٣١\١٠\٢٠١٤
دیمانە لەتەك
(کاف)*
لەبارەی بارودۆخی عێراق و کوردستان.
ئامادەکردنی: (ئەی ئێل بی)**
ئایا مه‌ترسی ئه‌وه‌تان هه‌یە، كه هێرشه‌كانی
دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام (داعش) هێزی پێشمه‌رگه ببه‌زێنن؟
•
له ڕاستیدا هێرشی (دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام- داعش) تەنیا
هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نییه، كه به "پێشمه‌رگه"
ناسراون، به‌ڵكو هێرشه بۆسه‌ر هه‌موو تاكەكەسێك. وه‌كو ده‌زانن (
دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) یه‌كێكه له هێزه هه‌رە تاریكه‌كان،
له هه‌ر هه‌موو گروپه تیرۆریسته‌كانی دیكه دڕنده‌ترە. دڕه‌نده‌یی
ئه‌م هێزه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یه، كه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان
خه‌ڵكانی ئاسایی و هه‌ڵگرانی چه‌ك یا چه‌كداران ناكه‌ن. ئه‌م هێزه كە
ڕووده‌كاته هه‌ر لایه‌ك، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانە به
كۆنترۆڵكردنیان، به كڕنووشپێبردن و ناچاركردنیان به به‌جێهێنان و
سه‌پاندنی یاسای "شه‌ریعه‌ت" به‌سه‌ریاندا، مامه‌ڵه‌ی دانیشتووانی ئه‌و
شوێنه ده‌كات.
ئێمه دڵنیاین كه ئێوه بیستووتانه، چیان به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كاندا
هێنا، له كاتێكدا كه ئه‌وان كەسانێكی ئاشتیخوازن و به هیچ شێوه‌یه‌ك
هیچ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌وانیان، نه‌كرد. هه‌ڵبه‌ته بەرخوردی
( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) لەتەك لەتەك مه‌سیحییه‌كان و
شیعه‌كاندا كه‌متر دڕنده نیییه، چونكه ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه
سه‌رجه‌می ئه‌و کۆمەڵە ئایین و مەزهەب جیاوازانە ئەهریمەنین.
ئێمه زیاتر په‌رۆشی ئه‌و شه‌ڕه‌یین، كه عێراق و كوردانی عێراق،
ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، تاكو به‌زاندنی "پێشمه‌رگه" له‌سه‌ر ده‌ستی (
دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام)، هێزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
"پێشـمه‌رگه" هێزێكی گه‌نده‌ڵی سه‌ر به پارته ڕامیارییه گه‌نده‌ڵه
ده‌سه‌ڵاتدارەكانە. هێزی سه‌ره‌كییان (پارتی دیمۆكراتی كوردستان)ە،
سه‌رۆكه‌كه‌یان (مه‌سعود به‌رزانی)یه كه له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستانیشه. هێزی دووهه‌میان، هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستانه، كه تا ئێستاش جه‌لال تاڵه‌بانی كۆنه سه‌ر‌كۆماری عێراق،
سه‌رۆكی ئه‌م پارتییە ڕامیارییه. هه‌روه‌ها هێزی دیكه‌ش كه له
ڕێكخراوه ئیسلامییه‌كان و پارتییه بچووكه‌كانی دیكه‌وه، دێن، هه‌ن.
بەهەر بارێک‌دا ئێمه ئەوە ده‌زانین، كه ئه‌و هێزانه (پێشمه‌رگه)،
ئامرازێكی چه‌كدارین له ده‌ستی پارتییه ڕامیارییه‌كان و فەرمانداریی
[حكومه‌تی] هه‌رێمی كوردستاندا. وه كو ده‌زانن ئێمه خاڵێكی
هاوبه‌شمان لەتەك ئه‌واندا نییه و هه‌میشه به‌هێزێكی داپڵۆسه‌رمان
زانییون. لەتەك ئه‌وه‌شدا كه گوتمان، كاتێك كه له‌م ساتە‌دا عێراق و
كوردستان ڕووبه‌ڕووی تاریكترین هێزی مێژووی هاوچەرخ دبنه‌وه، بەبێ
گومان ده‌بێت ئێمه‌ش ده‌ربه‌ستی به‌زینی پێشمه‌رگه، بین.
خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ هه‌یه، كه ده‌بێت بیخه‌ینه پێشچاوتان، ئه‌ویش
ئه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تادا هێزی پێشمه‌رگه، نه‌ك هه‌ر نه‌به‌زی،
به‌ڵكو بەبێ ته‌قاندنی تەنیا فیشه‌كێكیش، ڕایكرد. ئه‌گه‌ر به‌هۆی
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان
(یه‌په‌ژه) نه‌بووایه و دواتریش به هاناهاتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی
په‌كه‌كه (گەریلا)، ئەوا ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) به‌ئاسانی
ده‌یتوانی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان (هه‌ولێر) داگیربكات. ئه‌گه‌ر
(هه‌ولێر)یان داگیربكردایه، ئه‌وا سه‌رجه‌می شاره‌كانی دیكه‌ی
كوردستان بێ هیچ به‌رگریكردنێك، یا كەمۆكەیەك به‌رگریكردن، ده‌كه‌وته
ژێرده‌سه‌ڵاتی (دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) .
ئایا ئێوه بەخۆتان دژی ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) بەرەنگاری
ده‌كه‌ن؟
• ئێمه وه‌كو (سه‌كۆی ئەنارکیستانی
کوردستان) پێشتریش ئه‌وه‌مان گوتووه، كه ئێمه تەنیا سەکۆیەکی/
فۆرومێكی ئینتەرنێتین، نه‌ك گروپێك یا ڕێكخراوەیەك، لەم سەکۆیەدا نه
سەرکردەمان هەیە و نە بنکردە. زۆربەی ئەوانەی کە له (سه‌كۆ)دا
ده‌نووسین، له هه‌نده‌ران ده‌ژین، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ئێمه شتێكی
كردەیی كه بكه‌وێته قاڵبی به‌رگریكردن له كوردستان، ناتوانین
ئەنجامبده‌ین.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشتان كەسانێك بن له كودستان، كه له ڕووی بیر و
تێڕوانینەوە له سەكۆی/ فۆرومی ئەناركیستانی كوردستان (كاف ) نزیكن،
بەبێ گومان هه‌وڵده‌ده‌ن، كه خۆیان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی (دەوڵەتی
ئیسلامی عیراق و شام) دا ڕێكخه‌ن. به‌و شێوەیە، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له
كوردستاندا بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئه‌ناركیستی بوونی نییه، به‌داخه‌وه‌ین
كه پێتانده‌ڵێن، گروپێك یا بزووتنه‌وه‌یه‌كی خۆبەرەنگاریی وه‌كو
ئه‌وه‌ی كه له كوردستانی بەشی توركیە "باکوور" و كوردستانی به‌شی
سوریە"ڕۆژاوا" هه‌یه، له كوردستانی به‌شی عێراق "هەرێمی کوردستان"دا
بوونی نییه. ئێمه لەو باوه‌ڕەداین ، كه تاكه هێزێك یا ده‌سه‌ڵاتێك
كه بتوانێت (دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) ببه‌زێنێت، خۆبەرەنگاریی
سه‌ربه‌خۆییانه‌ی خه‌ڵكییه له خه‌ڵكه‌وه خۆی. به‌داخه‌وه كه ئه‌م
هێزه یا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ئێستادا، بوونی نییه.
چۆن ده‌ڕواننه بۆردومانكردنه‌كانی دەوڵەتی ئه‌مه‌ریكا؟
• پێش ئه‌وه‌ی كه دەوڵەتی ئه‌مه‌ریكا
بڕیاری لێدانی ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) بدات، گه‌لێك لێدوان و
هەواڵ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) دروستكراوی
ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا و (ئیسرائیل)ە، هه‌بوون. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ
ئه‌م ده‌نگۆیه كه ده‌توانین پشتیپێببه‌ستین، ڕاگەیاندنەکە‌ی
(ئیدوا‌رد سنۆدن) بوو، به‌ڵام ئێستا كه ئه‌مه‌ریكا و بریتانیا
بڕیاریانداوە هێرش بكەنه سه‌ر ( دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام) و چه‌ك
به فەرمانداریی هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشن، به‌كه‌مگرتنی
زانیارییه‌كانی (ئێدوا‌رد سنۆدن)ە، كه زۆر به‌خێرایی و به هه‌موو
شوێنێكدا، بڵاوبوونه‌وه.
ئێمه دژی ده‌ستتێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا و (دەوڵەتانی ڕۆژاوا)ین،
هه‌روه‌ها دژی فرۆشتنی چه‌كین به فەرمانداریی هه‌رێمی كوردستان.
لەبەرئەوە ئێمه ده‌زانین، کە ئه‌وه بازرگانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ
ئه‌وان و ده‌توانن له‌و مامه‌ڵه‌یەدا قازانجێكی هێجگار زۆریان
ده‌ستبكه‌وێت. هەروەها ئێمه نامانه‌وێت كوردستان ببێته مه‌یدانی
جه‌نگی هه‌موو جیهادییه‌كانی جیهان دژی دەوڵەتی ئه‌مه‌ریكا و دەوڵەتانی
ڕۆژاوا و كورد، كه لەوە‌دا گەلێك له كەسانی بێ‌تاوان ده‌كوژرێن و
گه‌لێك شوێنیش وێرانده‌كرێن. جگه له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، جه‌نگ و
كاره‌سانه‌كانی و كارایی خودی جه‌نگ، هەست و گیانی كینه‌دۆزی له نێوان
كورد و عه‌ره‌ب و كورد و سونه، ده‌ئافرێنێ و هاوكاتیش ده‌بێته هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی گروپگەلێكی نەژادپەرست و فاشیست لە ناوچەکەدا.
بە بۆچوونی ئێمە تەنیا براوه‌یه‌ك له‌م جه‌نگه‌دا، هەر كۆمپانییه
گه‌وره‌كانن، کە چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆر ده‌فرۆشن، هه‌ر وه‌كو
هه‌میشه‌ش دۆڕاوی جه‌نگ کۆمەڵ و کەسانی هه‌ژارن.
ئایا ئێوه لەتەك (په‌یه‌ده) و (په‌كه‌كه) و (پارتی چارەسەری
دێمۆکراتی کوردستان)دا كارده‌كه‌ن؟
• نه‌خێر. ئێمه هه‌موو كۆمه‌ك و
هاوكارییه‌ك لەتەك هه‌ر ڕێكخراوێكی قوچكه‌یی (هیرارشی)دا، لەتەك هه‌ر
ڕێكخراو و گروپێكی ده‌سه‌ڵاتخوازدا ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه تەنیا
بەخۆمان پشتئەستوورین [ئێمە شێواز و ڕێچکەی خۆمانمان هەیە] و خوازیار و
ئارەزوومەندی خۆبه‌رەنگاریی و به‌گژاچوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و
سۆشیالیستین. ئیدی له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا بێت، ئێمه ئه‌وه‌ندەی له
تواناماندا بێت، كۆمه‌كیان ده‌كه‌ین و هاریكارییان لەتەكدا ده‌كه‌ین.
هەر ئێستا لە عیراقدا گروپی خۆپارێزیی بەناوی
یەکینەکانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە) هەن. ئاوا بزانم کە دەستکردی
(یەپەگە)ن. (پارتی چارەسەری دێمۆکراتی کوردستان)یش میلیشیای خۆی
دروستکدووە. ئاوای دەبینم، کە لەوانەیە هەندێك لە ڕیزەکان و دەستەکانی
پێشمەرگە لە ئێستادا بە سۆزدارییەوە سەرنجی یەکەکانی خۆپارێزیی دەدەن.
ئایا لەو باوەڕەدان ئەگەری ئەوە هەبێت کە لە مانگەکانی داهاتوودا
کانتۆنێکی خۆبەڕێوەبەرایەتی هەروەك ئەوانەی کە لە "ڕۆژاوا" هەن، لە
عیراق سەرهەڵبدات؟ (مەبەستم سەربەخۆبوونە لە فەرمانداریی هەرێمی
کوردستان و دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەموو لایەکی دیکە).
• نەخێر، بەداخەوە ئێمە لەو بڕوایەدانین
کە وەها شتێك بەم زووانە و بەو ئاسانییە، بێتە ڕوودان، چونکە یەکەم
سیستەمی پارلەمانی و بەڕێوەبەاریەتی نێوەندییانە [سێنتراڵیی] بە هیچ
شێوەیەك بواری ئەوە نادەن و دووەم، لە ماوەی ١٣ ساڵ ئابڵۆقەی ئابووریی
دەوڵەتانی خۆراوا لەسەر عیراق و لەنێویدا هەرێمی کوردستان و هەروەها
داگیرکردنی عیراق و گرێدادنەوەی بە جیهانگیریی بازارئازادی
سەرمایەداریی و وابەستەکردنی عیراق و هەرێمەکە بە مەرجەکانی داگیرکەران
و زلێهزەکانی ئەوروپا و بانکی جیهانی و سندووقی دراوی نیودەوڵەتی،
بێجگە لەوەش فەرمانداریی [حکومەتمەداریی] پارتییانە و پاوان‌کردنی
سەراپای ژیانی خەڵك و لەو ڕێگەشەوە گۆڕینی مێنتاڵێتی تاکی عیراق و
هەرێم بۆ بەکاربەری نادەربەست و کێبڕكێکەری دەوڵەتمەندبوون و نەهێشتنی
هیچ بنەمایەکی سەربەخۆیی ئابووریی، ئومێدی وەها ڕوودانێك دەکەنە
ئەستەم.
بێجگە لەوەش پێکهێنانی یەکینەکان و ئەگەری خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆیی
کانتۆنی، تەنیا لەژێر کارایی (پەکەکە) و (پەیەدە)دایە و لەو بڕایەدانین
هەم دەسەڵاتدارانی هەرێم و هەم فەرمانداریی عیراقی و هەم دەوڵەتی
ئەمەریکا و دەوڵەتانی ناوچەکە بهێڵن ئەو دوو هێزە بۆ درێژماوە تێکەڵ بە
ژیان و پرسەکانی خەڵكی هەرێم ببن، لەبەرئەوە ئەو ئەگەرە زۆر لاوازە. بە
بۆچوونی ئێمە پێکهێنانی یەکینەی سەربەخۆی جەماوەریی و هێزی گەلیی
ناسوپایی و هەروا خۆبەڕێوەبەرایەتی کانتۆنەکان لەسەر بنەمای هەرەوەزیی
کۆمەڵایەتی و پێکهاتەی فێدراسیۆنی و کۆمونی، پێویستی بە پرۆسێسێکی
کۆمەڵایەتی خۆبەخۆیی جەماوەریی هەیە، کە تێکۆشان و سەرەنجامی پرسەکانی
کۆمەڵ بیانکاتە پێداویستی بێچەندووچوون. ڕاستە لە ئێستادا بەهۆی
پیلانگێڕیی و پاشەکشێی هێزەکانی فەرمانداریی هەرێم [پێشمەرگە]دا وەها
بۆشاییەك بۆ سەرهەڵدانی بەرەنگارییەکی جەماوەریی لەسەر هەمان شێوازی
یەکینەکانی "ڕۆژاوا" لەنێو خەڵکی ئاوارە و جینۆسایدکراوی ئێزیدی
دروستبووە، بەڵام دیسان لەنێو خودی ئێزیدییەکاندا بەتایبەت میرە ئایینی
و دەوڵەتمەند و پلەدارەکانیاندا لایەنگرانی دەسەڵاتدارانی هەرێم هەن و
هەمیشە لە ڕێگەی هەژموونی ئایینییەوە دەتوانن مەترسی بن و دووبەرەکی
دروستبکەن.
بەکورتی نە خودهوشیاریی دانیشتووانی هەرێم و نە زەمینەی ئابووریی و
کۆمەڵایەتیی بۆ وەها ئەگەرێك بەم زووانە و بەو دەستوبرد و خێراییە لە
ئارادان و نە دەسەڵاتدارانی هەرێم و عیراق بەبێ پەنانردن بۆ ئاگر و
ئاسن و سەرکوت چاوپۆشیدەکەن و نە دەوڵەتانی ناوجەکە و ئەوروپا و
ئەمەریکا، کە دوو دەهە زیاترە سەرمایەگوزاری ئابووریی و ڕامیاریی لەسەر
بەهرەبردن لەو بارودۆخە دەکەن، دەستەوئەژنۆ دادەنیشن، بەدڵنیاییەوە
هەموویان دەزگە سیخوڕیی و باندە مافییایەکانیان دەخەنەگەڕ و وەك گوتمان
لە ڕووی دەروونی و مێنتاڵیتییەوە تاکی ئەم دەڤەرە کرمۆڵ و ئامادەی
وابەستتەیی و ڕەدووکەوتنی بازاری خۆراوایە. هەروەها ئەوەشمان
لەبیرنەچێت کە دوو دەهەیە دەوڵەتی تورکیە و ئێران بەردەوام بۆ
لەنێوبردنی هیزەکانی (پەکەکە) و هەروەها زۆر مەبەستی دیکەی خۆیان
لەشکركێشی دەکەنە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنوورییەکان هەردەم لەژێر
بۆمباران و ئابڵٶقە و مەترسیدا بوون و هەن. بێجگە لەمەش لە هەرێمی
کوردستاندا بزووتنەوەی ئەنارکیستی وەك بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و
جەماوەریی لەباری نەبووندایە و ئەوەی تا ئێستا هەیە، بزووتنێکی هزرییە،
ڕاستە چەپەکان و پارتییە کۆمونیستەکان هەوڵی دروستکردنی یەکەی خۆیان
بەناوی گاردی میلی یا بەرەنگاریی میلی دەدەن، بەڵام هەم لەڕووی
تواناوە، هێزێکی کۆمەڵایەتی نین و هەم ئەگەر بتوانن کارێكی ئاوا
ئەنجامبدەن، ئەوا لە پێکهاتەیەکی قووچکەیی/ هیرارشی باو وەك هەر هێزیكی
دیکەی دەوڵەتی و میلیشیایی واوەتر نابن و هەم تەنیا هەوڵێکن بۆ
سەرمایەگوزاری ڕامیاریی بەسەر نەهامەتی خەڵکەوە و ئەوانیش وەك هەر گروپ
و پارتییەکی دیکەی ڕامیاریی مووچەخۆری فەرمانداریی [حکومەت] و دەوڵەتی
بۆرجوازین.
مانگی ڕابوردوو چەند ژنێك لە (پەکەکە) هاتن بۆ
بەرشەلۆنە. یەکێك لەوان ئاوا خۆی ناساند کە ئەنارکیستە. ئەو لە
(ئا‌ڵمانیا)وە هاتبوو و خوازیاری ئەوە بوو، کە لێرە لە ئیسپانیا لەبارەی
ئەنارکیزمەوە فرەتر بزانێت. ئایا ئێوە لەو باوەڕەدان کە لەنێو ڕیزەکانی
(پەکەکە)دا کەسانی ئەنارکیست هەبن؟ ئایا لەتەکیاندا پەیوەندیتان هەیە؟
ئایا لە توانادا هەیە، کە لەنێو بزاڤێکی قووچکەیی/هیرارشیدا ڕەوتێکی
چەپی ئازادیخواز هەبێت؟
• بەڵێ، لەنێو (پەکەکە) و (پەیەدە)دا
ژنان و پیاوانێکی هزر و بۆچوون ئەنارکی و ئازادیخواز هەن، هەم ئەوەی
خۆیان لە ئەزموونی تێکۆشانی خۆیانەوە بەو سەرەنجامە گەییشتوون و هەم
هەیانە لەژێر هەژموونی گۆڕانی بۆچوونەکانی یا بیرکردنەوەی (ئۆجەلان)
بەو سەرەنجامە گەییشتوون، کە ئەنارکیزم ڕادیکالترین وەڵامە بە سیستەمی
سەرمایەداری و ستەم و هەڵاواردنی ئێتنی و ئایین و بازنە کولتوورییەکان
و خودی پێگەی ژنان وەك ڕەگەزێكی پلەدوو لە کۆمەڵی پاش-خێڵەکی و پڕۆ
سەرمایەداری. هەڵبەتە دەستەی دووەم کە لەژێر کارایی هەژموونی هزریی
(ئۆجەلان) و کارێزمای ڕامیاریی ئەودا لە ئەنارکیزم نزیکبوونەوەتەوە،
زۆر جێگەی دڵخۆشی نین، چونکە هەر ئاواش مەترسی وەرگەڕانەوەیان هەیە
بەدوای وەرگۆرانی بیرکردنەوەی (ئۆجەلان)دا وەك کەسێکی ئۆتۆریتەگەر لە
سەرووی ڕێکخستنێکی قووچکەییەوە. بەڵام وەك گوتمان دەستەی یەکەم
بەتایبەت ژنانی گەریلا و ئەندامانی ڕێکخستنەکانی خوارەوە و هی نێو شار
و گوندەکان فرەتر مایەی ئومێد و چاوەڕوانین. ئێمە گوێمان لە هەندێك
دیمانەی ئەوان بووە و چەند فیلمێکمان لەبارەی چۆنیەتی پێکەوەژیان و
بەڕێکردنی کاروباری نێوان خۆیان دیتوون، کە زۆرتر کۆمونەییە و
پەیوەندییەکی تاڕادەیەك ناقووچکەییە، بەڵام دیسان دەکرێت ئاواش نەبێت،
لەبەرئەوەی ئێمە لەنێو ئەواندا ناژین. بێجگە لە ئەوەش پێویستە ئەوەش
بڵێین لەنێو پارتە دەستەخوشکەکانی (پەیەدە) و (پەکەکە) لە هەرێمی
کوردستان و کوردستانی بەشی ئێران بەتایبەت هەرێمی کوردستاندا، بەداخەوە
ئەو ڕەوت و گۆڕانە پۆزەتیڤە نابینین و ئەوان فرەتر وەك (پەکەکە)ی دەهەی
نەوەدی سەدەی ڕابوردوو دەردەکەون و نووقمی دەمارگیر ناسیونالیستین و
کۆمەڵێك ڕامیار و دەسەڵاتخواز لە سەرووی ڕێکخستنەکانیانەوە وەستاون و
تەنانەت ئاوا بەرچاودەکەون، کە لەتەك بیرۆکە تازەکانی (ئۆجەلان)
لەبارەی هەرەوەزیی ئابووریی و کۆمونەکانی گوند و شار و
خۆبەڕێوەبەرایەتی گەلی و دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و سیستەمی فیدرالیستی و
کۆنفیدراسیۆنە ئازادەکاندا ناکۆک بن، چونکە ئەوان هێشتا پێداگریی لەسەر
دێمۆکراسی پارلەمانی دەکەن و خەریکی کایەی ڕامیاریی و کێبڕکێکردنن
لەتەك لایەنە بۆرجوازییەکانی دیکە.
هەروەها خۆشباوەڕییەکی مەترسیدارە، بڕوا بەخۆمان بهێنین، کە لەنێو
ڕێکخستن و پێکهاتەی ڕامیاریی و قووچکەییدا ڕەوتی ئازادیخوازیی توانانی
گەشەکردن و پەرەسەندنی هەبێت. چونکە لە ژەهری ڕامیاریی و دەسەڵاتخوازیی
و ئایدیۆلۆجیای ناسیونالیستیدا ئەستەمە کۆرپەلەی ئازادیخوازیی توانانی
مانەوە و بەردەوامی ژیانی هەبێت. بێجگە لەوەش ئێمە بە هەموو شێوەیەك لە
هەوڵی دیاریکردنی هێڵە هزرییە جیاکەرەوەکانی نێوان بزووتنەوەی
کۆمەڵایەتیی لەلایەك و بزوتننەوەی ڕامیاریی و چەپگەرایی لەلایەکەی
دیکەوەین. چونکە چەپ و ڕامیاران هەردەم بەرەیەکی دەسەڵاتخواز و
سەرووخەڵك و مشەخۆرخوازن و تەنانەت لە ژیانی ئاسایی کۆمەڵایتییدا
چەپەکان هەوڵی دەستەمۆکردنی هەموو هەوڵ و تێکۆشان و بزووتەنەوەیەکی
کۆمەڵایەتیی و جەماوەریی دەدەن و وەك ئامرازێك بۆ سەرمایەگوزاری
ڕامیاریی و گەییشتن بە ئامانجە ڕامیارییەکانیان بەکاریان دەبەن و ئێمە
لە پاش ڕاپەڕینی ١٩٩١ و دەهەی نەوەدی هەمان سەدەی ڕابوردوو و دەهەی
ڕابوردووی ئەم سەدەیەش بینەری هەموو هەوڵەکانی چەپ بووین و تەنیا
بەلاڕێدابردن و نائومیدکردن و سازش و خۆشباوەڕییان بە نێوەندگەرایی و
پارتایەتیی و دەوڵەت و فەرمانداریی (حکومەت) بەناوی کرێکاران و
سۆشیالیزم بەرهەمهێناوە.
بەداخەوە ئێمە تا ئێستا نەماتوانیوە لەتەك ئەو ڕەوتەی نێو (پەکەکە)
پەیوەندی ڕاستەوخۆی هزریی و کردەیی دروستبکەین، بەدڵنیایی و بە
دڵخۆشییەوە هەوڵی وەها کارێك دەدەین و دەمێکە هەوڵی وەها کارێك دەدەین،
بەڵام بەداخەوە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووین، دروستتر بڵێین ئەو هەلەمان
بۆ نەڕەخساوە.
دوا پرسیار، چۆن دەڕواننە کۆنفیدرالیزمی
دێمۆکراتیك؟ ئایا ئەوە ڕاستە کە (پەکەکە) لایەنگریی لەوە دەکات، یا
پڕۆپاگەندەیەکە بۆ ئەوەی لە وڵاتانی خۆراوا بڕوای پێبکرێت / بۆ ئەوەی
متمانەی وڵاتانی خۆراوا بەدەستبهێنت؟ (ئەگەر بۆ نموونە بەهەمان شێوەی
زاپاتیستەکان ڕەوتدەکەن، لەوانەیە لەنێوەندی چەپدا سەرنجڕاکێش دەرکەون.
• ڕاستییەکەی وەڵامی ئەم پرسیارە سەختە،
چونکە یەکەم (پەکەکە) لە تورکیە ناوچەیەکی وەك ناوچەی زاپاتیستەکانی
لەژێر دەستدا نییە و بەخۆشی هێزێکی نێوەندگەرا و قووچکەییە، چ وەك هێزی
میلیشیایی و چ وەك پێکهاتەیەکی پارتیی، هەروا ئێمەش لە تەواوی
وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەیان ئاگادارنین و بەڵگەیەکی کۆمەڵایەتیش بۆ
سەلماندنی ڕاستی یا درۆبوونی نییە. تەنیا شتێك کە دەتوانین قسەی
لەبارەوە بکەین، کانتۆنەکانی "ڕۆژاوا"ن، کە هاوڕێیەکمان بۆ چەند هەفتە
لەوێ بووە و سەردانیکردوون، کە بەدڵنیاییەوە بەراورد بە بەڕێوەبەرایەتی
هەرێمی کوردستان، ئازادیخوازانە دێتەبەرچاو، بەڵام دیسانەوە لەبەرئەوەی
کە خودی (پەیەدە) زۆرینەی دەنگ و لایەنگریی جەماوەریی خەڵکی هەیە و
لەوە بێخەمە کە هەر جۆرە سیستەمێك بگرێتەبەر براوە هەر خۆیەتی و لە
ڕاستیشدا (پەیەدە) بۆ ئەوەی بەر بە هەژموونی دەسەڵاتدارانی هەرێمی
کوردستان، کە سیستەمێکی پڕۆ نیئۆلیبراڵی ئابووریی و ڕامیاریی هەیە،
بەتایبەت بەرگرتن بە هەژموونی (پ‌د‌ک) لە ڕێگەی پارتییە کۆپییەکەیەوە
[البارتی] و هەروەها بۆ ئەوەی بەر بە هەژموونی گروپە ئیسلامییەکان، کە
فەرمانداریی ئێستای تورکیە پشتیوانی و هانیاندەدات و هەروا بەر بە
هەژموونی دەوڵەتانی خۆراوا [ئەمەریکا و ئەوروپا] بگرێت، ئەوا ئەو
سیستەمەی کە ئێستا پیادەیدەکات، باشترین ئامراز بووە بۆ دژایەتی
ڕکەبەرە ڕامیارەکانی.
بەڵام ئەوەی کە ئەگەر (پەیەدە) بەخۆی هێزێکی کەمینە بووایە، ئایا هەر
لەسەر ئەم سیستەمەی ئێستای دێمۆکراسی ڕاستەوخۆ و یەکگرتنی
خۆبەڕێوەبەرایەتی ئێتنییەکان و ناوچەکان لە یەکێتییەکی کۆنفیدراڵیدا
پێدا‌گرییدەکرد، ئەوەیان هیچ بەڵگەیەك بۆ سەلماندن یا ڕەتکردنەوەی وەها
گومان و بۆچوونێك لەبەردەستدا نییە، ئەوەش لەبەرئەوەی کە شتێكی ئاوا
ڕووینەداوە یا لە ڕووداندا نییە، تاوەکو بەگوێرەی ڕاستییەکان
ئەزموونگیری لە کەتوارەکە بکەین و تیئۆریزەی بکەین. چونکە دواجار
ئەوانیش پێکهاتەیەکی نێوەندگەرا و قووچکەیی و ڕامیار و پارتیین و
کەسانێکی ئۆتۆریتەگەرا لە ڕاسەیانەوە هەن و هەموو کاتێك ئەگەری
وەرچەرخان و بادانەوەیان هەیە. بەڵام ئەوە ڕاستییەکە بەراورد بە
سیستەمی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان، کە بێجگە لە پۆلیسێکی
بازارئازادی سەرمایەداری هیچی دیکە نییە، سەرنجراکیشتر و هیوابەخشترە و
ئەوەی ژنانی لە کۆمەڵێکی داخراوی مەزهەبی و باوکسالاری خۆرهەڵاتیدا
چالاککردووە و هەستی ئازادیخوازی و خۆڕزگارکردن و سەرەبەخۆیی کەسایەتی
لەلا ئافراندوون، لەم ساتە‌دا کارێکی زۆر گەورەیە و بە هەموو هێزێك
ناکرێت و کارئاسانییەکی گەورەیان بۆ بزووتنەوەی ئەنارکی کردووە،
هەڵبەتە لەپاڵ هەرەوەزییەکان و ڕێکخستنە کۆمونەییەکاندا، کە دەتوانن
پێشەکی بوژانەوە و پەرەسەندی شۆرشی کۆمەڵایەتی بن. هیوادارین ژنانی
خۆراوا ببنە ترسشکێنی ژنانی پلەدووی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی هەرێمی
کوردستان، کە زیاتر لە هەر تاکێکی دیکە لەژێر هەژموونی بازارئازادی
سەرمایەداریی و کولتووری بەکاربەریی نادەربەستانە و نادەربەستیی
بەرانبەر پرسە کۆمەڵایەتییەکان و کۆمەڵی ئازاد و خۆرزگارییدا دەناڵێنن.
ئەوە راستییەکە کە یەکینەکانی ژنانی "ڕۆژاوا" وێنای باوی ژنیان لە
ئاوەزی کۆمەڵەکانی خۆرهەڵاتی ناوین و پیاوانی هەرێمی کوردستاندا گۆڕی و
توانیان وانەی ڕزگاریخوازیی و خۆهوشیاریی بە کۆمەڵی ئێمە بدەن و
ئەوەمان لەلا بەرجەستە بکەن، کە ئازادی و ڕزگاریی و سەربەخۆیی کۆیلان
تەنیا لە ویست و توانانی خۆیانەوە سەرچاوە دەگرێت و هیچ هێزێك توانانی
ڕزگارکردنی کۆیلەیەکی نییە، ئەگەر ئەو کۆیلەیە خودهوشیاریی ڕزگاربوونی
خۆی لەلا دروستنەبووبێت و نەبووبێتە ویست [ئیرادە] و خواستێێکی ناچاری
[ىیچەندووچوون].
لە کۆتاییدا سوپاسی بێپایانمان بۆ هاودەردی و بەتەنگەوەهاتنی
ئەنارکییانەتان دەکەین، کە چەند جارە دەلاقەیەك بە ڕووی کۆمەڵی عیراق و
کوردستان و خۆرهەڵاتی ناوین و خودی ئێمەدا بازدەکەن و سەرنجی
ئازادیخوازانی ئەوروپا و جیهان بەتایبەت ئیسپانی و ئینگلیز-زمانەکان بۆ
پرسەکانی هەرێمە لەبیرکراوەکان ڕادەکێشن و هاندانێك بۆ هاریکاری
هاوپشتی ئەنارکی بۆ خەڵکی ئەو دەڤەرە هەڵدەخرینن، کە بەداخەوە ئێمە زۆر
جار هەست بە نەبوونی هاوپشتی و گرنگیپێنەدان یا ئۆروپا و
ئەمەریکا-سێنتریسبوونی ئازادیخوازان و سۆشیالیستەکان/ئەنارکییەکان
دەکەین، کە ئەمە یەکێکە لە نەخۆشییەکییە کوشندەکانی بزووتنەوەی ئەنارکی
پاش جەنگی جیهانی دووەم.
___________________________________
*
(کاف - کەی ئەی ئێف):
سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان.
**
(ئەی ئێل بی):
سایتی
www.alasbarricadas.org/noticias/node/13165
٣\٩\٢٠١٤
|