٢\٨\٢٠١٨
دیمانە
لەگەڵ د. عیرفان مستەفادا.
وەک پاشکۆ یاخود بەشی دووەمی پەرتووکی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم -

سازدانی: هەڵۆ محەمەد
- بەشی
دووەم -
كورد و مۆدێرنیتێ.
ده‌وڵه‌تی مۆدێرن به هه‌ردوو تایپه‌كه‌یه‌وه واته تایپه
سۆشیالیستییه رۆژهه‌ڵاتییه‌كه‌ی و تایپه ناسیونالیستییه رۆژئاواییه‌كه‌ی
له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای زاڵیه‌تی داده‌مه‌زرێن. تایپه رۆژهه‌ڵاتییه‌كه
له رێگه‌ی سوشیالیزمه‌وه تاكه ئایدیۆلۆجیایه‌كی سیاسی له ناو ده‌وڵه‌تدا
سه‌رده‌خات و زاڵی ده‌كات به‌سه‌ر هه‌ر ئایدیۆلۆجیایه‌كی تردا‌و تایپه
رۆژئاواییه‌كه‌ش له رێگه‌ی ناسیونالیزمه‌وه كه‌لتورێكی په‌روه‌رده‌ی
پیشه‌شه‌یی به تاكه زمانێك زاڵ ده‌كات به‌سه‌ر هه‌ر جۆره كه‌لتوریكی
په‌روه‌رده‌ییدا كه له سنوری سیاسیی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به هه‌ر
زمانێكی تر خه‌ڵكی پێ په‌ره‌وه‌رده بكرێت. واته تایپه رۆژهه‌ڵاتییه‌كه
په‌یڕه‌وی له زاڵبوونی ئایدیۆلۆجی و تایپه رۆئاواییه‌كه په‌یڕه‌وی
له زاڵبوونی كه‌لتوری و زمانی ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ ده‌وڵه‌تی مۆدێرن نه‌یتوانیووه له بنه‌مای
زاڵیه‌تی خۆی ده‌رباز بكات، ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی ته‌نها گواستنه‌وه‌ی
بنه‌مای زاڵیه‌تییه له زاڵیه‌تی هێزی جه‌نگ و سوپاوه بۆ زاڵیه‌تی كه‌لتوری
و ئایدیۆلۆجیا.
خه‌لدوون له باره‌ی ده‌وڵه‌تی به‌ر له مۆدێرنه‌وه له شیكردنه‌وه‌كه‌ی
خۆیدا ده‌گات به‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی: ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت دروستده‌كات
ده‌مارگیرییه نه‌ك ئاین، ده‌مارگیریش به هێزی زاڵبوونێكی زیاتر
پێناسه ده‌كات. گه‌ر ئێمه له رواڵه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن ده‌رچین
ده‌توانین هه‌مان زاڵیه‌تی له فۆرمێكی تردا له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی
مۆدێرندا ببینین. كورد له‌ناو ئه‌م مێژوودا هه‌میشه ده‌رخه‌ری ئه‌و
راستییه بووه كه ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له‌سه‌ر زاڵیه‌تی كولتوری و زمانی
و ئایدیۆلۆجی دامه‌زراوه. مێژووی مۆدێرنی كورد هه‌مووی به‌رگرییه له
به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزی زاڵیه‌تییه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنداو ئه‌و دۆخه‌ی
له ناو ئه‌م مێژوودا هه‌یه‌تی ئه‌وه نیشانده‌دات كه نه خۆی قبوڵی
ئه‌وه ده‌كات زاڵیه‌تی بكات به بنه‌مای حوكمڕانی نه قبوڵی ئه‌وه‌ش
ده‌كات بچێته ژێر ركێفی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه كه له‌سه‌ر زاڵیه‌تی
كولتوری و ئایدیۆلۆجی دامه‌زراون. ئه‌مه گه‌ر شتێكمان پێ بڵێت ئه‌وه
ئه‌وه‌یه كه كورد به هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی ئه‌وه ناكات زاڵیه‌تی -ئیتر
له هه‌ر فۆرمێكدا بێت- ببێت به بنه‌مای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت.
له‌سه‌رده‌می ده‌روستبوونی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست
كورد له دۆخێكی زۆر تایبه‌تدا ده‌ژی. سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه ئه‌وه‌ی
سه‌پاندووه كه هیچ میلله‌تێك یان گروپێك نابێت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی
مۆدێرن بژی چوونكه په‌یوه‌ندی هه‌ر میلله‌تێك له میلله‌ته‌كان له
رێگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه گرێده‌درێته‌وه به‌و سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی كه‌لتوری
یان ئایدۆلۆجی یان زمانی دامه‌زرێت، كوردیش له‌ناو خۆیدا پێكهاته
جیاوازه‌كانی قبوڵی ئه‌م زاڵیه‌ته ناكه‌ن و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات نه‌توانێت
ده‌وڵه‌تی خۆی دا‌مه‌زرێنێ. به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
خۆیشدا قبوڵی ئه‌وه ناكات ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی دامه‌زرێت،
ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه ناوازه‌یه دروست ببێت كه
كورد له‌م سه‌د ساڵه‌ی دوایدا پێیدا تێپه‌ڕیوه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه شێخ مه‌حمود حكومه‌تێكی بێ ده‌وڵه‌ت
له سلێمانی دروست ده‌كات. ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و
سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تیه‌دا نایه‌ته‌وه چوونكه ئه‌و سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تییه
ده‌خوازێت حكومه‌ت له ناو ده‌وڵه‌تێكدا بێت و رێگه نادات حكومه‌تێك
به‌بێ ده‌وڵه‌ت بوونی هه‌بێت. به‌هه‌مان شێوه قازی موحه‌مه‌د له مه‌هاباد
حكومه‌تێكی كۆماری به‌بێ ده‌وڵه‌ت دروست ده‌كات. ئه‌مانه هه‌مووی
نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه كورد ئه‌و فۆرمه‌ی ده‌وڵه‌تی مۆدێرنی بۆ حوكمڕانی
قبوڵ نییه، چوونكه ده‌ركه‌وته‌یه‌كه له ده‌ركه‌وته‌كانی بنه‌مای
زاڵیه‌تی.
كورد هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه به شوێن فۆرمێكی حوكمڕانیدا ده‌گه‌ڕێت
كه له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی دانه‌مه‌زابێت. به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش
كورد نه‌یتوانیوه بگات به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمه له حوكمڕانی كه
له‌هه‌مان كاتدا له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی دانه‌مه‌زرابێت و سیسته‌مه
نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ش رێگه‌ی به‌وه دابێت له ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه
بوونی هه‌بێت.
ئه‌مه هه‌موو ئه‌وه نیشانده‌دات كه كورد ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر
بنه‌مایه‌كی جیاواز له بنه‌مای زاڵیه‌تی دامه‌زرێنه، واته ده‌یه‌وێت
ده‌وڵه‌ت ئه‌و هێزه نه‌بێت كه له ناوخۆیدا ره‌وایه‌تی به زاڵبوونی
پێكهاته‌یه‌ك به‌سه‌ر پێكاته‌كانی تردا بدات. ئه‌و ده‌وڵه‌تێكی ده‌وێت
كه تیادا پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدا بمێننه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان
په‌یوه‌ندی زاڵ و به‌زیو بێت. ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و دۆخه بۆ كورد
دروست ببێت كه نه بتوانێت خۆی ده‌وڵه‌تی خۆی هه‌بێت و نه بشتوانێت
وه‌ك توخمێك له توخمه به‌زیوه‌كان بچێته ناو ده‌وڵه‌ته‌كانی تره‌وه
كه توخمه زاڵه‌كه‌ی ئه‌وانی ترن.
كورد له سنوری سیاسی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وانی تردا به بێ رازیبوون به
به‌زیویه‌تی ماوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه شتێك بێت له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا
به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك توخمێكی به‌زیو چووبێته ناو پێكهاته‌كه‌یانه‌وه
ره‌وایه‌تی به بوونی توخمه زاڵه‌كه‌ی ناو پێكهاته‌كه دابێت. كورد تا
ئه‌م ساته وه‌خته‌ش به شوێن ئه‌ودا ده‌گه‌ڕێت وه‌ك سه‌رده‌می به‌ر له
مۆدێرن له‌سه‌ر بنه‌مای نازاڵیه‌تی فۆرمێك بۆ حوكمڕانی خۆی بدۆزێته‌وه.
له‌سه‌رده‌می به‌ر له مۆدێرندا كورد ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مای
نازاڵیه‌تی فۆرمێك بۆ حوكمڕانی بدۆزێته‌وه كه فۆرمی میرنیشنه، به‌ڵام
له‌م سه‌رده‌مه‌دا جارێ نه‌گه‌یشتووه به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و فۆرمه كه
سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه گه‌ر ره‌وایه‌تی به
دامه‌زراندنیشی نه‌دات رێگر نه‌بێت له‌به‌رده‌م دامه‌زراندنیدا.
كوردبوون له پێكهاته كوردییه جیاوازه‌كان ده‌خوازێت كه له نێوان
خۆیاندا له‌سه‌ر سیسته‌مێك له حوكمڕانی رێكه‌ون بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كه‌ی
نازاڵیه‌تی بێت. چون كوردبوون ئه‌مه له پێكهاته جیاوازه‌كانی خۆی ده‌خوازێت
به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌ش له هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته‌كانی ده‌خوازێت
كه - ده‌یه‌وێت به كوردبوونی خۆیه‌وه بمێنێته‌وه- نه‌چێته ناو
رێككه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كی غه‌یره كوردی بۆ دامه‌زراندنی
فۆرمێكی حكومڕانی گه‌ر بنه‌ماكه‌ی نازاڵیه‌تی نه‌بێت.
هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك له پێكهاته كوردییه جیاوازه‌كان قبووڵی ئه‌وه
بكات له‌گه‌ڵ هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی غه‌یره كوردا بچێته ناو
رێككه‌وتنێكه‌وه بۆ دامه‌زراندنی فۆرمێك له فۆرمه‌كانی حوكمڕانی كه
بنه‌ماكه‌ی زاڵیه‌تی بێت، ئه‌وه له كوردبوون ده‌كه‌وێت با رێكه‌وتنه‌كه‌ش
ئاوا بێت ئه‌و پێكهاته زاڵه‌كه‌ی ناو سیسته‌می حكومڕانییه‌كه بێت.
بۆیه كوردبوون وه‌ك بنه‌مای نازاڵیه‌تی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاته
جیاوازانه‌ی كه خۆیان به كورد ده‌زانن كۆسپه راسته‌قینه‌كه‌یه له
به‌رده‌م ئه‌وه‌دا كورد له پێكهاته‌كانی خۆی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن بۆ
خۆی دروست بكات یان له‌گه‌ڵ غه‌یری خۆیدا بچێته ناو پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تێكی
مۆدێرنه‌وه.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌توانین حاڵه‌تی كورد له ده‌وڵه‌تی
عێراقدا شی بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌وه به روونی ببینن كه بۆچی كورد له ناو
سنوری سیاسی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا وه‌ك توخمه پێكهێنه‌ره‌كانی تری ئه‌و
ده‌وڵه‌ته ناچێته ناو ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر
دامه‌زراوه.
رێككه‌وتن له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی بۆ دروستكردنی فۆرمێك له فۆرمه‌كانی
حوكمڕانی به یه‌كێك له تایپه‌كانی ده‌وڵه‌تی مۆدێرن، ئه‌وه ده‌خوازێت
كه ئه‌و توخمه جیاوازانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سنوری سیاسی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه
كه سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه ره‌وایه‌تی پێداوه، بچنه ناو
ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه. له رێگه‌ی ئه‌و ناسنامه هاوبه‌شه‌وه
قبوڵی ئه‌و فۆرمه له حوكمڕانی بكه‌ن كه له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی
توخمێك له توخمه‌كان و به‌زیویه‌تی توخمه‌كانی تر له به‌رامبه‌ر
توخمه زاڵه‌كه‌دا دامه‌زراوه. به‌ڵام ئه‌و ناسنامه هاوبه‌شه كه به‌رزكراوه‌ته
ده‌بێت توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌و زاڵی و به‌زیوییه‌ی كه په‌یوه‌ندی
نێوان ئه‌و توخمانه‌ی رێكخستووه كه چوونه‌ته ناو رێككه‌وتنه‌كه‌وه،
داپۆشێت.
هه‌ر له‌سه‌رتای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقدا به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه
ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌و جۆره له نێوان پێكهاته‌كانی سنوری سیاسی
ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا نه‌بووه كه بتوانێت ئه‌و زاڵی و به‌زیوویه‌ی نێوان
توخمه‌كان بپۆشیت، ئه‌و ده‌وڵه‌ته به دانه‌مه‌زراویی تا ئێستاش ماوه‌ته‌وه.
له‌ناو ئه‌و سنوره سیاسییه‌دا كه ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌سه‌ر دامه‌زاروه،
دوو ناسنامه‌ی هاوبه‌ش بۆ سێ توخمی جیاواز هه‌ن. دوو ناسنامه‌كه یه‌كیان
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌و ئه‌وی تریان ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بییه.
سێ پێكهاته جیاوازه‌كه‌ش سوننه‌و شیعه‌و كوردن. سونه‌و شیعه له
ناسنامه مه‌زهه‌بیه‌كه‌دا جیان و له ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌دا
هاوبه‌شن. سونه‌و كورد له ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌دا جیان و
له ناسنامه مه‌زهه‌بییه‌كه‌دا هاوبه‌شن. شیعه‌و كورد هه‌م له
ناسنامه مه‌زهه‌بیه‌كه‌و هه‌م له ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌دا
جیان و هیچ ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوانیاندا نییه.
گه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و دوو ناسنامه‌یه كه ناسنامه‌ی هاوبه‌شن، ریككه‌وتنه‌كه‌یان
له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه یه‌كێك له سێ توخمه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی
رێككه‌وتنه‌كه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ناسنامه‌یه‌كی
هاوبه‌شمان نه‌بێت توخمه زاڵ و به‌زیووه‌كان بخاته ناو رێككه‌وتنه‌وه.
ده‌وڵه‌تێكیش كاتێك ده‌توانێت دامه‌زرێت و جێگیر بێت گه‌ر ناسنامه‌یه‌كی
هاوبه‌شی بۆ كۆی توخمه‌كانی هه‌بێت.
___________________________________________________
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan1.htm
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ
محه‌مه‌د
|