١٧\٨\٢٠١٨
دیمانە
لەگەڵ د. عیرفان مستەفادا.
وەک پاشکۆ یاخود بەشی دووەمی پەرتووکی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم -

سازدانی: هەڵۆ محەمەد
- بەشی
سێیەم -
كورد و مۆدێرنیتێ.
ده‌وڵه‌تی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زرێت
پێویستی به دوو ناسنامه‌ی هاوبه‌شه. بوونی دوو ناسنامه‌ی هاوبه‌شیش
بۆ سێ توخمی جیاواز، پێكهاته سیاسییه‌كه به به‌هێزی راناگرێت،
چوونكه یه‌كێك له‌و سێ توخمه كه ناسنامه‌ی هابه‌شی له گه‌ل دوانه‌كه‌ی
تر هه‌یه ده‌توانێت له په‌یوه‌ندی زاڵبووندا بێت له‌گه‌ڵ دوو توخمه
به‌زیوه‌كه‌دا، به‌ڵام دوو توخمه به‌زیووه‌كه به‌هۆی نه‌بوونی
ناسنامه‌ی هاوبه‌شه‌وه له هیچ په‌یوه‌ندیه‌كدا نابن. به‌ڵام ئه‌مه
تاكه رێگایه‌كیشه كه له‌سه‌رتای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه بۆ
دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش عه‌ره‌بی سوننه بۆ
دامه‌زراندنی فۆرمی حوكمڕانی ده‌وڵه‌ته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی
ده‌كات به توخمی زاڵی ناو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه توخمه‌كان ده‌یكه‌ن.
عه‌ره‌بی سوننه له‌و سنوره سیاسیه‌دا له‌گه‌ڵ كوردی سوننه له
ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بیدا هاوبه‌شن، به‌ڵام له‌م هاوبه‌شه‌یه‌دا عه‌ربی
سوننه زاڵه به‌سه‌ر كوردی سوننه‌دا، چوونكه مه‌زهه‌به‌كه مه‌زهه‌بێكی
عه‌ره‌بییه نه‌ك كوردی. عه‌ربی سوننه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی شیعه له
ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌دا هاوبه‌شن، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه له‌و
ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی- زمانیه‌شدا عه‌ره‌بی سوننه زاڵه چونكه عه‌ره‌بی
شیعه به‌هۆی ناسنامه مه‌زهه‌بیه‌كه‌یه‌وه ناسانامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌ی
لاوازتره. هۆكه‌شی ئه‌وه‌یه فارس توانیویه‌تی شیعه وه‌ك ناسنامه‌یه‌كی
مه‌زهه‌بی بۆ خۆی قۆرخ بكات و رابه‌رایه‌تی ئه‌و ناسنامه مه‌زهه‌بییه
له ئاستێكی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بكات.
بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مای زاڵیه‌تی كاری خۆی بكات توخمی زاڵ له سنوری سیاسی
ده‌وڵه‌تی عێراقدا پێویستی به ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی دووسه‌ره‌یه.
ئه‌وه‌ش كه شیانی ئه‌وه‌ی تیایه هه‌ڵگری ئه‌و ناسنامه دووسه‌ره بێت
عه‌ره‌بی سوننه‌یه. به‌ڵام ئه‌مه پێكهاته‌ی حوكمڕانی عێراق به شلۆقی
و نه‌مه‌یوی ده‌هێڵێته‌وه. چوونكه دوو توخمی پێكهێنه‌ری ئه‌و پێكهاته‌یه
هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به‌یه‌كه‌وه نییه، هیچ ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان
نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها ئه‌وه‌یه هه‌ردووكیان له پێكهاته‌كه‌دا
توخمی به‌زیووبن، ته‌نانه‌ت له‌مه‌شدا توخمی به‌زیوی ناو هه‌مان
ناسنامه‌ی هاوبه‌ش نین. كورد توخمی به‌زیوی ناو ناسنامه مه‌زهه‌بیه‌كه‌یه‌و
شیعه توخمی به‌زیوی ناو ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌یه. ئه‌مه‌ش
پێكهاته‌كه له خۆیدا دو‌وله‌ت ده‌كات و ئه‌و یه‌كبوونه‌ی كه بنه‌مای
زاڵیه‌تی ده‌یخوازێت نایێته ئاراوه.
ئه‌مه حاڵه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراقه كه پێكهاته‌كانی ناو سنوره سیاسییه‌كه‌ی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ حسابێكیان بۆ نه‌كراوه ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان كردووه
به ده‌وڵه‌تێكی شلۆق و نه‌مه‌یو. ده‌كرێت ئه‌م جۆره له ده‌وڵه‌ت كه
پێكهاته‌كانی یه‌ك ناسنامه‌ی هابه‌ش كۆیان ناكاته‌وه به ده‌وڵه‌تی
شلۆق یان نه‌مه‌یو ناویان به‌رین.
ئێستا بۆ زیاتر رۆشنكردنه‌وه‌ی بنه‌مای زاڵیه‌تی و نازاڵیه‌تی سنوری
سیاسی ده‌وڵه‌تی عێراق بگۆڕین بۆ سنورێك كه ته‌نها دوو توخم له‌و سێ
توخمه بگرێته‌خۆ. ئایا ده‌وڵه‌تی عیراق ئه‌وكاته ده‌بێت به ده‌وڵه‌تێكی
مه‌یو؟ گه‌ر سنوره سیاسییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق ته‌نها عه‌ربی سوننه‌و
عه‌ره‌بی شیعه‌ی له‌خۆ بگرتایه‌و كورد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و سنوره
بوایه، ئه‌و كاته ده‌وڵه‌ته‌كه چۆن ده‌بوو؟.
ئه‌و كاته ئێمه له به‌رده‌م دوو توخمدا ده‌بووین كه ناسنامه‌یه‌كی
هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی-زمانییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناسنامه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی
جیاواز. له‌م حاڵه‌ته‌دا یه‌كێك له‌و دوو توخمه ده‌یتوانی له رێگه‌ی
ناسنامه هاوبه‌شه‌كه‌وه كه ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌یه
ناسنامه جیاوازه‌كه‌ی خۆی كه ناسنامه‌یه‌كی شاراوه‌یه به شێوه‌یه‌كی
شاراوه زاڵ بكات به‌سه‌ر ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بی ئه‌وی تریانداو به‌هۆی
ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه-زمانییه‌كه‌وه ره‌وایه‌تی بۆ ئه‌م زاڵبوونه
دروست بكات.
زاڵكردنی ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بی له ژێر په‌رده‌ی ناسنامه‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی-زمانی
كه به‌هۆی هاوبه‌شیه‌كه‌یه‌وه زاڵیه‌تی و به‌زیویه‌تی تیا ده‌رناكه‌وێت
ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له‌و دوو توخمه ئه‌نجام بده‌ن. بۆ نموونه گه‌ر عه‌ربی
سوونه له‌ناو سنوره سیاسیه‌كه‌دا زاڵبوایه به‌سه‌ر عه‌ره‌بی شیعه‌دا
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رتای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراقی بۆ
دروستكردنی ده‌وڵه‌تێك كه هه‌رسێ توخمه‌كه بگرێته‌وه پێویست بوو، ئه‌وه
ئه‌و كاته سوننه‌و شیعه‌ی عێراق له ناسنامه عه‌ره‌بییه هاوبه‌شه‌كه‌دا
ده‌بوونه‌وه به‌یه‌ك. به‌ڵام سونه ناسنامه مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر
ناسنامه‌ی مه‌زهه‌بیه‌كه‌ی شیعه‌دا زاڵده‌كرد، به ره‌وایه‌تی ئه‌وه‌ی
مه‌زهه‌بی سوننه گوزراشتێكی راسته‌قینه له عه‌ربیه‌تی عه‌ره‌ب ده‌كات
تا مه‌زهه‌بی شیعه.
ئه‌و كاته گه‌ر شیعه‌كان بیانه‌وێت كێشه بۆ ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یان
دروست نه‌بێت و گومانی نه‌كه‌وێته‌سه‌ر، ده‌بێت ئه‌و زاڵبوونه مه‌زهه‌بییه‌ی
سوننه له‌سه‌ر خۆیان قبوڵ بكه‌ن. بێگومان قبوڵیشیان ده‌كرد ئه‌گه‌رچی
زۆرینه‌شن، چونكه ئه‌و كاته به‌هۆی ناسنامه عه‌ربیه‌كه‌یانه‌وه له
رووی سایكۆلۆجییه‌وه هه‌ستیان به به‌زیویه‌تی نه‌ده‌كرد. یان هه‌ر هه‌ستیان
پێ بكردایه خۆیان له ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌دا ده‌بینییه‌وه تا
ئه‌و فشاری زاڵبوونه له‌سه‌رخۆیان نه‌هێڵن.
شیعه‌كان ئه‌و كاته له عێراقدا به ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یانه‌وه
ده‌یانتوانی وه‌ك سوننه‌كان به‌شداری له حوكمڕانی ئه‌و وڵاته‌دا بكه‌ن
به‌ڵام به مه‌رجێك به‌زیویه‌تی ناسنامه مه‌زهه‌بیه‌كه‌یان قبوڵ بكه‌ن.
لێره‌دا عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی وه‌ك ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرا،
ئیتر ئه‌و ناسنامه مه‌زهه‌بییه زاڵه‌ی كه له‌ژیر په‌رده‌ی ناسنامه
هاوبه‌شه‌كه‌وه كاری خۆی ده‌كرد، ناسنامه‌ی سووننی بوایه یان شیعی ئه‌وه
بنه‌مای زاڵیه‌تی كاری خۆی ده‌كردوو ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بوو به ده‌وڵه‌تێكی
دامه‌زراو و مه‌یو.
به‌ڵام گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هێزه چاره‌نوسازه‌كانی ئه‌و كاته سنوری
سیاسی عیراقیان وا دیاری بكردایه كه ته‌نها عه‌ره‌بی سوننه‌و كوردی
سوننه بگرێته‌وه، ئه‌وه له‌گه‌ڵ بوونی ناسنامه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی
هاوبه‌شدا له نێوان هه‌ردوو توخمه‌كه‌دا ده‌وڵه‌تی عێراقی له‌سه‌ر بنه‌مای
زاڵیه‌تی داده‌مه‌زارو عێراق ده‌بوو به ده‌وڵه‌تێكی مه‌یو یان هه‌ر به
شلۆقی ده‌مایه‌وه؟ گه‌ر ببوایه به ده‌وڵه‌تێكی مه‌یو توخمه زاڵه‌كه
عه‌رب ده‌بوو یان كورد؟ گه‌ر نه‌شبوایه به ده‌وڵه‌تێكی مه‌یو هۆكاره‌كه‌ی
چی ده‌بوو؟
باجارێ به شوێن ئه‌وه‌دا بڕۆین له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی كه ده‌وڵه‌تی
مۆدێرنی له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێت وێنای عیراق به‌و دوو توخمه‌وه بكه‌ینه‌وه
كه ناسنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی مه‌زهه‌بییان هه‌یه له‌گه‌ڵ ناسنامه‌یه‌كی
جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی-زمانی.
جارێ باوا دابنێین عه‌ربی سوننه وكوردی سوننه له ناو ئه‌و سنوره
سیاسیه‌دان كه ره‌وایه‌تی پێدراوه ببێت به ده‌وڵه‌ت، ئایا ده‌بێت
چیبكه‌ن تا بچنه ناو پێكهاته‌ی سیسته‌می حوكمڕانی ناو ئه‌و سنوره
سیاسییه‌وه؟.
ده‌بێت هه‌ردوو توخمه‌كه ناسنامه هاوبه‌شه‌كه‌ی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه
كه سوننی بوونیانه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تیه‌كی زیاتری بۆ خاوه‌نداریكردن
له‌و ناسنامه‌یه هه‌یه عه‌ربی سوننه‌یه، چونكه ئه‌و ناسنامه‌یه له
به‌رامبه‌ر ناسنامه‌ی شیعی‌دا ره‌نگێكی عه‌ره‌بی زیاتر وه‌رده‌گرێت تا
ره‌نگێكی كوردی یان تا هه‌ر ره‌نگێكی تر ته‌نانه‌ت گه‌ر ئه‌و ره‌نگه
توركییش بێت. كورد له ناو ئه‌م پێكهاته‌ی حوكمڕانییه‌دا ئه‌و ناسنامه
هاوبه‌شه مه‌زهه‌بییه‌ی قبوڵه به‌ڵام به مه‌رجێك ره‌وایه‌تی لێوه
وه‌رنه‌گیرێت بۆ سه‌ركوتكردنی ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌مێكدا ناونراوه برایه‌تی كورد‌و عه‌ره‌ب له‌راستیدا
برایه‌تییه‌كی مه‌زهه‌بییه‌و كورد قبوڵی كردووه به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی
ناسنامه عه‌ربیه‌كه‌ی سوننه‌ی عه‌رب له رێگه‌ی ناسنامه مه‌زهه‌بیه‌كه‌وه
زاڵنه‌كرێت به‌سه‌ر ناسنامه كوردییه‌كه‌دا. به مانایه‌كی تر عێراق
نابێت عێراقێكی عه‌ره‌بی بێت و ده‌بێت ناسنامه ده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی جیاواز
بێت له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ش كه ده‌بێت
ناسنامه عه‌ربیه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری له‌وه‌دا نه‌كات
ناسنامه سوننیه‌كه دابه‌ش بكات بۆ ناسنامه‌یه‌كی لاواز‌و ناسنامه‌یه‌كی
به‌هێز. گه‌ر ئه‌مه‌ش رووبدات ئه‌و كاته ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌وڵه‌تێكی
عه‌ره‌بی نابێت و ناتوانێت خۆی وه‌ك یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته عه‌ربیه‌كان
پێناسه بكاته‌وه.
بێگومان گه‌ر ئه‌مه وابووایه سوننه‌ی عه‌رب به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مه
رازی نه‌ده‌بوون چوونكه ئه‌وان كاریان به بنه‌مای زاڵیه‌تی ده‌كردو
ناسنامه هاوبه‌شه‌كه‌یان بۆ زاڵكردنی ناسنامه جیاوازه‌كه‌یان كه
ناسنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌یه به‌كارده‌هێنا. به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه
حوكمڕانی چه‌ندساڵه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌یه له عێراقداو ئه‌و كیشه‌و
ململانێیانه‌یه كه به‌هۆی قبوڵنه‌كردنی زاڵبوونی ناسنامه جیاوازه‌كه‌یان
به ره‌وایه‌تی وه‌رگرتن له ناسنامه هاوبه‌شه‌كه دروستبوون.
قبوڵنه‌كردنی ئه‌و زاڵیه‌تییه‌یه كه كورد ئه‌و ئۆتۆنۆمییه‌ی قبوڵ
نییه كه ناسنامه جیاوازه‌كه‌ی عه‌ره‌ب له ژێر په‌رده‌ی ناسنامه
مه‌زهه‌بییه هاوبه‌شه‌كه‌دا ده‌شارێته‌وه. ئه‌و ئۆتۆنۆمییه‌ی كه له‌سه‌ر
بنه‌مای زاڵیه‌تی عه‌ربی سوننه له عێراقدا ده‌یدا به كورد، كورد به
ئۆتۆنۆمی ساخته‌ی ده‌زانی و داوای ئۆتۆنۆمیه‌كی راسته‌قینه‌ی ده‌كرد.
ئه‌و ئۆتۆنۆمییه‌ی كه سیاسیه‌كانی كورد ناویان نابوو ئۆتۆنۆمی راسته‌قینه
ئه‌و مه‌رجانه‌ی پێویستبوو كه باسكران. واته ئۆتۆنومییه‌كی ده‌خواست
كه له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی و زاڵبوونی ناسنامه‌كان نه‌بێت. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه‌ی ده‌خواست ده‌وڵه‌تی عێراق له‌وه بكه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی عه‌ربی
بێت و ته‌نها ئه‌وه قبوڵبكات كه ده‌وڵه‌تێكی سوننی بێت و ناسنامه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی هه‌ردوو توخمه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تێكه‌ل به
ناسنامه هاوبه‌شه مه‌زهه‌بیه‌كه نه‌كرێت و تای ته‌رازووی هیچیان له
ناسنامه هاوبه‌شه‌كه‌دا لاسه‌نگ نه‌كات.
بێگومان ئه‌مه بۆ سوننه‌ی عه‌ره‌ب جێگای قبووڵكردن نه‌بوو، چوونكه ئه‌وان
ده‌وڵه‌تیان له‌سه‌ر بنه‌مای زاڵیه‌تی قبوڵه نه‌ك نازاڵیه‌تی. هه‌ر ئه‌وه‌شبوو
وای كردبوو سه‌دام بڵێت: كورده‌كان ده‌وڵه‌تیان له ناو ده‌وڵه‌تدا
ده‌وێت.
ئێستا با به‌شوێن ئه‌و ئه‌گه‌ره‌دا بڕۆین كه كورد له ناو ئه‌و سنوره
سیاسیه‌دا كه ته‌نها عه‌ربی سوننه‌و كوردی سوننه‌ی تیایه ببێت به
توخمه زاڵه‌كه، بزانین ئه‌وكاته چی روویده‌دا؟. كورد له‌ناو پێكهاته‌ی
ئه‌و حوكمڕانییه له ناو خۆیدا توشی لێكدژی ده‌بوویه‌وه، چونكه خۆی
قبوڵی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كوردیه‌تییه‌كه‌ی له‌ژێر په‌رده‌ی سوننیه‌ته‌وه
حوكمی عه‌ربیه‌تی عه‌رب بكات. له‌هه‌مان كاتیش‌دا نه ده‌بوو رێگه بدات
ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانیییه‌كه‌ی عه‌رب خۆی وه‌ك زمانی ئه‌و مه‌زهه‌به
پێناسه بكاته‌وه‌و به‌ناوی ئه‌وه‌وه كه زمانی مه‌زهه‌به‌كه‌یه ببێت
به زمانی په‌روه‌رده‌و فێركردنی ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌و رێگری بكات له
زمانی كوردی كه بۆ كورده‌كان ببێت به زمانێكی فه‌رمی له په‌روه‌رده‌و
فێركردندا.
گه‌ر ناسنامه سونییه‌كه له ناسنامه نه‌ته‌وه‌یی-زمانییه‌كه به
تاڵبكرێته‌وه ئیتر ئه‌و هێزه‌ی نامێنێ گوزارشتێكی سیاسی له ده‌وڵه‌ته‌كه
بكات. ئه‌و كاته كورد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته ژێر ركێفی بنه‌مای زاڵیه‌تی
ناچار ده‌بوو ده‌وڵه‌ته‌كه بكات به دوو ئۆتۆنۆمی نامه‌ركه‌زی. ئه‌و
كاته ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش بوونی نه‌ده‌ما. ته‌نها دوو حوكومه‌تمان هه‌بوو
له سنورێكی سیاسی هاوبه‌شدا به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی هاوبه‌ش
بوونی هه‌بێت. ئه‌مه‌ش له راستیدا تیۆره‌كه‌ی خه‌لدوون له‌باره‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه
پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه مه‌زهه‌ب نابێت به بنه‌مای دروستكردنی ده‌وڵه‌ت،
مه‌زهه‌ب ته‌نها وسیله‌یه‌كه بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و دمارگیری و زاڵیه‌تییه
كه ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
___________________________________________________
بەشی
دووەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/dimanelegeldirfan1.htm
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ
محه‌مه‌د
|