٢٩\٣\٢٠١٥
دیموكراسی له
تیۆرییه‌وه بۆ تێڕوانین!

ئاریتما موحه‌مه‌دی
- بەشی
چوار -
چه‌مکی سیاسیی
داخراو:
له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی که سیسته‌مێکی نا جڤاکیی ڕێکخراو و جێکه‌وتووه و
پێڕه‌وی له ئه‌قڵییه‌تێکی داخراوی سیاسیی ده‌کات، دەسەڵات خه‌ڵک و
کۆمه‌ڵگا به‌و سیسته‌مه ڕادێنێ و هێدی هێدی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ش ده‌بێته
کۆمه‌ڵگایه‌ک که دیکتاتۆر و سیسته‌می داخراو به‌رهه‌م بهێنێت، واتا
خودی کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵک له درووست کردنی سیسته‌می چه‌وتدا ڕۆڵی
بنه‌ڕه‌تیی ده‌گێڕن، چونکه کاتێ که کولتووری کۆمه‌ڵگا داکۆکی
له‌بوونی خۆی ناکات، په‌روه‌رده‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کیی و ده‌روه‌ست به
چه‌مکێکی داخراوی سیاسیی جێی ده‌گرێته‌وه و حوکوومه‌تێکی چه‌وت و
ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیش پێک دێ که گه‌ل و کۆمه‌ڵ ده‌کاته قوربانی
مانه‌وه‌ی خۆی. بۆ نموونه ئه‌و وڵاتانه‌ی که نه‌ته‌وه‌ی کوردی‌یان
به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، سیسته‌مه‌که‌یان هه‌م دواکه‌وتووه و هه‌م
ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست و هه‌م دیکتاتۆرییه. ڕەگه‌زپەرەست بەو واتایە دیت کە
بەهەموو چەشنێک لە دژی ناسنامەی جیاواز لە ناسنامەی فەرمی وڵات هەڵوێست
وەردەگرن و هەوڵ بۆ پەراوێزخستنی دەدەن و ڕێ لە گەشانەوەی کو‌لتووریی
نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست ده‌گرن. ئاماژه؛ وڵاتی ئێران یه‌کێ له‌و
وڵاتانه‌یه که کۆمه‌ڵه‌که‌ی یه‌کێ له هۆکاره‌کانی جێگیربوونی
سیسته‌می دیکتاتۆریین، له ده‌سپێکی شۆڕشی گه‌لانی ئه‌و وڵاته‌دا له
سه‌ددا نه‌وه‌دی خه‌ڵک ده‌نگیان به‌م ڕژیمه‌ی ئه‌مڕۆی ئێڕان داوه و
به‌رده‌وام پارێزگاری‌یان له بنه‌ماکانی ئه‌و ڕژیمه کردووه و
هه‌نووکه‌ش ئه‌و ڕێژه له خه‌ڵک که دژی سیسته‌می کۆماری ئێرانن
به‌ده‌ر له کوردستان و به‌له‌جووستان که‌مینه پێک ده‌هێنن. یانخود
له وڵاتێکی دیموکراسیی وه‌ک ئه‌مریکا ته‌نیا دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار
ده‌توانن له گه‌مه سیاسیی، ئابووریی و کولتورییه‌کاندا ڕۆڵ بگێڕن و
کاریگه‌ری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ دابنێن.
له ئه‌مریکا ده‌سه‌ڵات کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر گه‌ل داده‌نێ و
کۆمه‌ڵیش به‌رده‌وام به‌هۆی یاری سه‌رمایه‌دارییه‌وه ده‌چه‌وسێته‌وه
و هه‌ست به درز و کێشه‌ی قووڵ و بنه‌ڕه‌تیی له سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری ئه‌مریکا ده‌کات. جیاوازیی چینایه‌تیی له‌و وڵاته له
لووتکه‌دایه و به‌ده‌ر له‌و کێشه و به‌ربه‌ستانه‌ی ژیان، سیسته‌م و
چه‌مکی مه‌زنخوازیی لیبڕاڵیی ڕێگره له‌وه‌که ئه‌قڵییه‌ت و بۆچوونێکی
دیکه به‌دوای ده‌نگی جیاوازدا بگه‌ڕێت و ناسنامه‌یه‌کی جیاواز له
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیسته‌می لیبڕاڵی له‌و وڵاته جێ و پێ بگرێت.
ده‌یان ساڵه زۆربه‌ی ناوچه هه‌ژارنشینه‌کانی ئه‌مریکا له هه‌وڵی
جێخستنی سیسته‌مێکی نیمچه سۆسیالیستی دان، که‌چی له جێی ئه‌وه‌دا
باییخ به داخوازییه‌کانیان بدرێ، پتر گوشار ده‌خرێته سه‌ریان و پتر
ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه. چه‌وساندنه‌وه ته‌نیا ئه‌وه نییه که مرۆڤه‌کان
به زه‌بری هێز ڕاپێچی کاری زۆره‌ملێ بکرێن، به‌ڵکوو چه‌وساندنه‌وه
ده‌توانێ دژایه‌تی کردنی ویستێکی بنه‌ڕه‌تیی به‌شێکی دانه‌بڕاوی
کۆمه‌ڵگا بێ. هه‌روه‌ها چه‌مکی سیاسیی داخراو ته‌نیا خۆی له‌وه‌دا
نابینێته‌وه که ڕێ له ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی له کۆمه‌ڵگادا بگرێ،
به‌شێکی زۆر له ئاڵوگۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌زیانی کۆمه‌ڵ ده‌شکێته‌وه
و ڕوونه‌دانی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی کۆمه‌ڵگه‌دایه. کێشه‌کانی وڵاتی
لیبی پێش ڕۆخانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی قه‌زافی گه‌لێک که‌متر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
بوون، ئه‌و کات هه‌موو خزمه‌تکارییه‌کانی گشتیی بێبه‌رامبه‌ر ده‌ستی
کۆمه‌ڵ ده‌که‌وت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵگا هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌ده‌ست داوه، که‌چی تاکوو هه‌نووکه‌ش هیچ
سیسته‌مێکی سیاسیی چ له چه‌شنی دیکتاتۆری و دیموکراتی یانخود هیچ
چه‌شنه سیسته‌مێکی جیاواز جێ نه‌که‌وتووه و وڵات به‌سه‌ر چه‌ند
قه‌واره و له نێوان چه‌ند گرووپدا دابه‌شکراوه.
هه‌نووکه فۆکۆیاما داهێنه‌ری چه‌مکی لیبڕاڵ دیموکراتی به‌و ئه‌نجامه
گه‌ییشتووه که دیموکراسی ناتوانێ ویسته‌کانی گه‌ل به‌دی بهێنێت
چونکه کاپیتالیسم له هه‌وڵی چه‌وساندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه دایه و
سه‌رمایه‌داریش بووه‌ته فه‌لسه‌فه‌ی چه‌مک و سیسته‌می دیموکراتی، ئه‌و
ده‌ڵێت سیسته‌مگه‌لێکی نادیموکراتیکیش ده‌توانن ویسته‌کانی کۆمه‌ڵگه
به‌دی بهێنن و له ڕاستیدا به چه‌شنێکی دیکه دیموکراتیک بن.
دیموکراتی ئه‌گه‌ر واتای ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل بگه‌یه‌نێت و ویسته‌کانی گه‌ل
له‌به‌رچاو بگرێت و له به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵدا هه‌نگاو بنێ، که‌واتا
ئه‌گه‌ر هه‌ر چه‌مک و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مێکی دیکه ئه‌و
تاییبه‌تمه‌ندییانه‌ی هه‌بێ دیموکراتیکه. چه‌مکی دیموکرسی له‌به‌ر
ئه‌وه جێکه‌وتووه چه‌نکه به‌رهه‌می سیسته‌می کاپیتالیسم، چه‌مکی
سه‌رمایه‌داریی و قۆناغی پیشه‌سازییه و ئاوێڵه‌ی نوێبوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی
ڕووداوه‌کانی سه‌ده‌کانی نۆزده و بیسته. له ڕاستیدا کاپیتالیسم
پێناسه‌ی خۆی له چه‌وساندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ
تێکه‌ڵبوون به سیسته‌می دیموکراتیی کۆمه‌ڵی خستووه‌ته دۆخێکی ئاڵۆز،
تۆقێنه‌ر و ناله‌بار. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌یه که فۆکۆیاما دارێژه‌ری
بنه‌مای چه‌مکی لیبڕاڵ دیموکراتی به‌و ده‌رئه‌نجامه گه‌ییشتووه که
دیموکراتی له وشانی فه‌لسه‌فه‌یدا دیموکراتیک به‌واتای
ده‌سه‌ڵاتدارێتی گه‌ل نییه، به‌ڵکوو وه‌گه‌ڕ خستنی سه‌رمایه له
چه‌شن و شێوه‌ی جیاوازدایه و هه‌ر سیسته‌مێکی سیاسیی و ئایینی که
تاییبه‌تمه‌ندییه‌کانی په‌یوه‌ست به گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا،
دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تیی و خزمه‌تکردن به کۆی گشتیی کۆمه‌ڵ
له‌به‌رچاو بگرێت و داخوازییه‌کانی کۆمه‌ڵگه دابین بکات ده‌توانێ
هه‌ڵگری پێناسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل بێ. کام له سیسته‌مه‌کانی سیاسیی
جیهان که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر سووچێک له جیهانه‌وه هه‌یه
هه‌ڵگری ئه‌و تاییبه‌تمه‌ندییانه‌ن، بێگوومان هیچکامیان! کارل مارکس
ده‌ڵێ تاکه خاڵی ئه‌رێنی کاپیتالیسم ئه‌وه‌یه که له ئاکامدا ئه‌و
سیسته‌مه خۆی، خۆی ده‌ڕۆخێنێت، چونکه گوشاره‌کانی سه‌ر کۆمه‌ڵگه
پترتر ده‌کات و هه‌موو که‌ره‌سته و ژیانی مرۆڤ داگیر ده‌کات و دواتریش
له‌به‌ر هه‌مان هۆکار هه‌ڵده‌وه‌شێت.
هه‌نووکه زۆربه‌ی وڵاتانی سه‌رمایه‌داری باییخ به سرووشتی گۆی زه‌وی
ده‌ده‌ن و ده‌مێکه درووشمی ئه‌وه‌یان به‌رز کردووه‌ته‌وه که با
هه‌موومان پێکه‌وه گۆی زه‌وی له مه‌ترسی گازه زیانهێنه‌ره‌کان
بپارێزین، له ڕاستیدا تاکه ڕێگه‌ی پێش‌گرتن له ئازادبوونی گازه
زیانوه‌شێنه‌ره‌کان که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانه، ڕاگرتنی
به‌رهه‌مهێنان له ئاستێکی مامناوه‌ندی دایه که زیان به سرووشت
نه‌گه‌یه‌نێت و ئاستی به‌کارهێنانی وزه‌ش که‌م بکرێته‌وه، به‌ڵام له
وڵاتانی سه‌رمایه‌داری کۆمپانییه گه‌وره‌کانی به‌رهه‌مهێنانی خۆراک،
ڕۆژانه هه‌زاران میلیۆن ته‌ن خواردن فڕێ ده‌ده‌ن، ئه‌وه له کاتێک
دایه که ئه‌و خواردنانه ده‌کرێ به نرخێکی هه‌رزانتر بفرۆشرێت و هیچ
مه‌ترسیش بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ درووست نه‌کات، چونکه زۆربه‌ی
خواردنه‌کان نوێن، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه فڕه‌یان ده‌ده‌ن که ئه‌گه‌ر
نرخه‌که‌ی هه‌رزانتر بکه‌ن ئیتر که‌س گرانه‌که ناکڕێت. له وڵاتی
نۆروێژ کۆمپانییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی خۆراک، وه‌ک ئاماژه؛ مێنی و
هتد… ڕۆژانه سه‌دان ته‌ن خواردن فرێ ده‌ده‌ن، تاکه هۆکه‌شی ئه‌وه‌یه
که ئه‌گه‌ر ئه‌و خواردنانه به نرخێکی هه‌رزانتر له
سووپێرمارکێته‌کانیاندا دابنێن، ئیتر خۆراکه گرانه‌که به فرۆش
ناچێت. ئه‌مه‌ش له هه‌لومه‌رجێکدا به‌ڕێوه ده‌چێ که له به‌شێکی زۆر
له وڵاتانی ئه‌فریقا و ئاسیا ڕۆژانه هه‌زاران که‌س به‌هۆی
برسێتییه‌وه ده‌مرن. که‌چی خاوه‌نی کۆمپانیا مه‌زنه‌کان که
پێکهێنه‌ری کایه‌ی سه‌رمایه‌دارین و ناو‌کی کاپیتالیسم پێک ده‌هێنن باس
له خاوکردنه‌وه‌ی وزه ده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر وزه له‌و ئاسته
به‌رزه‌دا به‌کار بهێنرێ، پاش ده‌یان ساڵی دیکه کانیاوه‌کانی ئاو،
نه‌وت و گاز، کانگاکانی ئاسن و به‌رد ته‌واو ده‌بن و زه‌ویش توانای
به‌رهه‌مهێنانی خوراک، خواردن و وزه‌ی نامێنێت.
له ڕاستیشدا هه‌روایه، ئه‌گه‌ر به‌و چه‌شنه سیسته‌می کاپیتالیسم
په‌ره به زێده‌خوازییه‌کانی ئابووریی بدات و ئاستی به‌رهه‌مهێنانی
وزه و خورد و خۆراک نزم نه‌کاته‌وه، له ئاکامدا سرووشتی گۆی زه‌وی
تووشی کاره‌سات ده‌بێت و زه‌وی ئه‌و هێز و توانایه‌ی نامێنێ که خورد و
خۆراک و وزه به‌رهه‌م بهێنێت و کانیاوه‌کانی ئاو، نه‌وت و گاز وشک
ده‌بن و کانگاکانی ئاسن و به‌رد،یش ته‌واو ده‌بن. ناکرێ باس له که‌م
کردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه و خورد و خۆراک له ئه‌فریقا و به‌شێک
له وڵاتانی ئاسیا بکه‌ین، چونکه له‌و وڵاتانه ڕێژه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی وزه و خۆرک پێداویستییه‌کانی کۆمه‌ڵگه دابین ناکات و
ڕۆژانه هه‌زاران که‌س له برسێتیدا ده‌مرن. ئه‌م درووشمه‌ی وڵاتانی
سه‌رمایه‌داری و کاپیتالیسم پێچه‌وانه‌ی کردار و کرده‌وه‌کانیانه. له
تێکڕای وڵاتانی کاپیتالیستی به‌کارهێنان و به‌رهه‌مهێنانی وزه له‌و
ئاسته به‌رزه‌دا دایه و زیان به سرووشت و ئاو و هه‌وا ده‌گه‌یه‌نێت.
له پاش ده‌ستپێکردنی داگیرکاریی له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقا
له‌نێوان سه‌ده‌کانی ١٥ و ١٩دا له‌لایه‌ن وڵاتانی کاپیتالیستییه‌وه
که به‌هۆی ده‌ستڕاگه‌ییشتن به سه‌رمایه‌ی سرووشتیی ئه‌و وڵاتانه
بوو، هه‌نووکه و له سه‌ده‌ی بیسته‌م و بیستوویه‌که‌مدا زۆربه‌ی
کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنان به‌هۆی کولتووری گلۆبالیزمه‌وه ده‌ستیان
بۆ وڵاتانی هه‌ژار ئاوه‌ڵا بووه و به‌رهه‌مه‌کانیان به نرخێکی
هه‌رزان ده‌کڕن و دواتر به نرخێکی چه‌ند به‌رابه‌ر پێیان
ده‌فرشنه‌وه، واتا ئه‌مجاره کلۆنیالیزم و داگیرکاری به‌م شێوه
پێشکه‌وتووه درێژه به داگیرکارییه‌کانی ده‌دات و پلانه‌کانی
داماڵینی سه‌رمایه‌ی وڵاتان جێبه‌جێ ده‌کات. دیموکراسی وه‌ک ناو‌کی
کاپیتالیسم ته‌نیا ئاڵوگۆڕی ڕووه‌کیی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وڵاتانی
سه‌رمایه‌داریدا پێک ده‌هێنێت و به‌و چه‌شنه‌ش ڕای گشتیی له
هه‌ڵبژاردنێکی دیاریکراودا چه‌واشه ده‌کات. ئاڵوگۆڕه‌کانی پێش و پاش
هه‌ڵبژاردنیش له سیسته‌مه‌کانی کاپیتالیستیدا قووڵ نییه و پتر خۆی
له ئاڵوگۆڕ له ڕووخساری تاکی سیاسیی‌دا ده‌بینێته‌وه و هندێکجاریش
باس له ئاڵوگۆڕی ئابووری ده‌کرێت که تاکوو هه‌نووکه ئه‌و
ئاڵوگۆڕانه‌ش له وڵاتانی سه‌رمایه‌داری و کاپیتالیستیدا له
به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵ نه‌شکاوه‌ته‌وه و ته‌نیا قازانجی بۆ
ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌داران هه‌بووه.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له وڵاتانی سه‌رمایه‌داریدا چێنراوی کاپیتالیسمه و
له‌و ڕێگایه‌وه سه‌رمایه‌داران و سیاسه‌تداران ده‌سه‌ڵاتی خۆیان
به‌سه‌ر هه‌موو مێدیا و ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه زاڵ کردووه. کام
سیاسه‌تپیشه له‌کام وڵات‌دا هه‌ژار و نه‌داره! که‌واتا به‌و
ده‌رئه‌نجامه ده‌گه‌ین که ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی وڵاتانی کاپیتالیستی
پێکه‌وه به به‌شداریی سه‌رمایه‌داران وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن و مێدیا
و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌نگ و وێنه‌ش له خزمه‌ت هه‌ردوولادا خه‌سێنراون.
وه‌ک ئاماژه؛ کام که‌سایه‌تیی سیاسیی له هه‌رێمی کوردستان له
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌شداره، به‌ڵام هه‌ژار و نه‌داره، ئه‌ی
سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێم چۆن بوونه‌ته خاوه‌ن سه‌رمایه! پێوه‌ندی
نێوان سه‌رمایه‌داران و سیاسه‌تپیشه‌کانی باشووری کوردستان چه‌ند و
چۆنه! سه‌رمایه‌دار بوونی هه‌یه که له ماوه‌ی شه‌وڕۆژێکدا بووه‌ته
خاوه‌نی چه‌ندین ملیۆن دۆلار! ئه‌م سه‌رمایه چۆن کۆکرایه‌وه! ئه‌ی
کۆمپانییه حیزبییه‌کانی باشووری کوردستان چۆن و به‌پێی کام ڕه‌وه‌ند
ده‌بنه خاون سه‌دان هێکتار زه‌وی و زار! بێگومان له سیسته‌می
کاپیتالیستی و سه‌رمایه‌داریدا ئه‌و ڕووداوانه ئاساییه و
سیاسه‌تداره‌کان له ڕێگای که‌سانی دیکه‌وه و به‌پێی پلانی تاییبه‌ت
دۆخی تاییبه‌ت بۆ که‌سه نزیکه‌کانی خۆیان یانخود بۆ که‌سایه‌تییه
هاوبه‌شه‌کانی خۆیان له‌به‌رچاو ده‌گرن. ئاماژه‌یه‌کی دیکه؛ مه‌زنترین
تاییبه‌تمه‌ندی هونه‌رمه‌ندی کورد ئه‌وه‌یه که ڕه‌ش و ڕووته، یانخود
هه‌ژار و نه‌داره، به‌ڵام هه‌نووکه هونه‌رمه‌ند بوونی هه‌یه که له
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژدا له هه‌رێمی کوردستان بووه‌ته خاوه‌ن سه‌دان بینای
به‌رز. ئه‌ی بۆ هونه‌رمه‌نده‌کانی دیکه که ساڵانه ئه‌لبوومه‌کانیان
بڵاو ده‌کرێته‌وه له‌و ئاسته‌به‌رزه‌دا نابنه خاوه‌نی سه‌رمایه!
هه‌نووکه تاکه کولتوورێک که پارێزگاری له بوونی خۆی ده‌کات
کولتووری وڵاتانی ئیسلامییه، هه‌رچه‌ند له‌و وڵاتانه‌دا سیسته‌مگه‌لی
چه‌وت و دیکتاتۆر، فاشیست و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ست بوونیان هه‌یه و
گه‌نده‌ڵیی سیاسیی، ئابووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی له لووتکه دایه،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کولتووری کۆمه‌ڵایه‌تیی گه‌لانی ئه‌و
ناوچه‌یه دژی کاپیتالیسم چالاکه و به‌شێک له گه‌نده‌ڵییه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی ناوچه‌که بۆ هه‌مان تۆی کاپیتالیسم و
سه‌رمایه‌داری ده‌گه‌ڕێته‌وه که له سه‌رده‌می داگیرکارییدا چێنراوه
و په‌ره‌ی پێدراوه و ئه‌مڕۆش بووه‌ته کولتووری سیاسیی گه‌نده‌ڵ له
ناوچه‌که دا. نه‌ته‌وه‌ی کورد پێش ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له
باشووری کوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، وه‌ک تۆیه‌کی زیندوو و چالاک
له‌هه‌مبه‌ر دژایه‌تیکردنی گه‌نده‌ڵی پێناسه ده‌کرا و به‌رده‌وام
خه‌باتی بۆ نوێکاری و مافی بنه‌ڕه‌تی خۆی کردووه. به‌ڵام هه‌نووکه
باشووری کوردستان وه‌ک به‌شێک له سیسته‌می چه‌وتی کاپیتالیسم و
سه‌رمایه‌داری پێناسه ده‌کرێت و خه‌ڵکانێک به شه‌وڕۆژێک ده‌بنه
خاوه‌ن کۆچک و ته‌لار و خاوه‌ن زه‌وی و زار. ئه‌مه‌ش به‌رفه‌راوانی
کاپیتالیسم و گه‌نده‌ڵی سیاسیی و ئابووریی له سیسته‌می سیاسی ئه‌و
هه‌رێمه ده‌رده‌خات. هه‌رچه‌ند هه‌رێمی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو
به‌شه‌کانی کوردستان ناکات، به‌ڵام ئه‌و تۆیه په‌لی کێشاوه بۆ
به‌شه‌کانی دیکه و هه‌نووکه له‌نێو به‌شێک له پارته‌کانی سیاسیی
به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشدا به‌چه‌شنێکی چالاک ده‌بینرێت
___________________________________
بەشی
سێ:
www.emrro.com/dimukrasiylet3.htm
بەشی
دوو:
www.emrro.com/dimukrasiylet2.htm
بەشی
یەک:
www.emrro.com/dimukrasiylet.htm
ماڵپه‌ڕی
ئاریتما موحەمەدی
|