دیمانه‌یه‌ک
له‌گه‌ڵ سیروان کاوسی
سه‌باره‌ت به
کۆنگره‌ی نیشتیمانی کوردستان.
سازدانی
دیمانه: دیاری محه‌مه‌د
دیارى محه‌مه‌د: کۆنگره‌ى نیشتیمانى
کوردستان چیه؟ که‌ى و چۆن و بۆچى دروست بووه؟
سیروان کاوسی: کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستان، مانگی گوڵانی ساڵی 1985 له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و
نیشتمانپه‌روه‌ر و زانای کورد، له‌وانه
دوکتۆر
جه‌واد مه‌لا، پرۆفیسۆر دوکتۆر جه‌مال نه‌به‌ز، ژنه‌ڕاڵ عه‌زیز
عه‌قراوی، شێخ له‌تیف مه‌ریوانیی، دوکتۆر موزه‌فه‌ر په‌رتۆماه،
هه‌ندازیار بروسک ئیبراهیم، دوکتۆر محه‌ممه‌د ساڵح گابوری و چه‌ندین
نیشتمانپه‌روه‌ر و دلسۆزی دیکه‌ی گه‌له‌که‌مان له شاری له‌نده‌ن له
بریتانیا دامه‌زرا.
هێژای گۆتنه، کۆنگره حیزب نییه، به‌ڵکو چه‌ترێکی سه‌رتاسه‌ریی
نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانییه و، بۆ یه‌کگرتنی هه‌موو لایه‌نێکی رامیاری
و ناڕامیاری و، ئاینی و چین و توێژی جیاوازی نێوکۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریی
دامه‌زراوه. کۆنگره، له‌رۆژی دامه‌زرانییه‌وه له گه‌ڵ هه‌موو حیزب و
رێکخراوه‌کانی کوردستان پێوه‌ندیی گرتووه و، له‌ئێستا و داهاتووشدا
به‌رده‌وام ده‌بێت له کۆبوونه‌وه و پێوه‌ندییه‌کانی، بۆ ئه‌وه‌ی
یه‌کگرتنێکی نه‌ته‌وه‌یی پێکبهێنین و، پلاتفۆرمێک بۆ خه‌بات و تێکۆشینی
سیاسیمان دابڕ‌ێژین که له رزگاریی یه‌کجاری و، دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا بێت.
له‌ڕوانگه‌ی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستانه‌وه، کێشه‌ی کورد له‌گه‌ڵ
داگیرکه‌رانیدا، کێشه‌ی خاک و نه‌ته‌وه‌یه‌کی داگیر و دابه‌شکراوه.
ئه‌م کێشه‌یه‌ش ته‌نیا به رزگارکردنی خاکی کوردستان و دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت. ناکۆکیی سه‌ره‌کی و
بنه‌ره‌تیی له کوردستان، له‌نێوان نه‌ته‌وه‌ی کورد و
داگیرکه‌رانیدایه. لابردنی ئه‌و ناکۆکییه‌ش ته‌نێ به ده‌رکردنی
داگیرکه‌ران و یه‌کگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر خاکی
باووباپیرانی کۆتایی دێت.
به کورتی، ئامانج و ستراتیژی کۆنگره‌ی
نیشتمانیی کوردستان، ئه‌م چه‌ند ته‌وه‌ره‌ی خواره‌وه له‌خۆ ده‌گرێت:
● کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان خه‌بات
ده‌کات بۆ په‌ره‌پێدانی هه‌ست و بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و،
زیندووکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی لای مرۆڤی کورد، بۆ ئه‌وه‌ی
خۆی به‌کورد بزانێ و، کوردستان به موڵک و خاکی خۆی بزانێت!
● کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان خه‌بات
ده‌کات له‌پێناو پێکهێنانی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی و، یه‌کگرتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی کورد. ده‌رکردنی داگیرکه‌ران له کوردستان به‌رێگه‌ی
دیپلۆماسی و، سازکردنی زه‌وینه‌ی راپرسییه‌کی سه‌رتاسه‌ریی (رفراندۆم)
له کوردستان و، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان!
● کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان خه‌بات
ده‌کات بۆ ستاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و نێوچه و مه‌ڵبه‌ندانه‌ی که
به‌پێی سیاسه‌تی شۆڤێنیستانه‌ی به‌عه‌ره‌بکردن و به فارسکردن و، به
ترککردنی کوردستان، له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه زه‌وتکراون و، له خاکی
نیشتمان دابڕاون!
● کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان خه‌بات
ده‌کات بۆ دابینکردنی دێمۆکراسی و یه‌کسانیی له‌سه‌ر بناخه‌ی بڕوابوون
به پلۆرالیزم و، جێبه‌جێکردنی ژیانێکی مرۆڤانه و ئازادانه و
گوزه‌رانێکی به‌خته‌وه‌رانه و سه‌ربه‌رزانه‌ی ئه‌وتۆ، که شیاوی مرۆڤی
سته‌مدیده و خۆڕاگری کوردبێت!
● کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان رێز و
مافی یه‌کسان وه‌ک هاووڵاتییه‌کی کورد، بۆ ئه‌و که‌مینه نه‌ته‌وانه
داده‌نێت که پێشینه‌یه‌کی کۆنی هه‌زاران ساڵه‌یان له کوردستاندا
هه‌یه و، خۆیان به کوردستانیی ده‌زانن!
دیارى محه‌مه‌د: پله‌ئێستادا کۆنگره‌ى
نیشتیمانى چ تیڕوانینێکی بۆ داهاتووى کورد و کوردستان هه‌یه؟
سیروان کاوسی: داهاتووی کورد و کوردستان
چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێ؟ وه‌رامی دروست و راستی ئه‌م پرسیاره،
راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به ئاستی هۆشیاری سیاسی و فه‌رهه‌نگی و
نه‌ته‌وه‌یی کورد خۆیه‌وه هه‌یه. پێوه‌ندیی راسته‌وخۆی به‌راده‌ی
دڵسۆزی و لێوه‌شاوه‌ی و زانایی رێبه‌رانییه‌وه هه‌یه. پێوه‌ندیی
به‌وه‌وه هه‌یه، تا چ راده‌یه‌ک چینی خوێنده‌وار و رۆشنبیری کورد،
ئه‌رکی رۆشنبیری و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به‌جێده‌گه‌یه‌نن و، له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیاندا، نابنه به‌رده‌باز و زوڕناژه‌نی هیچ که‌س و
ده‌سه‌لاتدارێک که بڕوای به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نییه.
به‌باوه‌ڕی من، باشتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر له پرسیاره‌که‌تاندا، ئاماژه‌تان
به بارودۆخی ئه‌وڕۆکه‌ی کوردیش بکردایه، چۆنکه بارودۆخی سیاسیی
ئه‌وڕۆی کورد، راسته‌وخۆ کارکردی له‌سه‌ر چاره‌نووسی داهاتووشی هه‌یه.
بارودۆخی ئه‌وڕۆی کوردستان به گشتیی، زۆر له بارودۆخی سیاسیی
سه‌رده‌می ''په‌یمانی لۆزان'' ده‌چێت. رژێمی تورکیا به‌وێنه‌ی
سه‌رده‌می کۆتایی جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی و به‌ستنی ''په‌یمانی سێڤر''
له‌لایه‌ن وڵاتانی هاوپه‌یمانه‌وه، گه‌ڕێکی دیپلۆماسی به‌رفره‌ی
ده‌ستپێکردووه و وه‌ک ساڵانی رابوردوو، پشتیوانیی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکای
بۆ دژایه‌تیکردنی پێ کێ کێ و بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌مان له
باکوور، له‌گه‌ڵ خۆی خستووه و، سه‌رله‌نوێ پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ
ئه‌مریکا به‌هێز کردووه‌ته‌وه. تورکیا هه‌روه‌ها، له پێوه‌ندی و
دانووستانی به‌رده‌وامیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ''ناتۆ'' و یه‌کێتیی
ئۆروپا، توانیویه‌تی نێوی پێ کێ کێ له لیستی رێکخراوه
تێرۆریستییه‌کاندا بهێڵێته‌وه و، ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمان رازیبکات، سه‌ر
له‌نوێ، بکه‌وێته‌وه دژایه‌تیکردنی پێ کێ کێ. که ئه‌مه‌ش بێگومان
وه‌ک رابوردوو، له‌ژێر نێوی به‌ربه‌ره‌کانێکردن له‌گه‌ڵ تێرۆریزم،
هه‌موو مافێکی مرۆڤی و چاندی و نه‌ته‌وه‌یی کورد له باکووری
نیشتمانه‌که‌مان پشتگوێده‌خات. رژێمی تورکیا، له‌ئاکی دیکه‌شه‌وه
له‌گه‌ڵ رژێمی داگیرکه‌ر و ره‌گه‌زپه‌رستی ئێران رێککه‌وتووه که
هێزه‌کانیان هاوکاری یه‌کدی بکه‌ن بۆ سه‌رکوتکردنی بزاڤی رزگاریخوازیی
گه‌له‌که‌مان له‌رۆژهه‌ڵات و باکووری کوردستان. له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ
حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیشدا، تاکو ئیستا سیاسه‌تی بێڕێزیکردن و،
به هێندنه‌گرتن و ترساندن و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه‌ی به‌کارهێناوه و،
هه‌وڵیداوه له‌و ڕیگه‌یه‌وه، سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ناچاربکات،
دژایه‌تیی پێ کێ کێ بکه‌ن. مخابن ده‌وڵه‌تی تورک له‌م بواره‌شدا
سه‌رکه‌وتوو بووه و، گه‌لێک له ئه‌ندامانی سه‌رۆکایه‌تیی پارتی و
یه‌کێتیی، دژی پێ کێ کێ لێدوانیان داوه. رژێمی تورک، هه‌روه‌ها له
پێوه‌ندیی له گه‌ڵ عێراقدا، به‌شێک له تورکمانه‌کانی خستووه‌ته ژێر
کاریگه‌ریی سیاسه‌تی داگیرکه‌رانه‌یه‌وه و، له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی
عه‌ره‌بی سوننه و شیعه له‌نێو ده‌وله‌تی عێراق، له‌پێوه‌ندیی
به‌رده‌وامدایه و تێده‌کۆشێت، به‌ره‌یه‌ک له‌نێوخۆی عێراق
به‌به‌شداریی عه‌ره‌بی سوننه و شیعه و تورکمان، له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی
کورد له باشوور پێکبهێنرێت. رێککه‌وتنی نێوان به‌ره‌ی تورکمان
وعه‌ره‌به‌کان له که‌رکووک، هه‌روه‌ها کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی
سه‌رۆک عه‌شیره‌ته عه‌ره‌به‌کانی ده‌وروبه‌ری که‌رکووک له‌دژی کورد،
له‌ریزی ئه‌و پیلان و گه‌له‌کۆمه نێوچه‌ییه‌ن که به مه‌به‌ستی
له‌نێوبردنی پاشماوه‌ی ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان له باشوور،
به‌ڕێوه‌ن. سه‌باری ئه‌مانه‌ش، مۆرکردنی په‌یمانی هاوکاریی نێوان
ئه‌مریکا و عێڕاق، له‌داهاتوودا، کۆسپ وله‌مپه‌ری گه‌وره له‌به‌رده‌م
داخوازی و ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی کورددا دروستده‌کات.
بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه سیاسییه و، بۆ گه‌یشتن به
داهاتوویه‌کی گه‌ش و رۆناک، سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
پێویسته په‌له بکات له کۆبوونه‌وه و دیداری له گه‌ڵ زانایانی
نیشتمانپه‌روه‌ری کورد له‌هه‌موو بواره‌کاندا. کۆمیته‌یه‌کی
سه‌رۆکایه‌تیی به بیروئامانج و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه پێک‌بێت، که
دووربێت له بیری حیزبایه‌تی و، تێگه‌یشتنێکی زانستانه و، بابه‌تانه‌ی
هه‌بێت له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌نووکه‌ی کوردستان و، نێوچه‌که و،
رامیارییه‌کی راست و گونجاو ده‌ستنیشانبکات، که بتوانێ پێش به
کاره‌ساتێکی دیکه، بۆ سه‌ر گه‌له‌که‌مان و شۆرشه ره‌واکه‌ی بگرێت.
دیارى محه‌مه‌د: ئه‌ى چۆن سه‌یرى ئه‌و
پلانانه ده‌کات که‌ئێستا له‌دژى کورد له‌باکوور و شارى که‌رکوک
به‌رنامه‌ڕێژییان بۆ ده‌کرێت؟
سیروان کاوسی: پلان به ته‌نێ بۆ سه‌ر
که‌رکووک و باکوور نییه، پلان بۆ له‌نیوبردنی بزاڤی رزگاریخوازیی کورد
له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان هه‌یه. پلان بۆ له‌نێوبردنی ئه‌و
نیوه ئازادی و سه‌ربه‌ستیه‌ی باشووری کوردستان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
ته‌قینه‌وه خۆکوژییه‌که‌ی 28/7/2008 ی شاری که‌رکووک، سه‌ره‌تای
ده‌ستپێکردنی ئه‌و گه‌له‌کۆمه نێوچه‌ییه‌ن له‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی
کورد له باشوور. ته‌قینه‌وه‌که‌ی که‌رکووک، وه‌رامی هه‌موو
ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی سوننه و شیعه وتورکمانه، که به‌سایی
سه‌رکرده‌یه‌تیی حیزبه‌کانمانه‌وه، حکوومه‌تی نوێی عێراقیان بۆ
دامه‌زرایه‌وه و، بۆ گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، چه‌ند ساڵێک
سه‌رکرده‌یه‌تیی کوردیان، به درۆشمی درۆزنانه‌ی ''برایه‌تی'' و
''ئاشتی'' و ''عێراقی وه‌کیه‌ک و یه‌کسان''، ته‌فره دا.
گه‌له‌ک مخابن، سه‌رکرده‌یه‌تیی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و، پارتی
دێمۆکراتی کوردستان هێنده نوقمی ده‌سه‌لاتی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندیی
ئابوورییانن، هێشتا هه‌ستیان به هاتنه کایه‌ی بارودۆخی سیاسیی نوێی
ناوچه‌که نه‌کردووه. سه‌ره‌ڕای هاتنه‌کایه‌ی ئه‌م بارودۆخه پڕمه‌ترسی
و هه‌ستیاره‌وه، هێشتا ئاماده‌نین، په‌له بکه‌ن له یه‌کخستنی سێ
وه‌زاره‌ته‌که. هه‌موو ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ش که پێشتر به‌ڕواڵه‌ت
یه‌کخراون، هه‌ر به‌پێێ رێککه‌وتنی ''فیفتی به فیفتی'' یه‌که‌ی
جارانه و، هیچ نه‌گۆڕاوه. ئه‌گه‌ر بێت‌و په‌له نه‌که‌ن له
یه‌کگرتنێکی نه‌ته‌وه‌یی وکوردستانیی، جگه له‌وه که کێشه‌ی کورد
به‌ره‌وڕووی کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی ده‌بێته‌وه، به‌ڵکو دڵنیابن
بۆخۆشیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئێسته هه‌یانه، به‌ره به‌ره
له‌ده‌ستیده‌ده‌ن. ئه‌وکات ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین،
له‌داهاتوویه‌کی نێزیکدا، به‌وێنه‌ی (هه‌ره‌سه‌که‌ی 75)، هه‌ره‌س و
نه‌هامه‌تییه‌کی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی رووبدات. به‌و جیاوازییه‌وه که
ئه‌مجاره‌یان، سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد، خۆی رۆڵی سه‌ره‌کیی له خۆشکردنی
زه‌وینه‌ی خولقاندنی کاره‌ساته نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌دا گێڕاوه!
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م کردپێی، به‌ربه‌ره‌کانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه
نوێیه، پێویستی به داڕشتنی پلانێکی ژیرانه هه‌یه له‌لایه‌ن
سه‌رکرده‌یه‌تیی کورده‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ کات به‌فیڕۆ نه‌درێ و،
له‌گه‌ڵ که‌سانی زانا و نیشتمانپه‌روه‌ر و سیاستزانی کورد کۆببنه‌وه
و، بناخه‌ی یه‌کگرتنێکی نه‌ته‌وه‌یی دابڕێژرێت. به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی
ئاماده بکرێت، که بتوانێ وه‌رامده‌ره‌وه‌ی بارودۆخی هه‌نووکه‌ی
کوردستان بێت. پێکهێنانی دیپلۆماسییه‌کی شاره‌زا و نیشتمانپه‌روه‌ر،
په‌ره‌پێدانی خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ریی له کوردستان و، له ده‌ره‌وه
له‌ژێر درۆشمی ''رفراندۆم بۆ کوردستان'' و ''سه‌ربه‌خۆیی بۆ
کوردستان''، کێشه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی وڵاتانی داگیرکه‌ر ده‌هێنێته
ده‌ره‌وه و، ده‌یکات به کێشه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییی. ته‌نیا له‌م
رێگه‌یه‌وه، کورد ده‌توانێ، پیلان و، نه‌خشه‌ی ئه‌وڕۆکه‌ی
داگیرکه‌رانی تورک و عه‌ره‌ب و فارس پووچه‌ڵبکاته‌وه.
دیارى محه‌مه‌د: ئایا بارودۆخ له‌باره
بۆ راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى که‌ئه‌وه یه‌کێکه له داواکارییه‌کانى
کۆنگره‌که‌تان؟
سیروان کاوسی: به‌کارهێنانی ئه‌م وشه‌ی
''له‌بار'' و، ''ناله‌بار'' ه، له‌نێو وێژه‌ی سیاسیی کورددا، له‌مێژه
جێکه‌وتوه. په‌نجا ساڵه حیزبه‌کانمان شه‌ڕی چه‌کدارییان
هه‌ڵگیرساندووه و، ماڵی کوردیان وێرانکردووه و، هه‌ر کاتێکیش
پرسیاریانلێکراوه، گه‌لی کورد که‌ی رزگاری ده‌بێت، گوتوویانه: ''جارێ
هه‌لومه‌رج له‌بار نییه!!''. به‌ڵام کاتێک رۆژی هات و، دوای هه‌شتاساڵ
بنده‌ستی و ماڵوێرانی و، کوژرانی سه‌دان هه‌زار کورد، رژێمی دڕنده و
ره‌گه‌زپه‌رستی سه‌ددام حسێن له گۆڕنرا و، ده‌وڵه‌ت و سوپا و ئابووری
و جوگرافیای عێراقی ده‌ستکرد له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شایه‌وه،
سه‌رکرده‌کانمان، ئه‌وه‌شیان به (هه‌لی له‌بار) نه‌زانی بۆ کورد و،
که‌وتنه په‌لوپۆکردن و رژێم و جوگرافیای سیاسی عێراقی نوێێان
سه‌رله‌نوێ زیندوو کرده‌وه و، عێراقیان گێڕایه‌وه باوه‌شی ''نیشتمانی
عه‌ره‌بی'' و، ئه‌و هه‌لومه‌رجه له‌بار و مێژووییه‌ی بۆ
نه‌ته‌وه‌که‌یان هه‌ڵکه‌وتبوو، گۆڕییانه‌وه به وه‌رگرتنی چه‌ند
کورسییه‌کی کاتی له ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی نوێ. ئه‌وجا به
ئاشکرا ده‌ستیانکرد به پروپاگه‌نده‌کردن بۆ عێراقی نوێ و، گوتیان ئه‌و
کورده‌ی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێێ عێراقدا به‌شداری نه‌کات،
خاین و، تاوانباره!! هاوکاتیش بۆ دڵخۆشکردنی دوژمنانی کورد، که‌وتنه
دژایه‌تیکردنی نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد و، له میدیای داگیرکه‌رانه‌وه،
بیری دامه‌زرانی ده‌وله‌تی کوردستانیان، به‌بیری که‌سانی شاعیر و
سه‌رلێشێواو دایه قه‌له‌م.
ئه‌زموونی خه‌باتی گه‌لان پێشانیداوه، ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی بنده‌ستی
داگیرکه‌رانیان بوون، ده‌ست له‌سه‌رده‌ست و، چاوه‌ڕوان نه‌بوون که
له‌لایه‌که‌وه رۆناکاییه‌کیان بۆ بکرێته‌وه، یان به‌ته‌مای ئه‌وه
نه‌بوون، داگیرکه‌رانیان ببنه دێمۆکرات و، سه‌ربه‌خۆییان
پێڕه‌واببینن، به‌ڵکو به ره‌چاوکردنی ستراتیژێکی نه‌ته‌وه‌یی نه‌گۆڕ
و، داڕشتنی پلانێکی ژیرانه و خه‌بات و تێکۆشینی به‌رده‌وام
توانیویانه بچنه ریزی گه‌لانی ئازاد و به‌خته‌وه‌ره‌وه. ئه‌وجا
ئێمه‌ی کوردیش، ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت وه‌ک مرۆڤ بژین و، بنده‌ستی و
کۆیله‌تی به ژیانێکی سه‌رشۆڕی و پڕ شه‌رمه‌زاریی ده‌زانین، ده‌بێ
هه‌مووکات و ساتێک بیر له رزگاریی بکه‌ینه‌وه. هه‌رکه‌س و لایه‌نێک،
چاره‌نووسمانی گرێدا به چوارچێوه‌ی وڵاتانی داگیرکه‌ره‌وه، به
ناکورد و، نانه‌ته‌وه‌یی بده‌ینه قه‌له‌م و، شوێن درۆشم و، به‌رنامه
و، پرۆپاگه‌نده‌ی نه‌که‌وین. به‌ڕاستیی، شه‌رمه‌زارییه‌کی
گه‌وره‌یه، پاش تێپه‌ڕبوونی پتر له سه‌ت و بیست ساڵ خه‌بات
وقوربانیدان و ماڵوێرانیی به‌رده‌وام، هێشتا رێێ رزگابوونی خۆمان
نه‌ناسیوه،هیشتا ئاسۆمان لێڵ و تاریکه. له‌هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی
کوردستانیش هه‌ر به‌م جۆره‌یه و، بیری سه‌ربه‌خۆیی، بیری دامه‌زرانی
ده‌وله‌تی کوردیی زۆر لاوازه. حیزبه‌کان کاریان بۆ ئه‌وه نه‌کردووه،
ره‌وتی خه‌بات و تێکۆشینیان ببێته هۆی زه‌وینه‌خۆشکردن بۆ رزگارکردنی
گه‌له‌که‌یان، به‌ڵکو به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی
بنه‌ماڵه و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌کانیان. تێگه‌یشتنێکی بابه‌تانه و
زانستانه‌یان سه‌باره‌ت به کێشه و دیارده سیاسی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نییه. به‌کورتی، کورد ده‌بێ خۆی بارودۆخی له‌بار
بۆ رزگاربوونی خۆی بخولقێنێت، ئه‌مه‌ش وه‌ک گوتم، به سه‌رکرده‌یه‌تیی
نیشتمانپه‌روه‌ر و هۆشیار دێته دی. به‌وه دێته دی که نه‌ته‌وه‌ی
کورد، به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆی به‌باشی بناسێت.
دیارى محه‌مه‌د: کاک سیروان به‌هه‌ر
شێواز و له‌ژێر هه‌ر په‌رده‌یه‌ک دا بێت قه‌ندیل ئابڵوقه دراوه؟
له‌لایه‌ن حکومه‌تى باشوور و پارته سه‌ره‌کیه‌کانى هه‌رێم
کۆنگره‌که‌تان چ لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌یه بۆ ئه‌م ئابڵوقه‌یه؟
سیروان کاوسی: ئه‌م بارودۆخه هه‌ستیاره
که ئه‌وڕۆکه باڵی به‌سه‌ر نێوچه‌که و، باشووری کوردستاندا کێشاوه،
پێویستی به یه‌کگرتنی زیاتر و ته‌بایی و، یه‌کڕیزیی هێز و لایه‌نه
کوردییه‌کان، له‌سه‌ر بناخه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانیی هه‌یه.
له رابوردوودا، داگیرکه‌رانی کوردستان گه‌لێک جار له ناکۆکی و
ناته‌بایی نێوان کورد، که‌ڵکیانوه‌رگرتووه و، کوردی لایه‌کیان به‌گژ
کوردی به‌ش و نێوچه‌یه‌کی دیکه‌دا داوه. به‌وه‌ش سیاسه‌تی داگیرکاریی
خۆیان درێژه پێداوه. له‌دۆخی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازی وه‌ک ئیمڕۆدا،
داگیرکه‌رانی کوردستان، هه‌موو بیر‌و ئامانجیان ئه‌وه‌یه، حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان بده‌ن به گژ حیزب و رێکخراوه‌ی پارچه‌کانی دیکه‌ی
کوردستاندا. له‌به‌ر ئه‌وه، کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌رێم پێویسته
هۆشیار بن و، نه‌که‌ونه داوی گوشاری سیاسیی، یان گفت و به‌ڵێنه‌کانی
به‌ڕواڵه‌ت دۆستانه‌ی ئێران و تورکیاوه. له به‌رامبه‌ر گوشار و پیلانی
رژێمه‌کانی داگیرکه‌ری کوردستان و، له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و
رووداوانه‌ی پێوه‌ندییان به باشوور و عێراق و به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستانه‌وه هه‌یه، هه‌ڵوێستێکی هاوبه‌ش له‌خۆیان پێشانبده‌ن.
ده‌ربڕینی جیاواز له هه‌ڵوێستی سه‌رکرده‌یه‌تیی باشوور، له‌لایه‌ک،
ده‌بێته هۆی په‌ژاره و ناهومێدیی جه‌ماوه‌ری کورد، له‌لایه‌کی
دیکه‌شه‌وه ده‌بێته هۆیه‌ک که داگیرکه‌رانی کوردستان، زیاتر له
خۆیان راببینن و، پتر هه‌وڵی تێکدانی ریزه‌کانی گه‌لی کورد بده‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه، له‌بارودۆخی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازی ئه‌مڕۆدا، پتر
له‌هه‌ر کات و زه‌مانێکی دیکه، نه‌ته‌وه‌ی کورد پێویستی به یه‌کگرتن
و ته‌بایی هه‌یه. ته‌نیا رێزگرتن له ئامانجه‌کانی له‌مێژینه‌ی کورد
و، ره‌چاوکردنی ستراتیژ و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییه که ده‌توانێ،
پیلانی نگریسی داگیرکه‌رانی کوردستان پووچه‌ڵ بکاته‌وه و، گه‌لی کورد
له گه‌یشتن به رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی نێزیک بکاته‌وه.
دیارى محه‌مه‌د: کاک سیروان ئێوه وه‌ک
له‌ناوه‌که‌تاندا دیاره پێویسته رۆڵى نه‌ته‌وه‌یى بگێڕن به‌راشکاوى
بپرسم له‌به‌ڕێزت بۆچى هیچ جموجۆڵێکتان نیه بۆ لێکنێزیککردنه‌وه‌ی
پارته کوردیه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان؟
سیروان کاوسی: ئه‌م پرسیاره‌ی ئێوه
مانای وایه، حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، زۆر ته‌با و
کۆکن له‌نێو یه‌کدا و، کورد کوته‌نی: ''به‌سه‌ری یه‌کدی سوێند ده‌خۆن و
موو ناچێ به‌نێوانیاندا'' و، په‌یتا په‌یتا داوا له کۆنگره‌ی
نیشتمانیی ده‌که‌ن په‌له بکات و به‌ره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی له‌نیویاندا
پێک‌بێنێت! به‌ڵام کۆنگره که‌مته‌رخه‌مه و، به‌ده‌نگ
بانگه‌وازه‌که‌یانه‌وه ناچێت! ئه‌مه به‌و شێوه‌یه نییه و، تێکرای
گه‌لی کورد و دۆست و دوژمن، ئاگاداری ئه‌وه‌ن که حیزبه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌نێو چ قه‌یران و گێژاوێکی گه‌وره‌ی سیاسیدان.
به‌باوه‌ڕی من، دوو هۆکاری سه‌ره‌کیی له قه‌یرانی سیاسی و رێکخراوه‌یی
و دوور‌که‌وتنه‌وه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات له یه‌کدیی ده‌وریان
هه‌یه:
1- نه‌بوونی بیروباوه‌ڕی
نه‌ته‌وه‌یی و، تێنه‌گه‌یشتن له ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییی
له‌نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی تێکرای حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان که له باشوور نیشته‌جێن. ئه‌م حیزبانه هیچیان بڕوایان به
سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان نییه.
ئامانج و ستراتیژیان بریتییه له لاسایکردنه‌وه له یه‌کێتیی و پارتی
و، چاوه‌ڕوانن پاش رووخانی رژێمی مه‌لاکان، ''ئێرانی نوێ!!''
دامه‌زرێننه‌وه و، ئه‌مانیش به به‌یت و بالووره و کڵاوی
''فیده‌راڵی'' و ''ئیرانی دێمۆکرات'' و، ''کورد ده‌بێته پله یه‌ک'' و
... هتد، ده‌سته‌ودایره‌ی خۆیان بهێننه سه‌ر جاده‌کان و ماوه‌یه‌ک
هه‌ڵیانپه‌ڕێنن!
شایانی باسه، له‌نێو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا، ته‌نێ ''پژاک'' چالاکیی
چه‌کداری و رێکخستنی له رۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه و، له‌دژی سوپای
داگیرکه‌ری ئێران له جه‌نگێکی دژوار دایه. هاوکات، ئه‌وه‌ش
ده‌زانین،''پژاک''، لقی پێ کێ کێ یه له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و،
له‌ساڵانی رابردوودا، به‌هۆی گۆڕێنی چه‌ندین ئامانج و درۆشمی جیاواز له
به‌رنامه و ستراتیژ و خه‌باتی پێ کێ کێ، نازانرێت ره‌وت و ئه‌نجامی
ئه‌و چالاکی و له‌خۆبوردووییه جه‌ماوه‌رییه به‌ره‌و کوێ ده‌چێت.
2- تێکۆشین و خه‌باتی سه‌ره‌کیی
حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌باتی ئه‌وه‌ی له‌دژی
رژێمی داگیرکه‌ری ئیران بێت و، له‌خزمه‌تی یه‌کخستنی هێز و توانای
جه‌ماوه‌ری کورد بێت له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، خراوه‌ته خزمه‌تی شه‌ڕی
ده‌سه‌ڵات و، ده‌سته‌وده‌سته‌گه‌رێتی و، هه‌وڵدان بۆ تێرۆری که‌سایه‌تی
و جه‌سته‌یی یه‌کدیی. دژایه‌تی و ناکۆکییان گه‌یاندووه‌ته ئاستێک،
وه‌ک ره‌شه‌خه‌ڵکی شڕه‌خۆر، له‌دزیکردن و رفاندنی که‌لوپه‌ل و پاره‌ی
یه‌کدیی سڵیان نه‌کردووه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه، تا سیاسه‌ت و خه‌باتی
ئه‌م حیزبانه به‌م شێوه‌یه بێت، ناتوانین بیر له‌و یه‌کگرتنه
نه‌ته‌وه‌ییه بکه‌ینه‌وه که مه‌به‌ستی ئێوه و، جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌که‌مانه. به‌ڵام کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان، به‌پێی ئامانج و
ئه‌رک و بیروباوه‌ڕی، به‌رده‌وام ده‌بێت له پێوه‌ندییه‌کانی و، داوا و
تکا له هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستان ده‌کات، رێز له خه‌بات و
قوربانیدانی نه‌ته‌وه‌که‌یان بگرن و، به کرده‌وه یه‌کبگرن و تێ‌بکۆشن
بۆ رزگارکردنی له کۆیله‌تی و بنده‌ستیی.
شیاوی گوتنه، جموجووڵی ته‌واو و سه‌ره‌کیی KNC، له‌نێو جه‌ماوه‌ری
گه‌له‌که‌مان، به‌تایبه‌تیی له‌نێو چینی رۆشنبیر و خوێنده‌واری کورد
دایه. ئه‌م خه‌باته‌ش له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابوردوودا، پێشکه‌وتنی
به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه و، به سه‌دان رۆڵه‌ی زانا و تێگه‌یشتوو
و نێشتمانپه‌روه‌ر له شار و نێوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و، له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌نێو رێکخستنه‌کانی کۆنگره‌دا سه‌رقاڵی خه‌بات و
تێکۆشینی نه‌ته‌وه‌یین.
دیارى محه‌مه‌د: هه‌وڵى لیستى
هاوپه‌یمانى کوردستان بۆ چه‌سپاندنى مافى کورد له‌بغداد چۆن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
سیروان کاوسی: پاش رووخانی رژێمی سه‌ددام
حسێنی دیکتاتۆر، عه‌ره‌به‌کان پێویستیان به کات بوو، پێویستیان به
یارمه‌تیی کورد بوو. ده‌یانویست له‌لایه‌ک به واده و به‌ڵێنی درۆ،
سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد له‌بیری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردیی دوور
بخه‌نه‌وه، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، به‌وه‌رگرتنی کورسی وپله‌وپایه‌ی
گه‌وره له‌نێو ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ دڵخۆشیان بکه‌ن. عه‌ره‌به‌کان، بۆ
پاراستنی خۆیان و بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخی شڵه‌ژاوی عێراق،
پێویستیان به هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بوو. به هه‌ڵدانه‌وه‌ی
لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی خوێناوی و پڕکاره‌ساتی کورد، گه‌لێک نموونه‌ی وه‌ک
بارودۆخی ئێستای باشوورمان به‌رچاو ده‌که‌وێت. ئێستا، عه‌ره‌به‌کان له
عێراق (به شیعه و سوننه) وه، به ته‌واوه‌تیی له ئامانجه‌کانی
سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان نێزیک بوونه‌ته‌وه. رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ، له
ده‌ستکه‌وته‌کانی کورد که‌مده‌که‌نه‌وه. نه‌ته‌نێ ''لیستی
هاوپه‌یمانیی کورد''، به‌ڵکو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش رۆژ له‌گه‌ڵ
رۆژ لاوازتر ده‌کرێت و، له‌هه‌موو لایه‌که‌وه گوشار ده‌خرێته‌سه‌ری.
به‌کورتی، سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 21 دا،
گه‌وره‌ترین هه‌لی مێژوویی دۆڕاند.
دیارى محه‌مه‌د: کاک سیروان ئه‌گه‌ر
پرسیارێکی تر له‌به‌ڕێزت بکه‌ین؟زۆرجار هه‌ندێ له‌به‌رپرسانى کورد
ره‌خنه له‌کرده‌وه‌کانى په‌که‌که ده‌گرن و به‌تیرۆریست وه‌سفى
ده‌که‌ن؟ کۆنگره‌ى نیشتیمانى کوردستان هه‌ڵوێستی چیه به‌رامبه‌ر ئه‌و
که‌سانه؟
سیروان کاوسی: ده‌ستنیشانکردنی هه‌ڵه و
ناته‌واوی و، ره‌خنه‌گرتن، سه‌باره‌ت به هه‌موو دیارده‌کانی ژیان له
نێو هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا، ئاستی هۆشیاری سیاسی و رۆشنبیریی ئه‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه ده‌رده‌خا و، ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ره‌وتی ژیانی ئه‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه، به‌رده‌وام له گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندندا بێت. یه‌کێک له
هۆکاره‌کانی پێشکه‌وتنی وڵاتانی دێمۆکرات و دنیای ئازاد به‌گشتی،
له‌وه‌وه هاتووه، له هه‌موو بواره‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری و په‌روه‌رده و ... هتد ده‌کۆڵنه‌وه و، که‌موکورتی و گیروگرۆ
و هه‌ڵه‌کان ده‌ستنیشانده‌که‌ن و، پلان و، پێشنیازی نوێ و گونجاو
له‌جێیان داده‌نێن. هێندێک جار، له‌ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی پرس و
بابه‌تێکدا، ئاشکراده‌بێت که سه‌رۆکی وڵات، وه‌زیرێک، یان
کاربه‌ده‌ستی ده‌زگه و نێوه‌ندێک، له‌جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی
پێسپێردراویدا، سستی کردووه، یان بڕێ له‌و بووجه و پاره‌ی
له‌ده‌ستیدا بووه، دیار نه‌ماوه و، ونبووه. ئیدی بێگوێدانه پله و
پایه و، خزمه‌تی رابوردووی که‌سه‌که، نێو و جۆری تاوانه‌که‌ی به‌چوار
قوڕنه‌ی وڵات‌دا بلاوده‌بێته‌وه و، ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته ده‌کرێ و،
له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لاده‌برێت و، ده‌ڕوا به‌لای ژیانی ئاسایی خۆیه‌وه.
ئه‌م کاره له‌پێناو خاوێنڕاگرتنی کۆمه‌ڵگه و بۆ پێش‌گرتن له
گه‌نده‌ڵبوونی سیسته‌می سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌که‌ن و، له‌به‌ر
راگرتنی دڵی تاکه که‌سێک، زیان له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌که‌یان
ناده‌ن. له‌م پێوه‌نده‌دا، میدیای سه‌ربه‌خۆ و ئازاد، له‌خستنه‌ڕووی
هه‌ڵه و چه‌وتییه‌کان و، له‌زانیاریپێدان و، هۆشیارکردنه‌وه‌ی
دانیشتوانی وڵاته‌که‌دا، رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێت.
ده‌بێ هه‌وڵبدرێت، ره‌خنه‌گرتن به‌شێوه‌ی زانستانه، له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی
ئێمه‌شدا جێی خۆی بکاته‌وه. ئه‌وه‌ش به بردنه سه‌ری ئاستی هۆشیاری
سیاسی و فه‌رهه‌نگی و، به‌داڕشتنی یاسایه‌کی هاوچه‌رخانه ده‌کرێت.
به‌ڵام وشه‌ی ''تێرۆریست''، به‌پێچه‌وانه‌ی وشه‌ی ''ره‌خنه'' یه و،
به‌رامبه‌ر دوژمن و، نه‌یار به‌کارده‌برێت. هه‌روه‌ک ئه‌مریکا، له‌ژێر
نێوی شه‌ڕ له‌دژی تێرۆریست، رژێمی تاڵه‌بانه‌کان له ئه‌فغانستان و
رژێمی به‌عسی عێراقی رووخاند و، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌شی بۆ له‌نێوبردنی
چه‌ندین رژێم و رێکخراوه‌ی توندڕه‌و هه‌یه و، له لیستی تێرۆریستدا
دایناون. کۆمه‌ڵێکی زۆریش له وڵاتانی ئازاد و دێمۆکراتی جیهان بۆ
ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستیان له‌دژی تێرۆریزم، به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌شیان
له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا پێکهێناوه. له‌م نێوه‌دا، به‌شێک له رژێمه‌کانی
دیکتاتۆر و دژ به ئازادیی له جیهان، له‌وانه رژێمه‌کانی
ره‌گه‌زپه‌رستی تورکیا و ئێران و سووریاش، رایده‌گه‌یه‌نن، گوایه
تێرۆریست ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون و، به‌ره‌وڕووی شه‌ڕێکی نه‌خوازراو
له‌گه‌ڵ تێرۆریست بوونه‌ته‌وه!!!
به‌راستی سه‌یره! رژێمێکی دڕنده و، ره‌گه‌زپه‌رستی وه‌ک تورکیا، که
له رابوردوودا و، له ماوه‌ی پتر له هه‌شتاساڵ، مافی نه‌ته‌وه‌ی
کوردی خستووه‌ته ژێرپێیه‌وه و، ته‌نانه‌ت گوێینه‌دا‌وه‌ته ئه‌و
به‌ڵێنانه‌ی که له‌مۆرکردنی په‌یمانی ''لۆزان'' دابووی به وڵاتانی
هاوپه‌یمان و، پاش له‌نێوبردنی راپه‌ڕینه‌کانی شێخ سه‌عیدی پیران،
ئێحسان نووری پاشا و سه‌ید ره‌زای ده‌رسیم، که پتر له ملیۆن و نیوێک
کوردی تووناکرد، ئه‌وڕۆکه‌ش وا بێشه‌رمانه، له‌ژێر نێوی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
پێ کێ کێ و، تێرۆریست، پرۆژه‌ی له‌نێوبردن و پاکتاوکردنی نه‌ته‌وه‌ی
کورد دابڕێژێته‌وه و،له‌گه‌ڵ رژێمه‌کانی داگیرکه‌ر و ره‌گه‌زپه‌رستی
ئێران و، سووریا و رژێمی''عێراقی نوێ'' ش، پیلان بۆ له‌نێوبردنی
ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له باشوور، بگێڕێت. سه‌رباری ئه‌م
هه‌مووه تاوانانه‌ش، رایبگه‌یه‌نێت که شه‌ڕی تێرۆریست ده‌کات!!!
له‌وه‌ش سه‌یروسه‌مه‌رتر ئه‌وه‌یه، سه‌رکرده‌یه‌کی کورد په‌یدابێ و،
له‌به‌ر خاتری پله‌وپایه و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی، ده‌نگی بخاته پاڵ
ده‌نگی داگیرکه‌ری تورک، یان داگیرکه‌ری به‌شێکی دیکه‌ی نیشتمانه‌که‌ی
و، دژایه‌تیی حیزب و بزاڤی گه‌له‌که‌ی بکات له به‌شێکی دیکه‌ی
نیشتمانه داگیرکراوه‌که‌ی، به‌ڕاستی ئه‌مه، جێی داخ و شه‌رمه‌زارییه
و، بێگومان ئه‌و که‌سه، به‌و کاره‌ی زیان له که‌سایه‌تیی خۆی و، له
به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانج و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیده‌دات.
ئێوه ئه‌گه‌ر چاوێک به هه‌موو ئه‌و راگه‌یاندراوانه‌ی یه‌کێتیی
نیشتمانیی کوردستان و، پارتی دێمۆکراتی کوردستاندا بخشێننه‌وه که له
ساڵانی نێوان 93 تا 98ی زاینیی، له‌دژی یه‌کدی بلاویانکردووه‌ته‌وه،
مرۆڤ سه‌ری سووڕده‌مێنێت که چلۆن که‌سانێک له‌به‌رگی شۆرشگێڕی و
نیشتمانپه‌روه‌رێتیدا، توانیویانه ئه‌و هه‌مووه وشه ناپه‌سند و
دزێوانه له‌دژی یه‌کدی به‌کاربهێنن و، کوردستان بکه‌ن به گۆڕه‌پانی
رمبازێنی سوپای داگیرکه‌ران و، سیخوڕ وچڵکاوخۆره‌کانیان و، هه‌زاران
رۆڵه‌ی لێقه‌وماوی کورد به‌ده‌ستی یه‌ک به کوشت بده‌ن!؟ وا دیاره،
هێشتا که‌سانێک له‌نێو سه‌رکرده‌یه‌تیی PDK و YNK دا ماون، که هیچ
وانه و ئه‌زموونێکیان له کاره‌سات و تاوانه‌کانی رابوردووی شه‌ڕی
نێوخۆیی وه‌رنه‌گرتووه و، له‌گه‌ڵ کولتووری شه‌ڕی نێوخۆیی و کوردکوشتن
راهاتوون، یان ژیانی سیاسی‌یان به شه‌ڕی کوردکوژی و رازیکردنی دڵی
داگیرکه‌ران هه‌ڵده‌سووڕێت؟!
رژێمی داگیرکه‌ری تورکیا، چۆن رێگه ده‌دات به‌خۆی، ده‌ستوه‌رداته
کاروباری باشووری کوردستان و عێراقه‌وه و، عه‌ره‌ب و تورکمان بانگێشتی
تورکیا بکات بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تیی گه‌لی کورد بکه‌ن. بۆچی حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان زاتی ئه‌وه نه‌کات و، رێنه‌دات به‌خۆی، له‌گه‌ڵ پێ
کێ کێ و حیزب و رێکخراوه‌کانی باشوور و هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان کۆببێته‌وه و، له کۆنفرانسێکی به‌ریندا، پلانێک بۆ چۆنێتیی
پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی باشوور و، پاراستنی خه‌باتی به‌شه‌کانی
دیکه دابڕێژرێت؟
ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان، به‌رازیکردنی دڵی
رژێمه‌کانی داگیرکه‌ری تورک و فارس و عه‌ره‌ب ده‌سته‌به‌ر ناکرێت،
به‌ڵکو به ته‌بایی و رێزگرتن له یه‌کدی و، به پێکهێنانی یه‌کێتیی
نه‌ته‌وه‌یی و، یه‌کخستنی هێزوتوانای گه‌لی کورد و، به سازکردنی
دیپلۆماسییه‌کی شاره‌زا و لێهاتوو و نیشتمانپه‌روه‌ر ده‌کرێت.
دیارى محه‌مه‌د: کۆنگره‌ى گه‌لی کوردستان
زۆر جار داواى له‌پارته کوردیه‌کانى باشوور کردووه بۆ کۆنفرانسێکی
نه‌ته‌وه‌یى. به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراوه‌نه‌ته‌وه؟ ئێوه ئاماده‌ن بۆ
هاوکاریکردن و سه‌رخستنى ئه‌و بانگه‌وازه؟
سیروان کاوسی: پێوه‌ندیی نێوان KNC و KNK
و، هه‌وڵی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان بۆ تێکه‌ڵاوبوونی ئه‌و دوو
کۆنگره‌یه، له‌سه‌ر بناخه‌ی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و کوردستانیی،
کورته‌مێژوویه‌کی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و، کات و لێدوانی تایبه‌ت
بۆخۆی ده‌وێت. لێره‌دا بۆ وه‌رامی پرسیاره‌که‌تان، ته‌نێ
رۆنکردنه‌وه‌یه‌ک باسده‌که‌م.
پاش دامه‌زرانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له‌لایه‌ن پێ کێ کێ وه
له‌ساڵی 1997، به‌شێکی به‌رچاو له حیزب و رێکخراوه و، که‌سایه‌تیی
ئاینی و نیشتمانپه‌روه‌ری کورد، رویان له‌و کۆنگره‌یه کرد و، بوون به
ئه‌ندام تێیدا. هه‌روه‌ها هاوبیرانی کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستانیش
پێشوازییان له‌و هه‌نگاوه کرد و داوایان لێکردن، بۆ پێشخستن و
سه‌رخستنی ئامانجه‌کانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی کورد، پێویسته ئه‌و
کۆنگره‌یه سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێ و، نه‌چێته ژێرکارکردی هیچ
حیزبێکه‌وه. لێ مخابن هه‌ر زوو بۆ لایه‌نه‌کان ئاشکرا بوو، که
مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی KNK بۆ ئه‌وه‌یه، تێکرای پارتی و
رێکخراوه‌کان و، بزاڤی رزگاریخوازیی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانیدا
بخاته ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رکرده‌یه‌تیی پێ کێ کێ وه. ئه‌مه له‌لایه‌ک.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، بوونی رێزدار عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له سووریا و،
پێوه‌ندی و هاوکاریی پێ کێ کێ له‌گه‌ڵ سووریا و حیزبوڵڵای لوبنان و،
ئێران، به‌نێوی به‌ره‌ی دژه ئیمپریالیستی و دژ به زایۆنیزم و ...هتد،
له‌پێوه‌ندیی سیاسی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌م
پێشکه‌وتن و چالاکییه‌کانی KNK دا دروستده‌کرد. ئه‌مه‌ش په‌ژاره و
دڵه‌راوکه‌ی له‌دڵی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دا سازکردبوو که به‌دڵێکی
ته‌ژی و پاگژ له هه‌ست وباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه روویان له کۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌یی کوردستان کردبوو.
له‌کاتی دامه‌زراندنی کۆنگره‌که‌دا، یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و پێ
کێ کێ هاوپه‌یمانێتییه‌کی حیزبییانه‌یان پێکهینابوو، له‌دژی پارتی
دێمۆکراتی کوردستان له جه‌نگدا بوون. ئه‌م دوو لایه‌نه هه‌ردووکیان،
خۆیان به‌بڕیارده‌ر ده‌زانی له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره و
بڕیاره‌کانی کۆنگره‌دا. به‌یاننامه و، راگه‌یاندراوه‌کانی
کۆبوونه‌وه‌ی KNK، که له‌لایه‌ن تێکڕای ئه‌ندامانی به‌شدار له
کۆنگره ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درا، به پێێ ویست و ئامانجی حیزبیی خۆیان
گۆڕانیان تێدا ده‌کرد. بۆ وێنه ''به‌یانی کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی برۆکسل
– رێکه‌وتی 13 – 14ی 12/1997، که له‌لایه‌ن 29 که‌سایه‌تی و حیزب و
رێکخراوه‌ی کوردییه‌وه واژۆکرابوو، خاڵی (4) ی به‌ندی پێنجه‌م، وه‌ک
خۆی بڵاوکرایه‌وه، چۆنکه ده‌ڵێ: ''جێگه‌ی داخه که پارتی دێمۆکراتی
یه‌کگرتووی کوردستانی عێراق له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و
هێرشه هه‌ڵوێست بگرێ و پارێزگاری له ناوچه‌ی پارێزراو بکا،
به‌له‌ژێرپێنانی هه‌موو پرنسیپێکی مرۆڤایه‌تی له‌و هێرش و سیاسه‌ته
نامرۆڤانه‌یه‌دا به‌شداره''.
به‌ڵام خاڵی (5) ی به‌ندی پێنجه‌م، له‌لایه‌ن YNK و PKK ه‌وه لابرا و،
هیچ گوێشیاننه‌دا به ناڕه‌زایه‌تیی که‌س و لایه‌نه‌کانی دیکه. له
خاڵی (5) دا هاتبوو: ''داوا له یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌که‌ین،
گیانی نیشتمانپه‌روه‌رانی کوردی رۆژهه‌ڵات، له ناوچه‌ی بنده‌سه‌ڵاتیدا
بپارێزێ و، سنوورێکیش دابنێت بۆ ئاستی پێوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ کۆماری
ئیسلامیی ئێران!''.
ئه‌مه و، زۆر نموونه‌ی دیکه‌ی له‌م چه‌شنه، زیانی گه‌وره‌یان
له‌سازبوونی ئه‌و یه‌کێتییه نه‌ته‌وه‌ییه‌دا، که مه‌به‌ست و هیوای
ئێمه و، تێکۆشه‌رانی رێبازی پیرۆزی کوردایه‌تیی بوون. له‌به‌ر ئه‌وه،
سازکردنی نێوه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی، کاری حیزب و پارتی سیاسیی نییه،
به‌ڵام حیزب و پارته سیاسییه‌کان، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست و ئامانجیان
رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌که‌یان بێت، ده‌توانن پاڵپشت و
هاریکارێکی به‌سوود و گه‌وره‌بن بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌که.
دیارى محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر شتێکت مابێ؟
سیروان کاوسی: ئه‌وه‌ی که مابێت و،
گوتنی به پێویستده‌زانم، بارودۆخی که‌رکووک و نێوچه‌دابڕاوه‌کانه!
به‌باوه‌ڕی من، سه‌رکه‌وتن، یان ژێرکه‌وتنی خه‌بات و قوربانیدانی
ده‌یان ساڵه‌ی کورد له باشوور، سه‌ندندوه‌ی تۆڵه‌ی شه‌هیدان و
ماڵوێرانی و سووکایه‌تی و ده‌ستدرێژیی بێئه‌ژماری داگیرکه‌ری عه‌ره‌ب
بۆ سه‌ر کورد، گێڕانه‌وه‌ی ئاوڕوو و که‌رامه‌ت و که‌سایه‌تیی
نه‌ته‌وه‌یی کورد، به‌سه‌رخستنی پرسی که‌رکووکه‌وه گرێدراوه. ئه‌مه
دوا ده‌رفه‌ته، سه‌رکرده‌یه‌تیی کورد بتوانێت، که‌رکووک و نێوچه
دابڕاوه‌کان به‌فه‌رمیی بگێڕێته‌وه بۆ سه‌ر کوردستان. گێڕانه‌وه‌ی
که‌رکووک و خانه‌قین و، نێوچه‌کانی دیکه بۆ سه‌ر کوردستان، به بیری
حیزبایه‌تی و درۆشمدان و سازکردنی بۆنه و، شیعرخوێندنه‌وه و
هۆتافکێشان و ده‌ربڕینی هه‌ست و هه‌ڕه‌شه‌ی بێ بناخه و
فشه‌کوردایه‌تیی ناکرێت، به‌ڵکو به داڕشتنی پلانێکی ژیرانه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرێت. پێویسته به‌زووترین کات، کۆمیته‌یه‌ک له
که‌سانی دڵسۆز و ژێهاتی و نیشتمانپه‌روه‌ر له‌سه‌رکرده‌یه‌تیی هه‌ردوو
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که و، له پارتی و رێکخراوه و که‌سایه‌تیی
نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تزان پێکبهێنرێت، که بتوانێ چالاکییه
جه‌ماوه‌رییه‌کان و، چالاکیی دیپلۆماسیی له‌نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات
سه‌رپه‌رشتی بکا و، رێکیان بخات. به کورتی، نه‌ته‌وه‌ی کورد له دۆخی
هه‌ستیاری ئه‌وڕۆکه‌دا، پێویستی به یه‌کگرتن و، ته‌بایی و،
یه‌کهه‌ڵوێستی و، به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه.
______________________________________________________________________
تێبینییه‌ک له (ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ)وه :
ئه‌م دیمانه‌ی به‌رێز (سیروان کاوسی) که پێشتر بۆ رۆژنامه‌ی میدیا
ئه‌نجامدراوه به‌ڵام له‌وێ بڵاونه‌کراته‌وه و به دواکه‌وتنێکی
زۆره‌وه له گۆڤاری میدیا بڵاوبۆته‌وه، به کورتییه‌که‌ی که ئێستا
بۆ ئێمه‌ی ناردووه سه‌ربرده‌که‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
وته‌یه‌کی کورت سه‌باره‌ت به چاپی ئه‌م
گوتوبێژه له‌لایه‌ن گۆڤاری ''رێگا'' وه!
خوێنه‌ره‌وه‌ی هێژا!
به‌ڕێزێک به‌نێوی دیاری محه‌ممه‌د که له باشووری کوردستان ده‌ژی،
له‌مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ (2008)، وه‌ک رۆژنامه‌نووسێک خۆی
ناساندپێم و، گوتی، ده‌یه‌وێت وتووێژێم له‌گه‌ڵدا بکات بۆ رۆژنامه‌ی
''میدیا'' (زمانڕه‌وشی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی دێمۆکراتی کوردستان) که
له هه‌ولێر ده‌رده‌چێت. منیش ئاماده‌یی خۆمم پێشاندا و، له‌ڕێکه‌وتی
2008/8/27 وه‌رامی پرسیاره‌کانم نارده‌وه بۆی. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ک
له‌لایه‌ن ئه‌م به‌ڕێزه‌وه ئاگادارکرام، گوتوبێژه‌که، له‌باتی میدیا،
له گۆڤاری ''رێگا'' (www.knesdaily.com) دا بڵاوده‌بێته‌وه. پاش
تێپه‌ڕبوونی پتر له دوومانگ، گوتوبێژه‌که له ژماره‌ی (4) ی ئه‌م
گۆڤاره‌دا بڵاوکرایه‌وه، به‌ڵام بێ هیچ رۆنکردنه‌وه‌یه‌ک به‌شێک له
وتووێژه‌که پشتگوێخراوه، له‌به‌ر ئه‌وه، به‌باشمزانی ده‌قی ته‌واوی
پرسیار و وه‌ره‌مه‌کانی وه‌ک خۆی له ماڵپه‌ڕی ''کۆنگره'' دا
بڵاوبکه‌مه‌وه!
سیروان
کاوسی
-------------------------------------------------------------------------------
سڵاو
بۆ هه‌فته‌نامه‌ی میدیا ده‌خوازین دیمانه‌ی به‌رێز سیروان کاوێسى
بکه‌ین که به‌ڕێزیان به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندی کۆنگره‌ی نیشتمانیی
کوردستانه!
ئێمه چاوه‌روانى وه‌لامى به‌په‌له‌ی به‌ڕیزیان ده‌که‌ین.
دیارى محمد
کوردستان_باشوور
-------------------------------------------------------------------------------
سڵاو کاک سیروان ئه‌م کاته‌ت باش
ئه‌مه پرسیاره‌کانى ئێمه‌ن بۆ هه‌فته‌نامه‌ى میدیا... ئه‌گه‌ر
ده‌رفه‌ت هه‌بێت له‌نزیکترین کاتدا دیمانه‌یه‌کى ترت له‌گه‌ڵ ده‌که‌م
بۆ گۆڤارى ڕێگا که تائێستا ته‌نیا یه‌ک ژماره‌ى بڵاوبۆته‌وه بۆ بینی
سه‌یرى ماڵپه‌رى Knewsبکه
ئه‌مه‌ش پرسیاره‌کانى ئێمه که وه‌ڵامه‌کانیان له‌هه‌فته‌نامه‌ى
میدیادا بڵاوده‌که‌ینه‌وه...
پ- کۆنگره‌ى نیشتیمانى کوردستان؟چیه؟ که‌ى و
چۆن و بۆچى دروست بووه؟
پ-له‌ئێستادا کۆنگره‌ى نیشتیمانى چ تیروانینێکی بۆ داهاتووى کورد و
کوردستان هه‌یه؟
پ_ئه‌ى چۆن سه‌یرى ئه‌و پلانانه ده‌کات که‌ئێستا له‌دژى کورد
له‌باکوور و شارى که‌رکوک به‌رنامه‌ڕێژییان بۆ ده‌کرێت؟
پ-ئایا بارودۆخ له‌باره بۆ راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى که ئه‌وه
یه‌کێکه له داواکارییه‌کانى کۆنگره‌که‌تان؟
پ-کاک سیروان به‌هه‌ر شێواز و له‌ژێر هه‌ر په‌رده‌یه‌ک دا بێت قه‌ندیل
ئابڵوقه دراوه؟ له‌لایه‌ن حکومه‌تى باشوور و پارته سه‌ره‌کیه‌کانى
هه‌رێم کۆنگره‌که‌تان چ لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌یه بۆ ئه‌م ئابڵوقه‌یه؟
پ- کاک سیروان ئێوه هیچ جۆره په‌یوه‌ندیه‌کتان هه‌یه له‌گه‌ڵ
پارته سه‌ره‌کیه‌کانى هه‌رێم؟ ئه‌ى له‌گه‌ڵ په‌که‌که و پارته
کوردیه‌کانى باکوور؟
پ- کۆنگره‌ى گه‌لى کوردستان زۆر جار داواى له‌پارته کوردیه‌کانى
باشوور کردووه بۆ کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یى. به‌ڵام وه‌ڵام
نه‌دراوه‌نه‌ته‌وه؟ ئێوه ئاماده‌ن بۆ هاوکاریکردن و سه‌رخستنى ئه‌و
بانگه‌وازه؟
پ- کاک سیروان ئێوه وه‌ک له‌ناوه‌که‌تاندا دیاره پێویسته رۆڵى
نه‌ته‌وه‌یى بگێڕن به‌راشکاوى بپرسم له‌به‌ڕێزت بۆچى هیچ جموجۆڵێکتان
نیه بۆ لێکنێزیککردنه‌وه‌ی پارته کوردیه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان؟
پ_هه‌وڵى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان بۆ چه‌سپاندنى مافى کورد له‌بغداد
چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
پ- کاک سیروان ئه‌گه‌ر پرسیارێکى تر له‌به‌ڕێزت بکه‌ین؟ زۆرجار هه‌ندێ
له‌به‌رپرسانى کورد ره‌خنه له‌کرده‌وه‌کانى په‌که‌که ده‌گرن و
به‌تیرۆریست وه‌سفى ده‌که‌ن؟ کۆنگره‌ى نیشتیمانى کوردستان هه‌ڵوێستی
چیه به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌سانه؟
پ- ئه‌گه‌ر شتێکت مابێ؟
کاک سیروان ئه‌گه‌ر که‌مێک زوو وه‌ڵامى پرسیاره‌کانمان بده‌یته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر له‌کاتى خوێندنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌کان هه‌ر پرسیارێکی تر
پێویست بوو له‌به‌ڕێزتی بکه‌ین؟
|