٢٨\١\٢٠١٠
دیموکراسیه‌ت و کرانه‌وه یه‌کسانه به
داخستنی ده‌ته‌په.

پشکۆ ئه‌مین
هه‌ر پاش ئه‌و ژیر که‌وتنه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پیدان به
سه‌رکردایه‌تی ئه‌ردوغان توشی هات له
هه‌لبژاردنه‌کاندا به‌رامبه‌ر به
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراسی که‌وته بیرکردنه‌وه گه‌ڕان به‌دوای
هه‌لیکدا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و داخستنی
پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراسی کورد، زۆربه‌ی
کورد ده‌نگی پێداپاش ئه‌وه‌ی له
هه‌لبژاردنی پیشووتردا
به درۆوده‌له‌سه‌کانی
ئه‌ردوغان فریویان خواردبوو وازیان له ئاکه‌په
هێنا و گه‌رانه‌وه بۆ ریزی نه‌ته‌وه
و ده‌نگیاندا به پارتی چاره‌سه‌ر دیموکراسی
دا، ئه‌م هه‌نگاوه ئه‌ردوغان و ئاکه‌په‌ی
تووشی راچڵه‌کان کرد بۆیه بریاریاندا ڕیگه
له به‌ره‌وپیشچوونی ده‌ته‌په بگرن،
بۆ ئه‌مه‌ش که‌وتنه گه‌ڕان
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕیگه‌یه‌ک تا خۆیان له ده‌ته‌په
رزگار بکه‌ن که ببووه
تاکه رکه‌به‌ریان له ناوچه کوردنشینه‌کاندا،
بۆ گه‌یشتن به‌م کاره‌ش هه‌موو
هه‌وڵێکیان خسته‌گه‌ڕ.
ئاکه‌په له دڵه‌وه بڕوای به مه‌سه‌له‌ی
کورد و مافی کورد
نییه ئه‌و ته‌نها پیویستی به
ده‌نگی کورد هه‌یه بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێت
هه‌ندێکجار باس له نیمچه مافێک بۆ کورد
بکات، تا هه‌ندێک گێل و جلخوار ده‌نگی بده‌نێ
و به ئیسلامی
راست و دیموکراسخوازی
بده‌نه قه‌ڵه‌م،
هه‌ر ئه‌م ئه‌ردوغانه بوو له هه‌کاری له
٢٠٠٨دا هاواری کرد( یان تورکیات خۆشده‌وێت
یان به‌جێی بهێڵه و بڕۆ) ئه‌مه هه‌رهه‌مان
دروشمه شۆڤینیه‌که‌ی تورکه
(شانازیده‌که‌م به تورکبوونمه‌وه)،بۆیه
کاتێک خه‌ڵکی کورد ئه‌مه‌ی گوێ لێ‌بوو له
٢٠٠٩دا له هه‌کاری تۆڵه‌یان لێسه‌نده‌وه‌و
ده‌نگیان نه‌دایێ، هه‌ر ئه‌ردوغان بوو
له‌کاتی رووداوه‌کانی دیاربه‌کردا له
٢٠٠٦دا فه‌رمانیدا به هیزه‌کانی تورک له
سوپا و پۆلیس ئه‌من که
ده‌ست له ژن و منداڵیش نه‌پارێزن،
مرۆڤێک بڕوای به‌دیموکراسیه‌ت و مافی مرۆڤ
هه‌بێت چۆن فه‌رمانی وا ده‌رده‌کات یاخود
رێگه‌ی پیده‌دات ،کاتی ڤیلی برانت
له کانزله‌ری ئه‌ڵمانیا
بوو شای ئیران هاته ئه‌ڵمانیا و
ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی و چه‌په‌کانی ئه‌ڵمان خۆپیشاندانیان سازکرد دژی
هاتنی شاه، پۆلیسێکی ئه‌ڵمان بۆ بڵاوه‌کردن
به خۆپیشاندانه‌که ته‌قه‌ی کرد له ئه‌نجامدا
خۆپیشانده‌رێک کوژرا ڤیلی برانتی دیموکراسخواز ده‌ستبه‌جێ
ده‌ستی کێشایه‌وه و وازی هینا له
کانزله‌ری وتی چۆن ده‌بێت ته‌قه له خۆپیشانده‌ر بکرێت که‌چی
ئه‌ردوغانی ئیسلام و دیموکراسی لای سه‌رکردایه‌تی خوارووی کوردستان به
پۆلیس و ئه‌من ده‌ڵیت ده‌ست له ژن و
منداڵیش مه‌پارێزن گه‌ر ئه‌مه دیموکراسیه‌ت
بێت ده‌بێت دیکتاتۆریه‌ت کامه بێت،!
یاخود کاتێک جه‌ماوه‌ری کورد هاتنه سه‌رشه‌قامه‌کان بۆ پێشوازی کردن و
به‌خێرهێنانه‌وه‌ی گروپی ئاشتی گه‌ڕاوه‌ی قه‌ندیل و
پشتگیری کردن له پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراسی که خۆی له‌خۆیدا
پشتگیری‌کردن بوو له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌ردوغان خۆی باسی
لیده‌کات (کرانه‌وه‌و چاره‌سه‌ری دیموکراسیانه‌ی کێشه‌ی کورده
له تورکیادا) کاتێک ئه‌ردوغان ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی
دی هاوار و ئاگری تووره‌ی لێهه‌لسا
و به‌ئاشکرای رای گه‌یاند (دۆزه‌که
ده‌به‌مه‌وه سه‌رده‌می پێشوو گه‌ر به‌م شێوه‌یه پێشوازی
بکه‌ن) ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵکردنی چرایه‌کی سه‌وز
بوو درا به یاسا
و سۆپا بۆ داخستنی ده‌ته‌په له‌لایه‌کیتره‌وه
لێدوانه‌کانی وه‌زیری ناوخۆی تورک به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌کان
و ده‌ته‌په که ڕایگه‌یاند(
ده‌ته‌په به‌م کاره‌ی ده‌یکات هه‌وڵی داخستنی خۆی ده‌دات) ئه‌مه‌ش
ئاگادارکردنه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رسته‌کان و
دادگا و سوپا بوو
بۆ هێنانه‌پێشه‌وه‌ی دۆسیه‌ی داخستنی ده‌ته‌په واته
گه‌ر بێت و دایبخه‌ن ئێمه رازین،!
ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌م دیموکراسیه‌ته‌ی ئه‌ردوغان هه‌یه ده‌بێت خۆیان
له‌م دیکتاتۆره دیکتاتۆرتربن، ئه‌وه‌ی
ئاشکرایه داخستنی ده‌ته‌په شتێکی چاوه‌ڕوانکراو بوو له تورکیادا
چونکه ده‌ستوری تورکیا ده‌ستورێکی نادیموکراسیه‌و بڕوی به مافی تاک و
لایه‌ن و حیزب نیه به‌ڵکو یاسا له‌و وڵاته‌دا مانای سوپاوجه‌نراڵه‌کانی
ئه‌وه‌ی له خه‌تی سوپا لابدات ده‌بێت نه‌مێنیت و
یاساغ بکرێت.
له‌وه‌ته‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیای که‌مالی دروست بوه له‌ولاته‌دا سوپا
بۆته مێرده‌ز‌مه‌ی سه‌ر کۆلی گشت هه‌نگاو‌ێکی
دیموکراسیانه‌و و سواری سه‌ری هه‌موو مافه دیموکراسیه‌کانی گشت نه‌ته‌وه‌کانی
تورکیا بووه، ئه‌وه‌ی له خه‌تی ئه‌تاتورک و سوپالایدابێت جیگه‌ی له‌ناو
چون و زیندان وهه‌ڵواسین بووه ئه‌رکی هه‌ره‌سه‌ره‌کی سوپا له‌ووڵاته‌دا
پاریزگاری کردنه له یه‌کپارچه‌ی خاکی تورکیاوپیڕه‌وکردن و
پاریزگاریکردن له‌و سیسته‌م ودیموکراسیه‌ته‌ی ئه‌تاتورک ده‌ستنیشانی
کردوه که‌به‌سیسته‌می ئه‌تاتورکی ناسراوه که خۆی له‌ژێر دروشمه‌کانی(
من تورکم وشانازی به‌تورک بونمه‌وه‌ده‌که‌م)وبنه‌مای( یه‌ک ده‌وله‌ت یه‌ک
نه‌ته‌وه،یه‌ک ئالا )دا ده‌نوێنێت.
به‌ڵی له رۆژی .١١.١٢.٢٠٠٩دا سه‌رۆکی دادگای ده‌ستوری تورکیا( هاشم
قلیچ) بڕیاری داخستنی پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکرات ده‌ته‌په‌ی راگه‌یاند
به بیانووی ئه‌وه‌ی که ده‌ته‌په په‌یوه‌ندی و پشتگیری له‌پارتی قه‌ده‌غه‌کراوی
پ ک ک ده‌کات و ڕازی نیه‌که‌پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک وه‌ک
رێخراوێکی تیرۆریست ناوزه‌د بکات،ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بنه‌ماو ده‌ستوری
تورکیا یه‌کناگریتوه‌و ده‌بێته هۆی لێکترازان و پارچه‌پارچه‌کردنی
خاکی تورکیا.
ده‌ته‌په یه‌که‌م حیزبی کوردی نیه له‌تورکیادا دابخریت ئه‌مه چوارهه‌مین
حیزبی کوردیه و‌٢٧ هه‌مین حیزبی داخراوی تورکیایه که‌ئه‌وانیتر
ئیسلامی وچه‌پ بوون به‌م هۆیه‌وه رۆژنامه‌نووسی
ئه‌لمانی گیرد هۆیله‌ر تورکیا به‌گۆرستانی پارته‌کان ده‌ستنیشانده‌کات.
له مایسی ١٩٩٣ دا پارتی کاری خه‌لک هه‌پ داخرا.
له مایسی ١٩٩٤دا پارتی دیموکرات ده‌پ داخرا.
له‌١٣ مارتی ٢٠٠٣ د پارتی دیموکراتی خه‌لک هاده‌پ داخرا.
پاش هاتنه‌سه‌رکاری جونته‌ی تورکی به کوده‌تایه‌کی
سه‌ربازیله‌ئه‌یلولی 1980دابه‌رابه‌ری جه‌نراڵ که‌نعان ئیڤه‌رین کۆمه‌لیک
یاسای سیاسیان به‌ناوی پاریزگاری کردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ی
تورک ده‌رکرد که تائیستاش واته پاش ٢٩ ساڵ ئه‌و یاسایانه‌ی که ئه‌و
کوده‌تاچیه‌شۆڤینیانه‌ی تورک ده‌ریانکردوه کاری پێده‌کریت که به‌هیچ
شیوه‌یه‌ک له‌گه‌ل پرنسیپه‌کانی مافی مرۆڤ دایه‌کناگریته‌وه‌و هه‌ر هه‌مووی
ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر‌و بۆچوونی سه‌ربازگه‌ی ئه‌تاتورکیه که‌نه‌له‌گه‌ل
یاسا نیوده‌وڵه‌تیه‌کانداو نه‌له‌گه‌ل بیر‌و بۆچونی دیموکراسیانه‌ی سه‌رده‌م
وپه‌یمانه نیوده‌وڵه‌تیه‌کاندا یه‌کاناگریته‌وه ،هه‌ر بۆیه وڵاتانی
ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ده‌رچونی ئه‌و یاسایه‌دا ره‌خنه‌یان له‌تورکیاگرت و
داوی پیاچونه‌وه‌یان کردوپییان راگه‌یاند که ئه‌مه‌له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌کانی
دیموکراسیه‌تدا یه‌کناگرێته‌وه‌و دووره له‌و بانگه‌شه‌یه‌ی که‌پارتی
داد‌و گه‌شه پیدان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ردوغان ده‌یکات سه‌باره‌ت به‌ریفۆرم
وکرانه‌وه‌ی دیموکراسی که‌ئه‌وروپا وه‌ک یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی وه‌رگرتنی
له‌یه‌کیه‌تی ئه‌وروپادا سه‌پاندویانه به‌سه‌ریدا که‌داوای ئازادی و
بیر‌و بۆچون و مافی دیموکراسی نه‌ته‌وه‌کان وگۆرینی کۆمه‌ڵێک له‌و
یاسایانه‌ده‌کات که‌له گه‌ل بۆ چوونی سه‌رده‌مدا یه‌ک ناگریته‌وه که
تائیستا بۆته هۆی داخستنی زیاد له 19 حیزبی سیاسی له تورکیادا که
دواهه‌مینیان ده‌ته‌په بووکه تاکه پارتیکی سیاسی رێگه‌پێدراو و ده‌م
راستی خه‌ڵکی کوردبوو خاوه‌نی 21 کورسی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی
زیاد91 شاره‌وانی ده‌کرد.
داخستنی ده‌ته‌په هه‌ندیک ڕۆشنای ده‌خاته به‌رده‌ست که‌بوونه هۆی
داخستنی ئه‌و پارته‌و قه‌ده‌غه‌کردنی کاری سیاسی له ئه‌حمه‌د تورک و
ئایسه‌ل تورک و ٣٥ ئه‌ندامی تری کارای ئه‌و پارته،
به‌هیزبوونی ده‌ته‌په و ئه‌وسه‌رکه‌وتنه
گه‌وره‌یه‌ی که له هه؛بژاردنه‌کانی ٢٠٠٩دا
به‌ده‌ستیان هێناوتووانیان خۆیان به نوینه‌ری راسته‌قینه‌ی
کورد بزانن و به ئاشکرا داوا ره‌واکانی
کوردیان برده په‌رله‌مانی تورکیا‌و بوونه پارێزه‌رو داواکاری مافه‌ره‌واکانی
کورد‌و هه‌وڵدانیان بۆ به ئاشتیانه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که
و ... سه‌ندنه‌وه‌ی شاره‌وانیه‌کان
له ژیرده‌سه‌ڵاتی حیزبه تورکیه‌کاندا به‌تایبه‌تی
ئاکه‌په که نوینه‌رایه‌تی به‌شێکی زۆری شاره‌وانیه‌کانی ناوچه‌کوردنیشینه‌کانی
ده‌کرد به‌هۆی بۆچونی ئیسلامیانه‌یه‌وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی وروژاندنی
هه‌ستی شۆڤینیستانه‌ی تورک له ده‌ته‌په به‌تایبه‌تی ئاکه‌په که‌خه‌ریک
بوو باره‌که‌ی لێژده‌بوو له‌ناوچه‌کوردنیشینه‌کانداده‌سه‌ڵاتی ورده‌ورده‌به‌ره‌و
لاوازی ده‌ڕۆشت ... نه‌ناسین و
تێنه‌گه‌یشتن یاخود خۆگێلکردنی شۆڤینیزمی تورکی له‌وه‌ی که
موشکیله‌ی کوردبه‌موشکله‌ی ئابوری و برسیه‌تی خه‌ڵکی باشوری رۆژهه‌ڵاتی
تورکیای ده‌بینن ده‌یانه‌وێت به چاره‌سه‌رکردنی باری ئابووری چاره‌سه‌ری
ئه‌و موشکله‌یه بکه‌ن!! نه‌ک وه‌ک موشکیله‌ی ژیرده‌ست کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
٢٠ملیۆن که‌سی که له‌بچوکترین مافه‌کانی ژیان بێبه‌ش کراوه ئه‌مه‌یه‌هۆی
ئه‌و ململانێ دریژه‌ی که‌له دروست بوونی ده‌وڵه‌تی تورکیاوه به‌رۆکی
گرتوه ته‌نها ١٩٨٤وه‌ک چاودێران ده‌ستنیشانی ده‌که‌ن بۆته‌هۆی کوژرانی
زیادله ٤٠هازار که‌س وده‌ربه‌ده‌رکردنی سه‌دان هه‌زار خه‌لک
وکاولکردنی سه‌دان گوندوخه‌رجکرنی به‌ملیاران دۆلار ورۆژبه‌رۆژیش بڵێسه‌ی
ئاگری شۆڕش له کڵپه‌سه‌ندندایه ، تا ئه‌وان ئه‌و راستیه تێنه‌گه‌ن و
نه‌بینن ناتونن چاره‌سه‌ریشی بکه‌ن به‌و
بۆچوونه‌ی کێشه‌یه‌ک له تورکیا که ناوی
کیشه‌ی کورد بێت چاره‌سه‌ر به‌دی نایه‌ت.
ئه‌وه‌شی پێیده‌وترێت پڕۆسه‌ی کرانه‌وه‌و
دیموکراسی به‌رووی کوردا ته‌نها خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵکانێکن که
تائێستا نه ئاگاداری به‌ڕێوه‌بردنی تورکیا‌و نه ئاگاداری هه‌ستی
شۆڤینیانه‌ی تورکن به‌رامبه‌ربه‌کوردو به‌رامبه‌ر به‌مافه نه‌ته‌وه‌یه‌کانی
ئه‌گینا که‌ی بووه وه‌ک قلیچ رای گه‌یاند به کۆی ده‌نگ واته ده‌نگی
هه‌ر یانزه دادوه‌ره‌که بووه‌له‌و یانزه دادوه‌ره یه‌کێکی
دیموکراتخوازی تیدا نه‌بێت به( نا) واته پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بریاره ده‌نگی
بدات یاخود بێده‌نگ بووایه له کاتێکدا دادوه‌ر ده‌بێت دوور له هه‌ستی
نه‌ژاد په‌رستی و شۆڤێنیه‌ت کاره‌کانی ئه‌نجام بدات یان په‌نده کوردیه‌که
راسته که ده‌ڵێت( مستێک نموونه‌ی خه‌روارێکه).
بێگومان به داخستنی ده‌ته‌په بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردوخه‌باتی
په‌رله‌مانی کورد کۆتاییی نایه‌ت و خه‌بات هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌وه‌تا
هه‌ردوای ئاشکراکردنی داخستنی شه‌پۆلی ناره‌زایی خه‌ڵکی کورد له‌گشت
کووچه‌و شه‌قامیکی شاردا به‌رزبۆته‌وه‌و شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌ردوغان و
گشت ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک ده‌نیرن و به‌به‌رده‌فڕکی و سنگی رووت و
گیانی وڵاتپارێزی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تانک و زرێ پۆشی دوژمن داده‌که‌ن.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین که ده‌بوایه ده‌ته‌په زۆر له‌وه گه‌وره‌تربوایه
که رێگه چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی کورد له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستانداببه‌ستێته‌وه
به زیندانی ئیمرالیه‌وه چونکه ره‌وایی خه‌باتی نه‌ته‌وه زۆر له‌وه
گوره‌تره به رابه‌رێک یان به زیندانیه‌ک به‌راورد بکرێت وخۆتی پێوه
ببه‌ستیته‌وه، هه‌میشه پارت و رێکخراو له‌سه‌رکرده‌و رابه‌ر گه‌وره‌تربووه
سه‌دان رابه‌ری شۆڕشگێر خۆیان کردۆته قوربانی نه‌ته‌وه‌وحیزب.
ده‌ته‌په داخرا له‌جێگه‌ی ئه‌و پارتێکی نوێی کوردی هاته مه‌یدان که
به پارتی ئاشتی ودیموکراتی( به‌ده‌په ) ناسراوه بۆ به‌رده‌وامی خه‌بات
له‌و پارچه‌گه‌وره‌یه‌ی کوردستانی له‌ت له‌ت کراودا به‌و هیوایه‌ی به‌ده‌په
سوود له‌هه‌ڵه‌کانی ده‌ته‌په وه‌ربگرێت، خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌که‌مان
به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن به‌رێت، گه‌رچی پێشم وایه تا تورک به‌و شێوه
شۆڤێنیانه‌وه بڕوانینه مه‌سه‌له‌ی کورد چاره‌سه‌ری سیاسی زۆردوره و
خه‌باتیش هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بێت.
pshko.amin@hotmail.de
|