٢٨\٨\٢٠١٥
دیموکراسیه‌ت بووەته
گاڵتەجاڕیی له نێو
پارتە کوردییەکان!

تاڤگە سابیر
ده‌سه‌ڵاتی حیزب ، یان گروپێکی سیاسی جاهیل به دیموکراسی و دنیای
مۆدێرن ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێکی رةها به‌سه‌ر حکومه‌ت و پهرلهمانةوة،
ئه‌و کاته قسه‌کردن له‌سه‌ر دیموکراسی و ژیانی مۆدێرن و کرانه‌وه به‌ڕووی
دنیادا ، بیگومان ده‌بێته درۆیه‌کی گه‌وره‌و هێنده‌ی قسه‌کردنه له‌سه‌ر
دیکتاتۆری ، هێنده قسه‌کردن نیه له‌سه‌ر روانینێکی کراوه بۆ دنیا.
نا بهرپرسانهیهو خه‌یاڵی ناشرینی مۆنۆپولیزه کردن و داگیرکاری له‌پشته‌وه
ئاماده‌یه ، دیکتاتۆر هه‌ر ئه‌و زاته تۆقێنهرو بکوژه نییه که ده‌مانکوژێ
و ده‌مانترسێنێت و بهندیخانهکانیمان لێپڕ ده‌کات، ئه‌مه بۆ خۆی
روانینێکی کلاسیکیانهیه بۆ دیکتاتۆر، به‌ڵکه دیکتاتۆر دنیابینیهکه
گه‌وره‌تر له‌و دنیابینییه بچوکه‌ی کۆمه‌ڵگا دیکتاتۆرییه‌ت به‌ر له‌وه‌ی
سیستمێکی حوکمکردن بێت ئه‌خلاق و میکانیزم و هێزه ، به‌واتایه‌ک
ئاکاره‌کانی دیکتاتۆر ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیستمه ئه‌خلاقییه گه‌وره‌یه‌یه
که دیموکراسی هه‌ڵگرێتی ، ئه‌وه دیکتاتۆره‌کانن کار له‌سه‌ر کوشتنی
رای گشتی و میدیای ئازاد‌و گرووپه‌کانی فشار‌و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌که‌ن.
سه‌ره‌تا سه‌رله‌به‌ری سه‌رچاوه ئابووری و سیاسییه‌کانی داگیر‌و
مۆنۆپۆل ده‌که‌ن ، دواترتهواوی راگه‌یاندن و میدیاکان و سه‌رله‌به‌ری
ده‌زگا رۆشنبیری و فه‌رهه‌نگییه‌کان داگیرده‌که‌ن و ده‌یانخه‌نه خزمه‌ت
سوودبه‌خشی خۆیانه‌وه‌و ده‌یانکه‌نه زمانخاڵ و راڤهکارو باسکاری
خۆیان و ده‌خه‌ری هێزو وێنه‌کانی خۆیان ، ئه‌وه میدیاکانن پاڵه‌وانه
کاریزماییهکانمان بۆ ده‌که‌ن به پاڵه‌وانێکی ئه‌فسانه‌یی و به ژه‌نه‌ڕاڵێکی
رۆمانسی و به پیاو کوژێکی به‌هه‌شتی و ئیماندارێکی خزمه‌تکارو
رۆشنبیرێکی مۆدێرن ، ئه‌وه رۆژنامه‌کانن جهنگهڵت لێده‌ن به باخچه‌و
شه‌ڕگه‌کان به به‌هه‌شت و واقع به خه‌یاڵ گێڕانه‌وه‌ی حیکایه‌ته‌کان
و فرۆشتنه‌وه‌ی موقه‌دده‌سات به نرخێکی گران به تۆ‌و رازیکردنی تۆ به
وێنه‌ی ئه‌و دنیایه‌ی که خۆی نیگاری بۆ کێشاوه.
ئالێره‌وه قسه‌کردن له‌سه‌ر دیموکراسی و کۆمه‌ڵگای کراوه‌و مه‌ده‌نی و
دنیای مۆدێرن له‌لایه‌ن دسه‌ڵاته‌وه وه‌همێکی گه‌وره‌یه و بانگه‌شه‌یه‌کی
به‌تاڵ، تا دیکتاتۆره‌کان له خۆماندا نه‌کوژین ناتوانین مۆدێرنانه
بیربکه‌ینه‌وه، تا ئه‌و خه‌یاڵی داگیرکاری و عه‌قڵه فیوداڵه له‌خۆماندا
نه‌کوژین مه‌حاڵه له مرۆڤایه‌تی و ره‌خنه‌و ئاره‌زوو، خه‌ونه‌کانی
مرۆڤ تێبگه‌ین و ئه‌و جیاوازیانه بخوێنینه‌وه که ده‌که‌وێته نێوان
دووڕای وه‌ک یه‌که‌وه، ماکس فیبه‌ر پێمانده‌ڵێت " ده‌سه‌ڵات به دوو
ڕیگه گه‌نده‌ڵ ده‌بێت یه‌که‌میان گۆڕینی ده‌سه‌ڵاته بۆ روتین ، ئه‌وی
دیکه‌ش گوڕینێتی بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکار" حکومه‌ته نادیموکراته‌کان
و دیکتاتۆره‌کان ده‌که‌ن له‌به‌رئه‌وه گه‌نده‌ڵی ماشێنێکی گه‌وره‌ی
کاولکردن و وێرانکردنی ژیان لرڕێی داگیرکردنی رووبه‌رێکی ژیاری گه‌وره،
به گه‌نده‌ڵییه‌کی سه‌رتاسه‌ری و سازدانی پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی
تاڵان‌کردنی ژیان ، وه‌ک گه‌نده‌ڵی به‌ڕێوه‌بردن و حوکمکردن گه‌نده‌ڵی
میدیایی حساب نه‌کردن بۆ میدیای ئازاد‌و ره‌خنه ،گه‌نده‌ڵی رۆشنبیری و
روناکبیری، گه‌نده‌ڵی دارایی و خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی له‌خۆشگوزه‌رانی
دا گه‌نده‌ڵی ژیان گه‌نده‌ڵی دیموکراسی و گلاربوونی حیکایه‌ته‌کان، سه‌ره‌نجام
هه‌موو ئه‌م گه‌نده‌ڵیانه سه‌رچاوه‌که‌ی رۆتین و سته‌مکاری و ئه‌خلاقیاتی
دیکتاتۆرییهو ده‌ره‌نجام هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی تا سه‌رئێسک دیکتاتۆر.
کاتێک حکومه‌ت حساب بۆ رای گشتی و مرۆڤه‌کانی ناکات حساب بۆ رێپێوان و
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی هاوڵاتییان ، کاتێک حساب بۆ ره‌خنه‌و پێشنیار‌و
مرۆڤه‌کان ناکات، ئه‌وا ئه‌و حکومه‌ته فڕی به‌سه‌ر دیموکراسییه‌ت و
ژیانی مۆدێرنه‌وه نییه ، لهجههلێکی گه‌وره‌دا ده‌ژی، جاهیله به
مرۆڤ و بیرکرنه‌وه‌یه‌کی جه‌نگه‌ڵی هه‌یه، تاسه‌ر ئێسک باوه‌ڕی به مه‌رگدۆستی
و تاریککردنی ژیان هه‌یه، حکومه‌تێکه هێنده‌ی کار ده‌کات بۆ دهوڵهمهندکردنێکی
خێرای خۆی و به‌رپرس و حیزبه‌که‌ی ،هێنده کار ناکات بۆ جوانترکردنی
ژیان ، هێنده‌ی کارده‌کات بۆ رازاندنه‌وه‌ی جه‌هل و تاریکی ،هێنده
پشتیوانی هیچ پێشنیار‌و خنهیهک ناکات، گوێگرێکی خراپ و قسه‌که‌رێکی
درۆزنه.
سه‌ده‌ی دیموکراسیه‌ت و جوانکردنی ژیان، نه‌وه‌ک سه‌ده‌ی ناشرین کردنی
ژیان و تاریککردنی دنیا‌و خولقاندنی ناعه‌داله‌تییه‌کی بێ ئه‌ندازه ،
سه‌ده‌ی ره‌خنه‌و حسابکردنه بۆ مرۆڤ دیموکراسییه‌ت، ئه‌وه‌ی پێی وایه
رای گشتی و رای شه‌قام، راو بۆچونی هاوڵاتییانێکه ده‌ستی ئیسلامییه‌کان
یان چه‌په‌کان یان ده‌ستی تیرۆری له پشته‌وه‌یه، زۆر بێ ئاگایه به‌رامبه‌ر
گۆڕانکارییه‌کان ، زۆر هه‌ژاره به مه‌عریفه‌و رۆشنبیرییه‌کی ساده‌ی
هاوڵاتییان. ئه‌و حکومه‌ت و پێیوایه له‌ڕێی ده‌سه‌ڵات و جه‌به‌روتی
پۆلیس و ئاسایش و ده‌زگا تایبه‌ته‌کانیانه‌وه هاوڵاتییان بێده‌نگ ده‌که‌ن
، ئه‌وا ئاستی بیرکردنه‌وه‌یان له ئاستێکی زۆر نزم و مه‌رگدۆستی دایه،
ره‌نگه له‌ڕێی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌وه ببنه دیکتاتۆر، به‌ڵام
دیکتاتۆرێکی ناشیرینی سه‌رده‌می نه‌مانی دیکتاتۆره‌کان، دیکتاتۆرێکی
بازرگان ، دیکتاتۆرێکی بچووک و گرگن و بێ مه‌عریفه‌ت، دیکتاتۆرێکی که
کۆمه‌ڵگا حسابی جانه‌وه‌رێکی بچووکێشی بۆ ناکات. دیموکراسی و ژیانی مه‌ده‌نی
واته به‌ڕه‌ڵایی ازاڕ و بازرگانی کردنێکی هه‌مه‌جیانه به‌سه‌ر
هاوڵاتییان و داهاتی مادی و مه‌عنه‌ی کۆمه‌ڵگا.
بۆنموونه ئه‌و جۆره حکومه‌تانه‌ی که ئاسان نییهدهسهڵاتی حیزب و
میلیشیاو په‌رله‌مان له‌یه‌کتری جیابکه‌یته‌وه، روانین و دنیابینیشیان
هێنده بچووکه که له له‌ئاست داواکاری و داخوازی و به‌رپرسیارێتی دا
نییه ، له‌لایه‌ک ئه‌وان پێیانوایه گرانی و به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی
شتومه‌ک له‌بازاڕه‌کاندا په‌یوه‌سته به دیارده‌ی بازاڕی ئازاده‌وه ،که
هێچ له‌باره‌وه نازانن و جاهیلین به‌رامبه‌ر هه‌ر پێچه‌وانه‌ی هه‌موو
بنه‌مایه‌کی زانستی و ئابووری و یاساییه ،له ڕاستی ئه‌و یاسا جهنگهڵیهی
بازاڕ له‌کوردستاندا هه‌یه، یاسایه‌که ده‌یان به‌ڵگه له پشتییه‌وه
هه‌یه، که حکومه‌ت خۆی لێئهدزێتهوهو به‌کێشه‌ی هاوڵاتییانی ده‌زانێت
نه‌وه‌ک به کێشه‌ی یه‌که‌می خۆی. له‌ڕاستی دا ئه‌و حکومه‌ته‌ی که هیچ
به‌رنامه‌یه‌کی زانستی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی مۆدێرنی نه‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی
وڵات، بێجگه له تهمهڵخانهیهکی گه‌وره هیچ تر نییه‌و لهجههلێکی
بێوێنه‌دا ئه‌ژی. ئه‌و حکومه‌ته‌ی دوورده‌که‌وێته‌وه له به‌رپرسیارێتی
و گرنگیدان به هاوڵاتییان و کۆنترۆڵکردنی بازڕا و داهاتی شاهانه‌ی مه‌سئوله‌کان
و ده‌یان کێشه‌و گرفتی بیشته‌جێبوون و نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی بژێوی ژیان
و گوزه‌ران ، حکومه‌تێکه بێئه‌ندازه غه‌رقی جه‌هل و فه‌شه‌ل و
بێئاگایی بووه.
بێگومان هه‌ر حکومه‌تێک ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ناشرین و ناعادیلانه‌ی
تیادا بوو حکومه‌تێکی فاشلهو حکومه‌تی بازرگانه درۆزنه‌کان و حکومه‌تی
فرۆشتنه‌وه‌ی حیکایه‌ته‌کانه به‌هاوڵاتی و هیچی تازه‌ی نییه بیڵێت و
گوێگرێکی خراپه و حیکایه‌تخوانێکی ره‌زا گرانه. حکومه‌ته
نادیموکراتییه‌کان خاوه‌نی ده‌یان موسته‌شاری بێئیش و وه‌زیرو په‌رله‌مانتاری
ته‌مه‌ڵن له ڕاستی دا بازاڕی ئازاد به‌و مانایه نییه که هه‌رکه‌سه‌و
بۆخۆی به‌یاسایه‌کی جه‌نگه‌ڵی یاری به بازاڕ بکات، واته بازاڕی ئازاد
به‌ڕه‌ڵایی و ئیستیغلالکردن و نابه‌رپرسیارێتی حکومه‌ت و داموده‌زگاکانی
ناگه‌یه‌نێت، هاوکات ناکرێت ئه‌وه‌ش له‌یادبکه‌ین که حکومه‌ت ئه‌و
حکومه‌ته‌یه که له توانایدایه ژیانی هاوڵاتییان ده‌وڵه‌مه‌ندبکات،
نه‌وه‌ک سه‌رقاڵی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن و به‌رپرسه حیزبییه‌کانی ته‌نها
سه‌رقاڵی رازاندنه‌وه‌ی خۆیان و بازرگانیکردن بن و خۆ دوورخستنه‌وه له‌هه‌ر
به‌پرسیارێتییه‌کی کاراو کاریگه‌ر.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|