٢٠\١\٢٠١١
دیمانه له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و
ئاکادیمی فه‌له‌ستینی، دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بومه‌ته‌ر، ده‌رباره‌ی هه‌ردوو
پرسی: دین و ژن.
ئیسلام له
تێڕوانینه جیاوازه‌کانه‌وه.

د. ئه‌حمه‌د ئه‌بو مه‌ته‌ر سازدانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌رم
1/ لەرووکەشدا دەبینین ئیسلامی سیاسی ئەو گوڕ‌و
هەژموونەی نەوەدەکانی سەدەی رابردووی نەماوە، بەڵام ئیسلام وەک
ئایدۆلۆژیا‌و وردتر بلێین ئەو گوتارەی ئیسلامی سیاسی وەک تاکە روخساری
ئیسلام پیشانی دەداین‌و داوین ئێستا لەکۆی کۆمەڵگا‌و زۆرینەی
دامودەزگاکانیدا (بەو پارتانەشەوە کە ناوی خۆیان ناوە سیکۆلار)
شۆِربوەتەوە‌و بەجۆرێک ناتوانی بەئاسانی هێڵی جیاکەرەوەی نێوان پارتی
عەلمانی‌و پارتی ئیسلامی ببینیت، بەم پێودانگە ئایا ئیسلامی سیاسی وەک
ئایددۆلۆژیا لەپاشەکشەدایە؟ یان بەپێچەوانەوە لە بەهێزیدایە.
مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر ئاڵۆزی تایبه‌ت به زاڵیی و به‌ربڵاویی ڕۆشنبیرییه‌کی
کۆمه‌ڵگا عاره‌بیه‌کانی نیوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابووردوو. ئه‌وه‌ی که هه‌ژمووندار
بوو به‌ڕای من به زاراوه‌یه‌کی زانستیانه ناتوانرێت ناوببرێت به
ئیسلامی سیاسی، به قه‌دار ئه‌وه‌ی که به‌کارهێنانی ناوی ئیسلام بوو
بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ژموونی حیزبیی، ئه‌وه‌ش به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی که
جیاوازیه‌کان له نێوان ڕێکخستنه ئیسلامییه‌کاندا زیاتر بوو له‌و
جیاوازیانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێکخستنانه‌دا هه‌یبوو که پێیانده‌وترا
عالمانی. هه‌روه‌ها ئه‌و تاقم وده‌سته‌یه‌یی ناو گۆڕه‌پانی حیزبه‌کان
په‌رده‌پۆشکرابوون به پاشگرییه‌کی ئیسلامیانه. بۆ نموونه کێ
ڕاستیی ئیسلامی پێشکه‌شده‌کرد؟ ڕێکخستنه‌کانی ئیخوان موسلمین بوون،
حیزبی ڕزگاری، کۆمه‌ڵه سه‌له‌فییه‌کان یان کۆمه‌ڵه سۆفییه‌کان؟. هه‌ریه‌که‌شیان
بانگهێشتی ئه‌وه ده‌کات که ته‌نیا خۆی نوێنه‌ری شه‌رعی ئیسلامه. به‌ڵگه‌یه‌کی
تر له‌سه‌ر ئه‌م تێکه‌ڵییه، ئه‌و فه‌توا بێ سه‌روبه‌ریانه بوون که
له چوار ده‌ییه‌ی ڕابووردوودا هه‌بوون، ته‌کفیر جێگه‌ی ته‌فکیری
گرتبووه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له ژیانی عاره‌بییدا هه‌ن
حه‌رامبن، بۆچی ئه‌م حه‌رامانه له پێش شه‌ست ساڵدا بۆ نموونه نه‌بوون؟.
له کاتێکدا ئه‌و ڕێکخستنه کۆنه‌په‌رستانه‌ی ناوی خۆیان ده‌برد به
نوێنه‌ری ئیسلام بۆ بووژانه‌وه‌ی ئیسلام، که به‌بڕوای من بووژانه‌وه‌ی
تۆقاندن و ته‌کفیریی بوون، به‌و به‌ڵگه‌یه‌یی که گۆڕه‌پانی عێراق و
پاکستان و ئه‌فغانستان وهیتریش پڕبوون له کوشتن‌و بڕین و خوێنڕشتن،
دواهه‌مینیان کوشتوبڕی که‌نیسه‌ی سه‌یده نجاە له به‌غداد و که‌نیسه‌ی
قه‌دیسین ئاسکهندهریه بوو. ئه‌م بووژانه‌وه تۆقێنه‌ره که‌ناڵه ته‌کفیرییه‌کان
ئاگرییان ده‌دا له نێوان ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واراندا که له‌سه‌دا په‌نجای
گه‌لی عاره‌بی ده‌بن.
2 ـ ئایا هێشتا لەناو ئیسلامدا قۆناغی ریفۆرمی ئاینیی دەستی پێنەکردووە؟
یان ئیسلام بۆخۆی قابیلی ئەوە نییە ریفۆرمی تیادا بکرێت؟
کارێکی قورسه پرۆسه‌ی ریفۆرم سه‌رکه‌وێت له نێوان ئه‌م بێسه‌روبه‌رییه‌دا،
به تایبه‌تی که ده‌قه دینییه ئیسلامیه‌کان(هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک
روخساره)، به‌و به‌ڵگه‌یه‌یی که مه‌حاڵه شێخه‌کانی دین ڕێبکه‌ون له‌سه‌ر
یه‌ک ڕاڤه‌کردن بۆ ده‌قێک یان بۆ ووته‌یه‌ک. هه‌روه‌ها جیاوازیه‌کانی
ڕوایه‌ته‌کان و ناسخ و مه‌نسوخ_(ئه‌و ئایه‌تانه‌ی که سڕاونه‌ته‌وه و
کاریان پێناکرێت و ئایه‌تی تر له جیاتیان دانراوه) ، ده‌قه دینییه‌کان
وا دناراون بۆ هه‌موو سه‌رده‌م و کاتێک بێت. بۆیه لای من ئه‌و هیوایه
نیه به ڕیفۆرمێکی وا خوازراو، به‌تایبه‌تی لای ئه‌وانه‌ی که‌ڵکیان وه‌رگرتووه
له‌م ڕه‌وشه زاڵ و به‌ربڵاوه له‌وانه‌ش چینی شێخه دینییه‌کان ئه‌وانه‌ی
که به ده‌یانیان بوون به خاوه‌نی ملوێنه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م دواکه‌وتووییه
و ئه‌وه‌ی که بڵاوی ده‌که‌نه‌وه له فه‌تواکانیان و تاریکیی و شاراوه‌ییه‌کانیان.
3 ـ چی بکەین بۆ ئەوەی چیدی ئاین کۆنترۆڵمان نەکات‌و تەحەکوم بە
ئازادییە تاکە کەسییەکانەوە نەکات؟
ئه‌وه‌ی که له ئه‌وروپادا کرا ده‌بێت بکرێت، له ڕێنیسانسدا بۆ دژایه‌تی
سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست که تاریکیی و تۆقاندنه‌کانی که له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌وروپای
تیا ده‌ژیا که‌مترنه‌بوون له حاڵه‌تی ئێستای جیهانی عاره‌بی ئیسلامی.
ئه‌وروپا ناوه‌ڕۆکی کێشه‌کیان ناسی، دوای خه‌بات و قوربانیدانێکی
درێژخایه‌ن، دینیان خسته ناو چوارچێوه‌ی دیواره‌کانی که‌ینسه‌وه و له‌وێدا
ڕایانگرت تا دین بوو به په‌یوه‌ندیه‌کی نێوان که‌سه‌کان و دروستکه‌ره‌کانیان،
چیتر دین په‌یوه‌ندی نه‌ما به ژیانی ڕۆژانه‌ی هاولاتیانه‌وه، ئه‌م
ژیانه ده‌بێت به یاسا گونجاوه‌کانی سه‌ره‌زه‌وی که هه‌ماهه‌نگی بکات
له‌گه‌ڵ گه‌شه و چوونه‌پێشه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌کاندا ڕێکبخرێت، ئا‌یه ئه‌مه
له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی ئیسلامدا ده‌گوونجێت؟ ئه‌مه زۆر قورسه و پێویستی به
خه‌باتێکی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌یی و فێرکایی زۆر هه‌یه.
4- ئایا جیاوازییەک هەیە لە نێوان ئەوەی پێیده‌گوترێت ئاینی ئاسمانی‌و
ئاینی زەمینی؟ هەندێک پێیان وایە ئاینەکان بەگشتی جیاوازییەکی ئەوتۆ لە
نێوانیاندا نییە؟
من وای ده‌بینم که دین بۆ ڕێکخستنی حاڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هاتووه له
سه‌رده‌م و کاتێکی سنورداردا، له دواجاریشدا دین بووه به حاڵه‌تێکی
که‌سێتی له نێوان خۆی و دروستکه‌ریدا. به‌ڵام ژیانی ڕۆژانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه
جیاوازه له وڵاتێکه‌وه بۆ وڵاتێکی تر، له‌به‌ر ئه‌وه یاسا واقیعیه‌کان
پێویسته کاروباری ژیانی ڕۆژانه ڕێکبخه‌ن. بۆ نموونه کام دین له
دینه‌کان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و قه‌یرانه ئابووریه سه‌رده‌مییه‌ی ئه‌مڕۆوه؟
له‌لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر نموونه‌ی ژیان و ڕه‌فتار و پراکتیزه‌کردنیان
په‌یامبران ونێره‌رانبن، ده‌بێت له به‌کارهێنانی هه‌موو داهێنانه‌کان
و پیشه‌سازیه‌کاندا بووه‌ستین که په‌یمابه‌ران نه‌یانزانیوه و نه‌یاناسیوه
پێش هه‌زاران ساڵ. قورئانی پیرۆز ده‌ڵێت( دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی
خۆم بۆ خۆم)(لکم دینکم ولی دین) که‌واته بۆچی شێخه دینییه‌کان که
زۆربه‌یان نه‌زانن ده‌ستوه‌رده‌ده‌نه ورده‌کارییه‌کانی ژیانی
هاولاتیانه‌وه؟
5 ـ چۆن له‌مڕۆدا بتوانین حکومه‌ت و کارگێڕییه‌کان له ده‌وڵه‌تانی عه‌ربییدا
هه‌ڵبسه‌نگێنین، وه پێناسه‌یه‌کی گونجاویان بۆ بکه‌ین؟
ناوبردنی زۆربه‌یان به حوکومه‌تی نادیموکرات له جێگه‌ی خۆیدایه و
دیکتاتۆرییه‌کی سه‌رکوتکه‌ری زۆرباشن، به‌وبه‌ڵگه‌ییه که زۆربه‌ی
حاکمه عاره‌به‌کان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن له بێشکه‌وه بۆ
گۆر: پێش مردنیشیان کوڕه‌کانیان له جێگه‌ی خۆیان داده‌نێن.
6 ـ لە چەند دەیەیی پێشوودا رۆشنبیران، هەمێکی گەورەیان هەبوو بۆ
لێکۆلینەوەو گفتوگۆکردنی ئاین بە هەموو ئاراستەکانیەوە، بەڵام ئیستا
ئەم گفتوگۆیە تارادەیەکی زۆر پشتگوێخراوە بەرای ئێوە هۆکاری ئەمە چییە؟
هۆکار هێرشی پیاوه دینییه تایبه‌تمه‌نده‌کانی ته‌کفیر و ئاسوده به
کوشتنن، به به‌ڵگه‌ی کوشتنی (فرج فودە) و هه‌وڵدان بۆ کوشتنی ( نجیب
محفوڤ) پێش مردنی سروشتی خۆی، ڕاکردنی( نێر حامد ڕبوزید) بۆ هۆڵنده
پێش مردنی، هه‌ڕه‌شه‌کردن له به‌ڕێز (قمنی) و زۆرێکی تر. له لاپه‌ڕه‌کانی
شێخه ته‌کفیره‌کاندا زیاتر له شه‌ست نووسه‌ری عاره‌بی تۆمارکراوه.
که‌واته بێدنگی له خۆپاراستنه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
7- بەرای ئێوە بۆچی زۆربەی کات تیرۆر ئەلکێنرێت بە ئاینی ئیسلامەوە،
ئایا هۆکاری ئەمە تووندوتیژیی هێزە سیاسییەکانە یان خودی بەرنامە و
جەوهەری ئیسلامه؟
هۆکار ئه‌و به‌رنامه فێرکاریی و خوێندنه زاڵ و به‌ربڵاوه‌یه که
ڕۆشنبیریی توودنوتیژیی و ڕقلێبوونه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر به‌رجه‌سته‌کرددوه.
هه‌میشه ئه‌و پرسیاره ده‌که‌م: بۆچی جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر ئایه‌تی(وڕقتلوهم
حیپ پقفتموهم) ئه‌و ئایه‌ته‌ش فه‌رامۆش ده‌کات که ده‌ڵێت(وڕدفع بالتی
هی ڕحسن فڕژا الژی بینک و وبینه عداوە کڕنه ولی حمیم). بۆچی چاوپۆشی ده‌که‌ن
له ووته‌که‌ی په‌یامبه‌ر که ده‌ڵێت( بعپت لڕتمم مکارم الڕخلاق). ئا‌یه
به‌خشنده‌ییه‌کان ومۆراڵ بامانای حه‌ڵاڵکردنی کوشتن وبه‌کارهێنانی
تووندوتیژیه که زۆربه‌یان له وڵاتانی ئیسلامی عاره‌بیدایه؟
8 ـ ئاسۆیه‌ک هه‌یه بۆ جیابوونه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت له لای حکومه‌ته
عاره‌بییه‌کان، کام حکومه‌ت به‌ڕای ئێوه کاندیده بۆ ئه‌و کاره؟
ئه‌وه ڕه‌وشێکی قورسه به‌ده‌ستهێنانی له ژێر به‌رنامه‌و فێرکارییه‌کی
زاڵی وادا که په‌یمانگه دینییه‌کان ده‌یان جار له زانکۆ ته‌کنۆلۆژیه‌کان
زۆرترن بۆ نموونه. هه‌ندێکیش له حکومه‌ته عاره‌بیه‌کان سود ده‌بینن
له تێکه‌ڵیه‌کی وادا بۆ مانه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا
به درێژایی ژیانیان، چوونکه ژیانی دیموکارتی و عالمانی ڕێگه‌نادات به
درێژبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان. تونس هه‌وڵێکی وای دا، ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ
ده‌بینین چۆن ژیانی دیموکراتی پاشه‌کشه‌ی کردوه و کۆمه‌ڵه دینی و سته‌مکارییه
حکومیه‌کان سه‌رکه‌وتوون. بۆیه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی عاره‌بی ده‌چنه
خانه‌ی (ده‌وڵه‌تانی فاشیله‌وه).
پرسی ژن!
پرسیاره‌کان ده‌رباره‌ی پرسی ژنان!
1- هەندێک له ڕۆشنبیران بەردەوام ئاین بەهۆکارێک دەزانن له به‌رپابوونی
تووندوتیژییدا دژی ژنان، بەرای ئێوە ئەو بۆچوونە ڕاسته؟
هۆکار ئه‌وه‌یه که جیاوازی هه‌یه له ڕاڤه‌کردنی ده‌قه دینیه‌کاندا
و به‌رده‌وام زۆرینه ڕاڤه‌کردنێکی کۆنه‌په‌رستانه‌یان هه‌یه بۆ ژن و
ژن له ئاستێکی دواکه‌وتووتر له ئاستی پیاوان داده‌نێن، په‌راسویه‌کی
ناته‌واون و فریودانیان ئاسانه...هتد چه‌ند ڕاڤه‌کردنێکی تر، بیریشمان
نه‌چێت ڕۆشنبییری عاره‌بی ڕۆشنبیرییه‌کی پیاوسالاریه‌و ژن به شوێنکه‌وته‌و
ده‌ستوپێوه‌ندی خۆیده‌زانێت.
2ـ تا چەندە ئەو بۆ چوونە راستە کە دەڵێت بەشی زۆری نایه‌کسانی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و زوڵمه‌ی که له ژن کراوه له ئیسلامدا به تایبه‌تی له‌سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی میرات و شایه‌تیدان که ژنان به نیوه‌ی پیاو داده‌نرێن؟ ؟
له‌وانه‌یه ئه‌مه هۆکارێک بێت له هۆکاره‌کان، به‌ڵام وه‌ک ووتم
ڕۆشنبیریی گشتی له سه‌رده‌مه کۆنه‌کانه‌وه هانده‌ربووه بۆ جیاکاریی
دژی ژنان، وایده‌بینم ملکه‌چی ژنانی عاره‌بی و بێده‌نگیه‌که‌ی هۆکارێکه
بۆ به‌رده‌وامبوون و زاڵبوونی ئه‌م تێڕوانینه که کاتی خۆشی ئه‌م
جیاکاریی و دواکه‌وتوویه‌تیه له ئه‌وروپاشدا زاڵ و به‌ربڵابوو، ژنانی
ئه‌ورپاش بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان وه‌ک پیاوان به‌بێ قوربانیدان
و خه‌باتکردن نه‌بوو. کێ بیری له‌وه‌ده‌کرده‌وه که ده‌وڵه‌تێکی عاره‌بی
مافی به‌شداری ژنانی بدایه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، به‌ڵام ژنان به
خۆپیشاندان دژی نه‌بوونی ئه‌و مافه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردن خۆپیشاندانیان
کرد تابه‌ده‌ستیانهێنا.
3 ـ چی بکرێت بۆ ئەوەی کە تووندوتیژی سەر ژنان کەم بکرێتەوە، ئیسلام چ
پەیامێکی له‌وباره‌یه‌وه پێیه؟
کارکردن بۆ سه‌روه‌ریی یاسا دیموکراتیه سه‌رده‌مییه‌کان، ئه‌و
یاسایانه‌ی که ئه‌وروپا و ئامریکای گه‌یاندووه‌ته هه‌موو ئه‌و
داهێنانه‌ی که عاره‌ب و ئیسلام نیانه‌و مشه‌خۆرانه به‌کاری ده‌هێنن.
په‌یامی ئیسلام وه‌ک دین په‌یوه‌ندیه‌کی که‌سێتیه له نێوان تاک و
دروستکه‌ریدا، په‌رستن و ڕێز و تێڕامانه. به‌ڵام ژیانی ڕۆژانه
پێویسته به یاسا گونجاوه سه‌رده‌میه‌کانی سه‌ر زه‌وی نه‌ک ئاسامان
به گوێره‌ی پێویستیی و باروزروف ڕێکبخرێت.
4 ـ به‌ڕای ئێوه بۆچی بیرنه‌کراوه‌ته‌وه بۆ حه‌رامکردنی تووندوتیژی
دژی ژنان به مه‌به‌ستی دوایی هێنان به حاڵه‌تی جیاکاریی و دابه‌شکاریی
و نایه‌کسانی له کۆمه‌ڵگادا؟.
ئه‌وه‌ی پێویسته پێش یاساکانی حه‌رامکردن و قه‌ده‌غه‌کردنی تووندوتیژی
دژی ژنان بکرێت، پاکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی فێراکاری و په‌روه‌رده‌یه له‌و
ده‌قانه‌ی که ها‌نده‌رن بۆ به‌کارهێنانی تووندوتیژی دژی ژنان و ته‌ماشاکردنی
ژنان به
ڕه‌گه‌زی دواکه‌وتوو، ئیتر ئه‌و تووندوتیژییه نامێنێت ئه‌گه‌ر یاسایه‌ک
هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی یان نه‌بێت. مه‌سه‌له‌ی په‌روه‌رده‌یی و فێرکاریی
و ڕۆشنبیریی پێش هه‌موو شت.
5 ـ ئا‌یه چاوه‌ڕوانی فریادڕه‌سێک ده‌کرێت بۆ ڕزگارکردنی ژنان له‌ته‌نگه‌ژه
له هه‌لومه‌رجی ئێستای ژیانیاندا له ناو کۆمه‌ڵگای عاره‌بییدا؟
به‌ڵی ئه‌وه ده‌کرێت، به‌ڵام پێویستی به خه‌باتێکی درێژخایه‌نی ژنان
و پیاوان هه‌یه، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه که ژنان یاخیبن و ئه‌و
ڕۆشنبیرییه ڕه‌تبکه‌نه‌وه که ده‌ڵێت( ژن بۆ مندڵبوون و به‌خێوکردن
دروستبووه).
6 ـ ڕاتان چیه له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌کردنی کچان و ئا‌یه ئایه‌تێک هه‌یه
له قورئاندا له‌وڕووه‌وه؟
خه‌تنه‌کردن نه‌ریتێکی کۆنی سه‌رده‌می فرعونه‌کانه وه‌ک له هه‌ندێک
لێکۆڵینه‌وه‌دا هاتووه، هیچ بناغه‌یه‌کی نیه له دینی ئیسلامدا، به
پێی زانیاری من هیچ ئایه‌تێک له قورئاندا نه‌هاتووه که باس له خه‌ته‌نه‌کردنی
ژن بکات. به‌و به‌ڵگه‌یه‌ش که هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی عاره‌بی
هوشیارن بۆ دژایه‌تی خه‌ته‌نه‌کردن و کامپینی هوشیارکردنه‌وه‌ی ئاشکرا
ده‌که‌ن دژی خه‌ته‌نه‌کردن وه‌ک به چاوی خۆم بینیومه له وڵاتی
میسردا به نموونه.
7 ـ له قورئاندا که ئه‌م ده‌ربڕینه هاتووه( الرجال قوامون علی
النساء) ده‌سته‌واژه‌ی (القوامون) مانای چیه؟ ئا‌یه ئه‌مه به مانای
کۆنترۆڵکردنی ژنان و ژێرده‌سته‌ییان نایه‌ت؟ باشتر وانیه که هاوبه‌شی
و یه‌کسانی و هه‌ماهه‌نگی بکرێت له نێوان ژن و پیاودا له کاروباری
کارگێڕیی و ژیانی خانه‌واده‌ییدا؟
به پێی تێگه‌یشتنی من، ده‌قه‌که به مانای ئه‌وه دێت که پیاوان
پشتیوانی ژنانن بۆ هاوکاریی و یارمه‌تییدانیان ته‌نانه‌ت له کاری
ناوماڵ و پاکردنه‌وه و خواردن دروستکردندا، بۆچی؟ . چوونکه ئامانجی
سروشتی ژنانه که سکپڕبن و منداڵ به‌رهه‌مبهێنن و شیرده‌ربن بۆ منداڵه‌کانیان،
ئه‌مه‌ش ئه‌رکی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ژنان زیاد ده‌کات، وایلێده‌کات
پێویستی به پیاوهه‌بێت، بۆیه له‌سه‌ر پیاوه هه‌ستێت به خزمه‌تکردنی
و یاره‌مه‌تیدانی و فه‌راهه‌مکردنی پشوو و ئارامیی بۆ ژنان، بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت ئه‌و ئه‌رکه سروشتیانه‌ی که ته‌نها که‌وتووه‌ته سه‌ر ژنان و
پیاوان ئه‌و ئه‌رکه‌یان نیه به‌جێیانبهێنێت. ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتنی من
بۆ ده‌قه‌که( پیاوان پشتیوانی ژنانیان له‌سه‌ره به‌ومانایه‌ی که ده‌بێت
هه‌ستن به خزمه‌تکردن و یارمه‌تیدانی ژنان به تایبه‌تی له کاره
گرانه‌کاندا که پێویستی به ئه‌رکێکی جه‌سته‌یی زۆر هه‌یه).
_________________________________________________
کورته‌یه‌ک له ژیان و چالاکیه‌کانی
دکتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌بومه‌ته‌ر:
• نووسه‌ر و ئه‌کادیمی فه‌له‌ستینی، نیشته‌جێی (ئۆسلۆ)ی پایته‌ختی
شانشینی نه‌رویج.
• له دایکبووی شاری(بئر السبع) ـ فه‌له‌ستینی داگیرکراو ـ ساڵی 1944
• له چادرگه‌ی (ره‌فه‌ح) بۆ په‌ناهه‌نده فه‌لستینیه‌کان له ده‌ڤه‌ری
غه‌زه گه‌وه‌ره بووه.
• خوێندنی ئاماده‌یی له غه‌زه ته‌واکردووه و خوێندنی زانکۆی له
زانکۆکانی مسر ته‌واوکردووه.
• بووه به خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دکتۆرا له ئه‌ده‌ب و ڕه‌خنه، له
زانکۆی ئه‌سکه‌نده‌ریه له کۆماری مسری عاره‌بی ساڵی 1979.
• وه‌ک مامۆستا له زانکۆی فاتح له لیبیا وانه‌ی وتووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها
له زانکۆی به‌سره‌ی عێرایش مامۆست بووه.
ئه‌م په‌رتووکانه‌ی ده‌رکردووه.
1/ لێکۆڵینه‌وه له ئه‌ده‌بی فه‌لستیندا، خانه‌ی پێشڕه‌و ـ 1978.
2/ عرار.... شاعیری لامونته‌می، به دوو چاپ: له ئاسکهندهریه
1978، و له دمه‌شق 1986.
3/ جۆره نا یاساییه‌کان(کورته چیرۆک)، به دوو چاپ، له ئاسکهندهریه
1978، و له دمه‌شق 1986.
4/ گێڕانه‌وه‌یه‌ک له ئه‌ده‌بی فه‌له‌ستینییدا له ساڵی 1950 وه تا
ساڵی 1975، به دووچاپ: وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندنی عێراقی ساڵێ 1980، و
دامه‌زراوه‌ی عاره‌بی بۆ لێکۆڵیننه‌وه و په‌خش، بیروت 1981.
5/ گێڕانه‌وه و جه‌نگ، له دامه‌زراوه‌ی گشتی بۆ لێکۆڵینه‌وه و په‌خش
1996.
6/ ڕۆشنبیریی مسری له سه‌رده‌می ئاسییکردنه‌وه‌دا، ئامانه‌ی گشتی بۆ
یه‌کێتی نووسه‌رانی عاره‌ب، عمان 1996.
7/ ڕووخانی دیکتاتۆر، خانه‌ی پشتیوانیکردنی ئیسلامی، بیروت 2003
8/ فه‌له‌ستین له زیندانی سه‌دام دا، خانه‌ی پشتیوانیکردنی ئیسلام،
بیروت 2004.
9/ ئیسلام و تووندوتیژی، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دکتۆر خاڵێ جلبی و دکتۆر
زهیر ئه‌لمخ.
10/ ڕووداوی 11 ی سه‌بته‌مبه‌ر، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له
نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی عاره‌ب، خانه‌ی ئالکرمل، ئه‌رده‌ن 2006.
11/ حزب و ڕلله، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له نووسه‌ر و
ڕۆشنبیرانی عاره‌ب، دار ئه‌لکرمل، ئه‌رده‌ن 2008.
12/ ترسی ئێرانیی، خه‌یاڵه یان ڕاستییه؟ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی
عاره‌ب و ئێرانییدا، مێر، قاهرە 2010 .
ئێمه‌یلی نوێ:
ahmad.164@live.com ،
www.dr-abumatar.net
.
www.dr-abumatar.info
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|