٥\٦\٢٠٢٤
دیموکراسیەت، لە
ژێر پرسیاردایە.

تاڤگە سابیر
هیچ کاتێ وەك ئێستا کەلتووری دیموکراتی و نرخە دیموکراتییەکان لەبەر
شاڵاودا نەبوون، بە جاوگێڕانێکی خێرا بە بارودۆخەکاندا ئەمەمان پتر بۆ
ئاشکرادەبێت جیهانیەکانی و ئەنتەرنێت و بانکە جیهانی و بزووتنەوەکانی
وەك ڕیسیزم و فەنددەمەنتالیزم و ناسیۆنالیزمە تووندڕەوەکان ، چەمکی
دیموکراتی بۆ ڕەوایەتییەخشین بە بوونی خۆیان بەکاردەهێنن ،تا زەنگی
مەترسی بوون بە قوربانی کەلتووری دیموکراتی و مافەکانی مرۆڤ لێبدەن و
لەو ئەنجامە بدوێن ، کە هێزەکانی بازاڕ بەسەر کۆمەڵگای بەشەریدا
دەیانسەپێنن، ڕەخنە لەم بارودۆخە و پرسیارکردن لە پرۆسەی بەجیهانیکردن
، کە لەژێر کۆنترۆڵی میکانیزمەکانی بازاڕدا ئەنجامدەدڕێت ئەرکێکە
بەپێویست کەوتۆتە سەرشانی هیومانیستەکان ، چونکە بەجیهانیبوون و
نزیکبوونەوەی فەرهەنگەکان لە یەکدی لەکاتێکدا، کە خەونی هیومانیستەکانە
لە هەمان کاتیشدا زەمینەیەکە بۆ ڕەخنە لەلایەن هەمان ئەو کەسانەوە.
ئەمەش ئەو بۆشاییە دروستدەکات ، کە تیایدا عەقڵیەتی سەرمایە بتوانێت
بەئاسانی خەونی هیومانیستەکان بدزێت و ب فراوانکردنی بازاڕەکان و
قازانج سوودیان لێوەربگرێت ، ئەرکی هیومانیستەکان هەر بەتەنها
سەندنەوەی خەونەکان نییە ، بەڵکو پەردەهەڵدانەوەیشە لەسەر جۆنێتی خراپ
بەکارهێنانەکەیان ، یەلکێکد لەو بوارانەی کە ئەم پرۆسەیەی تێدا بە
باشترین شێوە ڕوودەدات بەرگریکردن و فراوانکردنی چەمکی دیموکراتی و
بەهاداری نرخە مرۆڤایەتییەکانە ، واتە ڕێك ئەو مەودایەی ، کە لەلایەن
میکانیزمەکانی بازاڕەوە پێشێڵ دەکرێت.
پێشێلکردنی نەخە دیموکراتییەکان ناتوانێ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ
نەبێت ، مافەکانی مرۆڤ لەسەر بەهاداری و نرخی ئەو زەمینەیەوە بەندن ،
کە نابێت پێشێلبکرێت : نرخی مرۆڤ تەنها لەبەر مرۆڤ بوونەکەی ،
بەمانایەکی تر دەتوانین باس لە پووچبوونەوەی نرخ و بەهادارکانی خێزان و
دەوڵەت بکەین ، بەڵام ناتوانین بەهەمان شێوە باس لە بێخێربوونی
بەهاداری مرۆڤ بکەین ، بەڵام بۆ پێشێلنەکردنی بەهاداری مرۆڤ ئامادەیی "
هەستێکی ڕەوادار" پێویستە و پێویستیشە پرنسیپی داوەریکردنێکی ڕەوا و
ڕاستەقینەش لە ئارادا بێت ، کە ئەمەش بەمانای قەبووڵکردنی جپرێ لە
بەرپرسیای هەڵگرتنە لەئاست ئەویتردا وەك مەۆڤێکی سەربەخۆ و خاوەن بەها،
داوەریکردن واتە توانای دەسنیشانکردنی ڕاستی لە بارودۆخە کۆنکرێتی و
تایبەتیەکاندا ئەرستۆ یەکەم کەسە ئاگاداریکردوینەتەوە لەوەی ، کە هیچ
یاسایەك ناتوانێ پێمانبڵێ دەبێت لە بارودۆخە کۆنکرێتیەکاندا چۆن
هەڵسوکەوت بکەین ، داوەریکردنی ڕەوا بەلای ئەرستۆوە، پەیوەندی هەیە
بەوەی ، کە مرۆڤ لەناوەوەی خۆیدا خاوەنی توانا و خەسڵەتی چاکەکردن بێت
، بە مانایەکی دیکە خاوەنی پەروەردەیەکی باش بێت کەواتە توانای
داوەریکردن لای ئەرستۆ توانایەکی ئەخلاقییە و بریتییە لە " دیدەی ناخ"
یان بریتییە لەو " نیگا ڕۆحیەی هەر فەردێ ، کە دەتوانێت ئەنجامی باش
بێنێت و ئەنجا ئامرازی شیاو بدۆزێتەوە تا بگات بەو ئەنجامە و لەم
ڕێگەیەشەوە دانایی بەدەستبهێنێ" واتە هەنگاو بەرەو خۆشبەختی بنێت ،
چونکە خۆشبەختی دوا ئامانجە لە هەڵسوکەوتی هەر مرۆڤێکدا.
لەلای کانت هەستی داوەریکرن بریتییە لە ڕەهەندی ستاتیکی ئەزموونەکان ،
کە یارمەتیماندەدات بۆئەوەی ئەو بێگانەیی و مەودایە ڕەتکەینەوە ، کە
بۆتە خەسڵەتی دیاری پەیوەندی نێوان جیهانی ناوەوەی خۆمان و دنیای
دەرەوەماندا ، کانی دەیویست ئەلتەرناتیڤێك بۆ ژیانی کەلتووریمان
بدۆزێتەوە، کە تیایدا مرۆڤەکان وابەستەن بە یەکترەوە بەبئێەوەی بزاڤی
زانست و شارستانیەتی پێشکەوتنی زانستی لەمەدا بڕیاردەربێت ، لێرەشەوە
داوەریکردن بۆ کانت بریتیبوو لە توانای بیرکردنەوە لەو " تایبەتمەندی"
، کە وەك بەشێ لە ناوەڕۆکی " گشت" ێکدا دیارە ، بە زمانێکی تر
داوەریکردن لەسەر هەستی هاوبەش مرۆڤەکانەوە دروستدەبێت ، مەبەشتیش لە
هەستی هاوبەش بریتییە لە مەبەستی ئاسایی یان ئەو شێوازە ئاساییەی ، کە
خەڵک لەڕێگەیەوە داواریدەکەن و پەرچەکردار لەئاست دیاردە و
ڕووداوەکاندا دەردەبڕن، ئەوەی ، کە مرۆڤ دەتوانێت پەرچەکرداری لەئاست
ڕوودواکاندا هەبێت نیشانەی بوونی " جەستەیی" مرۆڤ لە جیهاندا ، جەستە
هەستدەکات و هەستکدنەکەشی دەبێتە هۆی نواندنی پەرچەکردار و
هەڵسوێستوەرگرتن لەئاست ئەو شتانەی لە دەوروبەری ڕوودەدەن ئەمەش
بەمانای ئەوەیە ، کە ڕووداوەکان لە پێشاندا لەلایەن جەستەوە
هەستیانپێدەکرێت و " بەجەستە"" دەکرێن" ئەمجا لەلایەن توانای
بیرکردنەوەوە ڕێکدەخرێت و بە عەقڵانیدەکرێن، بەڵام بەم پێیەش جەستە بە
پلەی ئەکەم " شوێنێکە بۆ ژیان" نەك بۆ بیرکردنەوە ئێمە یەکەمجار بە
جەستەمان لەناو ڕووداوەکاندا " دەژین" ئرمجار پاشتر بیریاملێدەکەینەوە
و تەسەووریاندەکەین و ئاستێکی ئۆرگانیزەکراویان پێدەبەخشین بە
گەشەکردنی زیاتری زانست و پێشکەوتن و زیادبوونی ڕۆڵی بڕیاردەرانەیزانست
لە ژیان مرۆڤدا قەیرانێك لە نێوان ژیانی جەستە لەناو " ئەزموونە
ئاساییەکان" دا و ژیانی جەستە لەناو ئەموونەکانی ئەو " کەلتوورە
دروستکراوە" دا ، کە بەرهەمی بیرکردنەوەی مرۆڤ خۆیەتی ، سەرهەڵدەدات.
گەشەی تەکنەلۆژی ئەنجامی بیرکردنەوە و پلاندانانی عەقڵانی مرۆڤە و
لەسەر ئەو بیرەوە دامەزراوە ، کە تەکنەلۆژی دەبێتە هۆی سازدانی
کۆمەڵگایەکی ڕەوا و دابەشکردنی یەکسانی بەروبووم لەنێوان مرۆڤەکاندا ،
واتە دەوڵەمەندی کراوەتە مرەجی هاتنەدی یەکسانی و ڕەواداەی و خۆشبەختی
لەم سەدەیەشدا ئەم بیرە بەجۆرێك ڕیشەی داکوتاوە و پەلیکێشاوە ، کە مرۆڤ
نەك هەر توانای بڕیاردانی بەسەر بزاڤی گەشەی تەکنەلۆژیادا ناماوە،
بەڵکو چیدی ناشتوانێت بڕیار بەسەر ژیانی فەردی و کۆمەڵایەتی خۆشدا بدات
، بە مانایەکی تر ئەمە خەسڵەتی هەرە دیاری کۆمەڵگای مۆدێرنە ، لەم
کۆمەڵگایەدا داوەرییکردنی بۆ نموونە ئێکسپێرت و ڕاوێژکارە کۆمەڵایەتی و
خاوەن بڕیارەکانی دیکە، ناتوانێت داوەریکردنێکی ڕەوا بێت ئەگەر هاتوو
لەسەر بیرکردنەوەی ورد و بنەمای پەیوەندی نزیکەوە لەگەڵ مرۆڤەکاندا
دانەمەزرانێت ، داوەریکردن ناتوانێت داوەرییرکی ڕەوا بێت ئەگەر تەنها
ڕەچاوی بەندەکانی یاسا و ئەوەی بەپێی یاسا " ڕاستە" بکات بۆئەوەی ئەو
داوەرییکردنە ببێتە داوەریکردنێکی ڕەوا پێویستە لە هەمان کاتدا لە ڕووی
ئەخلاقیشەوە ڕەوابێت ، بەمانایەکی تر کاتێ داوەریکردن ڕەوایە ، کە
بەندەکانی یاسا و هەڵسوکەوتی بەرپرس و کارمەندەکان بەپێی مەرجە
ئیتیکیەکانی " هەستی داوەریکردن" تەئویلبکرێن واتە تەنها بەس نییە
فەرمانبەرێك بۆ نموونە ڕاوێژکارێکی کۆمەڵایەتی مەشروعیەتی بڕیارەکانی
بە پشتیوانی و بە ئاماژەکردن بۆ " یاسا" بسەلمێنێ ، بەڵکو ئەو وەك
فەرمانبەرێك دەبێت هەوڵبدات ئەو مرۆڤە لاناو بارودۆخی خۆیدا " ببینێ" ،
کە ئەم لە ژیان و چارەنووسی ئاگایە و ئەمەش وەك بەرپرسیاریەکی ئینسانی
لەسەرشانی خۆی لەبەرامبەر ئەویتردا قەبووڵبکا بە مانەیەکی تر،
داوەریکردنی ڕەوا لەسەر ئەو ئەزموونانەی مرۆڤەوە دروستدەبێت ، کە
دەکەون " پێش" دروسبوونی بەندەکانی یاساوە، واتا دەبێت ئەزموونی ژیانی
جەستەیی مرۆڤ لە دنیادا لەبەرچاوبگیرێت ، کە وەك پێشتر گوتم ئەزموونێکە
دەکەوێتە پێش بیرکردنەوەی عەقڵانییەوە لەوەشدا ، کە یاسا ئەنجامی
بیرکردنەوەیەی عەقڵییە ، دەبا ئێکسپێرتەکان تەسەووری ئەو بارودۆخە بکەن
، کە تیایدا خۆیان لەبەردەم ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئینسانیدا دەبیننەوە ،
کە ناتوانن بەپێی بەندەکانی یاسا داوەری لەبارەوە بکەن ،
ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕووخساری ئەویتردا نەك هەر بۆی هەیە بەندە
دروستکراوەکانی یاسای کۆمەڵگایەك بخاتە ژێر پرسیارەوە، بەڵکو
یارمەتیدەرێکی باشیشە بۆ بەرفراوانکردنی ئاسۆکانی ئەو یاسایە " ڕەنگە
میرلۆژپۆنتی بیگوتیا بۆ شتنەوەی کاراکتەری زەبروزەنگاوی ئەو یاسایە "
کاتێك داوەرێك یان بەرپرسێکی کۆمەڵایەتی تەنها لەسەر ئاستی زانیاییە "
پسپۆری" یەکانی خۆیەوە ، کە پێویستە بەندەکانی یاسای تێدا بەرچاوبگیرێت
، داوەریبکات ئەم داوەریکردنە ناتوانێت " ڕەوا" بێت بۆ ئەوەی ئەو
داوەریکردنە ڕەواکارانە بێت پێویستە بەرپرسە شارەزاکان خۆیان لە
بارودۆخی ژیانی ئەو خەڵکەدا ببیننەوە و لێیتێبگرن، کە داوەریان
لەبارەوە دەکەن.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|