی، بهڵام كورد نه
توانیویهتی له جهنگهكهدا بباتهوهو ببێت به سهردار و نهتوانیویشیهتی
وهك ئهوهی كه له جهنگدا دهبهزێت، بۆ هیشتنهوهی بوونی خۆی
ببێت به كۆیله. بهڵام ئهمه مانای ئهوه نییه كه هوشیاره بۆیه
نهبووه بهكۆیله، بهڵكو لهوێوهیه كه ناهوشیاره وهك ههر
زیندهوهرێكی تری ناو سروشت كه بههۆی ناهوشیارییهوه سروشت حوكمی
دهكات و هیچ ئیرادهیهكی له ژیان و چارهنوسی خۆیدا نییه. ههتا
ئێستاش ئهو رۆشنبیرانه لهو پێناسهیهی خۆیان دڵنیان و هێشتا ههر
بڕوایان وایه كورد لهدهرهوهی مێژوو ژیان دهگوزهرێنێ.
ئهو پێناسهیهی ئهوان بۆ بوونی كورد له مێژوودا كردوویانه له ئهنجامی
لێكۆڵینهوهو بهداوداچوونێكی راستهقینه نییه، له باشترین حاڵهتدا
كاریگهربوونه بهو باسخواسانهی كه رۆژههڵاتناسهكان له كتێبهكانی
خۆیان له بارهی كوردهوه تۆماریان كردوون.
لهگهڵ ئهوهشدا ئهو پێناسهیهی ئهوان بۆ كورد هیچ بنهمایهكی
زانستی نهبوو، بهڵام لهو سهردهمهدا بۆ من گرنگی خۆی ههبوو.
گرنگی ئهو پێناسهیه بۆمن لهوهدابوو دهرك بهوه بكهم كه بوونی
كورد ههڵگری لوغزێكه پێویستی به كردنهوه ههیه.
كورد ناكرێت وهك ئهو خێڵه سهرتاییه داخراوه پێناسه بكرێت كه له
ناوچه دوورهدهستهكانی دنیادا نزیك له ژیانی زیندهوهرهكانهوه
دهژی و ئهو نهریتهی بۆ ژیان ههیهتی بهدرێژایی چهندهها سهده
وهك خۆی ماوهتهوهو گۆڕانێكی ئهوتۆی به خۆیهوه نهبینیوه. دهكرێت
ئهم خێڵه دوورهدهستانه وا پێناسه بكرێنهوه كه بوونیان له دهرهوهی
مێژووه، گهر لیكۆڵینهوهش له بارهیانهوه بكرێت نابێت لێكۆلینهوهكه
مێژوویی بێت، چونكه ئهو خیڵانه مێژوویان نییهو ئهوهی ههیانه نهریتێكه
بهبێ هیچ گۆڕانێك بۆ چهندهها سهده به نهگۆڕی ماوهتهوه ژیانی
نهوهیهكی له نهوهیهكی دوای خۆیدا دووپاتكردووهتهوه.
لێكۆڵینهوه له خێڵێكی ئاوا ههر دهبێت لێكۆڵینهوهیهكی
سانكرۆنیكی و ئێستایی بێت و تهنها لهوه بكۆڵێتهوه ئهو نهریته
چۆن دهگوازرێتهوهو چۆن پهیوهندی نێوان تاكهكانی ئهو خێڵه رێك
دهخات. بهڵام كاتێك ئێمه له كورد رادهمێنین ئهوه ههر لهمیدییهكانهوه
كه زۆرێك له مێژوونوسان رهچڵهكی كوردیان بۆ دهگهڕێننهوه ههتا
دهگاته سهدهی بیست و دروستبوونی دهوڵهتی مۆدێرن له رۆژههلاتی
ناوهراستدا، كورد وهك میللهتێك دهبینین كه لهو شوێنهدا مێژوو بهرهو
بنبهست و وهستان رۆشتوو، رۆڵیكی گرنگی ههبووه لهو رووداوانهدا كه
بوونهته هۆی سهرههڵدانی قۆناغێكی نوێ له مێژووی گهلانی دهوربهرهكهیدا.
بۆیه بههیچ شێوهیهك ناكرێت كورد وهك ئهو خێڵه سهرتاییانه
پێناسه بكرێتهوه كه هیچ ئامادهییهكان لهناو رووداوهكانی ئهو
جیهانه مۆدێرنهدا نییهو ئهنترۆپۆلۆجیستهكان رێگایهكی
دوورودرێژیان بڕیوهو ژیانی خۆیان خستووهته مهترسییهوه تا له
سوچێكدا بهرچاویان كهوتونو ههوڵیانداوه لێكۆڵینهوهیان لهبارهوه
بكهن، بۆ ئهوهی له رێگهی ئهوانهوه بگهن بهوهی كه مرۆڤ بهر
له پهیدابوونی ژیارهكان چۆن ژیاوه.
كورد میللهتێكه له پێش چاومانهو وهك میللهته سهردهستهكانی
سهردهمی بهر لهدروستبوونی دهوڵهتی مۆدێرن خاوهنی ئهدهبیاتی
نوسراوی باڵای خۆیهتی و بهههمان ئهو ژیانه ژیاوه كه میللهته
سهردهستهكان پێی ژیاون و تهنها ئهوهندهیه كه وهك ئهوان
ئیمپراتۆریهتی دروستنهكردووهو میللهتهكانی تری نهخستووهته ژێر
دهسهڵات و ركێفی خۆیهوه. لهسهردهمی مۆدێرنیشدا كوردهكانی ناو
رێكخراوی ئیتحادوتهرهقین زهمینه خۆشدهكهن بۆ ئهو گواستنهوه
مێژووییهی كه ناوچهكه پیایدا تێدهپهرێت. بۆیه شوبهاندنی كورد بهو
خێڵه سهرهتاییانهی كه بابهتی لێكۆڵینهوهی ئهنترۆپۆلۆجیستهكانه
ههر له بنچینهوه شوبهاندنێكی ههڵهیهو ئهو ئهنجامهش كه لهو
شوبهاندنهوه بهدهستهێنراوه كه كورد بوونێكی مێژووی نییه ئهویش
بهههمان شێوه وهك شوبهاندنهكه ههڵهیه.
ئهمه ئهو بۆچوونهبوو كه لهسهرتای بیركردنهوهم له بوونی كوردو
كێشهكهی وایكرد زیاتر لهم كێشهیه وردببمهوه. ههتا زیاتر له
لێكۆڵینهوهو بیركردنهوه له كێشهكه دهچوومه پێشهوه زیاتر ئهوهم
بۆ رۆشن دهبوویهوه ئهو تێروانیانهی له بارهی بوونی كورد له
مێژوودا ههیه لهسهر بنهمایهكی راستهقینه دانهمزراون و ئهوه
كه لهوبارهیهوه وتوویانه سهرچاوهی له رواڵهتی كێشهكهوه
گرتووه.
رهخنهكردنی ئهو بۆچوونانهی كه له بارهی كوردهوه ههبوون بۆ
من بوویه دهستپێكی لێكۆڵینهوهم له كورد و كێشه سهختهكهی، ههر
لهوكاتهوه دهركم بهوه كرد كه هۆكاری ئهوهی كورد لهسهردهمی
مۆدێرندا نهیتوانیووه وهك میللهتهكانی دهوربهری خۆی دهوڵهتی
خۆی دروست بكات ئهوه نییه كه كورد هیچ هوشیارییهكی به بوونی خۆی
و مێژوو نهبووه، بۆیه نهیتوانیووه لهسهر تهختی شانۆی مێژووی
جیهان دهركهوێت، بهڵام میللهتهكانی تر خاوهنی هوشیاری بوون به
بوونی خۆیان و به مێژووش بۆیه توانیوویانه وهك كارێكتهرێك لهسهر
تهختهی شانۆوی مێژوو دهركهون. بهڵكو هۆكارێكی تر له پشت ئهمهوه
ههیهو بهبێ بیركردنهوهیهكی قووڵ و ورد ناتوانین دیاری بكهین.
كاتێك سهیری رووداوهكانی سهدهی بیست دهكهین ئهوه دهبینین كه
چۆن كورد شۆڕشهكانی خۆی بهرپا دهكات و شێخ مهحمود یهكهم حوكومهتی
مۆدێرن له ناوچهكهدا له سلێمانی دادهمهزرێنێو یهكهم رێكخراوی
مۆدێرن له ناو جهرگهی خهلافهتی عوسمانیدا كوردهكان به ناوی <ئیتحادو
تهرهقی> دروستی دهكهن و ههر ئهوان رۆڵیكی كاراشیان ههیه له
بڵاوكردنهوهی رۆشنبیری مۆدێرن له ناو خهلافهتی عوسمانیدا.
كاتێك ئهمانه دهبینین لهوه دڵنیا دهبینهوه كه هۆكاری ئهوهی
كورد دهوڵهتی خۆی دروست نهكردووه ئهوه نییه كه هوشیار نهبووه
به بوونی خۆی و ئهو جیهانه نوێیه كه له دروستبووندایهو مێژوویهكی
نوێ دههێنێته ئاراوه، بهڵكو هۆی ئهمه دهگهڕێتهوه بۆ شتانێكی
تر كه زۆر نادیارن و به ئاسانی ناتوانین دهركیان پێ بكهین. هۆكاری
ئهمهش ئهوهیه كه ئهو بنهمایهی كورد بۆ ههڵسوكهوتی خۆی له
مێژوودا پهیڕهوی كردووه ههمیشه بنهمایهكی جیاوازبووه لهو بنهمایهی
كه ئهوانی تر له ههڵسوكهوتی خۆیاندا له مێژوودا پهیڕهویان
كردووه.
له مێژوو كوردا ئهوه دهخوێنینهوه كه میری میرنشینێكی كوردی
توانیویهتی پایتهختی خهلافهت داگیر بكات، بهبێ ئهوهی وهك جهنگاوهره
خێڵهكییهكانی میللهتهكانی تر دوای داگیركردنهكهی ببێت به
سوڵتانی خهلیفه. واته كورد لهو سهردهمهدا وهك ئهو میللهتانهی
كه پایتهختی خهلافهت داگیر دهكهن و دواتر دهبن به سوڵتانی خهلیفه،
خاوهنی هێزێكی سهربازی لهو جۆره بوون كه بتوانن ههمان كار بكهن،
بهڵام له بهرامبهر ئهوهدا قبوڵی ئهوهیان نهكردووه كه ببن به
سوڵتانی خهلیفه.
سهلاحهدین توانای ئهوهی ههبوو پایتهختی خهلافهتی عهباسی
بگرێت و نوردهین زهنكی وهك سوڵتانی ئهو خهلافهته لابات و خۆی
بچێته شوێنهكهی، بهڵام ئهو كاره ناكات و نابێت به سوڵتانی خهلیفه.
ههر بهههمان شێوه كهریم خانی زهند له ئێراندا دهتوانێت ببێت به
شای ئیران بهڵام ئهم كاره ناكات و خۆی ناودهنێ بریكاری رهعیهتهكان.
ئهمانه ههمووی ئهوهمان نیشاندهدهن كه كورد وهكو فارس وعهرهب
و تورك توانای دامهزراندنی ئهو جۆره له ئیمپراتۆریهتی ههبووه كه
ناونراوه خهلافهت، بهڵام خۆی نهیویستووه دایمهزرێنێ.
بێگومان دامهزراندنی ئیمپراتۆریهتێكی ئاوا پێویستی بهداگیركردن و
ملكهچكردنی ئهوانی تره بۆ خۆ. ئهوهی رێگره لهبهردهم ئهوهدا
كه كورد خهلافهت دروست بكات سیستهمی دروستكردن و پاراستنی خهلافهته
كه پشت به داگیركردنی ئهوانی ترو زاڵبوون بهسهریاندا دهبهستێت.
ئیبن خهلدوون له شاكارهكهی خۆیدا زۆر به وردی دهوڵهتی خهلافهت
شیدهكاتهوهو بنهمای بوونی ئهو دهوڵهته به زاڵیهتی و دهمارگیری
پێناسه دهكات و پێی وایه بنهمای بوونی دهوڵهت لهو سهردهمهدا
ئاین نییه، بهڵكو ئهو دهمارگیریهیه كه ههمیشه داوای
داگیركردنێكی زیاتر و زاڵبوونێكی زیاتر لهوهی كه ههیهتی دهكات.
كاتێكیش بنهمای بوونی دهوڵهت زاڵبوونێكی زیاتر بوو ئهو كاته دهبێت
زاڵ و بهزیو ههبێت. ئهو میللهتهی كه لهو پرۆسهیدا زاڵ دهبێت،
دهبێت به میللهتی سهردارو ئهوانهش كه زاڵبووه بهسهریاندا دهبن
به رهعیهت. هۆكاری ئهوهی كه كورد لهو سهردهمهدا وهك عهرهب
و فارس و تورك ئیمپراتۆریهتی خۆی دروست ناكات ئهوه نییه كه هێزی
دروستكردنی ئیمپراتۆریهتی نهبێت، بهڵكوو ئهوهیه كه رازی نییه
بهو سیستهمهی كه به بنهمای زاڵیهتی كاردهكات و ناچاری دهكات
یان ببێت به میللهتێكی ههمیشه زاڵ بهسهر میللهتانی ترهوه یان
ببێت به یهكێك لهو میللهتانهی كه رهعیهتهكانی ئهو میللهته
زاڵه پێكدههێنن.
دانهمهزراندنی خهلافهتێكی كوردی لهسهر بنهمای زاڵیهتی بۆ میره
كوردهكان دهست نادات، چوونكه میره كوردهكان نه قبوڵیانه ناوچهكهیان
داگیربكرێت و ببن به رهعیهتی دهوڵهتی خهلافهت، نه قبوڵیشیانه
ببن به سوڵتان و ئهو میللهتانه بكهن به رهعیهتی خۆیان كه له
كاتی داگیركردن ناوچهكانیاندا دهدۆڕێن و قبوڵی فهرمان رهوایهتییهكهیان
دهكهن.
ههر قبوڵنهكردنی بنهمای زاڵیهتییه له حوكمڕانیدا وا له كورد دهكات
نموونهی میرنشینی له دهوڵهتداریدا پێ باشتر تر بێت له نموونهی دهوڵهتی
خهلافهت. میرنشینه كوردییهكان له ئهنجامی ئهوهدا دروستدهبن كه
كورد قبووڵی ئهوهی نهكردووه ببێت بهسهرداری هیچ میللهتێك و
قبوڵی ئهوهشی نهكردووه ببێت به رهعیهتی هیچ میللهتێك. تهنانهت
له ناو خۆیشیدا قبووڵی ئهوهی نهكردووه پێكهاته جیاوازهكانی خۆی
له رێگهی زاڵبوونی یهكێكیان بهسهر ئهوانی تریاندا له یهك
میرنیشندا كۆبكاتهوه. ئهمهش وایكردووه له یهك كاتدا چهند
میرنشینێكی كوردی جیاواز ههبن. كاتێكیش لهگهڵ یهكدا تووشی پێكدادان
هاتوون هیچیان مهیلی زاڵبوونی نهبووه بهسهر ئهوی تریانداو ئهوهی
تریانی نهكردووه به رهعیهت بۆ خۆی.
بوونی میرنشینه كوردییهكان له سهردهمی بهر له دروستبوونی دهوڵهتی
مۆدێرندا ئهو شیوازه له حوكمڕانییه كه كورد لهو سهردهمه
مێژووییهدا بۆ خۆی ههڵیدهبهژێڕی.
ههڵبژاردنی ئهم جۆره له حوكمڕانی لهلایهن كوردهوه لهو سهردهمهدا
بههۆی ئهوهوه نهبووه كهخاوهنی هێز نهبووهو نهیتوانیووه ئهوه
بكات كه فارس و تورك و عهرهب كردوویانه، بهڵكو ئهمه ههر له
بنچینهدا ئهوهمان پێدهڵێت كه كورد ئهو سیستهمهی قبول نییه كه
دهوڵهتی خهلافهت و سهڵتهنهت لهسهری دامهزراوه.
هۆی ئهمهش ئهوهیه بنهمای ئهم جۆره له دهوڵهت زاڵیهتی و دهمارگیرییهو
ئهویش نه دهیهوێت زاڵ بێت بهسهر هیچ میللهتێكی ترداو نه رێگهش
دهدات هیچ میللهتێكی تر زاڵ بێت بهسهریدا. بهڵام ئهو میللهتانهی
كه لهناو ئهو مێژوودا دهركهوتووه چۆن زاڵیهتی ئامانجیانه ئاواش
له كاتی لاوازبووندا بهزیوی و بندهستهیی قبووڵدهكهن.
كورد ئهو دهوڵهتهی بهر لهوهی بۆ ئهوانی تر قبوڵنهبێت بۆ خۆی
قبوڵی نییهو له ناو خۆیشیدا هیچ پێكهاتهیهك له پێكهاتهكانی كار
لهسهر ئهوه ناكات زاڵبێت بهسهر پێكهاتهكانی ترداو لهگهڵ خۆیدا
بیانكاتهوه بهیهك و دهوڵهتێكی لهو جۆره بۆ پێكهاتهكانی خۆی
دروست بكات. ههر ئهمهشه وادهكات ئهو پێكهاتانه بهرهو جۆرێكی
تر له حوكمڕانی بڕۆن كه له فۆرمی میرنشینه كوردییهكاندا دهردهكهوێت.
میرنشینه كوردییهكان ئهو فۆرمهی حوكمڕانیین كه ئهو بنهمایه دهیخوازێت:
نه قبوڵی ئهوه بكه سهردار بیت و نه قبوڵی ئهوه بكه كۆیله بیت.
كاتێك ئیمپرتۆریهتهكان كۆتاییان پێدێت و دهوڵهتی مۆدێرن جێگهیان
دهگرێتهوه، ئهوه كه گۆڕانی بهسهردا دێت له راستیدا بنهمای دهوڵهتداری
نییه، بهڵكو فۆرمی دهوڵهتدارییه. بوونی دهوڵهتی مۆدێرن بهههمان
شێوهی دهوڵهته مهزههبیهكانی سهردهمی بهر له مۆدێرن ئهویش
لهسهر بنهمای زاڵیهتی دادهمهزرێت و ئهوه له جهنگهكهدا دهباتهوه
دهوڵهت دادهمهزرێنێ و ئهوهش له جهنگهكهدا دهبهزێت دهبێت
قبوڵی ئهو دهستورهی دهوڵهت بكات كه زاڵهكه بهپێی بهرژهوهندیهكانی
خۆی دایناوه.
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد